
ڕۆڵی تورکیا لە دیاریکردنی هێلی 36.. شەوقی ملا احمد
لە 23 کانونی دوەمی ساڵی 1980 سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا جێمی کارتر لەبەردەم کۆنگرێسی ئەمریکا وەستا گوتی ” هەر هەوڵێک لە هەر لایەنێک بێ بۆ دەستگرتن ودروست کردنی هێزێک لەناوچەی کەنداو لە تێڕوانینی ئەمریکا هێرشە بۆسەر بەرژەوەندیەکانی ئەمریکا بۆیە بەهەر شێوەیەک بێت دژی دەوەستینەوە هەتا ئەگەر بژادەی بەکار هێنانێ هێزیش بێت”.
وتەانی کارتر ئەوکات ئاماژە بوون بۆ جولەکانی حکومەتی عێراق کە لە هەوڵی فراوانکردنی هێز وسنوری دەدا، لەو هەوڵانەش هێرش کردنە سەر ئێران و دواتریش کوێت ئاماژەی ڕوون بوون بۆ وتەکانی کارتر، عێراق لە تێڕوانینی ئەمریکا بەخالی گرینگی بەرژەوەندیەکانی دەدەنرا چونکە بە ستراتیژترین ناوچەی کەنداو هەژمار دەکرێت بەتایبەت بەهۆێ بەرزترین یەدەگی وزە لە خاکەکەیدا.
هەربۆیە پاش جەنگی کەنداوی دووەم و شۆرەش وڕاپەرینەکانی کوردستان وکۆڕەوە مڵیۆنیەکەی کووردانی باکوری عێراق ئەمریکا هەڵی ئەوەی بۆ ڕەخسا کە دەرگایەک بۆ بەیهێنانی بەرژەوەندیەکانی بکاتەوە بەهاوکاری ئەنجوومەنی ئاسایش. دوای ئەوەی وولاتی فەرەنسا پڕۆژەی ناوچەی دژە فرینی پێشکەشی ئەنجومەنەکە کرد بۆ سەپاندنی ناوچەی دژە فڕین بەسەر بەشێک لە ناوچە جیاوارەکانی عێراق. لەوانەش باکوری وڵات کە ئێستا ناوچە سنوریەکانی هەرێم دەگرێتەوە. بڕیارەکە بە زۆرینەی دەنگ چووە بواری جێ بەجێ کردن.
ئێستا سی ودوو ساڵ تێدەپەڕێت بەسەر بڕیاری (688 )ی ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی. دوای ئەوەی خەلکی کوردستان بڕیاری ڕاپەرینە مەزن وشکۆدارەکەی ئاداری 1991 دا، توانی هێزە داگیرکەر ودڕندانەکەی بەعسی شۆڤینی لە کوردستان وەر بنێت، دوای قوستنەوەی دەرفەتی شڵەژاوی حکومەتی عێراق لەدوای شەڕی داگیرکردنی وڵاتی کوێت. سوپای عێراقی ئەوکات لە بەهاری 1991 دا خۆی ڕێکخستەوە بۆ گەڕانەوە بۆ باشور و ڕایگەیاند دەگەڕێتەوە و تۆڵە دەکاتەوە، ئەمە کارێکیکرد کە زۆرینەی خەڵکی هەرێم بەرەو وڵاتانی دراوسێ بەڕێکەوتن و کە بە کۆڕەوە گەورەکە ناسراوە هەر ئەم کۆڕەوە بووە هۆکاری سەرەکی کۆبوونەوە و بڕیاردانی ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی بوو.لە ڕۆژی ٥ی نیسانی 1991 بڕیارێکی گرنگ و مێژوویی بە ژمارە (688 ) دەرکرد بۆ پاراستنی کورد لە هێرش و هەڕەشەکانی رژێمی عێراق، له دانیشتنی ژمارە (2982 ) ئەنجومەنی ئاسایش به زۆرینەی (10 ) دهنگ بڕیاری (688 )ی دەرکرد و تەنها سێ وڵات لەگەڵ بڕیارەکە نەبوون و دوو ئهندامیش بە بێلایەن بوون دەنگیان دا.
ئەم بڕیارە بەتەنها بریتی نەبوو لە پاراستنی کورد لەهەڕەشەکانی سەدام لەعێراقدا، بەڵکو هێڵێکی جیاکەرەوەشی لەنێوان کوردستان و بەشەکانی تری عێراق کە بە هێڵی (36 ) ناسراوە، ئەم بڕیارە بە دەستپێکێکی گرینگ دادەنرێت بۆ بەدیهێنانی مافە ڕەواکانی کورد کە دواتر زۆرینەیان بەدیهاتن، بەتایبەت دروست کردنی قەوارەی هەرێمی کوردستان دروست کردنی حکومەتێک کە زۆرینەی دەستەڵاتەکانی بۆنی سەربەخۆییان لێ دەهات.
دەرکردنی ئەم بڕیارە کوردی لە کوردستانی عێراقدا بردە قۆناغێکی نوێوە بەجۆرێک توانی هەر سێ پارێزگای هەولێرو سلێمانی و دهۆک وەک هەرێمێکی سیاسی و ئیداری جیاواز لە دەسەڵاتی حکومڕانی سەدام پێکبێنێت و کەوتە ژێر چاودێری ئەمریکاو کۆمەڵگەی نێودەوڵەتییەوە.
ئەگەر باس لە ڕۆڵی ولاتانی دراوسێ بکرێت لە ڕووداوەکانی ئەو کات دا دەبینین ئێران هەر لەسەرەتاوە پێشوازی له ئاوارهکان کرد بێ هیچ ڕێگریەک سنورەکانی بۆ واڵا کردن، بهڵام تورکیا سەرەتا دەرگای بەسەر ئاوارەکاندا نەکردوە کە کە پهنایان بردبوه بەر سنورەکانی باکوری کوردستان و تورکیا، بەهۆیەوە ژمارهیهکی زۆر له ئاوارهکان بههۆی دۆخی نهگونجاوی تهندروستی وسەختی وساردی بێ خۆراکی گیانیان له دهستدا، دواتر ڕێگای بۆ کردنەوە
هەروەها حکومهتی تورکیا دوای ماوهیهک ژمارهیهکی زۆر لە ئاوارهکانی گهڕاندهوه بۆ عێراق و ریکخراوهی لێبوردنی نێودهوڵهتی له راپۆرتێکدا بڵاوی کردەوە؛ لە مانگی ئازار تا مانگی ئایاری (1991) نزیکەی (2584) ئاواره بهبیانوی لێبوردنی گشتی حکومهتی سەدام، لەلایەن تورکیاوە رهوانهی عێراق کراونهتهوه.
هەموو ئەمانە پێمان دەڵێن کە حکومەتی ئەوکاتی تورکیا هیچ ڕۆلێکی ئەرێنی وەهای نەبینی لە بەهاناوە چوونی کوردانی باکوری عێراق تەنها ئەوە نەبێت کە ڕێگەی دا کە فڕۆکەکانی هاوپەیمانان لە نێو خاکی تورکیا چاودێری جموجۆلی حکومەتی عێراقی بکەن لە ناوچەی دژە فڕیندا