 
	كاروباری وشه.. نه‌ژاد عزیز سورمێ
Closed							
	
						
						
					وا پێده‌چێ -كاروباری وشه- له‌ناو هه‌راو ژاوه‌ژاوی كاروباره‌كانی تردا خه‌ریكه ون ده‌بێ .. هه‌نووكه و هه‌نووكه‌یی و حاڵی حازر و – من خۆم و ئه‌وانیتر بۆ دۆزه‌خ- له بارودۆخێكی وه‌ك ئه‌مڕۆدا ــ بێجگه له كاتی پێویست ــ یا بۆ ته‌واوكردنی ویقاری ئه‌وانه‌ی به كاروباری تره‌وه خه‌ریكن ، وا ده‌رناكه‌وێ وشه ئه‌و به‌ها و نرخه‌ی لا مابێ پێویسته هه‌یبێ یا به‌لانی كه‌مه‌وه ئه‌وه‌نده‌ی  ئه‌وانه تێی ده‌گه‌ن به‌كاروباری وشه‌وه خه‌ریكن..  
- بازاڕ و پیشانگاكانی كتێب له‌م چه‌ند ساڵه‌ی دواییدا به‌ده‌ر له هه‌ندێ هۆكاری بابه‌تیی دیكه ئه‌وه‌یان یه‌كلایی كردووه‌ته‌وه -
  جێی سه‌رنج له‌وه‌دایه ئه‌وانه‌ی كاروباری وشه هه‌ڵده‌سووڕێنن له‌هه‌ر بوارێكیدا بێ به‌تایبه‌تیش له كۆمه‌ڵگه و ناوه‌ندی وه‌ك هی خۆمان هه‌میشه كاوبا – وهم – ێكیان كردووه به قیبله‌نووما گوایه ده‌خوێندرێنه‌وه ، كه له هه‌قیقه‌تیشدا ئه‌مه له كاوبا و تراویلكه زیاتر نییه … سه‌یرایه‌تی (پارادۆكس)ـه‌كه‌یش له‌وه‌دایه سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌یش مێژوو بۆمان ده‌گێڕێته‌وه  وشه زۆرجار نانی پێ بڕاوه و سه‌ری پێ چووه‌ته قوڕ و ماڵی پێ وێران بووه.. 
 سه‌نگدڵیی ئه‌م ڕۆژگاره له‌وه‌دایه سپی و ڕه‌ش و بۆری تێكه‌ڵ كردووه ، ئاكام وشه‌ی زه‌نگئامێز وه‌ك ده‌بینی ده‌سلایه‌ز و بێده‌ره‌تان و كه‌وتووه‌ته په‌راوێزانه‌وه. 
 ئینجا ئه‌وه من لێی حاڵیم ، تۆیش و ئه‌وانیش ده‌یزانن كه ده‌خوازێ حسابێك بۆ ئه‌و بێ حسابیه بكرێ... به‌ڵام قسه‌كه لێره‌دایه كاممان بیكه‌ین و چۆن و له چ هه‌ل و مه‌رجێك و كامه كاودان دا . 
 تۆ بڵێی – وشه – ئه‌وه‌نده نه‌هێنێ ؟

 
			 
			 
			