
چۆن بتوانی به‌دیکتاتۆری تورکیا هه‌ڵبژێردرێیت: به ۱۰ ڕێگه … و: جەمال حەمەد
Dr. Thoreau Redcrow دکتۆر ثوریۆ ڕێدکرۆ
و: جەمال حەمەد
دیموکراسی تورکیا وه‌کوو گورگ ومه‌ڕێکی خۆڵه‌مێشی یان لێهاتووه ده‌نگ بده‌ن که بۆ ئێواره‌خوانه‌که‌یان چی ساز بکه‌ن.
وا دیاره که‌سه‌رۆکی تورکی ڕه‌جه‌ب طيب ئه‌وردوغان خۆی وه‌ک دیکتاتۆری تورکیا هه‌ڵبژاردوه تاساڵی ۲۰۲۹. به‌جیاوازیه‌کی زۆر که‌م له‌ده‌نگه‌کاندا ٥۱-٤۹%. که‌واته بۆ سه‌رکرده ئۆتۆکراته‌کانی تر که‌هیوایان به‌دووباره‌کردنه‌وه‌ی کاره‌که‌ی هه‌یه- ئه‌وانه‌ی که‌هیلاکن به‌ده‌ست ده‌ستووره بێزاره‌که‌رو کۆت وبه‌نده پیاده‌کراوه‌کانه‌وه- ئه‌مانه چه‌ند هه‌نگاوێکی به‌سوودن که‌ئه‌و ناونی وتۆش ئه‌توانی دوایان که‌ویت.
۱ـ کوده‌تایه‌کی سه‌ربازیی له‌دژی ڕژێمه تاکڕه‌وه‌که‌ی خۆت سازبکه‌و تۆمه‌ته‌که‌ش بخه‌ره پاڵ پیلانگێڕی پیاوه‌دینیه‌که‌ی له‌ئه‌مریکا ئه‌ژی(فه‌تحوڵا گوڵه‌ن)، دوای ئه‌وه‌ش ئه‌توانی وه‌ک بوونه بووکه‌ڵه‌یه‌کی سێبه‌ری بێگانه تۆمه‌تباری بکه‌ی. نیگه‌رانیش مه‌به که‌تۆ ئه‌ندامی ناتۆیت ومیوانداریی بنکه‌ی سه‌ربازیی ئه‌مریکی له‌سه‌رخاکه‌که‌ت ده‌که‌یت، چونکه زۆربه‌ی زۆری لایه‌نگره شێته گه‌وره‌کانت به‌ئاسته‌م ئه‌توانن ووته‌کانت وحه‌قیقه‌ت لێک جودابکه‌نه‌وه.
۲ـ توندوتیژی ناوگردبوونه‌وه قه‌ره‌باڵغیه‌کان به‌کاربهێنه له‌دژی ئۆپۆزسیۆنه‌کان ، وه واله‌تاقمه‌کانی ئه‌که‌په‌ومه‌هه‌په(بوزکورتله‌رگون) بکه که‌په‌لاماری ٥۰۰ نوسینه‌گه‌ی هه‌ده‌په‌بده‌ن له‌هه‌موو باشوری ڕۆژئاوای تورکیادا(باکوری کوردستان)ی داگیرکراو
. ۳ـ گرتن وبه‌ند کردنی نێرومێی هاوسه‌رۆکه‌کانی پارتی هه‌ده‌په‌ی ئۆپۆزسیۆن، سه‌ڵاحه‌دین ده‌مرتاشی(کورد) وفیگمه‌ن یوکسه‌کداغی(تورک)، وه‌فرێدانیان له‌گه‌ڵ چه‌نده‌ها په‌رله‌منتاری تر له‌ژووره ئینفرادیه‌کاندا. له‌وه‌ته‌ی کۆمه‌ڵگه‌ی نیوده‌وڵه‌تیی ڕێی پێدایت که‌سه‌رکرده‌ی کوردی په‌که‌که عه‌بدوڵا ئۆجه‌لان بفڕێنیت وهه‌ڵیبده‌یته دوورگه‌یه‌که‌وه(وه‌کوو نیڵسن ماندێلا)، وه به‌ندی بکه‌یت له‌ساڵی ۱۹۹۹ ه‌وه، به‌زه‌حمه‌ت ئه‌وژماره‌که‌مه‌ی تری به‌نده سیاسیه‌کان تێبینی ئه‌که‌ن.
