گه‌ڕانه‌وه بۆلای ئه‌ویتر: له جه‌سته‌ی شه‌كه‌تی قه‌سیده‌یه‌كی هیلاكدا … (شاخه‌وان سدیق)
گه‌ڕانه‌وه بۆلای ئه‌ویتر: له جه‌سته‌ی شه‌كه‌تی قه‌سیده‌یه‌كی هیلاكدا
(خوێنه‌وه‌ی قه‌سیده‌ی هیوا قادر، چێژی پاڵكه‌وتنه له سه‌ربوونی ئاو)
(ئیسماعیل حه‌مه ئه‌مین)
—————
هه‌میشه پێم وا بووه، قورسترین شت ئه‌وه‌یه ئینسان بتوانێت قسه له سه‌ر ئیحساسی كه‌سێكی كه بكات، چونكه بۆ خۆی دروست بوون‌و هێنانه دنیای به‌رهه‌مێكی نوێ هه‌ڵگری چه‌ندین هۆكارو ئامڕازه‌و ده‌شێت له پشت هه‌موو ووشه‌كانه‌وه فره مهبهستو فره بۆچوون ئاماده‌یان هه‌بێت، كه ڕه‌نگه به‌ته‌نها كه‌سی نوسه‌ر خۆی بتوانێ تێ‌یان بگات، چونكه ئه‌وه ئیحساسی ئه‌وه به‌پانتای ئه‌و خه‌یاڵانه‌دا تێپه‌ڕیوه‌و دواجار به‌و شێوه‌یه ته‌عبیریان له خۆیان كردووه. به‌ڵام له خوێنه‌وه‌ی شیعری هیوا قادردا من كه‌متر به‌ر ئه‌م حاڵه‌ته ئه‌كه‌وم‌و هه‌میشه پێم خۆش بووه بگه‌ڕێم به‌شوێن نهێنیه‌كانی پشت دێڕه‌كانیدا، ئه‌ویش ڕه‌نگه پیوه‌ندی به‌و زمانه ساده‌یه‌وه هه‌بێت كه هه‌میشه زمانی قسهكردنو زمانی شیعری هیوا بووه له نوسین‌و ئاخاوتندا، یان ڕه‌نگه په‌یوه‌ندی به‌و هه‌موو ئینسان دۆستیه‌ی هیواوه هه‌بێت كه هه‌میشه له ڕێگای دنیابینیه‌كانی خۆیه‌وه وه‌ك شاعیر هه‌ستی پێكردوهو ده‌ریبڕیوه، بۆ من چه‌ند گرنگه كه ده‌قه كه چۆنه‌و جوانه. ئه‌وه‌ندش ڕاستگۆیی نوسه‌ره‌كه‌ی گرنگ‌و پێویسته له سه‌یركردنی بۆ دنیا‌و ئه‌وه‌ی كه وتویه‌تیو ئه‌وه‌ی كه بڕوای پێیه‌تی، كه هیوا یه‌كێكه له‌وانه‌ی ئه‌گه‌ر شیعریش نه‌نوسێت له زۆرێك له شیعرنوسه‌كانی كه پێم شاعیرتره، چونكه شیعریه‌ت له ناوه‌وی هیوادایه نه‌ك له ده‌ره‌وه‌و كاتی نوسیندا، فروخ واته‌نی ” ڕقی دنیام له‌و شاعیرانه‌یه كه‌به‌س له كاتی نوسینی شیعرا شاعیرن” ئه‌وه‌تا هیواش له دیدارێك دا به‌م جۆره باس له چۆنیه‌تی پرۆسه‌ی شیعریخۆی ده‌كات. ( شیعری من دنیای خۆم‌و خهونو ته‌مناكانی خۆمه، بۆمن گرنگ نیه له ده‌ره‌وه‌ی خۆم تۆ چۆن ته‌عریفی من ده‌كه‌یت، چونكه من تۆی خوێنه‌ر له‌گه‌ڵ خۆمدا ده‌خه‌مه ناو به شیعریكردنی دنیاوه، تۆ یاقبوڵم ده‌كه‌یت یان نا، ئیدی ئه‌وه تۆیت دواتر ته‌عریف بۆ من داده‌نێیت له ڕێی تێگه‌یشتنی خۆت‌وخوێنه‌وه‌ی خۆته‌وه، بۆ شیعره‌كانم نه‌ك من” لێره‌وه تێده‌گه‌ین ئه‌م گه‌ڕیده‌یه‌ی شیعر‌و جوانی ئه‌وه‌نده‌ی مه‌به‌ستیه‌تی به‌دوای به‌شه ونبوه‌كانی خۆیدا بگه‌ڕێت، ئه‌وه‌نده مه‌به‌ستی نیه لاپه‌ڕه ڕه‌شكاته‌وه به‌ناوی نوسینی شیعره‌وه. بۆیه ده‌مه‌وێت كه‌مێك له سه‌ر نوێترین قه‌سیده‌ی