
ڕزگاركردنی موسڵ و مه‌ترسی شه‌پۆلێكی تری ئاواره‌بوون …. 4
ڕه‌سوڵ بۆسكێنی
4 – 5
هاتن و مانه‌وه‌ی ئاواره‌كان وه‌ك كێشه‌یه‌كی ئاڵۆز
سه‌رهه‌ڵدانی جه‌نگی داعش و په‌ره‌سه‌ندنی كێشه تائیفیه‌كان له عیراق ئاواره بوونی عه‌ره‌به سوننه‌كانی بۆ كوردستان لێ كه‌وته‌وه، له‌سه‌ره‌تادا به‌مه‌به‌ستی پارێزگاری له ژیان و دوور كه‌وتنه‌وه له‌شه‌ڕ كۆچیان كرد، خۆشیان باوه‌ڕیان وابوو ئه‌مه كێشه‌یه‌كی كاتیه و بۆ ماوه‌یه‌كی دیاری كرا‌و له كوردستان ده‌مێننه‌وه، دواتر له‌هه‌ر ده‌رفه‌تێكی گونجاو دا ده‌گه‌رێنه‌وه سه‌ر زێدی خۆیان، به‌ڵام له‌ئه‌نجامی دریژه‌كێشانی شه‌ڕ و نیشته‌جێ بوونی نیمچه ئازادی له‌ناو شار و شارۆچكه‌كان و تا ڕاده‌یه‌كی باش ئارامتر له ژیانی پێشوویان، هه‌ندێك جار دۆزینه‌وه‌ی كار و جێگیربوون یاخود دوای بڕیاردانی به‌غدا به‌گواستنه‌وه‌ی فۆرمی خۆراكی ئاواره عه‌ره‌به‌كان بۆ شوێنی نیشته‌جێ بوون، دواتریش گواستنه‌وه‌ی تۆماری باری كه‌سێتی هیچ پێناچێت وا زوو بگه‌ڕێنه‌وه یان دوور نیه هه‌ر نه‌گه‌ڕێنه‌وه، لێره‌دا دیارده‌كه گۆڕانی به‌سه‌ر دادێت، له شێوه‌یه‌كی داڵده‌دان و مافی مرۆڤه‌وه ده‌گۆڕێت بۆ سه‌رهه‌ڵدانی ته‌نگژه‌ی سیاسی و گۆڕینی دیموگرافی، هیچ دوور نیه ئه‌مه‌ش له داهاتوودا كێشه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی لێ بكه‌وێته‌وه، تاێستا هاووڵاتیانی كوردستانیش به‌چاوی میوان و ئاواره‌یی لێیان ده‌ڕوانن، پێیان وایه له ده‌رفه‌تێكی نزیك و گونجاو‌دا ده‌گه‌ڕێنه‌وه بۆ شوێنی پێشووی خۆیان، هه‌موو ئه‌مانه‌ش په‌یوه‌ندیان به‌كۆتایی هاتنی شه‌ڕی داعشه‌وه هه‌یه، ئایا ئاواره‌كان ئاماده‌ن بگه‌ڕێنه‌وه بۆ زێدی خۆیان له‌كاتێكدا به‌قسه‌ی ڕاگه‌یاندنه‌كان بێت عه‌ره‌بی شۆڤێنی شیعه هه‌ر نه‌بێت به‌شێكی خانووه‌كانیان له‌گه‌ڵ زه‌وی ته‌خت كردوون، به‌گه‌ڕانه‌وه‌شیان مه‌ترسی بۆ سه‌ر ژیانیان په‌یدا ده‌بێت، ئه‌وان هیچ دڵیان به‌م گه‌ڕانه‌وه‌یه خۆش نیه، به‌ڵام له درێژه‌ی مانه‌وه‌یان له كوردستان هیچ دوور نیه كۆمه‌ڵێك كێشه سه‌ر هه‌ڵبدات، تائێستا كاربه‌ده‌ستانی حكومه‌تی هه‌رێم به‌كێشه‌یه‌كی گه‌وره‌ی نابینن، وه‌ك چۆن له‌كاتێ حكومه‌تی عیراق بڕیاری گواستنه‌وه‌ی فۆرمی خۆراكی دا بۆ ئاواره‌كان بۆ شوێنی نیشته‌جێ بوون و دواتریش گواستنه‌وه‌ی تۆماری ناسنامه‌ی باری كه‌سێتی بۆیان ده‌ركرد بۆ شوێنی نیشه‌جێ بوونیان، حكومه‌تی هه‌رێم بێ ده‌نگیان هه‌ڵبژارد، وه‌ك پێشبینی ده‌كرێت ئه‌گه‌رێكی زۆر هه‌یه له‌گه‌ڵ ڕزگار كردنی موسڵ شه‌پۆلێكی دیكه‌ی ئاواره‌ی