زنجیره‌یه‌ك گوتار له باره‌ی ناسنامه (5-7) ئه‌مین مه‌علوف
به جیهانیبوون و ناسنامه
عه‌بدولموته‌ڵیب عه‌بدوڵڵا
————————————
((ئه‌مین مه‌علوف)) نوسه‌ر و رۆشنبیری هاوچه‌رخی عه‌ره‌بی، له نوسینی رۆمان‌دا ئه‌زمونێكی تایبه‌ت به‌خۆی بونیادناوه و له میانی ئه‌و ئه‌زموونه‌شدا مێژوو وه‌ك پێكهاته‌یه‌كی سه‌ره‌كی و وه‌ك بنه‌مایه‌ك بۆ تێڕامان له ئێستا ده‌خاته روو، هه‌ر له‌وێشه‌وه سه‌فه‌ر به ناو شوێن و كاتدا ده‌كات و ده‌یه‌وێت له‌و سهفهرانهوه ژیارییه‌كان بدۆزێته‌وه، له‌وێشه‌وه به‌ره‌و ناخی مرۆڤ شۆڕبێته‌وه.
كتێبی ((ناسنامه بكوژه‌كان)) شێوازێكه دوور له شێوازی رۆماننوسین، به‌ڵام وه‌ك چۆن له رۆمان‌دا به‌ره‌و ناخی شته‌كان شۆڕده‌بێته‌وه له‌م كتێبه‌شدا قسه له ئاڵۆزی و ململانێ ئه‌نتیكه‌ییه‌كان ده‌كات و ره‌گه‌زه زاڵ و ره‌گه‌زه چه‌پێنراوه‌كانی ناسنامه ده‌خاته به‌ر باس و لێكۆڵینه‌وه، به زمانی چه‌مك و گۆڕانكارییه چهمكیهكانهوه قسه له لێبوردن و یه‌كسانی و ئازادی و ماف ده‌كات، هه‌ر به‌و مانایه‌ش هه‌وڵی لێكنزیكبوونه‌وه‌ی رۆشنبیریی ئه‌مڕۆ و دوێنێ ده‌دات، باس له پێكهاته‌یه‌كی رۆشنبیریی فره‌ڕه‌هه‌ند و جۆراوجۆر ده‌كات.
((ئه‌مین مه‌علوف)) ده‌ڵێ: نوسین نیشتمانی منه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر زمان به نیشتمان دابنێین، ده‌ڵێم من به سێ نیشتمانه‌وه په‌یوه‌ستم، یه‌كه‌میان زمانی دایكمه زمانی عه‌ره‌بی، دووه‌میان زمانی تهعبیركردنمه زمانی فڕه‌نسی، پاشان به پله‌ی سێیه‌م په‌یوه‌ست بوونێكی هاوڕێیانه و تایبه‌تیم به هۆی خێزان و مێژووه‌وه به زمانی ئینگلیزییه‌وه هه‌یه… وه‌ك له كتێبی ((ناسنامه بكوژه‌كان))یش ده‌رده‌كه‌وێت به‌رده‌وام پارێزگاری له‌و فره‌ییه‌ی زمان ده‌كات ٍو به سه‌رچاوه‌یه‌كی ده‌وڵه‌مه‌ندی رۆشنبیری ده‌یداته قه‌ڵه‌م.
ئه‌مین مه‌علوف خاوه‌نی رۆمانی ((لیون ئه‌فریفی))یه، بۆ حه‌ڤده زمانی زیندووی دنیا ته‌رجه‌مه‌كراوه، ساڵی 1986 له پاریس ده‌رچوو (300) هه‌زار دانه‌ی له فڕه‌نسا لێفرۆشرا، جگه له‌و چاپكراوانهی به شێوه‌ی كتێبی گیرفان بڵاوكرانه‌وه، ئه‌و رۆمانه له (40) وڵات‌دا دابه‌شكراوه، ئه‌و پیاوه خاوه‌نی رۆشنبیرییه‌كی فره‌یه، بۆیه به یه‌كێك له رۆشنبیره یونیڤێرسالهكان ناوی ده‌ركردووه ((بۆ زانیاری زێتر بڕوانه گۆڤاری ((الوسگ)) ژ 446- 14/8/2000))
ناسنامه بكوژه‌كان
به جیهانیبوون رستێك پرۆسه‌ی یه‌كانگیر و تێكچرژاوه، خۆی له بزاڤ و بیر و سه‌رمایه و زانیارییه‌كان به‌رجه‌سته ده‌كات و هه‌ر له‌وێشه‌وه ده‌لاله‌ت له ئابووری ئه‌لكترۆنی و راگه‌یاندن و بواره‌كانی ته‌له‌فزیۆن و ئه‌و واقیعه ده‌كات، كه له ده‌رئه‌نجامی شۆڕشی زانیارییه‌كان سه‌رچاوه ده‌گرێ.
