Skip to Content

کۆڕێک بۆ كتێبی (فەلسەفەی بیرکردنەوە)ی دڵشاد کاوانی، ساز دەکرێت

کۆڕێک بۆ كتێبی (فەلسەفەی بیرکردنەوە)ی دڵشاد کاوانی، ساز دەکرێت

Closed
by كانونی دووه‌م 11, 2025 General

کتێبی فەلسەفەی بیرکردنەوە، کتێبێکی فەلسەفەی هزرییە و ٢٢ وتاری فەلسەفیی لە خۆدەگرێت. لە ساڵی ٢٠٢٤ لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی ڕاگەیاندن و چاپ و بڵاوکردنەوەی سۆرانی سەر بە وەزارەتی ڕۆشنبیریی و لاوانی حکومەتی هەرێمی کوردستان چاپ و بڵاو کراوەتەو. ئەم کتێبە باس لە بیرکردنەوەی فەلسەفیی و چەمکەکانی ئەخلاق و بەختەوەریی و دادپەروەریی دەکات، مرۆڤ و بوون دەخاتە بەر ڕاڤە. پشت بە قوتابخانەکانی ڕۆژهەڵاتیی و گریک و ئیسلامی دەبەستێت لەوانە ڕەواقییەکانی ستۆکیزم و میلیتۆس، کۆنفۆشیسم و گومانگەرایی غەزالی ئیسلامیی. بەتایبەتی لەسەر گرفت و ئاریشەکانی نەبوونی بیرکردنەوەیەکی فەلسەفیانەی کوردی دەوەستێت. فەلسەفەی بیرکدنەوە دواین کتێب و دەیەمین کتێبی چاپکراوی نووسەر دڵشاد کاوانییە. ڕۆژی دووشەممە ڕۆژی ١٣/١/٢٠٢٥ کاتژمێر (٣) ئێوارە لە شارۆچکەی شەقڵاوە، لە هۆڵی هۆتێل بەسمە ئەلسەفیر. لەلایەن سەنتەری ڕۆشنبیریی شەقڵاوە، بە ئامەدەبوونی نووسەران و ڕۆشنبیرانی شەقڵاوە و شاری هەولێر ناساندنی بۆ دەکرێت.

mm

دەنگەکان وەک رۆژنامەیەکی ئەلکترۆنی لەپێناوی فەراهەمکردنی سەکۆیەکی ئازاد بۆ دەنگە جیاوازەکان لە ١ی حوزەیرانی ٢٠٠٢ دەستی بەکارکردن کردووە لە شاری تۆرنتۆ. دەنگەکان بە رۆژنامەی خۆتان بزانن و لەرێی ناردنی بابەتەکانتانەوە بەرەو پێشی بەرن لەپێناوی بنیاتنانی کۆمەڵگەیەکی هۆشیار و ئازاد و یەکساندا.

Previous
Next
Kurdish
Powered by TranslatePress