
گابریل گاریسیا ماركێز له نێوان رۆمان و سینه‌مادا …. حه‌یده‌ر عه‌بدولڕه‌حمان
رۆماننووسی ناوداری كۆڵه‌مبی گابریل گاریسیا ماركێس، كه بۆ سه‌رده‌مێكی دوور‌و درێژ ته‌ختی پاشایه‌تی رۆمانی له سه‌راپای جیهاندا داگیر كردووه‌و خه‌ڵاتی نۆبلی پێ به‌خشراوه، به هه‌مان شێوه‌ش به ملیۆنه‌ها بینه‌ریشی له جیهاندا راكێشی به‌رده‌م شوێنی پلیت بڕین كرد له هۆڵه‌كانی سینه‌مادا، بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و رۆمانه سیحراوییانه‌ی ژماره‌یه‌كی بێ هاوتای خوێنه‌ریان هه‌بوو، به هه‌مان ئه‌ندازه‌ش بینه‌ریان هه‌بێت له سینه‌مادا
ره‌خنه‌گره سینه‌ماییه‌كان ده‌ڵێن: ماركێس جیا له رۆماننوسه جیهانییه‌كان، چه‌ند ئه‌وه‌نده‌ی رووبه‌رێكی به‌رفره‌وانی بۆ خه‌یاڵ هه‌بووه له دروست كردنی رۆمان‌دا، به‌هه‌مان شێوه‌ش شوێنێكی به‌رفره‌وانی بۆ دروست كردنی وێنه‌و رووداو جێ هێشتووه بۆ ده‌رهێنه‌ره‌كان، كه بتوانن سیناریۆی سرنج راكێشی لێ دروست بكه‌ن، بۆیه هه‌ر ئه‌و ئه‌ستێره پڕشنگداره جیهانیه ده‌مێنێته‌وه كه ساڵانه ملیۆنه‌ها له بینه‌ران، به ب بۆ ئه‌وه‌ی رۆمانه‌كانی خۆی له سیینینی رۆمانه‌كانی شاد ده‌بن.
بۆیه ئه‌و پێگه ئه‌ده‌بیه‌ی ماركێس له رۆمان‌دا هه‌یبووه، هه‌مان ئه‌و پێگه‌یه‌شی له سینه‌مادا هه‌یه، چه‌ند هه‌وادارو ئاشق به رۆمانه‌كانی هه‌بووه، ئه‌وه‌نده‌ش هه‌وادارو ئاشق به سیناریۆ سیحراوییه‌كانی هه‌یه، ئه‌وه‌تا ژماره‌ی ئه‌و فیلمانه ژماره‌یه‌كی ئێجگار زۆر‌و زه‌وه‌ندن، گه‌وره‌ترین ده‌رهێنه‌ره سینه‌ماكاره‌كانی جیهان كاریان له‌سه‌ر كردووه، جگه له‌وه‌ش ئه‌و كاته‌ی كه ماركێز به‌رپرسی ئه‌كادیمییای سینه‌ما بووه له كۆبا، زۆر سیناریۆی سینه‌مایی نووسییووه، كه‌هیچ په‌یوه‌ندییه‌كییان به رۆمانه‌كانییه‌وه نه‌بووه، وێڕای ئه‌و سیناریۆیانه‌ی له مه‌كسیك ده‌یانی نووسی، بۆیه ئه‌مڕۆكه فیلمێكی زۆر هه‌ن ناوی ماركێزیان به سه‌ره‌وه‌یه چ ئه‌وانه‌ی له رۆمانه‌كانییه‌وه وه‌رگیراون ،چ ئه‌وانه‌ی ئه‌و خۆی وه‌ك سیناریۆ به تایبه‌ت بۆ سینه‌ما نووسیوویه‌تی.