له سه‌رده‌می به جیهانیبووندا ملیۆنان ده‌بینین له نێوان جه‌ختكردنی ناسنامه و ونبوونی ناسنامه‌دا ده‌ژین، له نێوان ئوسولییه‌ت و هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ئیختیاره‌كان، ته‌واو خۆیان ونكردوه، به‌ڵام ده‌بێ بزانین به جیهانیبوون وه‌ك گۆڕانكارییه‌كی مێژوویی، یان به‌خششی ته‌كنه‌لۆجیا، مه‌ترسی بایه‌خه‌كه‌ی له سه‌ر چۆنییه‌تی مامه‌ڵه‌كردن وه‌ستاوه! كه‌واته پێویسته ده‌رگا له ناسنامه‌كان بكه‌ینه‌وه پێویسته جیاوازییه‌كان وه‌ك جیاوازی ته‌ماشا بكه‌ین، ده‌رگا له ره‌گه‌زه‌كانی پێناسه بكه‌ینه‌وه، ده‌بێ بزانین ویژدانی زیندوو له فره‌ڕه‌نگی دایه، یان به‌رجه‌سته‌كردنی ره‌نگێك به سه‌ر ته‌واوی ره‌نگه‌كانی دیكه، یان به‌رجه‌سته‌كردنی ته‌نیا ره‌گه‌زێك له ره‌گه‌زه‌كانی ناسنامه، چونكه ره‌تكردنه‌وه‌ی ئه‌ویدی دنیاییه‌ك وێنه ده‌كات، كه سته‌م تێیدا باڵا ده‌سته، دنیایه‌كی تۆتالیتێر، دنیایه‌ك كه پێویستی به به‌ره‌یه‌ك له سته‌مكار و خوێن‌ڕێژ هه‌یه، ئه‌مڕۆ ئه‌و بیركردنه‌وه‌یه، بیركردنه‌وه‌یه‌كی میتۆلۆژیانهیه، بیركردنه‌وه‌یه‌كه پشتبه‌ست به حیكایه‌ته گه‌وره‌كان، ئه‌و جۆره له بیركردنه‌وه راسته‌وخۆ ده‌لاله‌ت له فه‌رامۆشكردنی جیاوازییه‌كان ده‌كات، ئیراده و هێزی مرۆڤ ده‌خاته په‌راوێزه‌وه، راسته‌وخۆ فه‌رامۆشكردنی ئیراده و ئیبداعه.
