گفتوگۆ له‌گه‌ڵ رزگار عومه‌ر نووسه‌ر و رۆژنامه‌وان له‌باره‌ی (مه‌له‌فی چه‌پ له ئه‌مڕۆی كوردستادا
رزگار عومه‌ر : خیتابی چه‌پ خیتابێك نه‌بووه كه خۆی وه‌كو جێگروه‌یه‌كی ده‌سه‌ڵاتی سیاسی ته‌رح بكات
“چه‌پ ئه‌وه‌نده‌ی كولتوری (ئۆپۆزسیۆنی ناڕازی) به‌سه‌ریه‌وه زاڵه ئه‌وه‌نده‌ی ته‌ماحی سیاسی بۆ كۆنتڕۆڵ كردنی ده‌سه‌ڵاتی سیاسی به‌سه‌ریدا زاڵ نیه.”
گفتوگۆ له‌گه‌ڵ رزگار عومه‌ر نوسه‌ر و رۆژنامه‌وان له‌باره‌ی (مه‌له‌فی چه‌پ له ئه‌مڕۆی كوردستادا )
ئاماده‌كاری مه‌له‌ف : هیوا عومه‌ر
له‌باره‌ی ئه‌م مه‌له‌فه‌وه:
ڕیشه‌ی تێكۆشانی هێزه چه‌پ و ماركسییه‌كانی عێراق و هه‌رێمی كوردستان بۆ نزیكه‌ی سه‌ده‌یه‌ك له‌مه‌وبه‌ر ده‌گه‌ڕێته‌وه.
له‌ناو ئه‌ومێژوه‌دا سه‌ره‌ڕای وێستگه‌ی جیاجیا به‌ڵام لاپه‌ره‌كانی ته‌ژییه له‌ده‌ستكه‌وت بۆ هاوڵاتیان كه‌خۆی له دابینكردنی به‌شێك له مافه ئابوری و كۆمه‌ڵایه‌تی و یاسایی و سیاسییه‌كان ده‌بینێته‌وه و توانراوه جێگیر بكرێت له دامه‌زراوه‌كانی ده‌وڵه‌ت و ده‌ستوری عێراق له قۆناغه جیاجیاكانی به‌ڕێوه‌بردنی ده‌وڵه‌ت. هه‌ندێك له‌م ده‌سكه‌وتانه په‌راوێز خراوه و لاواز كراوه، هه‌ندێكی ماوه.
له‌هه‌ڵومه‌رجی ئه‌مرۆماندا هه‌نگاوه‌كانی حكومه‌ت وه‌ك؛ ڕه‌نگدانه‌وه‌ی سروشتی چاره‌كه سه‌ده‌یه‌كی ئه‌م حوكمڕانیه‌و ئه‌م تایپه له ده‌سه‌ڵات ( فۆرمێكی ڕۆژهه‌ڵاتی)له ئابوری ڕه‌یعی بریتییه له په‌یڕه‌وكردنی سیاسه‌تێك به قازانج و ویستی بانك و كارتێله مشه‌خۆره‌كانی ژێر چه‌تری (نیولیبرالیزمی سه‌رمایه‌داری )
ئه‌مه‌ش ره‌نگی داوه‌ته‌وه له‌به‌رزبونه‌وه‌ی رێژه‌ی بێكاری وهه‌ژاری وله‌ده‌ستدانی به‌شێك له‌ومافانه‌ی به‌ده‌ستهاتبوون .
ئه‌وه‌ی ده‌گوزه‌رێت له هه‌ڵومه‌رجی ئابوری وسیاسی هه‌رێمی كوردستان چوارچێوه‌یه‌كی نوێ بۆ ململانێی چینایه‌تی وتێكۆشانی جه‌ماوه‌ری هێناوه‌ته پێشه‌وه، كه ئه‌ركی جدیتری خستۆته به‌رده‌م هێزه‌كانی چه‌پ له به‌رامبه‌ر شكستی به‌ره‌ی راستڕه‌وی ده‌سه‌ڵات.
