
ئه‌ركی هه‌واڵیی هونه‌ری كاریكاتێر به‌شی -2- هه‌ندرێن خۆشناو
ئێستاش ده‌وه‌ستین بۆ دیاركردنی گه‌وهه‌ری ئه‌و هه‌واڵه‌ی كه كاریكاتێر هه‌ڵیگرتووه، هه‌روه‌ك دیتمان كه‌وا بنه‌ماكانی هه‌واڵ له كاریكاتێردا به شێوه‌یه‌كی راسته‌وخۆ چڕ ده‌بێته‌وه له كاریكاتێری سیاسی‌دا، به‌تایبه‌تی ئه‌وه‌ی باس له رووداوێكی دیاركراو ده‌كات، به‌ڵام زیاتر گشتگیرتر و به‌رفراوانتر ده‌رده‌كه‌وێت له‌و كاریكاتێره‌ی كه باس له دیارده‌یه‌ك ده‌كات، ئێمه باسی كاریكاتێر ده‌كه‌ین، بۆیه به‌كارهێنانی ئاماژه ده‌ره‌كییه هاوكاره‌كان، وه‌كو كاتی ده‌رچوونی ژماره‌ی رۆژنامه‌كه و شته‌كانی تریش به ته‌واوی رێگه‌پێدراوه، ته‌نانه‌ت هه‌واڵێكی ئاساییش ناتوانرێت كاته‌كه‌ی دیاری بكرێت به‌بێ زانینی رێكه‌وته‌كه‌ی، زۆرێك له هه‌واڵه‌كانی رۆژنامه‌كان رێكه‌وتی بۆ دانانرێت، له‌و روانگه‌یه‌وه كه خوێنه‌ر رێكه‌وتی ده‌رچوونی رۆژنامه‌كه ده‌زانێت، بۆیه كاریكاتێریش ئه‌و مافه‌ی هه‌یه وه‌كو هه‌واڵێكی ئاسایی. له لایه‌كی تره‌وه كاریكاتێر له بنه‌ڕه‌تدا پشت به هه‌واڵی ناڕاسته‌وخۆ ده‌به‌ستێت، كاتێك كه باسی كارێكی ناڕاسته‌قینه ده‌كات، هه‌روه‌ك له كاریكاتێره‌كه‌ی هونه‌رمه‌ندی سوریایی (عه‌بدوڵڵا به‌سمه‌گی) بۆ نمونه، ده‌یه‌وێت شتێكی دیكه‌مان پێ بڵێت، له كاریكاتێره‌كه‌دا هه‌واڵی راسته‌وخۆ ئه‌وه‌یه كه جیهانی یه‌كه‌م و دووه‌م و سێیه‌م هه‌موویان جێگایه‌كیان داگیركردووه له‌سه‌ر ته‌خته‌ی وه‌رزشدا، و جیهانی سێیه‌میش ده‌خنكێت، هه‌واڵه ناڕاستهوخۆكهش كه هونه‌رمه‌ند به شێوه‌یه‌كی بنه‌ڕه‌تی ده‌یه‌وێت بیگه‌یه‌نێت، ئه‌وه‌یه كه جیهانی سێیه‌م به‌ده‌ست كێشه‌یه‌كی زۆره‌وه ده‌ناڵێنێت، سه‌باره‌ت به كاریكاتێره‌كانی تریش به‌هه‌مان شێوه.
بێجگه له‌مانه ئێمه ناتوانین حساب له‌گه‌ڵ كاریكاتێردا بكه‌ین، هه‌روه‌ك چۆن حساب له‌گه‌ڵ هه‌واڵێكی ئاسایی‌دا ده‌كه‌ین، هه‌واڵی ئاسایی ڕۆڵی له ئه‌ركه ههواڵییهكهیدا قه‌تیس ده‌بێت، به شێوه‌یه‌كی ڕاسته‌وخۆ پشت به چه‌ندین وهدهرچهی دیاركراو ده‌به‌ستێت بۆ بونیاتنانی خۆی، به‌ڵام كاریكاتێر بابه‌تێكی هونه‌ری ئه‌فراندنه، پشت به ناواقیع ده‌به‌ستێت بۆ وێناكردنی واقیع، بۆیه ئه‌ركی هه‌واڵیی تاكه ئه‌ركی كاریكاتێر نیه، ئه‌و وهدهرچانهی كه كاریكاتێریش پشتی پێده‌به‌ستێت له هه‌واڵدا، له‌وانه‌یه وهدهرچهی خه‌یاڵی بێت و كات و شوێنی دیاركراوی نه‌بێت، بۆیه ونبوونی هه‌ندێك له بنه‌ماكانی هه‌واڵ هه‌ندێك جار مانای ونبوونی هه‌واڵ نیه له كاریكاتێردا.