((ئه‌مین مه‌علوف)) ده‌ڵێت: تاوانێك كه به‌ناوی بیروڕا ده‌كرێت، خودی بیروڕاكه تاوانبار نییه، چونكه ((ده‌ق)) كار له حه‌قیقه‌تی دنیا ناكات، ته‌نها له دووتوێی بۆچوونی ئێمه‌وه نه‌بێت، له هه‌ر سه‌رده‌مێكدا چه‌ند رسته‌یه‌ك ده‌ڕوا، چه‌ند رسته‌یه‌ك كه نایبینین، ئه‌و لایه‌نه‌ی ده‌مانه‌وێت به‌رجه‌سته‌ی بكه‌ین، ئه‌گه‌ر به‌شێكی په‌یوه‌ندی به زمانی چه‌مك و رۆشنبیرییه‌وه هه‌بێت، به‌شێكی راسته‌وخۆ په‌یوه‌ندی به یاده‌وه‌رییه‌وه هه‌یه، به‌ڵام چۆن ده‌توانین له ده‌ره‌وه‌ی یاده‌وه‌رییه‌وه‌یه له رێگای دووباره فۆرمه‌له‌كردنی پێكهاته‌كانی فیكره‌وه خوێندنه‌وه‌ی جۆراوجۆر ئه‌نجام بده‌ین، ده‌شێ ئه‌و پرسیاره ده‌رهاویشته‌ی ئه‌و بۆچوونه‌ی ((ئه‌مین مه‌علوف)) بێ، كاتێك ده‌ڵێ: چۆن ده‌توانین بڵێین ((پۆل پۆت)) په‌یوه‌ندی به ماركسییه‌وه نییه؟ رژێمی ((بینۆشیه)) په‌یوه‌ندی بهمهسیحییهتهوه نییه؟ پاشان ده‌پرسێ ئایا به راستی له مه‌سیحییه‌ت لێكبووردن هه‌بووه، مه‌سیحییه‌ت رێزی ئازادی گرتووه، دیموكراسی بووه؟ با بۆ ئه‌مه كتێبه مێژووییه‌كان هه‌ڵده‌ینه‌وه! چه‌مكی ((لێبوردن)) په‌یوه‌ندی نێوان لێبورده و لێبورا و ده‌سه‌پێنێ، ئه‌وه‌ی ئه‌و په‌یوه‌ندییه‌ش رێكده‌خاته‌وه جگه له ((هاوسه‌نگی)) هێز شتێكی دیكه نییه، واته چه‌مكی لێبوردن هیچ كاتێك رێزگرتنی ئه‌و بیروڕایانه ناگرێته‌وه، كه ناكۆكن له‌گه‌ڵیاندا، به‌ڵكو ئێمه له یه‌كێك ده‌بوورین كه ناتوانین رێگای لێبگرین، ئه‌وه‌ی كه دهشبورێ لاوازه، ده‌شێ كاتێك به هێز بێت به پێچه‌وانه‌وه نه‌بوورێ، دووباره با كتێبه مێژووییه‌كان هه‌ڵده‌ینه‌وه، چه‌ندین چه‌وساندنه‌وه و ئازاردان و كوشتن و بڕین و حورمه‌ت شكاندنی مرۆڤانه‌مان به‌رچاو ده‌كه‌وێت، به ناوی ئایینه‌وه كراوه، زۆرجاریش په‌یوه‌ندی به ره‌گه‌زی ئایینه‌وه نییه، بۆ نموونه حاڵه‌تی ((ستالینی)) كه‌دژ به ئایینه –یان نازییه‌ت كه ره‌گه‌زپه‌رستییه و ئایین فه‌رامۆش ده‌كات…
كتێبی ((ناسنامه بكوژه‌كان- چه‌ند خوێندنه‌وه‌یه‌ك بۆ ئینتما و به‌جیهانیبوون- وه‌رگێڕانی بۆ عه‌ره‌بی- دكتۆر نه‌بیل موحسین/ 1999-سوریا)) ده‌ڵێ ئه‌گه‌ر پێكه‌وه ژیانی مه‌سیحی و موسوڵمانان لێكبووردن بگه‌یه‌نێت، كه‌واته ده‌بێ له بیرمان چوو بێت، كه وشه‌ی كاسۆلیك له مانا زمانه‌وانییه یۆنانییه‌كه‌یدا واتای (( سه‌رتاپا و گشتی و جیهانی)) ده‌گه‌یه‌نێت، پاشان ئه‌و كاته‌ی مه‌یلی ناسیۆنالی له ئه‌وروپا له ههڕهتدابوو ((لێكبووردن)) ملكه‌چی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی ((ناسیونال)) كرابوو.هه‌موو ئه‌وانه پێمان ده‌ڵێن لێكبووردن له‌گه‌ڵ لێكنهبووردن ناكۆك ناكه‌وێته‌وه، به‌ڵكو سهرهوژێركردنیهتی، هه‌ردووكیان جۆرێكن له زۆرداری و كهڵهگایی، یه‌كه‌میان مافی ئازادی و ویژدان به‌خۆ دهبهخشیێ و دووه‌م رێگا بهخۆدهدا په‌رده‌پۆشی بكات.
