Skip to Content

مەلیک فەیسەڵی یەکەم، چیگووت؟.. فازیل شەوڕۆ

مەلیک فەیسەڵی یەکەم، چیگووت؟.. فازیل شەوڕۆ

Closed
by ئاب 26, 2021 General

لە ٢٣ی ئەم مانگەدا ــ (٢٣ی ئاب)، ڕێک سەد ساڵ تێدەپەڕی بەسەر ساڵیادی دانیشتنی مەلیک فەیسەڵی یەکەم لەسەر عەرش و دانانی تاجی مەلیکیی لەسەر سەری یەکەمین مەلیکی حکوومەتی نوێ عێراق لە ٢٣ /٨ / ١٩٢١.

مەلیک فەیسەڵی یەکەم لە ساڵی (١٩٣٣) کۆچی دوای کرد، ئەو لە گوتارێکیدا بەم شێوەیە وەسفی عێراق و گەلی عێراقی کرد و گوتی:
“قسەیەکە دەیکەم و کزەم لە جەرگەوە دێ… من لەوە باوەڕەدام کە لە عێراقدا تاکو ئێستا شتگەلێک نییە بەناوی گەلی عێراقی، ئەوەی هەیە و نییە، کۆمەڵە تەکەتوولێکی بەشەری خەیاڵین، خاڵێن لە هەموو هەست و بیروباوەڕێکی نیشتمانی، تژن لە نەریت و پرووپووچیی بەتاڵ و حەتاڵی ئایینی ، قەت هیچ شتێک بەیەکەوەیان نابەستێتەوە، بەڕاستی گوێڕایەڵن بۆ خراپەکاری، مەیلدارن بۆ ئاژاوەنانەوە، هەموودەم لەسەر پێنە بۆ ڕاپەڕین دژی هەر حکوومەتێک کە جەڵەو دەگرێتە دەست، جا ئێمەش دەمانەوەێ، لەم بارودۆخە سەیرو سەمەرەدا، گەلێک پێکەوەبنێن، فێرە ئەدەبیان بکەین و دەستیان بگرین و چاویان بکەینەوە، هەرکەسێ لە دژواری و سەختیی ئامادەکردنی ئەو جۆرە میللەتە، لەم بارودۆخە نەنگەدا، تێدەگات، دەبێ ئەوەش بزانێ کە چ ڕەنج و شەونخۆنی و عەزابێکی گەرەکە بۆ بونیاتنان و پێکەوەنانی ئەو گەلە… ئا ئەمە ئەو گەلەیە، کە بەندە ئەرکی بونیاتنانەوەی گرتۆتە ئەستۆی خۆی… .

Previous
Next
Kurdish