ئه‌كادیمیستی ناوداری كورد، عه‌زیز گه‌ردی، ماڵئاوا!… دكتۆر نووری تاڵه‌بانی
ئه‌دیب و نووسه‌ر و وه‌رگێڕی ناوداری كورد، مامۆستا عه‌زیز گه‌ردی به یه‌كجاریی ماڵئاوایی لێكردین. به‌م بۆنه‌وه بابه‌تی زۆر بڵاوكرانه‌وه له‌لایه‌ن زۆر لایه‌نی ئه‌ده‌بی و ڕۆشنبیری و سیاسیی، به پێویستی ده‌زانم ئاماژه بۆ ڕۆڵی ئه‌و كورده دڵسۆزه بكه‌م بۆ هاوكاریكردنی (ده‌سته‌ی قانوونی باڵای كورد)، كه له ساڵی هه‌زار نۆسه‌د و نه‌وه‌ت و دوو، به بڕیاری خولی یه‌كه‌می په‌رله‌مانی هه‌رێم دامه‌زرابوو بۆ هاوكاریكردنی په‌رله‌مان و حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان. ئه‌ندامانی ده‌سته‌كه سێ قانووونناسی ئه‌و ده‌مه بووین، به‌نده‌و خوالێخۆشبوو حاكم ڕه‌شید عه‌بدولقادر و دكتۆر عه‌بدوڕه‌حمان ڕه‌حیم. حكومه‌تی هه‌رێم جێگای بۆ ده‌سته‌كه دابین نه‌كردبوو، بۆیه ماڵه‌كه‌ی خۆم كردبووه باره‌گای ئه‌و ده‌سته قانوونیه. ڕۆژانه ئه‌و دوو ئه‌ندامانه‌ی دی ده‌هاتنه ماڵه‌كه‌مان تا كاتژمێری دووی پاش نیمه‌ڕۆ ده‌مانه‌وه.
كه‌سێك داوای له خوالێخۆشبوو مامۆستا عه‌زیز گه‌ردی نه‌كردبوو هاوكاریمان بكات، ئه‌و له‌وده‌مه مامۆستا بوو له یه‌كی له قوتابخانه‌كانی هه‌ولێر، به پایسكل ده‌هات بۆ وه‌رگرتنی ئه‌و پرۆژه قانووننانهی ده‌سته‌كه‌مان ئاماده‌ی ده‌كردن، تا بیانكاته كوردی. ئێمه له ده‌سته‌كه هیچ توانایه‌كمان نه‌بوو تا بیخه‌ینه به‌رده‌ستی، به ده‌ستی خۆم پرۆژه‌كانم ده‌نووسییه‌وه، چونكه كۆمپیوته‌رمان نه‌بوو و كه‌سێكیان ده‌ستنیشان نه‌كردبوو هاوكاریمان بكات بۆ نووسین، یان لانی كه‌م فۆتۆكۆپیكردنیان پێش ناردنیان بۆ سه‌رۆكایه‌تی حكومه‌ت و په‌رله‌مانی هه‌رێم. كاك عه‌زیز بێ ئه‌وه‌ی كه‌سێك هاوكاریی بكات، به پایسكله‌كه‌ی ده‌هاته ماڵه‌كه‌مان بۆ وه‌رگرتنی ئه‌و پرۆژه قانوونانه‌ی ئامادهمهمان ده‌كرد، پاش چه‌ند ڕۆّژێك خۆی بۆی ده‌هێناینه‌وه. ئه‌ویش كۆمپیوته‌ری نه‌بوو، به‌ده‌ستی خۆی، پاش وه‌رگێڕانی بۆ سه‌ر زمانی كوردی، ده‌ینووسییه‌وه بۆی ده‌هێناینه‌وه، له‌گه‌ڵ نوسخه عه‌ره‌بییه‌كه، كه به ده‌سخه‌تی من یان خوالێخۆشبوو كاك د. عه‌بدوڕه‌حمان ره‌حیم ده‌نووسرا.
پێشتر كاك عه‌زیز گه‌ردیمان نه‌ده‌ناسی، به‌ڵام ئه‌و ده‌یزانی ده‌سته‌كه‌مان خه‌ریكی ئه‌و ئه‌ركه‌یه و كه‌س هاوكاریمان ناكات، ڕۆژێك سه‌ردانی كردین و ئاماده‌یی دهربڕِی بۆ هاوكاری كردنمان. هه‌تا ده‌سته‌كه به‌رده‌وام بوو له كاره‌كانی، ئه‌ویش به‌رده‌وام بوو له‌گه‌ڵمان.
هه‌زار سڵاو له‌گیانی پاكی ئه‌و كورده دڵسۆزه.