كه‌واته قسه‌كردن له لێكبوردن بۆخۆی ده‌لاله‌ت له كهڵهگایی ده‌كات، ئه‌وه‌ی جیگای قسه‌كردنه ئه‌وه‌یه، كه له ده‌ره‌وه‌ی ((لێكبوردن و لێكنه‌بوردن)) وه‌ك هاوڵاتی به یه‌كسانی سه‌یری مرۆڤ بكه‌ین، مامه‌ڵه‌یه‌كی مرۆییانه له‌گه‌ڵ یه‌كتردا به ئه‌نجام بگه‌یه‌نین، پێویسته هاوڵاتی ته‌واوی مافه‌كانی پارێزراو بێ، جا موسوڵمان بێ یان مه‌سیحی یان كافر، پرسیار ئه‌وه نییه كامه ره‌گه‌ز له ره‌گه‌زه‌كانی ناسنامه بۆچوونه ناو ژیان و به‌جیهانیبوون به‌رجه‌سته بكه‌ین، به‌ڵكو پرسیاره‌كان له ئیراده‌ی تاك و ئیراده‌ی ده‌سته‌جه‌معییه‌وه به‌رز ده‌بێته‌وه، ئه‌و پرسیارانه‌ی پێشكه‌وتنی خۆرئاوا و دواكه‌وتنی خۆرهه‌ڵات ده‌خاته روو.
خۆرئاوا و تاكی خۆرئاوایی ئه‌و كاته‌ی ئیراده و خواسته‌كانی خۆی پراكتیزه ده‌كرد و به فۆرمه‌له‌كردنی فیكر و مه‌عریفه‌وه خه‌ریك بوو، ئه‌و كات خۆرهه‌ڵات به ئاراسته‌یه‌كی پێچه‌وانه ده‌ڕۆیشت… جیهانی ئه‌مڕۆ، ئه‌گه‌ر و رووداوه‌كانی بۆ ساته‌وه‌ختی دامه‌زراندن ده‌گه‌ڕانده‌وه، كاتێك قسه له‌وه ده‌كه‌ین خۆرئاوا پێشكه‌وتووه، به‌ڵام خۆرهه‌ڵات ((سه‌له‌فیه‌ت)) بێهیوایه، لێره‌وه‌یه خۆرئاوا به‌و هه‌موو مێژووه خوێناوییه‌ی به‌و هه‌موو ره‌گه‌زپه‌رستییه‌ی به‌و هه‌موو تۆتێلیتێرو به‌و هه‌موو وێنه نابووت و ناشرینانهیهوه رێزی مرۆڤ و مافه‌كانی مرۆڤ و ئازادی به‌رزده‌كاته‌وه… ئیسلام خۆی به كانگای ژیان و ژیاری ده‌زانێ كه‌چی له‌وپه‌ڕی پهڕگیریدایه، هه‌ر له سه‌یركردنی ئه‌و مهسهلانهشهوه ئه‌و پرسیاره‌مان بیرده‌كه‌وێته‌وه، ئایا ئایین ده‌شێ له‌گه‌ڵ مرۆڤ رێبكات؟ گه‌ل چۆن كه‌وته ژێر كاریگه‌ری ئایین، شیوعییه‌ت چی له روسیا كرد، روسیا چی به سه‌ر شیوعییه‌ت هێنا؟؟ ئه‌و رستانه له كتێبه‌كه‌ی ((ئه‌مین مه‌علوف)) ئه‌وه‌مان پێڕاده‌گه‌یه‌نێ كه ده‌شێ هه‌موو ئیشكالییهتهكان، هه‌موو جیاوازییه‌كان به‌شداری له پێشكه‌وتنی فیكردا بكه‌ن، ده‌شێ ئه‌ركی خۆمان له زه‌مه‌نی خۆیدا رابگه‌یه‌نین، به‌ڵام كاتێ ده‌بێ بۆ ئایین بگه‌ڕێنه‌وه، ساته‌وه‌ختی دامه‌زراندن، كاتێ سنورێكی سوور بۆ شیوعییه‌ت داده‌ڕێژرێ، كاتێ فیكر ده‌خرێته چوارچێوه‌یه‌كه‌وه، مه‌عریفه به ره‌ها ته‌ماشا ده‌كرێ، ئیتر تراژیدیاكه ده‌ستپێده‌كات، ئیتر بزاڤه‌كان له گۆ ده‌كه‌ون، گۆڕانكارییه‌كان به بنبه‌ستبوون ده‌گه‌ن، ئیتر شتێ نییه پێی بگوترێ جیاوازی و فره‌ڕه‌نگی، پێی بگوترێ داهێنان و بیروڕای جیاواز، ئیتر لێره‌دا هه‌ژاری خوێندنه‌وه و كه‌مخوێنی مه‌عریفه به دیارده‌كه‌وێت، ئیفلیجبوونی فیكر به‌رجه‌سته ده‌بێت.