له‌به‌رئه‌وه‌ی وهدهرچه واقیعیانهكان له ناوه‌ڕۆكی كاریكاتێردا دوورده‌كه‌ونه‌وه، هه‌رچه‌ند كاریكاتێر دووربكه‌وێته‌وه له سیاسه‌ته‌وه، هه‌واڵ له كاریكاتێری كۆمه‌ڵایه‌تیدا ووردبینی و ڕۆشه‌نی كه‌مترده‌بێته‌وه، چونكه وهدهرچهكانی كۆمه‌ڵایه‌تی فراوانتر و گشتگیرترن، هه‌روا سه‌باره‌ت به كاریكاتێری گاڵتهجاریشدا، هه‌موو وهدهرچهكان له خه‌یاڵی هونه‌رمه‌ندا له دایك ده‌بن، ئه‌گه‌ر كاریكاتێری سیاسی رووداوێكی وێناكرد، و كاریكاتێری كۆمه‌ڵایه‌تیش دیارده‌یه‌كی وێناكرد، رووداوه‌كه و دیارده‌كه بنه‌مایه‌كی واقیعیانه‌یان هه‌یه، به‌ڵام كاریكاتێری گاڵته‌جاڕی جیاكارییه‌كی خه‌یاڵی وێناده‌كات كه بنه‌مایه‌كی واقیعی نیه، بۆیه هه‌واڵ تێیدا له چوارچێوه‌ی وێنه‌كه‌دا قه‌تیس ده‌بێت، نمونه‌ی كاریكاتێره‌كه‌ش كه باس له دایك و كوڕه‌كه‌ی كه له وانه‌ی مۆسیقادا دێنه‌وه ده‌كات، ناچاربووین هه‌ر له خودی وێنه‌كه‌دا له بنه‌ماكانی هه‌واڵدا بگه‌ڕێین، وامان دانا كه كاته‌كه ده‌مه‌و ئێواره‌یه و شوێنه‌كه‌ش ڕێی گه‌ڕانه‌وه‌یه بۆ ماڵه‌وه، رووداوه‌كه‌ش گه‌ڕانه‌وه و چاوگرتنی منداڵه‌كه‌یه…هتد، به‌م شێوه‌یه ئێمه هه‌واڵه‌كه‌مان له واقیعدا ده‌ستنه‌كه‌وت، بۆیه ئه‌ركی هه‌واڵیی له كاریكاتێری گاڵته‌جاڕیدا كه‌م ده‌بێته‌وه، چونكه هه‌واڵی پێشكه‌شكراو هیچ له كاریكاتێره‌كه زیادناكات، ده‌توانین له ڕووی تیۆرییه‌وه به هه‌واڵی بژمێرین، ته‌نیا له‌به‌ر بوونی هه‌ندێك بنه‌ما تێیدا، به‌ڵام له ڕووی پراكتیكه‌وه هه‌واڵ نیه، بۆیه ئه‌ركی هه‌واڵیی به شێوه‌یه‌كی بنه‌ڕه‌تی به پله‌ی یه‌ك له كاریكاتێری سیاسی‌دا به‌ده‌رده‌كه‌وێت، به پله‌ی دووش له كاریكاتێری كۆمه‌ڵایه‌تیدا، به‌ڵام له كاریكاتێری گاڵته‌جاڕیدا ئه‌و بایه‌خه‌ی له‌ده‌ست ده‌دات، و له كاریكاتێری پۆرترێتدا به ته‌واوه‌تی وون ده‌بێت.
ئه‌م بیروبۆچوونانه‌ش له‌سه‌ر هه‌موو تابلۆ كاریكاتێرییه‌كان به‌هه‌موو جۆره‌كانیه‌وه جێبه‌جێ ده‌بێت، له كاتی چاره‌سه‌ركردنی ئه‌ركی هه‌واڵیی له هه‌ر تابلۆیه‌كی كاریكاتێریی به‌جیا، واته له حاڵه‌تی جێبه‌جێكردنی ئه‌م ئه‌ركه به شێوه‌یه‌كی تاكی، به‌ڵام كاتێك كه وا دابنێین كاریكاتێر بێجگه له جێبه‌جێكردنی ئه‌م ئه‌ركه هه‌واڵییه به‌شێوه‌یه‌كی تاكی، به شێوه‌یه‌كی كۆمه‌ڵیش جێبه‌جێی ده‌كات، ئه‌وا بۆمان ده‌رده‌كه‌وێت كه كاریكاتێری پۆرترێتیش به‌م ئه‌ركه هه‌واڵییه هه‌ڵده‌ستێت.