رۆمانی (خۆشه‌وستی له زه‌مه‌نی كولێرادا) یه‌كه‌م فیلم نیه له رۆمانه‌كانی ماركێز وه‌رگیرابن ،به‌ڵكوپێش ئه‌ویش فیلمی (ئاریندیرای كێوی) هه‌بوو كه ساڵی 1983 له لایه‌ن ده‌رهێنه‌ری به‌رازیلی (رای جویرا) به‌رهه‌م هاتوه، له هه‌مان ساڵیش‌دا ده‌رهێنه‌ری ناسراوی ئیتاڵَی فراننسیسكۆ ، رۆمانی( روداوی مردنێكی راگه‌یاندراو)ی ده‌رهێَناوه، كه هه‌ردوو ئه‌كته‌ری جیهانیی ( ئه‌فیریت و ئارنیللا ) رۆڵَی پاڵه‌وانییه‌تییان تیادا بینییووه، هه‌روه‌ها رۆمانی ( كۆلۆنێَل شتێكی نیه بۆ نووسین) ساڵی 1999 له‌لایه‌ن ده‌رهێنه‌ری مه‌كسیكی (ئارتۆرۆ ریمبیستین) كراوه‌ته فیلمێكی سینه‌مایی، له نواندنی ( فرناندۆ لوجان و سه‌لما حایك) بوو، دواتر فیلمێكی دیكه‌ی به ناوبانگی شاكاره‌كانی ماركێس كه له ساڵی 2004 به‌رهه‌م هاتووه فیلمی(له ساته‌كانی په‌شێوی دا) دابوو كه له لایه‌ن ده‌رهێنه‌ری به‌رازیلی (رای جویرا) ده‌رهێندراوه
ره‌خنه‌گری ئه‌مریكی جۆزیف ساندراـ ده‌ڵێ: چه‌ند ئه‌وه‌نده‌ی ماركێَس ده‌ست رۆیشتوو بووه له نووسینی رۆمان‌دا،ئه‌وه‌نده‌ش توانستی نووسینی سیناریۆی هه‌بووه،له‌چه‌ندین ئه‌زموونیش دا ئه‌و راستییه ئاشكرا بووه،كه ماركێس له رۆمانه‌كانیدا خه‌یاڵێكی سینه‌ماییشی هه‌بووه له دروست كردنی وێته‌ی سینه‌ماییدا، بۆیه ئه‌و وێنانه زه‌مینه‌یان خۆش كردووه بۆ دروست كردنی وێنه‌ی سینه‌مایی
ئه‌و لێك نزیكییه له نێوان رۆمان و سیناریۆی وێنه‌یی وای كردووه كه ئه‌و فیلمانه‌ی له رۆمانه‌كانی ماركێز به‌رهه‌م هێندراون، ببن به خاوه‌نی زۆرترین داهات، وه‌ك چۆن رۆمانه‌كانی بوون به خاوه‌نی زۆرترین خوێنه‌ر له جیهاندا،ئه‌م دوو باڵیه له نێوان ئه‌ده‌ب و هونه‌ردا وای كردووه كه هه‌وادارانی ماركێز ببن به دوو ئه‌وه‌نده‌ی خۆیان له هه‌موو جیهاندا
فیلمی (خۆشه‌ویستی له‌زه‌مه‌نی كولێرادا) ئه‌گه‌رچی رۆمانه‌كه‌ی به زمانی ئیسپانی نووسراوه، به‌ڵام فیلمه‌كه پشتی به‌ده‌قه ئینگلیزییه وه‌رگێَڕاوه‌كه به‌ستووه، هه‌روا رۆمانی یادی سۆزانییه خه‌مباره‌كان كه له لایه‌ن ده‌رهێنه‌ری دانیماركی (هۆنگ كاسلن )كراوه‌ته فیلم به هه‌مان ئاستی فیلمه‌َكانی تر سه‌ركه‌وتنێكی به‌رچاوی به ده‌ست هێناوه،فیلمه‌كه باس له خۆشه‌ویستی پیره‌مێردێكی رۆژنامه‌نووس ده‌كات له گه‌ڵ كیژۆڵه‌یه‌كی چوارده ساڵی، ئه‌و فیلمه له خولی پانزه‌هه‌مینی فیستیڤاڵَی ئیسپانیا نمایش كرا كه تێیدا ئه‌كته‌ری ناسراوی فره‌نسی (جیرالد شاپلن ) رۆڵَی پاڵه‌وانییه‌تی تێدا بینی.