راسته رووداوه‌كانی دنیا دیار نین، به‌ڵام كۆمه‌ڵگایه‌كی دۆگماخواز، كۆمه‌ڵگایه‌كی هه‌ژار به‌رامبه‌ر كه‌مترین و بچووكترین ئه‌گه‌ر و رووداو چی له‌ده‌ستدێ… هه‌رگیز به‌ره‌وپێشچوون په‌یوه‌ندی به ئایینه‌وه نییه، تۆ ناتوانی بڵێیت خۆرهه‌ڵات ((جیهانی ئیسلامی)) بۆیه پێشناكه‌وێ چونكه موسوڵمانن و خۆرئاوا بۆیه پێشده‌كه‌وێت چونكه مه‌سیحیین، به‌ڵكو پێشه‌كه‌وتن په‌یوه‌ندی به ئیراده‌ی تاك و داهێنان و ئیراده‌ی ده‌سته جهمعییهوهیه هه‌یه! ئایا مه‌سیحیی خۆرئاوای نوێكردۆته‌وه، ئایا نوێكردنه‌وه له‌گه‌ڵ ئایین دژ ناكه‌وێته‌وه، ئایا نوێكردنه‌وه ته‌واو ده‌رچوون نییه له ساته‌وه‌ختی دامه‌زراندن و سنووره داڕێژراوه‌كان؟.
ناسنامه به‌رده‌وام به‌هۆی ره‌نگه‌كانه‌وه ته‌عبیر له‌خۆ ده‌كات، به‌هۆی فره ره‌نگییه‌وه روناكی خۆی ده‌به‌خشێ، له رێگای فره ره‌نگی و هاوگونجانی ره‌نگه‌كان هارمۆنییه‌ت دروستده‌كات، ئه‌مڕۆ ناسنامه به‌قه‌د ئه‌وه‌ی ده‌رئه‌نجامی په‌یوه‌ندییه‌كی كراوه و پڕ به‌خشش و پڕكردهیه له‌گه‌ڵ ئه‌ویدیكه، به‌قه‌د ئه‌وه‌ی ته‌عبیر له مانا به‌رفراوانه‌كه‌ی ژیان و رێكخستنی ژیان ده‌كات، ئه‌وه‌نده به تاك مانایی و تاك ره‌نگی و ده‌لاله‌ته‌وه په‌یوه‌ست نییه، ئه‌وه‌ی كه تاكی خۆرئاوایی له خۆرهه‌ڵاتی جیاده‌كاته‌وه قبوڵكردنی جیاوازییه‌كانه، كه‌واته به جیهانیبوون تێكشكاندنی نێرگزییه‌تی رۆشنبیرییه و كرانه‌وه‌ی ئاسۆ نوێیه‌كانی به‌یه‌كگه‌یشتنی مرۆیه، به دیوه‌كه‌ی دیكه‌ش قسه‌كردن له سه‌ر به جیهانیبوون قسه‌كردنیشه له سه‌ر كۆی ئه‌و چه‌مكانه‌ی سهرهوژێركراون، یان گۆڕانێكی یه‌كلاكه‌ره‌وه و به‌رفراوانی به سه‌رداهاتووه! به‌و مانایه‌ش به‌جیهانیبوون ئیراده و ئیبداعه و ته‌عبیر له رۆحی سهردهمو ویژدانی زیندووی مرۆڤانه‌مان ده‌كات.
