Skip to Content

گۆڕانکاری لە پەروەردە دا بەهۆی ( بیرکردنەوەی دینامیک)!!.. رێباز محەمەد جەزا

گۆڕانکاری لە پەروەردە دا بەهۆی ( بیرکردنەوەی دینامیک)!!.. رێباز محەمەد جەزا

Closed
by تشرینی یه‌كه‌م 7, 2023 General, Opinion


زیاتر لە ٣٠ ساڵ لەمەوبەر کارۆل دویک و هاوکارەکانی گرنگییاندا بە هەڵوێستی خوێندکاران سەبارەت بە شکست هێنا. ئەوەبوو تێبینیان کرد کە هەندێک لە خوێندکارەکان دەتوانن پێشبکەون لە کاتێکدا خوێندکارەکانی دیکە بەهۆی بچووکترین پاشەکشەکانەوە وێران ببوون . دوای لێکۆڵینەوە لە ڕەفتاری هەزاران منداڵ ، دکتۆر دویک زاراوەی بیرکردنەوەی (جێگیر- ستاتیک ) و بیرکردنەوەی (گەشەسەندو- دینامیک )ی داهێنا ؛ بۆ وەسفکردنی ئەو بیروباوەڕە بنەڕەتیانەی کە مرۆڤەکان سەبارەت بە فێربوون و زیرەکی هەیانە . کاتێک خوێندکاران باوەڕیان وایە دەتوانن زیرەکتربن ، تێدەگەن کە هەوڵدان بەهێزتریان دەکات. بۆیە کات و هەوڵ وکۆششی زیادە دەدەن لەوپێناوەدا ئەوەش دەبێتە هۆی دەستکەوتی زیاترو بەرزتر .
پێشکەوتنەکانی ئەم دواییەی زانستی دەمارەکان ئەوەیان بۆ دەرخستووە کە مێشک زۆر لەوە شلترە کە ئێمە دەمانزانی. توێژینەوەکان دەریانخستووە کە چۆن دەتواندرێت پەیوەندی نێوان دەمارەکان بە ئەزموون بگۆڕێت. بە پراکتیک تۆڕە دەمارییەکان پەیوەندی نوێ گەشە دەکەن، ئەوانەی هەن بەهێزی دەکەن و گواستنەوەی ئیمپاڵسەکان خێراتر دەکات. ئەم دۆزینەوە زانستییەی دەمارەکان ئەوەمان بۆ دەردەخەن کە دەتوانین گەشەی دەمارەکانمان زیاد بکەین بەو کردارانەی کە ئەنجامی دەدەین، وەک بەکارهێنانی : ” ستراتیژی باش ، پرسیارکردن ، مەشقکردن و پەیڕەوکردنی خووی خۆراکی باش و خەوتن. ” لە هەمان کاتدا کە ئەم دۆزینەوە زانستییە دەماریانە خەریکی کێشکردن بوون، توێژەران دەستیان کرد بە تێگەیشتن لە پەیوەندی نێوان بیرکردنەوە و دەستکەوت. دەردەکەوێت، ئەگەر باوەڕت وایە مێشکت دەتوانێت گەشە بکات، ئەوا ڕەفتارێکی جیاوازت هەیە. بۆیە توێژەران پرسیاریان کردووە، “ئایا دەتوانین بیرکردنەوەکان بگۆڕین ؟ وە ئەگەر وایە چۆن ؟ ” بۆ ئەمەش دەستیان کرد بە زنجیرەیەک دەستێوەردان و لێکۆڵینەوە کە دەیسەلمێنن بەڕاستی دەتوانین بیرکردنەوەی کەسێک لە جێگیرەوە بگۆڕین بۆ گەشەکردن ، هەروەها دەبێتە هۆی زیادبوونی پاڵنەر.
جگە لە فێرکردنی منداڵان دەربارەی زیرەکی نەرم و نیان، توێژەران دەستیان کرد بە تێبینی ئەوەی کە پراکتیکی مامۆستا کاریگەرییەکی گەورەی لەسەر بیرکردنەوەی خوێندکاران هەیە و ئەو فیدباکانەی کە مامۆستایان دەیدەن بە خوێندکارەکانیان دەتوانێت یان هانی منداڵێک بدات کە تەحەدایەک هەڵبژێرێت و دەستکەوتەکانی زیاد بکات یان بەدوای ڕێگەیەکی ئاساندا بگەڕێت بۆ دەربازبوون . بۆ نموونە لێکۆڵینەوەکان لەسەر جۆرە جیاوازەکانی ستایشکردن دەریانخستووە کە بە منداڵان بڵێین : زیرەکن هاندەریان دەبین بۆ بیرکردنەوەی ستاتیک ، لەکاتێکدا ستایشکردنی کاری قورس و هەوڵدان بیرکردنەوەی دینامیک دەچێنێت . کاتێک خوێندکاران بیرکردنەوەی گەشەکسەندوویان هەیە، ئەوا تەحەددیاتەکان وەردەگرن و لێیان فێر دەبن، بەمەش توانا و دەستکەوتەکانیان زیاد دەکات. بەڵام فێرکردنی بیرکردنەوەی گەشەسەندوو لە جیهانی ڕاستەقینەدا چۆنە ؟ کاتێک توێژینەوەکە لە تاقیگان دەبەینە دەرەوەو دەیانخەینە ناو پۆلەوە، ئەنجامێکی سەرسوڕهێنەر دەبینین. یەکێک لەو توێژینەوەوکەیسانە ( قوتابخانەی فیسکی بنەڕەتیە ) لەگەڵ خوێندکاری هەمەچەشنی فێرخوازانی زمانی ئینگلیزی و خوێندکارانی پەروەردەی تایبەت ، کارگێڕانی فیسکی بیرکردنەوەی گەشەسەندوویان خستە ناو کلتوری قوتابخانەکە بە دەستپێکردن لە بیرکردنەوەی مامۆستایانەوە. ئەوەبوو مامۆستایان بەشدارییان لە توێژینەوەیەکی کتێبی ( Mindset) کرد لە یەکەم ساڵی جێبەجێکردنیدا و لە ساڵی دووەمدا پەرەپێدانی پیشەیی ئۆنلاین (MindsetMakerTM ) یان تەواو کرد. لە کاتێکدا نمرەی تاقیکردنەوەکانی ویلایەت لە بیرکاریدا بە وەستان مانەوە، قوتابخانەی فیسکی بنەرەتی گەشەیەکی سەرسوڕهێنەری بەخۆیەوە بینی، کە هۆکارەکەیان گەڕاندەوە بۆ بیرکردنەوەی گەشەسەندوو لە پراکتیکەکانی مامۆستا و گۆڕانی کولتوور.
ئێستا دەپرسین : باشترین ڕێگا چییە بۆ دەستپێکردنی شۆڕشی بیرکردنەوەی گەشەکردنت ؟ یەکێک لە ڕێگاکان ئەوەیە کە بزانیت لە کوێدا ئەگەری بیرکردنەوەی جێگیرت هەبێت ؟ بۆ ئەوەی بتوانیت کار بکەیت بۆ ئەوەی زیاتر بیری گەشەکردنت هەبێت . هەموومان بەردەوامیی بەشتێک دەدەین و بۆی دەژین ؛ بەڵام هەڵسەنگاندنی بەردەوامی خۆمان یارمەتیدەرمانە بۆ ئەوەی ببینە ئەو کەسەی کە دەمانەوێت بین.

Previous
Next
Kurdish