
خوان و سفره‌كه‌ی نێچیرڤان بارزانی و هاتنی كازمی … ئه‌حمه‌د ره‌جه‌ب
له جیهانی ئه‌مرۆدا خه‌ڵك به دوای زانست و ته‌كنولۆجیا ده‌گه‌رێت وهه‌وڵ ده‌ده‌ن بۆ دۆزینه‌وه‌ی رێگه چاره‌یه‌ك بۆ پرس و گرفته‌كانی رۆژو هاوڵاتیانی باشوری كوردستان به دوای دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌رییه‌ك ده‌گه‌رێن بۆ پاراستنی ژینكه‌ی كوردستان و بارودۆخی سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی و دۆزینه‌وه‌ی چارسه‌ری گونجاو بۆ نه‌هێشتنی برسێتی و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی هه‌موو جۆره دزی و گه‌نده‌ڵییه‌ك له هه‌موو بواره‌كانی داموده‌زگاو دامه‌زراوه‌كانی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم و په‌رله‌مان و حكومه‌ت.
چه‌ندین جاره هوشیارزێباری ئه‌ندامی مه‌كتبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان باس له تام و خۆشی و ده‌وڵه‌مه‌ند بوونی خوان و سفره‌ی نێچیرڤان بارزانیه‌و ئاواته‌خوازه هه‌موو جارێك له‌و تام وخۆشییه بێ به‌ش نه‌كرێت و، هه‌روا شاهو ئه‌مین بێژه‌ری ته‌له‌فزیۆنه‌كه‌ی نێچیرڤان بارزانی به‌ناو روداو به ده‌نگێكی زۆر به‌رز باس له‌و نازو نیعمه‌ته‌و خوان و سفره‌ی رازاوه‌ی نێچیرڤان بارزانی ده‌كات.
له ئایاری ساڵی 2003 من و دوو هاورێم { عه‌دنان ئه‌حمه‌دو فه‌رهاد فرانك} له كافتریاكه‌ی كاك عابدین له شاره‌كه‌مان دانیشتبووین و، له پر كاك فه‌رهاد پرسیاری كرد‌و وتی : ئایا ئه‌و ژنه كه جانتایه‌كی به پشتی به‌ستووه ده‌ناسن؟ وتمان به‌ڵێ ئه‌وه ئه‌نا لینده وه‌زیری ده‌ره‌وی سویده، { ته‌نها خۆی بوو به‌بێ پاسه‌وان و حمایه} چوو په‌رداخێك قاوه‌و پارچه كێكێكی بچكۆله‌ی كری وله نزیكمانه‌وه دانیشتوو له پاش پشوودانێكی كورت هه‌ڵساو وه‌ك سه‌ركرده‌یه‌كی حزبی سۆشیال دیموكرات به‌شداریكرد له ئاهه‌نگی رۆژی كرێكارانی جیهان و وتارێكی بۆ جه‌ماوه‌ره فراوانه‌كه‌ی حزبی سۆسیال دیموكراته‌كان و چه‌په‌كان پێشكه‌ش كردوو، له كۆتاییدا روویكرده ویستگه‌ی شه‌مه‌نده‌فه‌رو وه‌ك چۆن به شه‌مه‌نده‌فه‌ر هات به‌و شێوه‌یه‌ش گه‌رایه‌وه‌و، ( جێیداخه له سێپته‌مبه‌ری هه‌مان ساڵ له‌لایه‌ن ده‌ستێكی چه‌په‌ڵه‌وه ئه‌و ژنه تێكۆشه‌را تیرۆر كرا).
دیاره خوان و سفره‌ی نێچیرڤان بارزانی خۆشه و ئه‌ی بۆنا ؟ : هه‌نگوینی ره‌سه‌نی خۆماڵی و ماست وپه‌نیرو گوێزو و هه‌موو شیره‌مه‌نییه‌كانی ئاڵتون سای توركی ونانی گه‌رم و شتی تریش مه‌گه‌ر ته‌نها هوشیارو شاهو بزانن ئه‌و شتانه چۆن ئاماده ده‌كرێن و كێ ئاماده‌یان ده‌كات.
له سایه‌ی نێچیرڤان بارزانی و حكومه‌ته‌كه‌ی مه‌سروری ئامۆزای و چاكوازییه‌كه‌ی خه‌ڵك توشی هه‌ژاری و برسێتی بووه‌ته‌وه‌و رۆژ له دوای رۆژ هه‌رێمی كوردستان روو له خراپه ده‌كات و دوور نییه به هۆی سیاسه‌تی هه‌ڵه و دزێنی ماڵ و سامان و قوتی خه‌ڵك و یارمه‌تی ده‌ستی ده‌ره‌كی هه‌رێمی كوردستان له‌ناو ببه‌ن.
هاتنی مسته‌فا كازمی بۆ نانخواردن و خوان و سفره‌ی رازاوه نییه به‌ڵكو بۆ جو‌ڵاندنی دوسیه شاراوه‌كانی نه‌وت و غاز‌و و ده‌ستدرێژی توركیا‌و ئێرانه له گه‌ڵ پرسی ده‌روازه سنوورییه‌كان و دزیی و قاچاغچێتی و فرۆكه‌خانه‌كان و گواستنه‌وه‌ی شتومه‌كی به‌رپرسانی باڵا‌و، باسكردنی موجه‌ی فه‌رمانبه‌رو مامۆستایان و دانانی هیڵی سوور بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی یارمه‌تی ده‌ستی ده‌ركی ده‌ده‌ن بۆ داگیركردنی خاكی كوردستان كه سه‌رجه‌م به‌رپرسان كه تا دوێنی به عێراقیان ده‌وت دراوسێ ، له‌مرۆدا ده‌ڵێن كوردستان به‌شێكه له عیراق و شانازی به عێراقی بوونی خۆمان ده‌كه‌ێن و، لیره‌وه موزایه‌ده‌ی حزبی گۆتایی پێدێت و حزبی گه‌وره رؤڵی ده‌مرێت و، ئه‌م هاتنه‌ی كازمییه ئه‌و به‌رپرسانه‌ی كه خۆیان له ترسی كۆرۆنا حه‌شاردابوو ناچاركرد بجوڵێن و، كازمی له‌ماوه‌یه‌كی كورتدا وه‌ك سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق توانی سه‌ردانی دهوك و هه‌ولێرو سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه‌و و زاخۆ وباشماخ بكات به‌ڵام به‌رپرسانی هه‌رێم وحكومه‌ت نه‌یانتوانیوه ئه‌و كاره بكه‌ن.
خه‌ڵك داوای مافی خۆیان ده‌كه‌ن و موچه‌كانیان ده‌برن و، ئێوه‌ش به خوان و سفره‌و ته‌لاری مێرگه‌پان سه‌رقاڵن !.
ده‌رباره‌ی شاند ناردن و رێكه‌وتن له نێوان هه‌رێم و عێراقبێسووده چونكه هه‌رێم به‌بێ ره‌زامه‌ندی خه‌ڵكی كوردستان وحكومه‌تی ناوه‌ندی نه‌وتی بۆ ماوه‌ی ــ 50 ــ ساڵ داوه به توركیا‌و، له ماوه‌ی هه‌شت نۆ ساڵه شاند ناردنه‌و به‌بێ ئه‌نجام و شتی زه‌ق درۆێ به‌رپرسانه ، تا ئیوه حكومه‌ت و هه‌رێم به‌رێوه ببه‌ن خه‌ڵك هه‌ست به ئاسووده‌ی ناكات.
11/9/2020