رۆژی سه‌ركه‌وتن به سه‌ر بیری بۆگه‌نی هێتله‌ردا … ئه‌حمه‌د ره‌جه‌ب
روسیا‌و وڵاتانی یه‌كێتی سۆڤێتی جاران و حزبه شیوعییه‌كان و هێزه چه‌په‌كان وهه‌موو پێشكه‌وتوخوازانی دونیا هه‌موو ساڵێك به‌بۆنه‌ی 9 ئایار { مای} ئاهه‌نگ ئه‌گێرن وئه‌م رۆژه پیرۆزه رۆژی سه‌ركه‌وتنه به سه‌ر نازییه‌تی ئه‌ڵمانیاو فاشیزمداو له‌مرۆژه‌دا له ساڵی 1945 سوپای سوور‌و گه‌لانی یه‌كێتی شۆره‌وی جاران و هه‌زاران تێكۆشه‌ری وڵاتان توانیان شكست به نازییه‌ت بێنن له پێناو ئازادكردنی گه‌لانی دونیا له ژێر چنگی نازیزمه ئه‌ڵمانییه‌كان و جێی ئاماژه‌یه به هۆی ئه‌و شه‌ره چه‌په‌ڵه‌وه زیاتر له ــ 50 ــ ملیۆن كه‌س له‌ناو چوون.
ئایدیۆلۆژیای فاشیزم بریتیه له گشتگه‌رایی واته سه‌رۆك یان پارتێكی سیاسی هه‌موو مافێكی هه‌بێت ده‌ست بگرێت به سه‌ر هه‌موو جومگه‌كانی وڵات، به‌سه‌ر خه‌ڵك و هه‌موو داموده‌زگاكان و میدیاكان و ، خه‌ڵك به كوێله بزانێت و، بۆ خزمه‌تی به‌رژه‌وه‌ندی خودی خۆی به‌كاریان بێنێت و، ماف و ئازادییان لێ زه‌وت بكات و، نابێت كه‌س ئازاد‌و خاوه‌ن مولك بێت و، نازییه‌تیش بانگی توندوتیژی دژ به باو‌و نه‌ریته‌كانی ئه‌ڵمانیای به‌رز كردووه و، فاشیزم و نازیزم سه‌رۆكیان به (په‌رستگارو موقه‌ده‌س) ناسیوه به شێوه‌یه‌ك ده‌سه‌ڵاتی به سه‌ر هه‌موو لایه‌كدا هه‌بێت.
پارتی كرێكارانی نه‌ته‌وه‌یی سۆشیالیست ’’ پارتی نازییه‌كان’’ بزوتنه‌وه‌یه‌كی توندره‌وی سه‌رلێشێواوی سه‌ركێش دژ به دیموكراتییه‌ت و شیوعییه‌ت بوو، له ئه‌ڵمانیا له پاش جه‌نگی جیهانی یه‌كه‌م دروست بوو، ئه‌م پارته به سه‌رۆكایه‌تی ئه‌دۆله‌ف هیتله‌ر له ساڵی 1933 ده‌ستی به سه‌ر ده‌سه‌ڵاتی وڵاتی ئه‌ڵمانیا گرت وه‌ك رژێمێكی دیكتاتۆری سه‌ركوتكه‌ر ره‌فتاری كرد‌و، هێتله‌رو یاوه‌ره‌كانی پرۆسه‌ی چه‌په‌ڵی جینۆساید (هۆلۆكۆست) یان ده‌رحه‌ق 5 هه‌زار جوله‌كه به سوتاندنیان به ئاگری ته‌نور ئه‌نجامدا، به‌وه‌ش نه‌وه‌ستان زیاتر له 6 ملیۆن غه‌جه‌ر (كاولی) و كورته باڵا‌و كه‌مئه‌ندامان و نه‌خۆش وكه‌سانی ساده‌یان له‌ناوبردو، تا ئه‌مرۆش ئه‌و بیروباوه‌ره قیزوه‌نه له‌لای حزبه نه‌ته‌وه‌په‌رسته راستره‌وه‌كان و گروپه‌كانی دژ به شیوعییه‌ت و چه‌پگه‌را ماوه.