ئه‌م فیلمه دوای ره‌زامه‌ند بوونی خانه‌واده‌كه‌ی ماركێز له لایه‌ن (كارلسن و جان كلود ) سیناریۆكه‌ی بۆ نووسراو بۆ سینه‌ما ئاماده كرا، سیناریۆكه له ره‌سه‌ندا به زمانی دانیماركی بوو،دواتر وه‌رگێڕدراوه‌ته سه‌ر زمانی فره‌نسی و ئینگلیزی و ئیسپانی وێنه‌كانی له ویلایه‌تی (كامبتشی) خوارووی مه‌كسیك گیراوه ..
دوای ئه‌و سه‌ركه‌وتنه‌ی فیلمی(له مه‌ڕ خۆشه‌ویستی و ئه‌هریمه‌نه‌كانی تر) و سرنج راكێشانی خه‌ڵكی و ره‌خنه‌گران، له فیستیڤاڵی نێو ده‌وڵه‌تی (كارتا خیتادی ئه‌ندیاسی) جارێكی دیكه فیلمه‌كه له كۆلۆمبیا نمایش كرایه‌وه، فیلمه‌كه باس له روداوێك ده‌كات له سه‌ده‌ی هه‌ژده‌هه‌م ،كاتێ منداڵێكی ته‌مه‌ن 13 ساڵی به ناو( سیدبا ماریا) له چینی نه‌جیب زاده‌كان دووچاری ڤایرۆسی نه‌خۆشی گازه سه‌گ ده‌بێت و له‌و كاته‌دا مه‌زه‌نده‌ی ئه‌وه‌ی بۆ ده‌كه‌ن كه به پێی داب و نه‌ریته كۆنه‌كان ده‌ستی جنۆكه‌ی له سه‌ره، دواتر راهیبه‌یه‌كی ئیسپانی گیانی منداڵه‌كه له‌و خه‌ته‌رناكییه رزگار ده‌كات
كلارا ماریا – به‌رهه‌م هێننه‌ری فیلمه‌كه، ده‌رباره‌ی ئه‌م فیلمه ده‌ڵێت: ره‌خنه گره‌كان وای بۆ ده‌چن كه تا ئێستا ئه‌م فیلمه باشترین فیلمێك بووه له‌و فیلمانه‌ی كه له رۆمانه‌كانی گه‌وره نووسه‌ری كۆلۆمبی گابریل گاریسیا ماركێز وه‌رگیرابێت، بۆیه ئاواته خوازین فیلمه‌كه سه‌ركه‌وتنی گه‌وره‌تر به ده‌ست بێنێت ، بێگومان ئه‌وه‌ی رۆمانه‌كه‌ی خوێندبێته‌وه ئه‌وه ده‌زانێت كه فیلمه‌كه هه‌موو توێژه‌كانی كۆمه‌ڵگا ناگرێته‌وه، به‌ڵكو ئه‌وانه ده‌كه‌ونه ژێر كاریگه‌ری فیلمه‌كه كه دووچاری داوی خۆشه‌ویستی هاتوون ..
