
ناسنامه‌كان تاوانن … به‌ختیار محه‌مه‌د
سته‌مكار له هه‌موو شوێنێك یه‌ك ڕه‌نگ و یه‌ك جه‌وهه‌ری هه‌یه و سته‌ملێكراویش له هه‌موو شوێنێكدا یه‌ك ڕه‌نگ و یه‌ك جه‌وهه‌ری هه‌یه.
سه‌رمایه‌داریی له هه‌موو شوێنێك یه‌ك ماهیه‌تی نامرۆڤانه‌ی هه‌یه و هه‌ژارانیش له هه‌موو شوێنێكدا یه‌ك ماهیه‌تی چه‌وساندنه‌وه‌یان هه‌یه.
سه‌رمایه‌داریی له هه‌موو شوێنێكدا خوێنمژه: زه‌رووه و خوێنی هه‌ژاران ده‌مژێ. سه‌رمایه‌داریی سته‌م (نادادپه‌روه‌ری و سته‌می چینایه‌تی…) ده‌كاته شتێكی ڕه‌وا؛ هیچ باكی به ئێش و ئازاری مرۆڤ (مرۆڤی كرێكار و زه‌حمه‌تكێش) نییه.
×××
ئێمه ئه‌مڕۆ له سه‌رده‌میكدا ده‌ژین، كه هه‌موو فاشیسته‌كان ئازادیخوازان به تیرۆریست له قه‌ڵه‌م ده‌ده‌ن (ئه‌وان ده‌یانه‌وێ به‌مه له شه‌رعیه‌تی خه‌باتی ئازادیخوازیی بده‌ن). ئه‌ردۆگان یه‌كێكه له‌م فاشیسته قێزه‌ونانه.
هه‌ڵبه‌ته ئه‌گه‌ر جه‌هه‌ری فاشیزم خۆی له خۆیدا تیرۆر و تیرۆریزم بێ، ئه‌وه ئه‌ردۆگان و حزبه‌كه‌ی و داروده‌سته و حكوومه‌ت و ده‌وڵه‌ته‌كه‌ی، نموونه‌ی هه‌ر دیاری تیرۆر و تیرۆریزمن؛ دیاره ده‌وڵه‌تێك به هه‌موو ده‌زگاكانیه‌وه، كه مافی خه‌ڵكانی دیكه پیشێل بكا و نه‌سه‌لمێنێ، ئه‌وه ده‌وڵه‌تێكی ڕه‌گه‌زپه‌رست و سته‌مكاره و له ئه‌نجامیشدا ده‌وڵه‌تێكی تیرۆریسته؛ ئایا ده‌وڵه‌تی تورك وه‌كو ده‌وڵه‌تێكی داگیركه‌ر، هه‌موو ئه‌م سیفه‌تانه‌ی تێدا نییه؟
هه‌ڵبه‌ته ئه‌وه‌ی له پشت ئه‌م تیرۆره شێتگیره‌ی ده‌سه‌ڵاته‌كه‌ی ئه‌ردۆگانه‌وه‌یه، ڕای گشتی (فریوخواردووی؟) زۆرینه‌ی توركه؛ ئه‌مه جگه له‌و كوردانه‌ی، كه خۆیان به ئاكپارتی و فاشیه‌تی تورك فرۆشتووه.
ئێستا ئه‌ردۆگان ئیلهام له باخچه‌لی (پێده‌چێ ئه‌و ئێستا وه‌ك ڕاوێژكاری بێ) وه‌رده‌گرێ: ئه‌وی كردۆته نزیكترین هاوپه‌یمانی ناوه‌كی خۆی. هه‌ر بۆیه‌شه ماوه‌یه‌كه هه‌ستی توركپه‌رستیی وه‌ها به جۆش و خرۆش بووه. ڕاستییه‌كه‌ی ئه‌و وه‌ك باخچه‌لی توركێكی ره‌گه‌زپه‌رستی ڕه‌سه‌نه: له‌م دواییه‌ش ده‌مامكه‌كه‌ی خۆی به ته‌واوی فڕێ دا و ڕووی ڕه‌شی ڕاسته‌قینه‌ی خۆی به هه‌موومان نیشان دا؛ به تایبه‌تی ئه‌و كاته‌ی، كه له دژی كورد یارمه‌تی داعشی دا: ئایا ئه‌مه لووتكه‌ی فاشیزم و ڕق ئه‌ستووری سه‌ركرده‌یه‌ك نییه له به‌رانبه‌ر مافی سروشتی بوونی نه‌ته‌وه‌یێكی دیكه، كه ده‌یه‌وێ وه‌كو هه‌موو نه‌ته‌وه و گه‌لانی دیكه بۆ خۆی له‌سه‌ر خاك و ئاو و وڵاتی خۆی به ئازادی و سه‌ربه‌ستی و دڵنیایی بژی؟…
×××
سه‌رئه‌نجام: له لای سه‌رمایه‌داریی، خه‌بات (خه‌باتی چینایه‌تی) بۆ یه‌كسانی و دادپه‌روه‌ری، تاوانه. له لای داگیركه‌ریش، خه‌بات (خه‌باتی گه‌لان) بۆ ئازادی و سه‌ربه‌خۆیی، تاوانه؛ كه‌واته سه‌رمایه‌داریی (ئیمپریالیزم) و داگیركه‌ر (كۆلۆنیالیزم) هاوپه‌یمانن و سیستمێكی سیاسی و ئابووری و كۆمه‌ڵایه‌تی سته‌مكار له جیهاندا پێك ده‌هێنن.