جه‌نگی دووه‌می جیهانی له 1 ی ئه‌یلولی {سیبته‌مبه‌ر} ساڵی 1939 ده‌ستیپێكرد كاتێك ئه‌ڵمانیای نازی هێرشی كرده سه‌ر پۆڵه‌نداو، هاوكات ئه‌م وڵاتانه فه‌ره‌نسا، پۆڵه‌ندا، بریتانیای مه‌زن و وڵاتانی كۆمنویلس بریتانی هاوپه‌یمانییه‌كیان دامه‌زراندو جه‌نگیان دژ به ئه‌ڵمانیا راگه‌یاندو ، له ساڵی 1941 ئه‌مریكا په‌یوه‌ندی به وڵاتانی هاوپه‌یمان كرد‌و، له‌و كاته‌دا هیتله‌ر وتی: هه‌موو كاروكرده‌وه‌مان ئاراسته‌ی رۆسیایه { یه‌كێتی سۆڤێت} ، ئه‌گه‌ر وڵاتانی رۆژئاوا گێل و ده‌به‌نگ بن و، هه‌ست به كار‌و پلانی ئێمه نه‌كه‌ن، ئه‌وا له گه‌ڵ روسدا نه‌رم و نیان ئه‌نوێنم رۆژئاوا له ناو ئه‌به‌م و ته‌ختی ئه‌كه‌م و، پاشان هه‌رچی هێزو توانا هه‌یه له دژی یه‌كێتی شۆره‌وی به‌كار ئه‌هێنم و، ئه‌بێ خاكی نوێ له رۆژهه‌ڵاتی ئه‌ورۆپاو روسیا بدۆزینه‌وه‌و، ئه‌وه پێویستییه‌كی گرنگه بۆ ئه‌ڵمانیاو, ئه‌بێ ره‌گه‌زی ئه‌ڵمانی و ره‌گه‌زی سپی زاڵ بێت به سه‌ر ره‌گه‌زه‌كانی تر‌و، ئه‌بێ دانیشتوانی روسیا به‌ره‌و ناوچه‌كانی سیبیریا برۆن و، ئه‌وانه‌یان باشن بمێننه‌وه‌و، به توبزی كاریان پێ بكه‌ن و، خودی هیتله‌ر وه‌سفی جه‌نگی نیوان ئه‌ڵمانیا و شۆره‌وی كرد‌و وتی: جه‌نگی له‌ناوبردنه له رووی نه‌ژادی و ئایدلۆجیاوه‌و، ئه‌بێ ئه‌ڵمانیا خاوه‌ن بریار بێت و، هیتله‌ر له‌و باوه‌ره‌دا بوو یه‌كێتی شۆره‌وی له رووی سه‌ربازییه‌وه هیچ نییه‌و بێ بایه‌خه‌و، ناتوانێت به‌رامبه‌ر به سوپای ئه‌ڵمانیا بجه‌نگێت و، وتی ئه‌توانین له پاش زه‌نجیره‌یه‌ك پرۆسه‌ی سه‌ربازی به ئاسانی خاكی شۆره‌وی به تایبه‌ت خاكی روسیا داگیر بكه‌ێن و، هه‌ر ئه‌و بیرۆكه‌یه بوو پاڵی به هیتله‌ری نازییه‌وه‌نا له رۆژی 3 ی تشرینی یه‌كه‌م {ئه‌كتۆبه‌ر} ساڵی 1941 فه‌رمانی هه‌ڵگیرسانی جه‌نگ له دژی شۆره‌وی دا‌و، ئه‌وه بوو روسیا چووه ناو وڵاتانی هاوپه‌یمان.