٤ـ به‌کارهێنانی مه‌رسوومی ” باری له‌ناکاو”ێکی ساخته بۆ پاکتاوکردنی ۱۰۰ هه‌زار فه‌رمانبه‌ری حکومیی و به‌ندکردنی ٤۰۰۰۰ که‌س له‌نێوانیشیاندا ۲۷۰۰ له‌سیاسیه کورده لۆکاڵه‌کان و٤٤ پارێزگاری شاره کوردیه گه‌وره‌کان، وه‌داخستنی زیاتر له ۱٥۰ ڕۆژنامه‌وکه‌ناڵی میدیایی، وه‌به‌ندکردنی ۱۲۰ ڕۆژنامه‌نووس به‌بێ دانیشتنی دادگایی، ئه‌گه‌ر ئه‌م کاره به‌شێوه‌یه‌کی دروست بکه‌یت، له‌وانه‌یه شه‌ره‌فنامه‌یه‌کی به‌رز له‌لایه‌ن – په‌یامنێری بێ سنوور – به‌ده‌ستبهێنیت که‌ڕایان گه‌یاندوه تورکیا بووه به مه‌زنترین به‌ندیخانه‌ی ڕۆژنامه‌نووسه پڕۆفیشناڵه‌کان، له‌جیهاندا.
٥ـ ده‌ست به‌سه‌راگرتنی شاره‌وانیه‌کانی باشوری خۆرهه‌ڵاتی تورکیا(باکوری کوردستان)، ئه‌ویش به‌ته‌ختکردنی ته‌واوه‌تیی شاره‌کوردیه‌کان(سور، جزیره، نوسه‌یبین..هتد..)، وه‌ده‌ربه‌ده‌رکردنی سه‌ده‌ها هه‌زار که‌س، دواییش موختاره په‌یڕه‌وکه‌ره‌کانت دابمه‌زرێنیت که‌سه‌رپشک بن له ڕه‌شبگیره‌کاندا، له‌گه‌ڵ ئه‌شکه‌نجه‌دان وئیعدامکردنی به‌ندکراوه‌کان. به‌ڵام بیریشت نه‌چێ که‌هه‌ندێ له‌ته‌رمه‌کانیان به‌ئاشکرابه‌دوای ئوتۆمبیله‌کاندا ڕابکێشیت، یان لاشه‌ی ڕوتیی ئافره‌ته‌کان له‌سه‌رشه‌قامه‌کان دوای لاقه‌کردنیان پیشانبده. بیرت نه‌چێ ته‌قه له‌سڤیله‌کان بکه که‌به‌یداخه سپی یه‌کانیان به‌رزکردۆته‌وه، وه‌به‌تانک گرتنی ڕێی چوونه‌ژره‌وه‌ی خه‌سته‌خانه‌کانیشت بیرنه‌چێ..
٦ـ ڕاگرتنی نزیکه‌ی ۱۱۰۰۰ مامۆستا له‌ناوچه کوردیه‌کاندا وه قه‌ده‌غه‌کردنی ۲۳۰ ڕادیۆو که‌ناڵی ته‌له‌فزیۆنی که‌زیاتر لایه‌نگری کوردن، له‌مانه‌ش هه‌ندێ که‌ناڵی ته‌له‌فزیۆنی که‌ته‌نها فلیمی کارتۆن بۆمناڵانی تیا به‌خش ئه‌کرێت. ئه‌م ته‌کتیکه زۆرباش کارده‌کات ئه‌گه‌ر ده‌وڵه‌تێکی نیمچه ڕه‌گه‌زپه‌رست به‌کاربخه‌یت، وه حوکمی خۆت له‌سه‌ر بنه‌مای خه‌یاڵی وه‌همیی بنیات ئه‌نێی که‌به‌نده له‌سه‌ر ڕق وترس له که‌لتوره بیانی یه‌کانی تر بۆ به‌ده‌ستهێنانی به‌خشینێکی زیاده، دوای ئه‌وه له‌وانه‌یه بتوانی مشتومڕێکی فیڵاوی پڕجادوو بکه‌یت بۆ بێده‌نگکردنی بزوتنه‌وه شفره‌کراوه‌فاشیسته تایبه‌ت به‌خۆکه‌ت، ئه‌وساش لایه‌نگره نه‌ته‌وه‌په‌رسته شلوشێواوه‌کان له‌پیاوه‌تییدا باوه‌شت بۆ ده‌گرنه‌وه.