ماڵپه‌ری رێگای كوردستان بۆ فۆكس خستنه‌سه‌ر ئه‌و ئه‌ركانه و رۆڵی هێزه چه‌پ وماركسییه‌كان ئه‌م دۆسییه‌ی كردۆته‌وه .
رزگار عومه‌ر نوسه‌ر و رۆژنامه‌وان، له‌میانه‌ی به‌شداریكردنی له (مله‌فی چه‌پ له ئه‌مڕۆی كوردستاندا) پێیوایه “دیاریکردنی جۆری خوێندنەوە بەشێکە لە گرفت،کێ هەیە لە چەپ چ وەکو ڕێکخراو و حیزبەکان چ وەکو کەسایەتیە دابەش بووەکان خوێندندنەوەی کەسێکی جیاواز لە خۆی بە فەرمی دەازنێت و بە دوای دەڕوا ؟ بە تایبەتی لە دۆخێک‌دا کە نەخۆشیەکی باوی نێو هەموو هێزەکانی چەپ ” نەفی ” کردنی ئەویترە، نەبینینی کاریگەری بەرهەمی ئەویترە، بەکەم زانینی مێژووی ئەویترە. ”
ئه‌و پێشی وایه : “گرێیەك کە تا ئێستا چەپ پێوە دەناڵێنێت بریتیە لەوەی کە خۆی ناتوانێت تەسەوڕ بکات لە هەرەمی دەسەڵات بێت.هیچ هێزێکی چەپ وەکو خولیا‌و خەیاڵیش باس لەوە ناکەن کە دەتوانن ووڵات بەڕێوە ببەن و باشتر بەڕێوەی ببەن،یانی مەبەستم ئەوەیە خیتابی چەپ خیتابێك نەبووە کە خۆی وەکو جێگروەیەکی دەسەڵاتی سیاسی تەرح بکات.چەپ ئەوەندەی کولتوری (ئۆپۆزسیۆنی ناڕازی) بەسەریەوە زاڵە ئەوەندە ئەوەندە تەماحی سیاسی بۆ کۆنتڕۆڵ کردنی دەسەڵاتی سیاسی بەسەریدا زاڵ نیە.”
رزگار له درێژه‌ی به‌شدارییه‌كه‌ی ووتیشی : ” شکشتی بەرەی ڕاست لە دەسەڵاتدارێتی ڕەگێکی چارەگە سەدەیەکی هەیە، لەو ٢٥ ساڵە باڵی ڕاست شکست لە دوای شکستی جۆری حوکمڕانی تاقی دەکاتەوە. لەبەرامبەردا هێزەکانی چەپ هیچ بەهێز نابن و ناتوانن ئیستیسماری ئەو شکستانە بکەن، چونکە وا دەزانن کە ئەرکی ئەوان تەنیا تۆمارکردنی بە شاهێد بوونی شکستەکانە، لە نێو خودی بەرەی ڕاستدا چەندین هێزی تر لە کاتێکی قیاسیدا توانیان جێگۆڕکێ بە مەوقیعی سیاسی خۆیان بکەن ئەم شکستانە بقۆزنەوە.”
پرسیار : کام خوێندنەوە پێویستە بۆ دیاریکردنی ئەرك و ڕۆڵی چەپ و مارکسیەکان؛خوێندنەوەیەك کە ڕۆڵی چەپ لە پەراوێز خراوی دەریبهێنێ و بیکاتە لیدەر لە ئاراستە کردنی ڕوداوەکان ؟
وه‌ڵام : دیاریکردنی جۆری خوێندنەوە بەشێکە لە گرفت،کێ هەیە لە چەپ چ وەکو ڕێکخراو و حیزبەکان چ وەکو کەسایەتیە دابەش بووەکان خوێندندنەوەی کەسێکی جیاواز لە خۆی بە فەرمی دەازنێت و بە دوای دەڕوا ؟ بە تایبەتی لە دۆخێک‌دا کە نەخۆشیەکی باوی نێو هەموو هێزەکانی چەپ ” نەفی ” کردنی ئەویترە، نەبینینی کاریگەری بەرهەمی ئەویترە، بەکەم زانینی مێژووی ئەویترە.