كاریكاتێر ئه‌ركی هه‌واڵی به كۆمه‌ڵ جێبه‌جێ ده‌كات به‌هه‌ر سێ جۆره‌كانیه‌وه سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی و پۆرترێت، كاتێك كه وێنه كاریكاتێرییه‌كان باس له یه‌ك بابه‌ت ده‌كه‌ن دووباره ده‌بنه‌وه، ئه‌وه مانای ئه‌وه‌یه كه ئه‌م بابه‌ته بابه‌تێكی زینده‌گی بووه له‌و كاته‌دا، ئه‌مه له لایه‌ك، له لایه‌كی دیكه‌وه كۆمه‌ڵێك له وێنه كاریكاتێریه‌كانی یه‌ك به‌دوای یه‌كدا ده‌توانن به‌ره‌وپێشوه‌چوونی رووداوێكی دیاركراو پێشكه‌ش به بینه‌ر بكه‌ن، ئه‌مه له بواری سیاسی‌دا، له بواری كۆمه‌ڵایه‌تیشدا كاریكاتێر وێنه‌یه‌كی دیارده كۆمه‌ڵایه‌تیه باوه‌كان له سه‌رده‌مێكی دیاركراودا پێشكه‌ش ده‌كات، بۆ نمونه وێناكردنی دیارده‌ی به‌رتیل وه‌رگرتن له چه‌ندین كاریكاتێری بڵاوكراوه له ماوه‌یه‌كی دیاركراودا، نیشانه‌ی به‌ربڵاوی ئه‌و دیارده‌یه‌یه له‌و ماوه‌یه‌دا، ده‌نا بۆ ئه‌م گرفته هونه‌رمه‌نده كاریكاتێرییه‌كانی نیگه‌ران ده‌كرد و سه‌رنجی راده‌كێشان؟. له كاریكاتێری پۆرترێتیشدا دووباره‌بوونه‌وه‌ی هه‌مان ده‌موچاو و روخسار، نیشانه‌ی گرنگی ئه‌و كه‌سایه‌تیه‌یه له سه‌رده‌می بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌و كاریكاتێرانهدا، لێره‌دا گوته‌یه‌كی چارڵ دیگۆلمان (سه‌رۆكی پێشووی فه‌ره‌نسا) به‌بیردێته‌وه، كه رۆژێك به كه‌سه نزیكه‌كانی گوتبوو ئاستی جه‌ماوه‌ریی دابه‌زیوه، كاتێك كه له هۆی ئه‌و ده‌ره‌نجامه ده‌پرسن، دیگۆل ده‌ڵێت: ژماره‌ی ئه‌و كاریكاتێرانه‌ی كه باسم ده‌كه‌ن له رۆژنامه‌كاندا كه‌مبۆته‌وه، له‌وانه‌یه دیگۆل له‌مه‌دا راست بێت، چونكه ناوبانگی مرۆڤ وایلێده‌كات ببێته ئامانجی كاریكاتێری پۆرترێتدا، ده‌نا هۆ چیه كاریكاتێری كه‌سێك پێشكه‌ش بكه‌یت كه كه‌س نایناسێت؟. كاریكاتێری پۆرترێت وێنه‌یه‌ك به‌بێ بابه‌ت، ئه‌گه‌ر كه‌سایه‌تی پۆرترێته‌كه نه‌ناسراو بوو، ئه‌وا بینه‌ر هیچی ده‌ست ناكه‌وێت، چونكه له‌م حاڵه‌ته‌دا واباوه كه بینه‌ر به‌راوردێك له نێوان روخساره راسته‌قینه‌كه و كاریكاتێره‌كه‌دا بكات، و كارلێك له‌گه‌ڵ كاریكاتێره‌كه‌دا بكات.
هه‌روه‌ك دیتمان كاریكاتێر هه‌واڵێكمان پێشكه‌ش ده‌كات به شێوه‌ی كۆمه‌ڵ، هه‌روه‌ها هه‌واڵمان پێشكه‌ش ده‌كات له‌و سه‌رده‌مه‌ی كه تێیدا بڵاوده‌بێته‌وه، به شێوه كۆمه‌ڵه‌كه‌ی هه‌واڵێكی دۆكیومێنتاریمان پێشكه‌ش ده‌كات، كه ئاماژه‌ی رووداو و دیارده و نه‌ریته‌كانی قۆناغێكی مێژوویی پێشوون. بۆ نمونه زۆریی ئه‌و كاریكاتێرانه‌ی كه باسی (ناپلیۆن پۆناپێرت)یان ده‌كرد له سه‌رده‌می سه‌ره‌تای سه‌ده‌ی نۆزده‌یه‌مدا.
هه‌ندرێن خۆشناو