Skip to Content

ته‌رمی كه‌ریمی له‌ كوێیه‌ ؟

ته‌رمی كه‌ریمی له‌ كوێیه‌ ؟

Closed
by ته‌مموز 5, 2018 General

ماڵپه‌ری گاردیان نامه‌ی دایكی ئه‌و په‌ناخوازه‌ كورده‌ی بڵاوكرده‌وه‌ كه‌ ماوه‌یه‌ك له‌مه‌وبه‌ر له‌ دوورگه‌ی ناورۆ گیانی له‌ده‌ستدا و تێیدا داوا له‌ هێزه‌كانی پاراستنی سنوره‌كانی ئوسترالیا ده‌كات كه‌ ته‌رمی كوڕه‌كه‌ی ڕاده‌ست بكه‌نه‌وه‌.
دایكی فاریبۆزی كه‌ریمی له‌و نامه‌یه‌دا ده‌ڵێت ماوه‌ی پێنج ساڵه‌ خۆی و منداڵه‌كانی به‌ندكراون و فه‌رامۆش كراون له‌لایه‌ن ئوستراالیاوه‌. دایكی كه‌ریمی له‌و نامه‌یه‌دا هۆشداری ده‌دات و ده‌ڵێت ئه‌گه‌ر ته‌رمی كوڕه‌كه‌ی نه‌ده‌نه‌وه‌ ، هه‌ر وا به‌ بێ‌ ده‌نگی نامێنێته‌وه‌.
په‌نابه‌ران و په‌ناخوازانی دوورگه‌ی ناورۆ ئه‌و كه‌سانه‌ن كه‌ ویستویانه‌ به‌ قاچاخ و به‌ به‌له‌م ڕوو له‌ ئوسترالیا بكه‌ن به‌ڵام ده‌ستگیركراون و ڕه‌وانه‌ی كه‌مپه‌كانی ئه‌و دوورگه‌یه‌ كراون و هه‌رگیز ئوسترالیا مافی نیشته‌جێبوونیان له‌و ووڵاته‌ پێنابه‌خشێت.

ئامادەکردنی: هەژار تەها

mm

دەنگەکان وەک رۆژنامەیەکی ئەلکترۆنی لەپێناوی فەراهەمکردنی سەکۆیەکی ئازاد بۆ دەنگە جیاوازەکان لە ١ی حوزەیرانی ٢٠٠٢ دەستی بەکارکردن کردووە لە شاری تۆرنتۆ. دەنگەکان بە رۆژنامەی خۆتان بزانن و لەرێی ناردنی بابەتەکانتانەوە بەرەو پێشی بەرن لەپێناوی بنیاتنانی کۆمەڵگەیەکی هۆشیار و ئازاد و یەکساندا.

Previous
Next