
كاره‌كانی كاریكاتێر له رۆژنامه‌گه‌ری خولاودا كاری سیاسی -3- هه‌ندرێن خۆشناو
به‌شی -3-
هه‌ندرێن خۆشناو
له‌وانه‌یه هه‌موو ئه‌وانه‌ی باسكران له‌سه‌ر بواری ململانێیه سیاسیه ناوه‌خۆییه‌كاندا جێبه‌جێ بكرێن، بۆیه به‌س نیه، چونكه چه‌ندین شێوه‌ی زۆر گرنگ هه‌ن له شێوه‌كانی ململانێی سیاسی، ئه‌ویش شێوه ده‌ره‌كییه‌كانی ململانێیه سیاسیه‌كانن، له‌وانه‌یه چاكترین نمونه‌ش بارودۆخی وڵاته عه‌ره‌بیه‌كان بێت بۆ ئه‌و ململانێیانه، عه‌ره‌به‌كان له ناوه‌ڕاستی سه‌ده‌ی پێشوودا له ململانێیه‌كی سیاسی راسته‌وخۆدان له‌گه‌ڵ ئیسرائیل‌دا، هه‌ر له سه‌ره‌تای ئه‌و ململانێیه‌شدا چه‌كی گاڵته‌جاڕیی به شێوه‌یه‌كی فراوان تێیدا به‌كارهاتووه، به‌ڵام له‌لایه‌ن ئیسرائیلیه‌كان و زایۆنیزمی جیهانی زۆر كاریگه‌رانه‌تر به‌كارهاتووه، ئه‌گه‌ر به دیدگایه‌كی بابه‌تیانه ته‌ماشای ئه‌م ململانێیه بكه‌ین، بۆمان ده‌رده‌كه‌وێت كه گۆڕه‌پانی ئه‌م ململانێیه ته‌نیا له ناوچه عه‌ربیه‌كه‌دا قه‌تیس نیه، به‌ڵكو تێیپه‌ڕاندووه بۆ هه‌موو جیهان، و شێوازێكی ته‌وه‌ریی وه‌رگرتووه له ململانێیه نێوده‌وڵه‌تیه‌كاندا، له‌وانه‌شه له هه‌موویان گرنگتر بێت.
به‌مجۆره‌ش پروپاگه‌نده‌ی به‌هێزی زایۆنیزم له جیهاندا سه‌ركه‌وتووبوو له گۆڕینی وشه‌ی عه‌ره‌بی بۆ سیمبولی دواكه‌وتن و ریسوابوون، ئه‌گه‌ر نكۆڵیش له‌وه نه‌كرێت كه له‌و سه‌رده‌مه‌ی ئێستاماندا عه‌ره‌ب له‌سه‌ر ته‌ختی شارستانیه‌ت چوارمه‌شقی لێی دانه‌نیشتوون، به‌ڵام له كۆتایی پێبلیكانه‌كه‌ی شارستانیه‌تیش نین، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی كه سه‌رده‌مانێكی دوور و درێژ ئاڵای شارستانیه‌تیان به‌رزكرده‌وه (به‌سایه‌ی ئیسلامه‌وه)، چه‌ندین خشتی گرنگیشیان خسته سه‌ر شارستانیه‌تی جیهانی و مرۆڤایه‌تی، ئه‌وانیش شارستانیه‌تی یۆنانیان گواسته‌وه بۆ ئه‌وروپا، ئه‌وه به‌سه كه بڵێین ئه‌ورپاییه‌كان له چه‌رخه ناوه‌ڕاسته‌كاندا له ئاستی پێشكه‌وتنی عه‌ره‌به‌كاندا نه‌بوون، له میانه‌ی شه‌ڕی خاچ په‌رسته‌كاندا ئه‌وروپاییه‌كان زۆرێكیان له عه‌ره‌به‌كان وه‌رگرت، شتێكی كه‌میش له‌م زۆره بۆ نمونه پیشه‌سازی دروستكردنی سابون بوو، كه ئه‌وروپاییه‌كان پێی ئاشنا نه‌بوون، هه‌تا دوای هه‌ڵمه‌ته‌كانی خاچ په‌ره‌سته‌كاندا، كاتێك كه جه‌نگاوه‌ره‌كان له كاتی گه‌ڕانه‌وه‌یاندا چه‌ندین پارچه سابونیان بۆ خۆشه‌ویستانیان ده‌برده‌وه، وه‌ك سیمبولێكی پاكوخاوێنی و داوێن پاكی، هه‌روه‌ها دیارده‌ی سه‌رپۆشی كه زۆرجار رۆژئاواییه‌كان دژی عه‌ره‌ب (موسڵمان) به‌كاریدێنن، به‌راورد ناكرێت به پشتێنه‌ی داوێن پاكی ئه‌وروپاییه‌كان، كه له چاخه ناوه‌ڕاسته‌كاندا باوبوو، كاتێك جه‌نگاوه‌رێك ده‌چووه شه‌ڕ له‌و هه‌ڵمه‌تانه‌دا، ناوه‌قه‌دی ژنه‌كه‌ی به پشتێنه‌یه‌كی دار و پێست ده‌به‌ست، هه‌تا له ماوه‌ی دووركه‌وتنه‌وه‌كه‌ی داوێن پیسی و ناپاكی لێ نه‌كات، ئه‌و پشتێنه‌ش به كلیلێك قفڵ ده‌درا، و كلیله‌كه‌ی له‌گه‌ڵ خۆیدا ده‌برد، هه‌تا ده‌هاته‌وه ئنجا ئه‌و پشتێنه‌یه ده‌كرایه‌وه، بێننه پێش چاوتان! كاتێك باسی ئه‌مه ده‌كه‌ین، ته‌نیا بۆ به‌راوردكردنه له نێو گه‌لاندا له سه‌رده‌مێكی مێژووی دیاركراودا، بۆ زیاتر نزیكبوونه‌وه له بابه‌ته‌كه، ئاماژه بۆ یۆنانییه‌كان ده‌كه‌ین، كه سه‌رده‌مانێك هه‌ڵگری ئاڵای شارستانیه‌ت بوون، له‌م سه‌رده‌مه‌ی ئێستاشماندا حاڵیان له حاڵی وڵاته عه‌ره‌بیه‌كان زۆر باشتر نیه، ئه‌دی بۆ به ڕێزه‌وه ته‌ماشایان ده‌كرێت، كاتێك وێنه‌ی عه‌ره‌بیش ده‌شێوێنرێت؟.