
نامه‌كانی ئیشق … 14 .. سه‌ردار جاف
هه‌موو به‌یانییه‌ك
30 – ئه‌م به‌یانییه ژنێك له باران ده‌چێ و منی شله هه‌ور، له كۆژانی فیرقه‌تمه‌وه هاوێر بووه و په‌رتبوونم ده‌شواته‌وه، ژوانمان روونتر له زنه ته‌قیوێكی ته‌لیسماوی كه‌نار زه‌نوێرستانی نیشتیمان ده‌چێ، روحمان له هه‌ڵم بوونیشا ئۆقره‌ی نه‌گرت تا نه‌ڕژاینه سه‌ر عاردی، ئه‌وینمان به باڵی كۆتره په‌ڕه نه‌خشین و سه‌رمه‌سته‌كانی دونیای ناگایی جووتبوونا سپارد و پێكه‌وه خه‌ونێكین هێشتان زه‌مه‌نمان ڕۆنهچۆته جۆگه و دۆڵ و ڕووبار و ده‌ریا و زه‌ریاكان، ئه‌و خه‌ونانه‌ی به‌ر له زمستان به پارساریمانه‌وه ده‌دیت، له گڵه شینه و باران ڕه‌شماڵی غوربه‌تی ئیشقمان ڕه‌وانده‌وه و ئه‌وینمان به باڵه‌كانی ساسه‌وه لكان، ئیدی هه‌ر له خۆوه گومانه‌كان ڕه‌وینه‌وه، نیگاكانمان به سه‌ر گه‌ڵا و گوڵا پرژاندۆراندۆرمان پڕپڕ بوو له ئاپۆڕای ده‌سله‌ملانێی ئاشقان، وانه‌ی رۆمانسیه‌تمان ده‌گوته‌وه، هێدی هێدی ته‌مه‌ن ئێمه‌ی بچوك كرده‌وه و ئه‌وان باڵا، له سه‌ر ڕففه شینهكانی ئاسمان دڵۆپ دڵۆپ داباراینه خوارێ بووینه باران و به‌سه‌ر لێوی ئاشقان نیشتینه‌وه، بوینه سه‌ربورده‌ی گوێ ئاگردانی زمستانان و چیرۆك و نۆڤێلت و ڕۆمان گه‌نجان ده‌مانخوێننه‌وه …. ئه‌وه نوخشه و نوقڵانه‌ی له گوڵ گوڵتری تۆیه په‌خش ده‌بێ….. 31/ 3
31 – به‌یانییه‌ك هێشتا ناگات به جوانی تۆ ، هه‌ر ده‌بێ بێژم له تۆ ده‌چێ، به‌یانییه‌ك له تۆ به‌كه‌یفتر ، له تۆ به‌جۆشتر بۆ خه‌ڵوه‌تی زه‌ماوه‌ندێ …. ڕه‌شبه‌ڵكی گه‌ڕانه‌وه به‌ره‌و كۆرپه‌ڵه‌یی، گه‌ڕانه‌وه بۆ ئازاری دایك و چریكه‌ی گریانی تۆ، به درێژایی شه‌و خه‌یاڵدانم له خه‌نه‌به‌ندانی هاوێربوونتدا خه‌مڵی بوو مه‌له‌ی ده‌كرد، له دڵه‌ی سه‌فین به نێو دۆڵی شه‌قڵاوه و نزرگای پیاو چاكانی ئاشقانه‌ی كیژان و كوڕانییه‌وه له سۆراغی هه‌گبه‌ی پیرۆزی ساڵێكی دادێی به‌خششی موحیبه‌ت و جوانیتا پیاسه‌یه‌كی ئه‌ویندارانه‌م ده‌كرد، به نێو تووله ڕێ و ئه‌و ڕاسته ڕێیانه‌دا له ته‌ك شنه‌ی باغی شه‌قڵاوه‌دا په‌نجا و یه‌ك نمه‌ی ته‌ڕته‌ڕی ئاونگی سپێدان كه زمزمی ژینمه له سه‌ر په‌ڕه ڕه‌یحانه‌كانی شه‌ونخونیم بۆ ئه‌مڕۆت ده‌كه‌مه سوورخه‌ڵاتی ته‌ریقه‌تی ئیشقم، به شه‌وچه‌ره‌ی پایته‌ختی به‌فری ده‌به‌ستمه‌وه، ژنه به‌خشنده‌كه‌ی دڵم له دایكبوونت پیرۆز و سپێده‌یه‌كی خۆشده‌ورانیت نه‌غمه‌ی گۆرانی كوردی هۆبه و خانوو و ئه‌پارتمانت لێوان‌لێو له تریفه‌ی دڵ ئارامی و شادی و به‌خته‌وه‌ری كا….. 1 / 4
32 – ئه‌م به‌یانییه نامه‌وێ نه‌غمه‌ی بولبولمان لێ ئاوا بێ، خه‌ونه په‌مه‌ییه‌كانت له ئامێزی بێشكه‌ی ئاوه‌زم ڕاده‌ژه‌نم، لێره له به‌ر نمه ته‌وژمی ئه‌و شنه‌ی شه‌ماڵه‌ی ئاونگی ئه‌م به‌یانییه‌وه چاوه شه‌پۆله به‌لرفه‌كانت ماچ ده‌كه‌م، دروێنه‌ی خرمژنی به‌یانیانت تهی ده‌كه‌م، سرته و چرپه به حه‌سره‌ته‌كانت به ئاوی سۆمام ده‌شۆمه‌وه، چراخانی ته‌مه‌نت داده‌گیرسێنم ، فوو له ڕه‌شه‌بای شووم ده‌كه‌م ، ئاو به گێژه‌ڵوكه‌دا، ته‌پوتۆزی به‌ر پێت ڕاده‌ماڵم، فه‌توا ده‌ده‌م كه‌ڵچه‌ری دوێنێ مه‌حوو كه‌نه‌وه و بشۆنه‌وه، پرچی ئیشق ده‌كه‌مه كه‌زێ و ده‌یهۆنمه‌وه، شۆڕشێ بۆ ئه‌وین به‌رپا ده‌كه‌ین، جه‌ساره‌تبارانی خانمان ده‌كه‌ین، پرچی په‌شمه‌كینت به به شانه‌ی برژانگه‌كانم دادێنم، باخچه و دره‌ختی مه‌یله‌كان ئاو ده‌ده‌م، شه‌قامی شۆڕه بی به هه‌ناسه‌كانمان سێبه‌ر ڕێژ ده‌كه‌ین، ده‌نگیش تێكه‌ڵ به دۆل و نساران و چه‌م و قاسپه‌ی كه‌و و باڵنده خۆشخوانه‌كان ده‌كه‌ین، وڵاتی خه‌زانمان ده‌كه‌ینه به‌هار و پێكه‌وه گۆرانی ئاشق ئاشقێنه بۆ هه‌ساره‌ی گه‌نج ده‌ڵێینه‌وه…….. 2 / 4
ئهلِمانیا