زۆربەی هێزەکانی چەپ کەمترین دیبلۆماسیەت و هونەری سیاسەت کردن بە خەرج دەدەن لەبەرامبەر یەکتردا. لە دۆخێکی وادا کردنەوەی دیالۆگ ( چەشنی ئەو مەلەفەی سایتی ڕێگا) کۆمەك دەکا بەلای کەمی کە هەمووان قسە لەسەر ئەو گرفتە بنچینیەیانەی بکەن کە ڕێگرە لەوەی چەپ باڵا دەستیەك بە دەست بێنێ لە ئاستی کۆمەڵگادا،یان بەلای کەمی لە ئاستی کۆبوونەوە لە دەوری چەند ئامانجێکی تەکتیکی یان ستراتیژی کورت ماوە یان درێژ ماوە لە ئاستی پەیوەندیەکانی هێزە جیاوازەکانی چەپ لە گەل یەك .
پێم وایە لە دۆخێکی وەکو ئەمڕۆی چەپ لەم هەرێمە بەر لەوەی قوڵاییەکی تیئۆری پێویست بێت، تا خوێندنەوەیەکی قوڵی لێ بەرهەم بێت، سیاسی بوونێکی قوڵتری پێویستە چەشنی ئەزموونی لینین. بەرجەستە بوونی لینین وەکو لوتکەی ڕابەریی لە شۆڕشی ئۆکتۆبەر،لە ڕووی تیئۆری شۆڕشگێڕیەوە هەوڵەکانی یەکلاکەرەوە بوو بۆ ئاراستە کردنی ڕێڕەوەی شۆڕش،بەڵام ئەم بەرجەستە بوونە بە بێ جێکردنەوە بۆ “بیرتیژی سیاسی” لینین مەحاڵ بوو.
ئەو ئاسۆ و شێوەکار و پراکتیکی سیاسی گرێدابوو بە گەیشتن بە ئامانجەکان، بەم پێیەش تەکتیکی خۆی و پلانی سیاسی دەگۆڕی، ئەو مامەڵەی لەگەڵ هەموو ئەو هێزە چەپ و ڕادیکالانە دەکرد کە گونجاوی ئەوەبوون تاسەر یان لە چەند وێستگەیەك هاوسەفەری شۆڕش بن، بە دوای ئەوەدا لە چەند خاڵێكی موشتەرەك هێزی زۆرتر کۆکاتەوە و بە قازانجی ئامانجی کۆتایی هێزی کۆمەڵایەتی و ڕێکخراوتر وەگەڕ بخات.
مەرج نیە ئێمە چاوەڕوانی لینینێك لە هەزارەی سێیەمدا بین بێت و خوێندندەوەیەکی تایبەتمان بۆ بکا بۆ دۆخی ئەمڕۆی چەپ ، بەڵام میتۆدی لینین بە دەست لێنەدراوی ماوەتەوە هەرکەسێك گەرەکی بێ دەتوانێ ئەم میتۆدە بەکاربێنێت و خوێندنەوەیەك بۆ دۆخی چەپ بکات بۆ خزمەتی ئەو ئامانجەی لە پرسیارەکەی ئێوەدا باس کراوە.
پرسیار : هەڵومەرجی ئەمرۆ و شکستی حوکمڕانی بەرەی راستڕەوی ، چ بژاردە و پلاتفۆرمێکی مومکین دەخاتە بەردەم هێزەچەپ و مارکسییەکان ؟
وه‌ڵام : گرێیەك کە تا ئێستا چەپ پێوە دەناڵێنێت بریتیە لەوەی کە خۆی ناتوانێت تەسەوڕ بکات لە هەرەمی دەسەڵات بێت.هیچ هێزێکی چەپ وەکو خولیا‌و خەیاڵیش باس لەوە ناکەن کە دەتوانن ووڵات بەڕێوە ببەن و باشتر بەڕێوەی ببەن،یانی مەبەستم ئەوەیە خیتابی چەپ خیتابێك نەبووە کە خۆی وەکو جێگروەیەکی دەسەڵاتی سیاسی تەرح بکات.چەپ ئەوەندەی کولتوری (ئۆپۆزسیۆنی ناڕازی) بەسەریەوە زاڵە ئەوەندە ئەوەندە تەماحی سیاسی بۆ کۆنتڕۆڵ کردنی دەسەڵاتی سیاسی بەسەریدا زاڵ نیە.
