به‌راو یان ڕێكه‌وت؟.. سه‌دیق سه‌عید ڕوانزی
ئه‌م دوو وشه‌یه، وه‌ك دیاریكردنی كات له ڕووی مێژووییه‌وه له زمانی كوردی به‌كاردێن، به‌ڵام به‌شێك له زمانزانان ده‌ڵێن بهروار هه‌ڵه‌یه و نابێ بنووسرێت و په‌یڕه‌و بكرێت، چونكه ئاماژه‌یه بۆ ناوچه‌یه‌كی كوردستان و ده‌بێ ڕێكه‌وت بنووسرێت. له فه‌رهه‌نگی ئه‌ستێره گه‌شه‌دا، به‌راور له به‌رانبه‌ر( تاریخی) عه‌ره‌بی هاتووه. بێگومان (به‌راور) وشه‌یه‌كه هیچ په‌یوه‌ندییه‌كی به (به‌راوری) یه‌وه نییه كه مه‌به‌ست لێی ئه‌و ناوچه جوگرافییه یه كه كه‌وتۆته سنووری پارێزگای دهۆك. واتا ئه‌وه‌ی هه‌یه به‌راورییه، وه‌ك چۆن ده‌ڵێین( ئه‌له‌ند به‌رواری ) و ناگوترێت( ئه‌له‌ند به‌راور) ئه‌وانه‌ی بڕوایان وایه بهروار له به‌راورییه‌وه هاتووه، وه‌ك ئه‌وه‌یه بێن (سلێمانی) بكه‌نه (سلێمان) كه ئه‌وه‌ی یه‌كه‌میان شاره، ئه‌وه‌ی تریان ناوه، كه له ڕووی مانا‌و ڕێنووسیشه‌وه زۆر دوورن له یه‌كتری. سلێمانی و به‌رواری لێره‌دا، له ڕێگه‌ی پیتی (ی)ه‌وه، سیفه‌تێكیان پێ ده‌درێت كه ئاماژه‌ن بۆ شوێن و ده‌لاله‌تن بۆ هاوه‌ڵناو. وشه‌ی (بهروار) له هه‌ردوو وشه‌ی(به‌ر) كه هاوه‌ڵكاری شوێنییه، له‌گه‌ڵ (وار) كه ناوێكی ساده‌یه پێكهاتووه. به‌ر به‌مانای خواره‌وه دێت، واریش واتا شوێن و جێگه‌یه‌ك كه ئاوه‌دانی تێدا بێت، چونكه گه‌ر ئاوه‌دانی تیا نه‌بێت، پێی ناگوترێت وار. بهروار واتا دیاریكردنی شوێنێكی تایبه‌ت و دیاریكراوه، كه ئه‌مه‌ش نزیكمان ده‌كاته‌وه له‌وه‌ی هه‌مان مه‌به‌ست بۆ ڕۆژ و كاتیش له ڕووی مێژوویه‌وه به كاربێت، كه مه‌به‌ست لێی دیاریكردنه به ته‌واوه‌تی، وه‌ك ئه‌وه‌ی (به‌ر) و (وار) به یه‌كه‌وه بۆته بهروار، واتا به‌ر له‌وه‌ی بگه‌ینه واره‌كه، سه‌ره‌تا له به‌ره‌كه‌ین، دواتر ده‌چینه واره‌كه، به‌مه‌ش شوێنه دیاریكراوه‌كه ده‌بێته بهروار. ئه‌م وشه‌یه هیچ په‌ه‌یوه‌ندی به وشه‌ی (به‌رواری) یه‌وه نییه، كه ناوچه‌یه‌كی جوگرافی كوردستانه, له‌لایه‌كی دیكه‌وه گه‌ر به‌راوردی به‌راور به ڕێكه‌وت بكه‌ین، ئه‌وا ده‌بینین بهروار دروستتره له ڕووی واتا، گۆكردن و نووسین، به به‌راورد له‌گه‌ڵ وشه‌ی ڕێكه‌وت كه هاوواتا (سوتفه‌ی) عه‌ره‌بییه، گه‌رچی هه‌ردوو وشه‌كه به ئاماژه‌كردن به مێژوو، ڕۆژ و كات دێن كه ئه‌مه‌ش نیشانه‌ی به بڕشتی زمانی كوردییه. بۆیه ئه‌وه نییه بهروار هه‌ڵه‌بێت، وه‌ك ئه‌وه‌ی كه‌سانێك لێكدانه‌وه‌ی بۆ ده‌كه‌ن، ده‌كرێ هه‌ردوو وشه‌كه به‌كار بێنینین، به‌ڵام گه‌ر بێته سه‌ر دیاریكردن و نووسین، ئه‌وا بهروار جوانتره له ڕێكه‌وت و هیچ هه‌ڵه‌یه‌كی زمانه‌وانی و بابه‌تی و واتایی له وشه‌ی بهروار نییه‌و ئه‌م وشه‌یه، به‌كار هێنانی زۆر ئاساییه.
*ئه‌م بابه‌ته له‌ڕۆژنامه‌ی كوردستانی نوێ ژماره (9854) له 25/11/2025 بڵاوكراوه‌ته‌وه.