پارێزگای موسڵ به‌هۆی جه‌نگی داعش ڕووبكاته هه‌رێمی كوردستان، حكومه‌تی هه‌رێم پلانی چیه بۆ ڕووبه‌ڕوو بوونه‌وه‌ی كه‌یسی هه‌ستیار و مه‌ترسیداری لێشاوی ئاواره عه‌ره‌به‌كانی جه‌نگی داعش له‌ئه‌نجامی شه‌ڕ و ڕزگار كردنی موسڵ، بێ ده‌نگ بوون و ڕێگادان به‌هاتنی شه‌پۆلی ئاواره‌ی ئه‌م جاره‌ی پارێزگای موسڵ بۆ هه‌رێمی كوردستان كێشه‌یه‌كی گه‌وره‌تر له‌وه‌ی چاوه‌ڕێی ده‌كرێ بۆ داهاتووی خۆیان ساز ده‌كه‌ن، له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و هه‌موو ئه‌گه‌ر و پێشهاتانه‌ی هه‌رێمی كوردستان له نیشته‌جێ بوونی ئاواره‌كانی جه‌نگی داعش له‌كوردستان كێشه‌یه‌كی ئاڵۆزه.
كاره‌سات و مه‌ترسیه‌كه دوای كۆتایی هاتنی جه‌نگی داعش ده‌ست پێ ده‌كات، كاتێ پێویست بوونی گه‌ڕانه‌وه‌ی ئاواره‌كان كاتی دێت و حكومه‌تی شیعه ئاره‌زوومه‌ند نیه له‌گه‌ڕانه‌وه‌یان له‌به‌ر ئه‌وه ده‌توانێت به‌نهێی چه‌ندین كێشه‌ی لاوه‌كی له‌نێوان داڵده‌ر و داڵده‌دراو دروست بكات، بێ گومان له‌ناو كه‌لتووری عه‌ره‌بی سه‌رده‌می داعشیشدا ئاسانه چه‌ندین گروپی ئه‌نجامدانی تاوان دروست بكرێت، بۆ تێكدانی ئاسایشی شاره‌كان و سه‌رهه‌ڵدانی چه‌ندین كێشه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی. ئه‌مه‌ش ده‌بێته هۆی به‌ریه‌ك كه‌وتن و دروست بوونی چه‌ندین كێشه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی و ئه‌نجامدانی تاوان. ئه‌و كاته ده‌سه‌ڵاتی ناوه‌ندی شیعه‌گه‌را خۆیان لێ ده‌كات به‌خاوه‌ن و داوای پاراستنی ئاسایشیان له حكومه‌تی هه‌رێم ده‌كات، هیچ دوور نیه بۆ ناشیرین كردنی ڕووی جوانی پێشمه‌رگه و كورد له‌به‌رامبه‌ر ئه‌وه‌دا هاوار بۆ كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی به‌رێت، گوایه مافی ئاواره‌كان ناپارێزرێت. هه‌رچه‌نده سه‌ره‌تا له‌لایه‌ن هاووڵاتیانی كوردستانه‌وه زۆر داوا له‌حكومه‌تی هه‌رێم كرا له كه‌مپی تایبه‌ت دا ئاواره‌كان ڕێك بخات و ڕێگانه‌درێن به‌و پشێویه له نێوان شاره‌كانی هه‌رێم بڵاو ببنه‌وه، ئه‌و كات حكومه‌تی هه‌رێم گرنگی به‌م بابه‌ته نه‌دا، یان له‌توانای دا نه‌بوو ئه‌م ئه‌ركه وه‌ئه‌ستۆ بگرێت، ئێستا پێویسته به‌وریاییه‌وه به‌شێوه‌ی دیموكراسیانه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ئه‌و كێشه‌یه‌دا بكرێت، ئه‌گه‌ر به‌شێوه‌یه‌كی وردبینانه چاره‌سه‌ر نه‌كرێت و له‌ئێستاوه خۆی بۆ ئاماده نه‌كرێت، بێ گومان دوای شه‌ڕی داعش كه چاوه‌ڕێی وڵاتێكی هێمن و ئارامین، گیرۆده‌ی نائارامی و ناسه‌قامگیری ده‌بینه‌وه.