
نامه‌یه‌ك بۆ خوا … چنوور نامیق
نامه‌یه‌ك بۆ خوا ئه‌نووسم
ئه‌ڵێم گه‌وره‌م
چۆن بتوانم ئازادی به‌ده‌ست بهێنم؟
دوو فریشته‌ی به‌رگ سپی به سێ‌و ژیانم ئه‌شكێنن….
خوا به نیگا گله‌یی بارانم ئه‌كا و بێده‌نگ ئه‌بێ
بێده‌نگتر له هه‌موو جارێ
یه‌كێك له‌وێ له پرسگه‌ی به‌هه‌شت دانیشتووه
لای خۆمانیش وا بزانم له وه‌زاره‌تی پاره‌كان بوو
له‌سه‌ر سینی زیوینی مه‌رگ پێكێك هه‌نگوێنی ژههرینم له بۆ دێنێ
ئه‌مجاره‌یان فریشته‌كان به لیمۆی عه‌شق ره‌جمم ئه‌كه‌ن…
ده‌مم بۆنی سێ‌و ئه‌دات و ره‌نگم تاڵی لیمۆ ئه‌گرێ
خوا به ئاماژه‌یه‌كی سارد ئه‌ڵێ
بێده‌نگ به ئێستا تۆ حۆرییه‌كی ده‌سبه‌سه‌ری……
دوو فریشته له چه‌شنی پیاوه جیاوازه‌كانی لای خۆمان
له‌سه‌ر مان و نه‌مانم به‌شه‌ڕ دێن
ئه‌وان به خه‌نجه‌ری هابیل و قابیل شه‌ڕ ئه‌كه‌ن
پرشێ خوێنی ناته‌بایی به‌ر یه‌خه‌ی سپی كراسه‌كه‌م ئه‌كه‌وێ
خه‌نجه‌رێك سینگم ئهپێكێ
خوا سه‌یرێكی رووم ئه‌كات و
مشتێ به‌زه‌یی و مه‌راقم پێدا ئه‌كا
خزمه دووره‌كانی قابیل
ده‌ستێكم رائه‌كێشن
و خزمه نزیكه‌كانی هابیلیش
ده‌سته‌كه‌ی دیم….
ناوبژیوانێكی تریش
چه‌پكێ قژم ئه‌با بۆ خۆی
له‌م هه‌راو شه‌ڕی حیرمانه ئه‌كه‌ومه‌وه سه‌ر زه‌وی
بێ دهستو پێ
له ده‌واری كچه دهربهدهرهكهی به‌هه‌شت ئۆقره ئه‌گرم .
8-5-2017