شکشتی بەرەی ڕاست لە دەسەڵاتدارێتی ڕەگێکی چارەگە سەدەیەکی هەیە، لەو ٢٥ ساڵە باڵی ڕاست شکست لە دوای شکستی جۆری حوکمڕانی تاقی دەکاتەوە. لەبەرامبەردا هێزەکانی چەپ هیچ بەهێز نابن و ناتوانن ئیستیسماری ئەو شکستانە بکەن، چونکە وا دەزانن کە ئەرکی ئەوان تەنیا تۆمارکردنی بە شاهێد بوونی شکستەکانە، لە نێو خودی بەرەی ڕاستدا چەندین هێزی تر لە کاتێکی قیاسیدا توانیان جێگۆڕکێ بە مەوقیعی سیاسی خۆیان بکەن ئەم شکستانە بقۆزنەوە.
بەرەی ڕاست شکستی سیاسی هەبێ یان نا،تۆ لە کۆمەڵگەیەکی چینایەتی دەژیت، ساڵ لە دوای ساڵ و کابینە لە دوای کابینە ئەم قڵشتە چینایەتیە قوڵتر دەبێتەوە. لە ڕووی تیئۆریەوە وا چاوەڕوان کراوە ئەم قڵشتانە خۆی ڕێگا خۆشکەر بێت تا پلاتفۆرمی چەپ ئەگەر زۆر لاوازیش بێت برەو پەیدا بکات. بەڵام وەزعی سیاسی چەپ و کۆمەلگا خۆی لە پەیوەندیەکی زۆر خراپ دایە. کۆمەڵگای کوردی خۆی قۆناغێکی پڕ لە سەرگەردانی سیاسی و هەڵوەشاندنەوەو لێکترازان بەسەر دەبا، کە کۆمەڵگە خۆی هیچ نوتفەیەك و بەهایەکی تێدا نەماوە بۆ ئاکت و ئاکشنی سیاسی.
چەپ دەبێ بەر لە هەموو شتێك خۆی داببڕێ لە کلتوری خۆ بەکەم زانی بێ ئەوەی سایزێکی گەورەتر لە خۆی دروست بکا.گرنگە ئەو جەستە پەرش و بڵاوەی چەپ لە جۆرێك پلاتفۆرمدا کۆببێتەوەو چەند مەیدانێکی دیاریکراو هەڵبژێرێ و ببێتە خاوەنی. نموونەیەکی زیندوو و پراکتیکی لەسەر ئەو بۆچوونەم ئەو کارە هاوبەشە کە لەسەر دۆزی ( خانەنشینان) کرا لە کۆتاییەکانی ٢٠١٧ دا کرا. هەڵبژاردنی مەیدانی سیاسەت کردن و کۆنتڕۆڵ کردنی ئاکتێکی دڵخوازانە نیە،بەڵکو لە زەرورەتەوە سەرچاوە دەگرێ.
پلاتفۆرمێك نیە لە ئێستادا چەشنی بوون بە یەك حیزب و یەك بەرە بتوانێ هێزەکانی چەپ کۆکاتەوە، لە ئێستدا تاقە پلاتفۆرمی مومکین بریتیە لە دەست پێکردن بە کاری هاوبەش، لە توێ ی ئەم کارە هاوبەشانەدا میکانیزمەکانی بە هێزبوون گەشە دەکات، ئەم کارە هاوبەشانە زەمانەتی ئەوە دەکا ئەو هێزە سیاسیە و کۆمەڵایەتیەی ناوی چەپە لە بەرامبەرکێ و پراکتیکدا خۆی فلتەر بکاو دوور مەبینە لە ئەنجامی ئەو کارانە هێزێکی یەکگرتوویی چەپی جیاواز لە دۆخێکی تەواو جیاواز سەردەربێنێ .