ته‌عریبی موقه‌ده‌س.. به‌ختیار محه‌مه‌د
ته‌عریبی موقه‌ده‌س ئه‌و ته‌عریبه‌یه، كه كه‌سی ته‌عریبكراو خۆی به‌رگریی سه‌رسه‌ختانه له ته‌عریبكردنه‌كه‌ی خۆی ده‌كا.ئه‌م ته‌عریبه شیرین و پیرۆزه، چونكه به ناوی خوا و ئایینه‌وه ده‌كرێ. ئه‌م ته‌عریبه ته‌عریبكردنی ئیمانه. ته‌عریبكردنی زمان و باوه‌ڕ و بیركردنه‌وه‌ی ئیمانه. واته تۆ به زمانی خۆت خوا ناپه‌رستی، به‌ڵكو به زمانی نه‌ته‌وه‌یه‌كی دیكه خوا ده‌په‌رستی و له‌لاشت له زمانه‌كه‌ی خۆت باڵاتر و پیرۆزتر ده‌بێ، چونكه خوا له كتێبی پیرۆزدا (قورئان) به‌م زمانه له‌گه‌ڵ دوایین پێغه‌مبه‌ری خۆی (كه عه‌ره‌به) دواوه و ئه‌م زمانه بۆته زمانی ئایین و ئیمانی هه‌موو نه‌ته‌وه‌كانی ئۆمه‌تی ئیسلام. له‌مه‌وه، كاتێك – گریمان – تۆ بڵێی من ده‌مه‌وێ به كوردی و به زمانی خۆم نوێژ ده‌كه‌م، ئه‌وا به‌ر له عه‌ره‌ب، له‌لایه‌ن هاوزمانانی ئیمانداری خۆته‌وه، نه‌ك هه‌ر به توندی دژایه‌تی ده‌كرێی، به‌ڵكو ته‌كفیر و به كافریش ده‌كرێی. ئایا ئه‌دی ئه‌مه ته‌عریبی موقه‌ده‌س نییه؟ ئه‌و ته‌عریبه‌ی، كه مێژووی موقه‌ده‌سی پتر له 1400 ساڵی له پشته.
ئێستا له ناو ئه‌م پیرۆزییه‌دا زمانی (ئاخاوتنی) كوردی نامۆیه و ده‌ركراوه. واته زمانی ئیمانی كوردی ونه. ئه‌وه‌ی هه‌یه ته‌نیا زمانی ئیمانی عه‌ره‌بییه، نه‌ك هه‌ر ئه‌وه، به‌ڵكو زمانێكیشه زۆر له زمانی كوردی موقه‌ده‌ستر و پیرۆزتره.
ڕاستییه‌كه‌ی مۆركی پیرۆزایه‌تی (ئیمان) له زمانی كوردی داماڵراوه، به‌ڵكو ئه‌م پیرۆزییه له مێژووی ئیمانی كوردیدا پێوار و نادیار و ونه (ئه‌گه‌ر ئایینی ئێزیدی لێ بترازێ)؛ ئا لێره‌شدا مێژووی ئیمانی ته‌عریبكراوی پیرۆزی كوردی، كه ئیسلامه، ئیمانی ئایینی ئێزیدی ته‌كفیر و به شه‌یتان ده‌كا و به پیس و چه‌په‌ڵی له قه‌ڵه‌م ده‌دا. ئا لێره‌دا ئیمانی ته‌عربیكراوی پیرۆز، دژی ناسنامه‌ی ڕه‌سه‌نی خۆی، كه خواپه‌رستییه به زمانی كوردی ده‌وه‌ستێته‌وه و دژایه‌تی ده‌كا و ڕه‌تی ده‌كاته‌وه.
به‌ڵێ، ئا ئه‌مه‌یه ته‌عریبی موقه‌ده‌س، كه زمانێكی دیكه‌ت له زمانه‌كه‌ی خۆت له‌لا پیرۆزتر بێ و به بێ ئه‌وه‌ی پێ بزانی و ئاگاشت لێ بێ، به‌ڕه‌هایی له‌لات پیرۆز كرابێ و هه‌رگیزیش له چێوه‌ی ئیماندا به زمانه‌كه‌ی خۆتی نه‌گۆڕیته‌وه و هه‌ر له‌م چێوه‌یه‌شدا زمانه‌كه‌ی خۆت ون و له‌بیر كردبێ، ته‌نانه‌ت به زمانی شه‌یتان و شه‌یتانپه‌رستانیشی بزانی (ئێزیدی) و واشیان تێگه‌یاندبی، كه زمانه‌كه‌ی خۆت له ده‌ره‌وه‌ی زمانی ئیمان و ئایینی عه‌ره‌بیدا (ئیسلامدا)، زمانی پیسی كافر و شه‌یتانانه.
ئایا هیچ موسڵمانێكی ئیمانداری كورد هه‌یه، كه ڕقی له ئێزیدی نه‌بێته‌وه و به شه‌یتانپه‌رستی له قه‌ڵه‌م نه‌دا و سه‌رسه‌ختانه‌ش به‌رگریی له ئیسلام و زمانه‌كه‌ی (عه‌ره‌بی) نه‌كا؟ ئه‌ی ئه‌مه ته‌عریبی موقه‌ده‌س نه‌بێ، چی دیكه‌یه؟
ئه‌و ته‌عریبه‌ی، كه بۆ ماوه‌ی سه‌دان ساڵ كورد ده‌خاته خه‌وی قووڵی سیاسی و له مێژوودا ده‌رده‌كرێ و ده‌بێته خزمه‌تكار و نۆكه‌ر و ژێرده‌سته‌ی تورك و عه‌ره‌ب و فارس و زۆر كه‌م و به ده‌گمانیش نه‌بێ به زمانی خۆی نه‌دواوه (نه‌ینووسیوه) و بیری نه‌كردۆته‌وه (هه‌موومان ده‌زانین زۆر له‌مێژ نییه، كه كورد به زمانی خۆی ده‌نووسێ و هه‌وڵ ده‌دا به زمانی خۆشی بیر بكاته‌وه). ته‌نانه‌ت سه‌ره‌تای داستانی (مه‌م و زین)ی ئه‌حمه‌دێ خانی، به زمانی (وشه‌ی) ته‌عریبی موقه‌ده‌س ده‌ست پێ ده‌كا:
سه‌ر نامه‌یێ نامه نامێ الله
بێ نامێ وی نا ته‌مامه والله
هه‌ڵبه‌ت وشه و ناوی (الله) جه‌وهه‌ری ئیمانی پیرۆز و سه‌ره‌تای مێژووی ته‌عریبی موقه‌ده‌سه. ئه‌و جه‌وهه‌ر و سه‌ره‌تایه‌ی، كه زمانی عه‌ره‌بی له هه‌موو زمانێكی تر باڵاتر و موقه‌ده‌ستر ده‌كه‌ن.
ئه‌ی، كه هه‌ژاریش ده‌ڵێ:
به كوردی ده‌ژیم به كوردی ده‌مرم
به كوردی ده‌یده‌م وه‌رامی قه‌برم
به كوردی دیسان زیندوو ده‌بمه‌وه
له‌و دنیاش بۆ كورد تێ هه‌ڵده‌چمه‌وه
هه‌ر مه‌به‌ستی له‌و ته‌عریبه موقه‌ده‌سه‌یه.
به‌ختیار محه‌مه‌د
