
درۆی دروشم.. ئه‌گه‌ر خوا ڕه‌زاقه، ئه‌ی بۆ هه‌ژاری هه‌یه؟.. به‌ختیار محه‌مه‌د
گه‌وره‌ترین درۆی دروشمی ئایینه‌كان ئه‌وه‌یه، كه ده‌ڵێ خوا ڕازیقه (ڕسقده‌ره). وه‌ك ده‌زانین، له سه‌رانسه‌ری دنیادا ملیۆنان مرۆڤ له برسان ده‌مرن، كه‌چی خوا ڕسقیان نادا و تێریان ناكا (خۆ ئه‌وان كاریش ده‌كه‌ن، ئه‌گه‌ر كار هه‌بێ). هه‌ر مرۆڤ نا، به‌ڵكو زۆربه‌ی هه‌ره زۆری ئاژه‌ڵه بێلانه‌كانی وه‌ك سه‌گ و پشیله له كۆمه‌ڵگه‌كانی ئێمه‌دا برسین و هیچ نییه بیخۆن و خوا ڕسق و ڕۆزیان نادا… كه‌واته ئه‌و درۆیه چییه، كه ده‌ڵێ خوا ڕه‌زاقه؟
ڕاستییه‌كه‌ی، ئه‌گه‌ر مرۆڤ ئه‌و ڕسق و ڕۆزییه زۆره‌ی له‌سه‌ر ئه‌م گۆی زه‌وییه هه‌یه به دادپه‌روه‌ری دابه‌شی نه‌كا، ئه‌وا هه‌رگیز خوا ڕسقی كه‌س نادا (واته ئه‌و هیچ ده‌خلی به‌م مه‌وزوعه‌وه نییه).
له قورئانیشدا له‌م باره‌یه‌وه هاتووه ده‌ڵێ: ((أن الله هو الرزاق ذو القوة المتین)) (الذاریات: 56)؛ یان ده‌ڵێ: ((الله خیر الرازقین)) (الجمعة: 11)؛ یانیش له ئایه‌تێكی دیكه‌دا ده‌ڵێ: ((و ارزقنا و انت خیر الرازقین)) (المائدة: 114). له ئینجیلی مه‌تی ئیسحاحی (6) ئایه‌تی (25) و (26) یشدا هاتووه ده‌ڵێ: ((له‌به‌ر ئه‌وه پێتان ده‌ڵێم: بایه‌خ به بژێویتان مه‌ده‌ن له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی چی ده‌خۆن و چی ده‌خۆنه‌وه و له‌شیشتان چ جل و به‌رگێك ده‌پۆشێ. ئایا ژیان له‌وه زیاتر نییه، كه ته‌نها خۆراك بێ و له‌شیش له‌وه زیاتر نییه، كه ته‌نها جلپۆشین بێ؟ له باڵنده‌ی ئاسمان بنۆڕن! ئه‌و نه گه‌نم ده‌چێنێ و نه ده‌یدوورێته‌وه و نه له سایلۆش عه‌نباری ده‌كا، به‌ڵام باوكی ئاسمانییمان رسقی ده‌دا. ئایا ئێوه زۆر له‌و باشتر نین؟))… ئه‌م ئایه‌تانه هیچیان له واقیعی برسیه‌تی ملیۆنان مرۆڤ و گیانله‌به‌ر كه‌م نه‌كردووه‌ته‌وه و كه‌سیان له‌ڕووی جه‌سته‌وه تێر و پڕ نه‌كردووه… گه‌لۆ، خۆ من ئه‌وه‌ش ده‌زانم، كه ئه‌م گوته و دروشمه ئایینییانه بۆ ڕۆح (ڕۆحی ئیماندار) سوودبه‌خشن و ئارامی و شادی و وره‌به‌رزیی به ڕۆح ده‌به‌خشن، به‌ڵام ناكرێ له‌سه‌ر بنه‌مای واقیع و لۆژیك باسی ڕاستییه‌كان نه‌كه‌ین، ئه‌و ڕاستییانه‌ی، كه یه‌قینی ئیمان تووشی شۆك ده‌كه‌ن. هه‌ربۆیه‌شه ڕاستی و زانین، كه سه‌رچاوه‌ی گومانن له هه‌موو شتێك، ته‌نانه‌ت گومان له ڕاستی و زانین خۆشیان، مایه‌ی نیگه‌رانی و دڵه‌ڕاوكێن. ئیمان بۆیه خۆشه، چونكه یه‌قینی تێدایه: یه‌قینی بێ پرسیار و بێ گومان؛ به‌ڵام بێ ئیمانی و ئیلحاد بۆیه ناخۆشن، چونكه پڕن له گومان و له پرسیار: گومان و پرسیاری عه‌قڵانی له هه‌موو یه‌قینه‌كان. ئا لێره‌وه عه‌قڵ تا پرسیار و گومان نه‌كا، كه‌واته عه‌قڵێكی ئازاد نییه. ئا لێره‌شه‌وه‌یه، كه عه‌قڵ له‌گه‌ڵ ئایین ده‌كه‌وێته ملانێ و ناكۆكییه‌وه: ئایین ئیمان و یه‌قینی ده‌وێ، به‌ڵام عه‌قڵ پرسیار و گومانی ده‌وێ؛ ئایین وه‌همه‌كان ده‌كاته ڕاستی، به‌ڵام عه‌قڵ ده‌یه‌وێ ئه‌م وه‌همانه تێك بشكێنێ. ئه‌و كاته‌شی، كه عه‌قڵ یه‌قینی دین و ئیمان به‌جێ دێڵێ، ئا ئه‌و كاته عه‌قڵ دووچاری خه‌مۆكی و دڵه‌ڕاوكێ ده‌بێ، به‌ڵام خه‌مۆكی و دڵه‌ڕاوكێیه‌ك، كه خاوه‌نی پرۆژه‌ی پرسیاره و به دوای زانین و مه‌عریفه‌دا عه‌بداڵ و وێڵه.
به‌ختیار محه‌مه‌د