
سه‌ربڕینمان به‌چه‌قۆی نه‌رم …. حامی ئه‌حمه‌د عه‌لی
میلله‌تی كورد توشی مه‌زنترین زیان و تاڵترین ڕابوردوو بوو به‌هۆی عه‌قڵی سیاسی و تاكڕه‌وانه‌ی ده‌سه‌ڵاتی كۆمه‌ڵێك به‌ناو سیاسی كه‌خۆیان كرده كه‌واسووری ڕاگه‌یاندنی ده‌وڵه‌تی كوردستان، به‌ڵام حه‌یف یه‌ك له‌سه‌ر سێی خاكی كوردستانیان له‌ماوه‌ی بیست كاتژمێردا بۆحه‌شدی شه‌عبی جێهێشت هاوڵاتیان دۆش داماون له‌و بارود‌وخه‌و ئه‌وانیش نقه‌یان لێوه نایه‌ت، دۆڕانه گه‌وره‌كه لێره‌دا ته‌نها ئه‌مه نیه به‌ڵكو قبوڵكردنی كاریگه‌ریه‌كانیه‌تی ئه‌و كاته‌ی جێبه‌جێكردنی هێمنانه‌ی ئه‌و پلانه هه‌رێمی و نێوده‌وڵه‌تیه ده‌بێته ئه‌مری واقیع كه‌سه‌ركردایه‌تی سیاسی كوردستان به‌رپرسه لێی، پێم وایه له‌داهاتوشدا شوێنه‌واره تاڵه‌كانی ده‌سه‌پێندرێنت به‌سه‌رمانداو به‌چاوی خۆمان ده‌یبینین.
له‌ده‌ستدان و جێهێشتنی دۆكیۆمێنتی چوارده ساڵی ناوچه داگیركراوه‌كانی كوردستان له‌ماوه‌یه‌كی كه‌مدا یه‌كێكه له‌هه‌ڵه گه‌وره‌كان ئێستا ڕاست وایه خه‌ڵك بپرسێت لێتان ئێوه كه‌نیازی ئه‌و خۆبه‌ده‌سته‌وه‌دانه‌تان هه‌بوو ده‌بوو پێشتر ئه‌رشیفی ئه‌و ناوچانه‌تان بپاراستایه و به ئاشكرا به‌هاوڵاتیان و هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌و ناوخۆتان بوتایه یان واباشتر بوو به‌پێكهاتن ئه‌وه‌تان بكردایه كه ئه‌تان زانی ئه‌مه ئاكامه‌كه‌ی بوو، زۆر لام سه‌یره هه‌ندێك هه‌واڵم بیست گوایه پێشمه‌رگه بۆیه شه‌ڕی نه‌كردوه له‌توانایدا نه‌بوو به‌ره‌نگاری هێزی مرۆیی و چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی هێزه‌كانی دوژمن ببێته‌وه من كه‌سێكی سه‌ربازی نیم تاشیكردنه‌وه بۆ ئه‌و دۆخه بكه‌م، به‌ڵام له‌وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه و به‌رپرسه سه‌ربازیه‌كان ده‌پرسم چه‌ند كه‌س له‌و وه‌زاره‌ته به پله‌ی ڕاوێژكاری سه‌ربازی دامه‌زراون باشه خۆتان بوون ده‌تان وت ئێمه بناغه‌ی سوپای عێراقمان داڕشته‌وه په‌رله‌مانتاره‌كانی كورد نه‌بون ده‌نكیان به‌یاسای حه‌شدی شه‌عبی دا ئیتر سه‌یر نیه باسی ئه‌و هۆكاره ده‌كه‌ن ده‌بوو ئێوه له سه‌رۆكی هێزه چه‌كداره‌كانی عێراق زیاتر زانیاریتان له‌سه‌ر هێزه چه‌كداره‌كانی عێراق و حه‌شدی شه‌عبی هه‌بوایه ده‌مه‌وێ بپرسم نابێت پێش ئه‌وه‌ی بڕیاری به‌رگری كردن بده‌ن بزانن هێزی دوژمن له‌چ ئاستێكی سه‌ربازیدایه به‌پێی پێوه‌ره‌كانی جه‌نگ نابێ له‌وه دڵنیابن كه‌له‌ناوخۆی خۆتاندا یه‌ك ده‌نگ و یه‌ك هه‌ڵویستن نابێ بزانن له‌ڕوی ژماره‌و چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نیه‌وه هاوكێشه‌كه له‌چ ئاستێكدایه یان ته‌نها مه‌ته‌ڵێك بوو وه‌ڵامه‌كه‌ی گرنگ نه‌بوو لاتان.
