كتێبی (له پێناوی په‌روه‌رده‌دا) چاپ و بڵاو كرایه‌وه
كتێبێكی دیكه‌ی سه‌دیق سه‌عید ڕواندزی، به ناوی (له پێناوی په‌روه‌رده‌دا) له‌و ڕۆژانه‌ی ڕابردووداچاپ و بڵاوكرایه‌وه. ناوه‌ڕۆكی ئه‌م كتێبه، له كۆمه‌ڵه وتارێكی په‌روه‌رده‌یی په‌یوه‌ست به پرۆسه‌ی په‌روه‌رده و فێركردن پێكهاتووه تیایدا نووسه‌ر به دیدگایه‌كی ڕه‌خنه‌ییه‌وه له باره‌ی هه‌ندێك خه‌وش و گرفتی په‌روه‌رده‌یی ده‌دوێت و گرفته‌كان دیاری ده‌كات. نووسه‌ر وه‌ك مامۆستایه‌ك و له میانه‌ی ئه‌زموونی پیشه‌ی مامۆستایه‌تی و په‌یوه‌ندی له گه‌ڵ قوتابییان و قوتابخانه و پۆلدا، له باره‌ی هه‌ندێك خه‌وش و گرفتی په‌روه‌رده‌یی ده‌دوێت. به تایبه‌تیش ئه‌و بوارانه‌ی په‌یوه‌ندی ڕاسته‌وخۆیان، به كاری مامۆستایه‌تییه‌وه هه‌یه.
ناوه‌ڕۆكی كتێبه‌كه له‌م وتارانه پێكهاتووه: ( مامۆستای باش و سه‌ركه‌وتوو كێیه؟ وانه‌ی بۆ فه‌یسبووك یان بۆ قوتابییان، پلانی په‌روه‌رده‌یی و چه‌ند سه‌رنجێك، كاریگه‌ری كۆرۆنا له سه‌ر پرۆسه‌ی خوێندن، وانه‌ی هونه‌ر بێ مامۆستای هونه‌ر) ئه‌مانه و گه‌لێك وتاری دیكه‌ش، كه دیاریكردن و ڕه‌خنه‌كردنی چه‌ند هه‌ڵه‌یه‌كی میتۆدی خوێندنه له بابه‌ته‌كانی خوێندن. شایه‌نی ئاماژه كردنه كتێبه‌كه له‌لایه‌ن كۆمه‌ڵگه‌ی فه‌رهه‌نگی ئه‌حمه‌دی خانێ له سۆران، به چاپ و دیزایینێكی جوان چاپ و بڵاوكراوه‌ته‌وه.