به‌ڵێ ، ئامانجی هتله‌ر له جه‌نگه گڵاوه‌كه‌ی داگیركردنی یه‌كێتی سۆڤێت و جیهان بوو بۆ ئه‌وه‌ی ده‌ستبگرێت به سه‌ر سامانی گه‌لان و، ئه‌و توانی له ماوه‌یه‌كی كورتدا ئه‌ورروپا به‌بێ به‌رنگاربوونه‌وه داگیر بكات و، كاتێك هتله‌ری فاشیست هێرشیكرده سه‌ر ئه‌وروپا سه‌ره‌تای ده‌ستپێكردنی جه‌نگی جیهانی دووه‌م بوو .
شه‌ر له هه‌موولایه‌ك سه‌ریهه‌ڵداو كوشتن و خوێنرشتن هه‌ره‌شه‌ی له ژیانی خه‌ڵك ئه‌كردو نموونه‌ی ئه‌و شه‌رانه زۆرن به‌ڵام گه‌وره‌ترینیان پێش هه‌ڵگیرسانی جه‌نگی جیهانی دووه‌م به دوو ساڵ ئه‌وه بوو له رۆژی 7 ی ته‌موز (جولی) 1937 بۆ جاری دووه‌م چاپۆن جه‌نگێكی ناره‌وای به سه‌ر چیندا سه‌پاندو چین داوای یارمه‌تیكرد له وڵاتان دژ به ئیمبراتۆرییه‌تی جاپۆن و ، وڵاتانی سه‌رمایه‌داری هیچیان نه‌كردو ته‌نها یه‌كێتی سۆڤێت یارمه‌تییه‌كی زۆری به‌خشییه گه‌لی چین، یارمه‌تی ئابووری و سه‌ربازی و ناردنی پبسپۆری سه‌ربازی و جه‌نگاوه‌ر له گه‌ل سوپای چین پێكه‌وه دژی جاپۆن شه‌ر بكه‌ن و، له‌و باره‌یه‌وه سه‌ركرده‌ی چین ماوتسی تۆنگ جه‌ختی له سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه كه چین سه‌نگ وشوێنی تایبه‌تی هه‌یه وه‌ك وڵاتێكی گه‌وره له هاوپه‌یمانی دژ به فاشییه‌ت و نازییه‌ت و ئیمپراتۆرییه‌ت و یه‌كێكه له‌و چوار وڵاته سه‌ره‌كییه رۆڵی به‌رچاوی هه‌بووه بۆ له‌ناوبردنی فاشیزم.
له مانگی نیسانی (ئه‌پریڵ) ساڵی 1941 سوپای سور ئاماده‌یی بۆ جه‌نگ له‌گه‌ڵ هێتله‌ردا ده‌ربری وله مانگی ئایار (مایۆ) له كۆبوونه‌وه‌ی مه‌كته‌بی سیاسی حزبی شیوعی سۆڤێت ستالین وتی بارودۆخه‌كه ترسناكه‌و له‌وانه‌یه ئه‌ڵمانیا هێرش بكاته سه‌ر یه‌كێتی سۆڤێت و، هێرشه‌كه له‌لایه‌ن ئه‌مریكاو بریتانیا پیشتگیری لێئه‌كرێت و، وا ئه‌زانن ئه‌ڵمانیا هێزیكی سه‌ره‌كییه و ئه‌توانیت یه‌كێتی سۆڤیت و بزوتنه‌وه‌ی دیموكراسی له جیهاندا تێكوپێك بدات
یه‌كێتی سۆڤێت پێشنیاریكرد هاوپه‌یمانییه‌ك دژ به ئه‌ڵمانیا له یه‌كێتی سۆڤێت و بریتانیا‌و فه‌وانسا پێكبێت و، پیشنیاره‌كه پشتگۆی خراو، یه‌كێتی سۆڤێتیان به دوژمنی سه‌ره‌كی ناساند‌و و، وتیان ئه‌توانرێت له گه‌ڵ هتله‌ر رێكبكه‌وین و ساڵی 1938 رێكه‌وتننامه‌یه‌ك له نێوان ئه‌ڵمانیاو بریتانیا‌و ئیتالیا‌و فه‌رانسا پێكهات و، سه‌رمایه‌ی گه‌وره‌ی رۆژئاوای ئیمپیریالیزم ( له ئه‌مریكا، بریتانیا و فه‌رانسا) یارمه‌تیده‌رو هاوپه‌یمان بوون له گه‌ڵ نازییه‌تی ئه‌ڵمانیا و هیتله‌ر له پێناو لاوازكردن و تێكدانی یه‌كێتی سۆڤێت و هه‌روا هاندان و پاڵنان به هیتله‌ر بۆ راگه‌یاندنی جه‌نگ له دژی یه‌كێتی سۆڤێت و له‌ناوبردنی و، فه‌رانساو و بریتانیا‌و ئه‌مریكا له‌و باوه‌ره‌دابوون سوپای ئه‌ڵمانیا له پێش ساڵی 1941 سیسته‌می ئیشتراكییه‌ت له یه‌كێتی سۆڤێت هه‌ڵئه‌ته‌كێنێت و له ناوی ئه‌بات.