سه‌د حه‌یف بۆ كاری سیاسی له‌م وڵاته له‌هه‌ر شوێنێكی دونیا هه‌ر نه‌ته‌وه‌یه‌ك كاتێ ڕوو به‌ڕووی مه‌ترسیه ده‌ره‌كیه‌كان ده‌بێته‌وه پارته سیاسیه‌كان و كه‌سایه‌تیه ئه‌كادیمیه‌كان به‌زووترین كات كۆده‌كرێنه‌وه و ڕاوێژیان پێده‌كرێت بۆ ده‌ربازبون و زاڵبون به‌سه‌ر ته‌نگژه‌و خۆدورگرتن له ئاگری شه‌ر تا پله‌ی كۆتایی، به‌ڵام لێره كشوماتێكی سیاسی به‌كۆمه‌ڵ و هه‌ڵبژاردنی بێده‌نگیه‌كی كوشنده‌و هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵدانه‌وه‌ی ڕابوردوی یه‌كترو یه‌كتر تاوانباركردن و تۆراندنی ئه‌و كه‌سانه‌ش كه ئینتیمای نه‌ته‌وه‌ییان تۆزێك تیاماوه وهێرشكردنه سه‌ر یه‌كتری ده‌بێته جێگره‌وه‌ی پلانه‌كانی دوژمن..
یه‌كێك له‌تێزه به‌ناوبانگه‌كانی بواری ڕووبه‌ڕووبونه‌وه‌ی سه‌ربازی ئه‌وه دوپات ده‌كاته‌وه كه ده‌ڵێت سه‌ركرده‌ی سه‌ركه‌وتوو ئه‌و كه‌سه‌یه كه‌پێش كۆنترۆڵی جه‌سته‌ی دوژمن عه‌قڵی كۆنترۆڵ بكات لێره‌دا نه‌ك ئه‌وه نه‌كرا به‌ڵكو له‌سه‌ره‌تای هێرشه‌كه‌وه میدیای حیزبی ئاسایشی ده‌روونی و سه‌قامگیری كۆمه‌ڵایه‌تی هاوڵاتیانی له‌ڕه‌گه‌وه هه‌ڵته‌كاند، پاشان ده‌بوو ده‌ستخۆشی له‌و هێزه بكرێت نه‌ك تانه‌و ته‌شه‌ر كه‌نزیكه‌ی چوار ساڵه له‌شه‌ڕێكی سه‌خت و ناسه‌قامگیریه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تی و ده‌روونی چڕدایه به‌هۆی قه‌یرانی ئابوری و سیاسی و ئه‌و كۆبونه‌وه بێشومارانه‌ی ئێوه‌وه به‌رهه‌مه‌كه‌ی ئه‌و بێئومێدیه گه‌وره‌یه‌ی شانزه‌ی ئۆكتۆبه‌ری لێ كه‌وته‌وه.
سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق له ووتاری هه‌فتانه‌ی خۆیدا ئاماژه‌ی به‌گورزه‌یه‌ك له‌ئه‌و پلانانه داوه كه‌وا به‌نیازی جێبه‌جێكردنیه‌تی به‌ووته‌كانیدا ئاماژه‌ی ئه‌وه‌یان پێوه‌دیاره نیازی ژێرده‌سته‌كردن و ده‌سته‌مۆكردنی هه‌رێمی كوردستان هه‌بێت، ده‌ڵێت سوپای عێراق ئاسایش به‌سه‌ر هه‌موو ناوچه‌كاندا جێبه‌جێده‌كات، داوامان كرد پێكه‌وه به‌هاوبه‌شی ناوچه‌كێشه له‌سه‌ره‌كان به‌ڕێوه ببه‌ین به‌ڵام هانی شه‌ڕیان دژی سوپای عێراق ده‌دا، گه‌وره‌ترین زه‌ره‌رمه‌ندی ئه‌و ڕاپرسیه شوومه كورد خۆیان بون هه‌موو ده‌س كه‌وته‌كانیان له‌كیس چوو، پێشمه‌رگه سه‌لماندیان كه‌هاونیشتمانی عێراقن به‌وه‌ی كه‌ڕه‌تیان كرده‌وه له‌گه‌ڵ سوپای عێراقدا بجه‌نگن، ناچینه ناو شه‌ڕێكی ناوخۆییه‌وه كه قوربانیه‌كه‌ی هاوڵاتیان بن، به‌لێپرسراوانی كوردمان وتوه كه‌سنوره‌كان ده‌بێت له‌ژێر فه‌رمان و ده‌سه‌ڵاتی ده‌وڵتی فیدراڵیدا بن، ده‌سه‌ڵاتی حكومه‌تی فیدراڵ ده‌بێت بگاته هه‌موو عێراق به‌كوردستانیشه‌وه، له‌پارته سیاسیه‌كان قبوڵ ناكه‌ین ده‌ست بگرن به‌سه‌ر سه‌روه‌ت و سامانی ووڵاتدا، قبوڵكراو نیه ده‌زگاكانی ئاسایش و ناوخۆ له‌سه‌ر بنچینه‌ی حیزبی دابه‌ش بكرێن، ئه‌یان ویست سنور به‌خوێن دیاری بكه‌ن به‌ڵام ئێمه به‌ئاشتی دیاریمان كرد، ده‌مانه‌وێ ده‌ستوری عێراق به‌ته‌واوی جێبه‌جێبكه‌ین له‌ڕابوردوودا بێده‌نگ بوین له‌سه‌ر هه‌ندێ كێشه‌و هه‌ڵه‌ی مه‌ترسیدار ئه‌مه جارێكی تر ڕوو ناداته‌وه، جگه له‌ده‌وڵه‌وت كه‌س بۆی نیه چه‌كی هه‌بێت، هێزه ئه‌منیه‌كان ئه‌ركیان پاراستنی ده‌وڵه‌ته نه‌ك حیزب، پێشمه‌رگه هاوكاریكردنی سوپای عێراقی هه‌ڵبژارد نه‌ك گوێڕایه‌ڵی فه‌رمانه‌كانی سه‌ركرده‌كانی كوردستان.
باچیتر په‌ڕاوی یه‌كتر شكاندن و یه‌كتر تۆمه‌تباركردن دابخه‌ین باڕۆژی په‌لاماره‌كه‌ی ناوچه كێشه له‌سه‌ره‌كان بكه‌ینه ده‌ستپێكی گۆڕانگاری له ته‌واوی سیسته‌می حكومڕانی شكستخواردوی هه‌رێمی كوردستان له‌پێناو به‌رژه‌وه‌ندی ئاینده‌ی كوردستاندا ده‌ستبه‌رداری كه‌ڵه‌كه‌كردنی داهاتوو شاردنه‌وه‌ی له‌ئه‌و ڕۆڵانه‌ی له‌پێناو كوردستاندا ماڵ و مناڵی خۆیان بێ‌ناز كرد، چیتر كورسیه‌كانی فه‌رمانڕه‌وایی له‌عورفه دیمۆكراسی و ده‌ستاوده‌ستكردنی ده‌سه‌ڵات نه‌تۆرێنین له‌مه زیاتر كات به‌فیڕۆ نه‌درێت و له‌جێبه‌جێكردنی سیاسه‌تی تاكڕه‌وانه په‌شیمان ببینه‌وه.