Skip to Content

مڕۆڤە ئامانجدارەکان کێن؟، مڕۆڤە بێ ئامانجەکان کێن؟.. ئەحمەد کامەران

مڕۆڤە ئامانجدارەکان کێن؟، مڕۆڤە بێ ئامانجەکان کێن؟.. ئەحمەد کامەران

Closed
by کانوونی دووەم 2, 2021 General
image_print

زۆر بەکورتی دەمەوێت باس لەم دووجۆرە مڕۆڤانە بکەم کە لەسەر ئەم گۆی زەویە بوونیان هەیە…

مڕۆڤە بێ ئامانجەکان کێن؟ راستیەکەی نابێت بگوترێت، کە ئەم جۆرە مرۆڤانە کەسانێکی خراپن یان هەرشتێکی دیکە. چوونکە لە کۆتاییدا ئەمانیش مڕۆڤن و خاوەن پێگەی خۆیانن لەنێو کۆمەڵگاکاندا، بەڵام ئەوەی جێگای داخە کە ئەم جۆرە مرۆڤانە تەنها لە شتە لاوەکیەکانی ژیان تێگەیشتوون، واتە خاوەنی هیچ پڕۆژەو سیستەمێکی ئەکادیمیانە نین بۆ ژیانیان، لەگەڵ ئەوەشدا زۆرترین کاتەکانیان بە شتە بێکەڵک و لاوەکیەکان بەسەر دەبن، تەنها وا دەزانن کە ژیان بریتیە لە رابواردن و سێکس و خواردن و خواردنەوە و …هتد

مڕۆڤە ئامانجدارەکان کێن؟زۆرجار دەگوترێت کە گوایە مۆڤە ئامانجدارەکان ،هەموو رابواردنێک لەخۆیان قەدەغەکردوەو سەرقاڵی کۆمەڵێک بابەتی دیکەن ، راستیەکەی نەخێر ، مڕۆڤە ئامانجدارەکانیش هاوشێوەی مڕۆڤە بێ ئامانجەکان ئەوانیش رادەبوێرن و چێژ لە ژیان وەردەگرن بەڵام چۆن؟ مڕۆڤە ئامانجدارەکان خاوەنی ئەتەکێت و پڕەنسیبی تایبەت بەخۆیانن بۆ ژیان ، واتە سەرجەم سێکتەرەکانی ژیانیان لە رێگای کاتەکانیانەوە رێکخستوەو ، گرنگی بەهەموو شتێک دەدەن کە لە فەلسەفەی ژیان دا هەیە، واتە تەنیا خۆیان بە شتە لاوەکی و کرچ و کاڵەکان نابەستنەوە، بەڵکو بەدوای شتە نوێیەکان و سەرسورهێنەرەکانی ژیان دەکەون.

ئیتر خۆت بڕیار بدە کە لەکامیانی؟

ئەحمەد کامەران

mm

*ئەحمەد کامەران حەیدەر. • لەدایکبووی ساڵی ١٩٩٨ • بڕوانامەی بەکالۆریۆس لە زانستی شوێنەوار. • لەناوەڕاستی ساڵی ٢٠١٩ نووسەر لە ڕۆژنامە و ماڵپەرەکانی کوردستان دەست بەنووسینی وتار و لێکۆڵینەوەی هەمەچەشن دەکات. +پەرتووکە بڵاوکراوەکانی نووسەر : ١.ڕۆژێکم لەگەڵ ئازارەکانی کچێک (چیرۆک) 2020 ٢.پەپوولە باڵشکاوەکان (ڕۆمان) 2020 ٣.نامەی کچێکی مردوو (ڕۆمان) 2021 ٤.جەنگ لەگەڵ مەرگ وژیاندا ( چیرۆک) 2022 ٥.بیرانی شەڕڤانێک؛لەچیاکانەوە تا ڕۆژئاوای کوردستان (ڕۆمان) 2026

Previous
Next