ئه‌وه‌ش مانای ئه‌وه نییه كه به‌ره‌وپێشچوون بێ ئیشكالییه‌ته، به‌ڵكو به‌و مانایه‌یه كه به‌ره‌وپێشچوون هه‌موو ره‌نگه‌كانی قبوڵه. كه‌واته به جیهانیبوون ئه‌و بزاڤ و كرانه‌وه و هاوگونجانه له بننههاتووهیه، كه به‌رده‌وام به‌ره‌و گۆڕانمان ده‌بات. پاشان به‌جیهانیبوون هه‌ر ته‌نها ئه‌وه نییه، چۆن خۆمان بگونجێنین، خۆی ئه‌وه گرفته، به‌ڵام له‌پاڵ ئه‌وه‌ش گرنگ ئه‌وه‌یه چۆن ده‌توانین ره‌گه‌زه زیندوو مردووه‌كانی كه‌له‌پور لێكجیابكه‌ینه‌وه، چۆن ده‌توانین ره‌گه‌زه زیندووهكان له‌گه‌ڵ رۆحی سه‌رده‌م بگونجێنین، ئایا هیچ تازه‌گه‌رییه‌ك ده‌توانێ له بۆشایی هه‌ڵقوڵێ؟ كه‌واته تۆ بۆ ئه‌وه‌ی بڵێیت (هه‌م) پێویستت به پانتاییه‌ك هه‌یه له سه‌ری بوه‌ستی، به‌و مانایه‌ش گه‌ڕانه‌وه بۆ ناسنامه گه‌ڕانه‌وه‌یه بۆ خود، به‌ڵام خودێكی دۆگما، خودێك كه هه‌موو جوڵه‌كانی، هه‌موو حه‌زه‌كانی كۆنتڕۆڵكرابێ، خودێك كه سنوورێكی دیاریكراوی بۆ داڕێژرابێت، به‌رامبه‌ر كۆمه‌ڵێك پیرۆزی كرابێته‌وه ده‌بێت له‌و هه‌موو فره ره‌نگییه چاوه‌ڕوانی چی لێبكه‌یت، به‌رامبه‌ر ئه‌و هه‌موو پێشكه‌وتنه خێراییانه چۆن ده‌وه‌ستێ، به‌و هه‌موو هه‌ژارییه چۆن ده‌توانێ بیركاته‌وه، له بیرمان نه‌چێ هه‌موو سنوردانانێك بۆ جوڵه‌كانی مرۆڤ دواجار سنوردانانێكیشه بۆ بیركردنه‌وه، ده‌ست بۆ نه‌بردنی هه‌موو حه‌رام و قه‌ده‌غه و پیرۆزییه‌كان دواجار دهستبۆنهبردنی فیكر‌و عه‌قڵه، ههرخودێك نه‌توانێ ته‌جاوزی سنوره‌كانی حه‌رام و پیرۆزی بكات، نه‌توانێ بجوڵێته‌وه، چۆن ده‌توانێ به‌شداری پێشكه‌وتنه‌كانی دنیا بكات، ئازادی و بیركردنه‌وه‌ی ئازاد له‌وه دایه بتوانێ هاوگونجانێ له‌گه‌ڵ به‌رامبه‌ر بسازێنێ، نه‌ك به دابڕاو په‌ڕگیری بمێنیته‌وه، كاتێ دووره په‌رێز و په‌ڕگیر و دابڕاو ده‌بیت هه‌میشه هه‌ست به بێهێزی و بێهیوایی و كپبوون ده‌كه‌یت، وه‌ك ئه‌وه‌ی هه‌موو ئه‌و شتانه‌ی له ده‌ره‌وه‌ی سنوره‌كانی تۆ ده‌كرێت هیچ په‌یوه‌ندی به تۆوه نه‌بێ، ئالێره‌وه هه‌ریه‌ك له ڕه‌گه‌زه‌كانی ناسنامه به‌ره‌و لایه‌ك په‌لكێشمان دهكاو دنیایه‌ك ناكۆكی له ناوه‌وه‌ماندا دروست ده‌كات و كه‌سێتیمان پارچه‌پارچه ده‌كات، به‌رده‌وام واهه‌ست ده‌كه‌یت ناسنامه هه‌ڕه‌شه‌ی تووندی له سه‌ره، به‌رده‌وام واهه‌ست ده‌كه‌یت له وڵاتێك ده‌ژی ئه‌ویدی داگیری كردووه، به‌ڵام پرسیار ئه‌وه‌یه چۆن ئێمه بتوانین وێڕای كه‌لتوری خۆمان، بێ ئه‌وه‌ی بۆ ره‌گه‌زه مردووه‌كانی ناو كه‌لتوری خۆمان بگه‌ڕێینه‌وه، ئینتمانی كه‌لتوری ئه‌ویدیش بكه‌ین.