ئه‌م فیلمه 2.2 ملیۆن دۆلاری تێ چووه، چواره‌م به‌رهه‌می سینه‌مایی بووه كه له شاكاره‌كانی ماركێزه‌وه كرابن به فیلم
به‌رله‌وه‌ی ماركێز ده‌رگا به رووی به‌رهه‌م هێنه‌ره‌كانی سینه‌ما بكاته‌وه بۆ به فیلم كردنی رۆمانه‌كانی، ترسێكی زۆری هه‌بوو كه سینه‌ما ده‌ستی به سه‌ر رۆمانه‌كانیدا نه‌شكێ و ئه‌و فیلمانه ببن به مایه‌ی به‌ها شكاندنی رۆمانه‌كانی كه ئه‌و زۆر به پیرۆزییه‌وه هه‌ڵسوو كه‌وتی له گه‌ڵدا ده‌كردن، بۆیه بۆ ماوه‌یه‌كی ئیجگار زۆر ره‌زامه‌ندی خۆی له‌م باره‌یه‌وه نه‌دا، به‌ڵام دواتر دوای به‌ڵێن وه‌رگرتن له به‌رهه‌م هێنه‌ره‌كان كه بتوانن وه‌ك پێویست به‌رجه‌سته‌ی كاره‌كانی بكه‌ن، ئینجا ئه‌و ده‌رگایه‌ی خسته سه‌رپشت بۆ هه‌ندێ له‌و به‌رهه‌م هێنه‌رانه
ئه‌و ره‌واجه‌ی فیلمه‌كانی ماركێز له جیهانیی سینه‌مادا به ده‌ستی هێنا، وای له زانكۆی ماجدالینا كۆلۆمبی كرد دكتۆرای فه‌خری له بواری سینه‌مادا به ماركێَز ببه‌خشێت
ماركێز ئه‌گه‌رچی له ده‌سپێكدا رێگر بووه له به فیلم كردنی كاره‌كانی، به‌ڵام ئه‌و خۆی ئاوێته بوونێكی زۆری هه‌بوو له‌گه‌ڵ سینه‌مادا، چونكه ئه‌و خۆی یه‌كێكك بوو له دامه‌زرێنه‌رانی فیستیڤاڵی هاڤانای سینه‌مایی و دامه‌زرێنه‌ری سینه‌مای نوێ له ئه‌مریكای لاتینی
به گشتی گرنگترین سیناریۆكانی ماركێس بریتی بووون له:
گه‌ڵاوه‌ریوه‌كان 1955
شتێ نیه كۆلۆنیل بینووسێت 1961
له كاژبَڕێكی پڕ له په‌ژاره‌ییدا – 1962
سه‌د ساڵ له گۆشه‌گیریدا – 1967
پایزی به‌تریك – 1975
روداوی مردنێكی راگه‌یاندراو – 1981
خۆشه‌ویستی له زه‌مه‌نی كولێرادا – 1985
ده‌رباره‌ی خۆشه‌ویستی و ئه‌هریمه‌نه‌كانی تر 1994
یادی سۆزانییه خه‌مباره‌كان – 2004
به قسه‌ی ره‌خنه‌گگره سینه‌ماییه جیهانییه‌كان، فیلمی خۆشه‌ویستی له‌زه‌مه‌نی كولێرادا، دیارترین و به‌رچاوترین ئه‌و فیلمانه‌ن كه له رۆمانه‌كانی ماركێز وه‌رگیرابن، فیلمه‌كه له لایه‌ن ده‌رهێنه‌ر مایك نۆبل ده‌رهێندراوه، ئه‌كته‌رانی وه‌ك خافییر باردم و بننجامین برات جیۆڤانا میزو گیور، رۆڵی تێدا ده‌بینن ،ساڵی 2007 به‌رهه‌م هاتووه،50 ملیۆن دۆلاری تێ چووه
ستایندۆف – ی به‌رهه‌م هێنه‌ر بۆ ماوه‌ی سێ ساڵ هه‌وڵی له گه‌ڵ ماركێز داوه بۆ رازی بوونی تا رۆمانه‌كه بكرێته فیلم، روداوه‌كانی ئه‌م فیلمه له سه‌ر زێ ی ماگدالینای وڵاتی كۆلۆمبیا وێنه‌ی گیراوه، باس له سه‌رده‌می دوای كولێرا ده‌كات.
بۆ یه‌كمجار بووه كه هۆلیۆد له‌م فیلمه‌دا كار له سه‌ر رۆمانه‌كانی ماركێز بكات، گۆڤاری كولۆمبی رینستاسیمان ده‌ڵێت: كاتێ (ستایندۆف) له مه‌كسیك فیلمه‌كه‌ی نمایش كرد، ماركێز خۆی ئاماده‌ی نمایشه‌كه بوو،دوای كۆتایی هاتنی نمایشه‌كه به رووخسارێكی پڕ له زه‌رده‌خه نه سێ جار له سه‌ر یه‌ك گوتی : براڤۆ .. براڤۆ .. براڤۆ
حه‌یده‌ر عه‌بدولڕه‌حمان