وەسیەتنامە.. پاوڵا یعقوبیان.. وەرگێڕانی: پشکۆ ناکام
…. لەسەر جێگای بەرەو مەرگ ، ئەندام پارلەمانێکی” لوبنان” لە پەیجەکەی خۆیا وەسیەتنامەیەکی بۆ کوڕەکەی نووسیوە و ئەڵێ :
….من ئەمڕۆ لەسەر جێگای مەرگم، دوای چەن مانگێک یان چەن هەفتەیەک یان لەوانەیە چەن سەعاتێکا ماڵ ئاوایی لە ژیان بکەم ، بەڵام لە دوای خۆم خەیاڵم هەر لای تۆ و خانەوادەکەمە..لە چەن ڕۆژێکا موڵک و ماڵ و سەروەت و سامانێکی زۆر و دەیان ئۆتۆمبیلت بۆ بەجێ ئەهێڵم کە بە سەدان ملیۆن دۆلار لە ناوە و لەدەرەوەی ووڵات مەزەنە ئەکرێ….
بەندە زیاتر لە بیست و پێنج ساڵ ، شەو و ڕۆژ لە دسەڵاتا کارم کردوە لەسەر زەوت کردن و دزینی پارەی گشتی دەوڵەت و باجی هاووڵاتیان ، هیچ ترسێکم لە دۆڕانی ئەو سەروەتە نیە چونکە تۆ و خوشک و براکانت دەرچووی پێشکەوتوو و بەرزترین قوتابخانە و زانکۆکانی جیهانن، ئەوەنە زانیاری و لێزانینتان هەیە کە پارێزگاری لێ بکەن و کۆمپانیا و سەروەت و موڵکەکان بەرن بەڕێوە..
بەڵام کوڕی خۆم ، شتێکی گەورە و مەزنتر لە کۆمپانیا و ماڵ و موڵکەکانت بۆ بەجێ ئەهێڵم کە من لەبەر نەبونی کات پەشیمانم کە فێرم نەکردوویت چۆن بەڕێوەی بەری و بیانپارێزی و هونەر و ئسوڵی دزیم فێر نەکردوویت، بەڵام لە چەن ڕۆژێکا هەمووی هی تۆیە..
لە نیشتمانی گەندەڵیا حیزبێکی سیاسی گەورەم بۆ بەجێ هێشتوویت کە ڕەعیەتێکی سەروو دووسەد هەزار “مەڕ”ی لە هەموو بۆنە و هەڵبژاردەکانا لە دەسەڵات ئەتهێڵنەوە ، ئامادەی خۆ کوشتن و گڕ بەردانە ووڵاتن لەبەر خاتری پەنجە بچکۆلەیەکتا ، ئەرکی تۆیە ئەوانە وەک” “ڕەعیەت” بهێڵیتەوە..
لە بیرت بێ کوڕەکەم کە دوژمنی سەرەکی ئەو نەیارە “ڕکابەر” سیاسیە نیە کە لە سەکۆ و ئامرازەکانی میدیاوە
بەگژ یەکا ئەچین ، ئەو نەیارە هاوپەیمانی سەرەکیمانە و بە دەیان بەرژەوەندی ئابووری هاوبەشی دروست بووی گەندەڵی ئەم ووڵاتە بەیەکەوەمان ئەبەستێ..
چاک بزانە ئەو هەموو قەیرانە سیاسیانە هیچ نین جگە لە چەن شانۆگەرییەک کە لە گەڵ
نەیاری سیاسیمانا ڕێکەوتنی لەسەر کراوە بۆ پاراستنی ڕەعیەتی هەردوو لامان و گەندەڵی هەردوو لا بشارێتەوە..
ڕۆڵەکەم ، هیچ بۆنەیەکی ناوخۆیی ، نیشتمانی ، نەتەوەیی ، ئایینی ، جیهانی جێ مەهێڵە پێش
ئەوەی عەزەڵاتی سیاسی خۆت دەرنەخەیت لە میدیاکانا و لەڕێ ی گۆڕانکاری ناو مەڕەکانا لە ناچاریشا پەنا بۆ چەن دروشمێک بەرە کە لە ناو خەڵکا باون و لەگەڵ ئەو دروشمانە چەن
دروشمێک بڵێ کە باس لە چاکسازی و بەگژا چوونی گەندەڵی ئەکەن ، بەڵام نەکەی جێ بەجێیان بکەیت چونکە ئێمە پێویستمان بە دروشمی قەبە و گڕە بۆ مانەوەی دەسەڵات و گەندەڵی ئێستامان، جگە لە بەرژەوەندییە شەخسییەکانمان، بە تایبەتی ئەو دروشمانەی باس لە گیر و گرفتی ڕۆژانە ئەکەن وەک: قەیرانی کارەبا، ئاو ، خۆڵ و خاشاک ، مافەکانی ژنان بۆ لە
خشتەبردنی خەڵک و لەبیر بردنەوەی قەیرانە گەورەکانی لە گەندەڵییەوە دروست ئەبن…
دوژمنی ڕاستەقینە ئەوانەن کە چاکسازی و بەگژاچونەوەی گەندەڵییان لەم ووڵاتەیا ئەوێ و
ئەبێ بە هەموو شێوەیەک دژیان بوەستیت ، مەڕە کەللە پووتەکان بۆ هەڕەشە و تێهەڵان بنێرە سەریان ، لە میدیاکانی ئەو تەلەفزیۆن و ڕادیۆ و ڕۆژنامە و تۆڕە کۆمەڵایەتی و پەیجانەی بۆم بەجێ هێشتوویت تەخوینیان بکە و بە خۆفرۆش ناویان بێنە لە ڕێ ی بڵاو کردنەوەی ڕاپۆرتی ساختە دەربارەی خۆ فرۆشتنیان بە موخابەراتی ئیقلیمیەکان کە چاویان بە ووڵاتەکەمان هەڵنایە،، لەو دادگایانەی دەسەڵاتێکی زۆرت هەیە بەسەریانا تاوانی جۆر بە جۆریان بۆ
بهۆننەوە..
ئاگاداری ئەو ڕۆژە بە کە پەشیمانی دادت نایا و مەڕەکان “ڕەعیەت” لەسەر مافەکانی خۆیان و گەندەڵییەکانی ئێمە ووشیار ئەبنەوە و بە ئاگا یەن،
توند دەست بگرە بە دەسەڵاتی نەژاد خواز و بنەماڵییەوە ، چونکە دوا چەکی سەرکەوتنی دوا جارە..
ئەم وەسیەتە ئەمانەتێکە بیگەیەنیتە مناڵ و وەچەکانت..
هەر بژین لەگەڵ مەزهەب و نەژاد و ئاڵتون و بنەماڵە و دۆلار..
“”””””””””””””””””””””””””””””””””
لە پەیجی تایبەتی پارلەمەنتاری لوبنانی
” پاوڵا یعقوبیان” وەرگیراوە…..