۷ـ خۆ پێچانه‌وه له‌کفنێکی پێکهاته‌ی کۆنه‌په‌رستترین ئاینی فه‌نده‌مینتاڵیست وه‌ڕکابه‌ره‌کانیشت به‌ئاتیستی گوناهکار تۆمه‌تباربکه، که‌وا ئه‌مه یارمه‌تی له‌یاریکردنت ئه‌دات به‌فێڵکردن له‌جه‌ماوه‌ره کۆنسێرڤه‌تیڤه‌کان، وه‌ئه‌ڵێن که‌وا تۆ ته‌نها که‌سیت بتوانیت که‌رامه‌تی (ژن) بپاریزیت له‌ڕێگه‌ی کۆنترۆڵکردنی بژارده‌کانی ژیانیان وپۆشین له شوێنه‌گشتیه‌کان. ئێستا، ئه‌گه‌رهه‌روه‌ها کات بدۆزیته‌وه بۆ پڕچه‌ککردنی داعش وه‌کو هێزێکی بریکار له‌دژی شۆڕشگێڕه‌کانی ڕۆژاڤا، وه‌پاشانیش داعش چه‌ند هێرشێکی تیرۆریستی لێره‌وله‌وێ بکاته سه‌رمیلـله‌ته‌که‌ت، کاتێ هه‌ست به‌نیگه‌رانی له‌خه‌لیفه نوێیه‌که‌یان بکه‌ن، ئه‌مه‌یان چاکتره
۸ـ دڵنیا بوون له‌وه‌ی که که‌ناڵه ته‌له‌فزیۆنیه حکومیه‌کانی تورکیا به‌شێوه‌یه‌کی به‌رفراوان پشتگیری له‌هه‌ڵمه‌تی”به‌ڵێ” (ئه‌ڤێت)که‌ت ده‌که‌ن وه له‌۹۰% ی په‌خش ئه‌که‌ن. دوای هه‌مان ستراتیج بکه‌وه له‌سه‌ربۆرده‌گه‌وره‌کانی ڕیکلامکردن، وه‌هه‌روه‌ها هه‌رسۆشیاڵ میدیایه‌کی گرنگ له‌دژته، قه‌ده‌غه‌ی بکه، ئه‌مه یارمه‌تی ئه‌وه‌ت ئه‌دات که‌ته‌نها هه‌ڵمه‌توانه‌کانی “به‌ڵێ” بتوانن داموده‌زگاکانی ده‌وڵه‌ت به‌کاربهێنن وه‌گردبوونه‌وه‌گشتیه‌کان ڕێکبخه‌ن، ئه‌گه‌ر ده‌نگده‌رانی “نه‌خێر”(هاییر) هه‌وڵیاندا گردبوونه‌وه گشتیه‌کان په‌کبخه‌ن، کاره‌بایان لێببڕه، یان به‌پۆلیسی دژه‌ئاژاوه په‌لاماری گردبونه‌وه‌کانیان بده
۹ـ ملیاره‌ها له‌خه‌زێنه‌ی نیشتمانی بدزه‌و پاره‌که به‌کاربهێنه بۆ ده‌ستبه‌سه‌راگرتنی زۆربه‌ی میکانیزمه‌ی حوکمه‌ت له‌ڕێی ده‌وڵه‌تێکی چه‌سپاوی قووڵه‌وه. ئه‌وکاته پیشه‌سازیه سه‌ره‌کی یه‌کان ئه‌بێ پاره بده‌نه خۆت وئه‌ندامه‌دامه‌زرێنراوه‌کانی خێزانه‌که‌ت، وه‌به‌رتیلی پارتی ئاکه‌په‌ش بۆ ئه‌نجامدانی کاری بازرگانی له‌ووڵاته‌که‌تدا. به‌مجۆره و به‌شێوه‌یه‌کی بنه‌ڕه‌تی وه‌له‌پشتی په‌رده‌وه تۆ بوویته دیکتاتۆر – یان ئه‌گه‌ر پێت باشتره “سوڵتان” – وه‌ئه‌م ڕیفراندۆمه ساخته‌یه‌ش ته‌نها پیشاندانێکه له‌په‌نجه‌ره‌ی بازاڕه‌کانی جلوبه‌رگدا.
۱۰ـ ئه‌گه‌ر له‌به‌سه‌رکه‌وتنی ئه‌م کۆسپه نشوستت هێنا، ئه‌وابه‌ئاسانی ده‌سته‌ی هه‌ڵبژاردنه‌کان ده‌ستنیشان بکه‌و وه وا له‌چه‌ند ملیۆن ده‌نگی ئۆپۆزسیۆن بکه، بزر ببن، یان سندوقی ده‌نگدانه‌کان بئاخنه، به‌ڵام بیرت بێته‌وه که‌ناته‌وێت ڕیفراندۆمه‌که ناواقیعیانه بنوێنێت، وه‌ڕادی که‌می %٥۱ بیباته‌وه، که‌واته زیاده‌ڕۆیی مه‌که‌و ڕاده‌ی %۹۹ بده‌یته‌خۆت هه‌روه‌کوو جارانی سه‌دام حوسێن.
که‌واته ئه‌مانه بوون رێگه‌کان، کاتێ ئه‌نجامیان ئه‌ده‌یت له‌وانه‌یه له‌سه‌رعه‌رشێکی ئاڵتونیی دانیشیت و کۆشکێکی ۱۰۰۰ ژووریی له‌ئه‌نقه‌ره داگیربکه‌یت. کاتێ دڵنیا ده‌بیت که‌تۆ دیکتاتۆرێکی ‘هه‌ڵبژێردراو’یت بۆ هه‌تاهه‌تایه. به‌ختێکی باش.