حزبی كرێكارانی نه‌ته‌وه‌یی سۆشیالیستی ئه‌ڵمانیا له پێش هه‌موو كاریكیان سه‌ندیكای كرێكارانیان له ناوبرد‌و له‌كاریانخست و مانگرتنیان قه‌ده‌غه كرد‌و، له پاش 20 ی ته‌موزی 1944 گرتن و كوشتن په‌ره‌ی سه‌ندو، پۆلیسی ئه‌ڵمانیا (گوستاڤۆ) به فه‌رمانده‌یی(هێنریچ هیملێر) پیاوه درنده‌كه‌ی هیتله‌ر گورزی كوشنده‌ی له حزبه لیبراڵ و سۆسیالیست و شیوعییه‌كان وه‌شاند‌و، حزبی نازی به ته‌واوه‌تی ده‌ستی واڵا بوو به سه‌ر دادگا‌و شاره‌وانییه‌كان و گشت رێكخراوه مه‌ده‌نییه‌كان و, هه‌رچی جومگه‌كانی حوكم هه‌یه له لایه‌ن ده‌سه‌ڵاته‌وه قۆرغ كران و، له لایه‌ن وه‌زیری راگه‌یاندنی سیاسی هێتله‌ره‌وه پاوڵ گۆێبێلز ده‌ربرینی راووپۆچوون و ره‌خنه قه‌ده‌غه كرا‌و به بڤه ناو ئه‌براو، هه‌ركه‌سێك به پێچه‌وانه‌ی خواستی هیتله‌رو نازییه‌كان بێت له‌ناو ئه‌برێن و، هه‌موو ئاخافتن و پرۆپاگه‌نده‌كان پێویسته له خزمه‌تی ئه‌دۆله‌ف هێتله‌ر بێت و، له هێتله‌ره‌وه وه‌زیره‌كان فێری چۆنیێتی داپڵۆسین و كپكردنی جۆش و خرۆش وحماسه‌تی جه‌ماوه‌ری راپه‌ریو دژ به خواسته‌كانی هیتله‌رییه‌ت ئه‌بن. له‌م رۆژانه‌دا رێكخراو‌و وبزوتنه‌وه‌ی نوێ به‌ناو نازییه‌تی نوێیه‌وه سه‌رهه‌ڵئه‌دن و، به‌ربه‌ره‌كانی نازییه‌ت و فاشییه‌ت به هه‌ڵه‌یه‌كی مێژووی گه‌وره ناو ئه‌به‌ن و، سه‌باره‌ت به راستییه مێژووییه‌كان ئه‌مریكاو هه‌ندێ له وڵاتاتی ئه‌وروپی ئه‌یانه‌وێت له رۆڵی یه‌كێتی سۆڤێتی جاران له سه‌ركه‌وتن به سه‌ر نازییه‌تی ئه‌ڵمانیا كه‌مبكه‌نه‌وه‌و به‌ڵام هه‌موو دێكۆمێنته مێژووییه‌كان چه‌خت له‌وه ئه‌كه‌نه‌وه‌و ئه‌یسه‌لمێنن كه یه‌كێتی سۆڤێت رۆڵێكی كارامه‌و دیاری هه‌بووه له ناوبردنی هیتله‌رو ئه‌و جه‌نگه درندانه چه‌په‌له كه به گه‌وره‌ترین جه‌نگی مێژووییه له خوێنرشتن وكاولكردن له جیهانداو ، له هه‌ندێ وڵاتانی ئه‌وروپای رۆژئاوا به ئه‌نقه‌ست مێژوو به شێوه‌یه‌كی چه‌وت