تۆ هه‌رگیز ناتوانی ته‌واوی كه‌له‌پوری خۆت به مردوو دابنێیت، چونكه به‌رده‌وام له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵێك ره‌گه‌زی زیندووی كه‌له‌پوردا ده‌ژی، ئه‌وه ره‌گه‌زه زیندووه‌كانن به‌شێك له تاریكی داهاتووت بۆ روناك ده‌كاته‌وه، ئه‌وه ره‌گه‌زه زیندووه‌كانن له‌گه‌ڵت رێده‌كه‌ن، كه‌واته نابێ هه‌رگیز سڵ له‌وه بكه‌یته‌وه كه به‌شێك له پێشكه‌وتن ده‌ستێكی تۆیشی تێدایه، هه‌رگیز نابێ به پێشكه‌وتن نامۆ بین، وه‌ك ئه‌وه‌ی ته‌نها ئه‌ویدی به‌رهه‌می هێنابێ، گرنگ ئه‌وه‌یه تۆ سنوره‌كانت بشكێنی و ته‌جاوزی قه‌ده‌غه‌كراوه‌كان بكه‌یت، گرنگ ئه‌وه‌یه تۆ به ئازادی بیركه‌یته‌وه، نه‌ك له دووتوێی سنورێكی دیاریكراو، چونكه ئه‌گه‌ر به ئازادی ده‌ست بۆ شته‌كان نه‌به‌یت، چۆن ده‌توانی تێبگه‌یت، كاتێ نه‌توانی له هه‌موو شته‌كان بگه‌یت چۆن ده‌توانی راڤه‌یان بكه‌یت، راسته ئه‌م رسته‌یه جۆرێكه له به‌كارهێنانی عه‌قڵانییه‌ت، به‌ڵام هه‌رگیز به مانای ئه‌وه نییه، كه ده‌لاله‌ت له ته‌واوی عه‌قڵمان بكات وه‌ك (كڵۆد لیڤی شتراوس 1908-2009) له ((الاسگوره المعنی))دا ئاماژه‌ی بۆ ده‌كات، چونكه هه‌ریه‌كێك له خۆرهه‌ڵات و خۆرئاوا، هه‌ریه‌كێك له ئێمه به هه‌موو جیاوازییه‌كانییه‌وه به پێی پێداویستییه‌كانمان بڕێكی دیاریكراو له عه‌قڵ به‌كارده‌هێنین، یان ده‌بێته شوێن بایه‌خمان، ( (شتراوس) هه‌ر له خودی ئه‌و تێزه‌وه پێیوایه هیچ جیاوازییه‌ك له نێوان بیركردنه‌وه‌ی به‌رایی‌و عه‌قڵی هاوچه‌رخدا نییه، كه‌واته گرنگ ئه‌وه‌یه ئاستی پێداویستییه‌كان له رێگای ئیبداعه‌وه به‌رزبكه‌ینه‌وه، كاتێ ناسنامه ده‌توانێ بوونی خۆی نیشان بدات كه هه‌ڵگرانی دان به ئیبداعهكانیان دابنێن، چونكه ته‌نها له ژێر هه‌لومه‌رجی په‌یوه‌ندیدا ده‌توانێ شتێك به‌رهه‌مبهێنێ، نه‌ك وه‌ك بوونه‌وه‌رێكی به‌رهه‌مخۆر، بۆ ئه‌وه‌ی له به‌جیهانیبوون به‌شدار بیت، ده‌بێت كۆمه‌ڵێك په‌یوه‌ندی جۆراوجۆر له‌گه‌ڵ ئه‌ویدی بسازێنی، ده‌بێ له‌گه‌ڵ رۆحی سه‌رده‌مدا بژیت، ئه‌وه‌ی سڵ له تواناكانی خۆی ده‌كاته‌وه، دابڕاو په‌ڕگیره، سنورێكی دیاریكراوی بۆ بیركردنه‌وه هه‌یه، ئاڕاسته‌كانی بیركردنه‌وه‌ی دیاریكراو و كۆنتڕۆڵكراوه، ناتوانێ به‌ته‌واوی بیربكاته‌وه، به ئازادی بژی، بوێرانه هه‌نگاو بنێت!