ئه‌نووسنه‌وه‌و، هه‌وڵئه‌ده‌ن راستییه‌كان وه‌لا بخه‌ن و، شیوعییه‌ت و فاشییه‌ت له یه‌ك پله دائه‌نێن و، ئه‌وه‌ش ئه‌خلاق و موراڵی دوژمنكارانه‌یه. له 9 ی ئایاری ساڵی 1945 سوپای سووری یه‌كێتی سۆڤێت به سه‌ركردایه‌تی فه‌رمانده‌ی قاره‌مان ژوكۆڤ* له ژێر رێنمایه‌كانی حزبی شیوعی هێزه‌كانی ئه‌ڵمانیای راماڵی و راوی نا تا گه‌یشتنه ناو په‌رله‌مانی ئه‌ڵمانیا (رایچستاگ) له به‌رلینی پایته‌ختی ئه‌ڵمانیاو، ئه‌و رۆژه به رۆژی سه‌ركه‌وتن به سه‌ر نازییه‌تی هیتله‌رو وفاشییه‌تی مۆسۆلینی دا ئه‌نرێت و هه‌موو سالێك له روسیا به گشتی و، له گۆره‌پانی سوور له مۆسكۆی پایته‌خت به تایبه‌تی و، وڵاتانی سۆڤێتی جاران ئاهه‌نگی شایسته به‌و بۆنه پیرۆزه‌وه به‌رێوه ئه‌چێت و، جاران گه‌وره به‌رپرسانی یه‌كێتی سۆڤیت له سه‌ر سه‌كۆیی تایبه‌تی له سه‌ر ئارامگای لێنین له گۆره‌پانی سور وتاریان ئه‌خوێنده‌وه‌و باسی خۆراگری گه‌ل و قاره‌مانێنی سوپا‌و لیواكانی به‌رگری میللی ئه‌كرا
نمایشی سه‌ربازی گه‌وره له رۆژانی یه‌كێتی سۆڤێت ته‌نها پرۆپاگه‌نده نه‌بوو بۆ شیوعییه‌ت و ئامانجی سه‌ره‌كی ده‌رخستنی سه‌ركه‌وتنی یه‌كێتی سۆڤێت و خواست و ئاره‌زووی سروشتی هاوڵاتیان بوو.
به هۆی ژاكاندنی*** ئیتنی وكۆمه‌ڵایه‌تی كۆمه‌ڵگه‌ی روسیا‌و ناخۆشییه ئازاربه‌خه‌شه‌كانی و له ده‌ستدانی ده‌سه‌ڵاته‌كانی سۆڤێت و مه‌ترسی توندوتیژی، ئه‌مانه ئه‌وه ئه‌گه‌یێنن كه رۆژی سه‌ركه‌وتن ئامرازێكی سه‌ركه‌وتووه‌و ئه‌توانرێت له سیاسه‌تیشدا به‌كار بێت.
8/5/2020
تێبینی :
Национал-социалистическая немецкая рабочая партия* پارتی سوشیالیستی نیشتمانی كرێكاران.
• *گیۆرگی كۆنستانتینوڤیچ ژوكۆڤ Константи́нович Жу́ков : Гео́ргий 1 ی كانونی یه‌كه‌م ( دیسه‌مبه‌ر ساڵی 1896 ــ 18 حوزه‌یران ( جونى) 1974 Этнический и социальный разрыв нынешнего российского* * ئیتنی وكومه‌ڵایه‌تی كۆمه‌ڵگه‌ی ئێستای رۆسیا