هیوا بوه‌ستم كه له ژماره (121) پاشكۆی ڕه‌خنه‌ی چاودێردا له به‌رواری (23/6/ 2008) بڵاوكرایه‌وه. به‌ناوی( به قوڵپه قوڵپی ئاوت ده‌سپێرم) من ئه‌م كاره‌ی هیوا كه ئه‌زموونێكی نوێیه له شیعرنوسینی، جیاوازتر له هه‌موو قه‌سیده‌كانی كه‌ی وه‌ك ( دوعایه‌ك بۆ ته‌نهای، ته‌رمیناڵ، سێوی سور، ژیان له كۆڵانه‌كه‌ی ئێمه‌یه، مردن له دوو كۆڵان ئه‌ولاتر،و ، ئه‌وڕۆژه‌ی ئه‌مرم باران له په‌نجه‌ره‌كه‌م ئه‌دات) كه پێشتر نوسیونی ده‌بینم، كه ئه‌مه‌ش بۆ ئه‌و حه‌زه هه‌میشه‌ییه ده‌گه‌ڕێته‌وه كه هیوا ده‌یه‌وێت ئه‌زمونی شتی نوێی تیابكات، له‌م قه‌سیده‌یه‌دا ئه‌وه‌نده پرسیاره فكریه‌كان ئاماده‌ییان هه‌یه ئه‌وه‌نده شاعیر كاری له جوانكاری‌و ئستاتیك دا نه‌كردووه، چونكه به‌بڕوای من شاعیر په‌یامێكی هه‌یه له‌م كاره‌یدا په‌یامێك كه بیركردنه‌وه فكریه‌كان ده‌توانێت تیایدا كێشه ئاڵۆزه‌كانی بۆ ساده بكاته‌وه. ئه‌مه‌شه ئه‌م كاره‌ی له كاره‌كانی تری جودا كردۆته‌وه، ئه‌زمونی شیعری هیوا له ڕابردوودا ئه‌وه‌مان پێده‌ڵێت كه ئه‌و چۆن له شیعر‌و ئه‌ده‌ب له ڕێگای دنیابینیه‌كانی ئه‌ڕوانێت‌و هه‌میشه‌ش وای كردوه ئێمه‌ش له‌م سه‌فه‌ركردنانه‌یدا له ڕێگای خه‌یاڵه‌وه به‌شداربین. كه ئه‌مه‌ش خاسیه‌تێكی گرنگی تری شیعریه له هیوادا هه‌روه‌ك (لورانس پیرین)یش له كتێبی شیعر چیه‌دا ده‌ڵێت ” بوونی ئه‌ده‌ب، بۆ گواستنه‌وه‌ی ئه‌زموونی به‌رجه‌سته‌یه، به‌رجه‌سته له‌م ڕووه‌وه كه بۆته وێنه‌یه‌كی چڕ‌و به‌رچاو، ئه‌ركی ئه‌و ئه‌مه‌نیه له باره‌ی ئه‌زمونه‌وه بدوێت، به‌ڵكو ئه‌م ئه‌ركه‌ی هه‌یه كه مۆڵه‌تی به‌شداری خه‌یاڵی له ئه‌زمونمان پێببه‌خشێت” هیوا جیاواز له كاره‌كانی كه‌ی له‌م قه‌سیده‌یه‌دا كار له‌سه‌ر هه‌ردوو چه‌مكی (لێبوردهیو گوناه) ده‌كات له ڕێگای زمانێكی چڕ‌وپڕ له واتادا، به‌ڵام ساده له ده‌ربڕیندا ئه‌ویش به‌بڕوای من ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ تێڕوانینه‌ی كه شاعیرهه‌یه‌تی ده‌رباره‌ی ژیان‌و له ئه‌زمونی ئه‌ویتره‌وه هه‌ست به‌و گوناهانه ده‌كات كه ده‌شێت ڕۆژێك له ڕۆژانكردبێتی هه‌روه‌ك ده‌ڵێ”
تۆ ده‌مبه‌خشیت
به ڕۆژه‌شینه‌كانم ده‌سپێرم،
له‌گه‌ڵ ژماره‌ی لێدانه‌كانی دڵتا،
له هه‌ورازی عومرا،
له تونێتی ژیانا من له‌یاد ده‌كه‌یت.
زمان له‌م ده‌قه‌ی هیوادا تا ئاسێكی باڵا گه‌ڕانه به‌دوای خۆ دۆزینه‌وه‌ی واتادا نه‌ك به‌دوای وێناندنی فۆڕمێكی ئیستاتیكی جێگیردا كه به هۆی میكیاج كردنه‌وه ده‌لاله‌ت له ده‌قه‌كه‌دا به‌ئاراسته‌یه‌كی تر بگۆڕێت. بۆیه ده‌بینی له‌م ده‌قه‌دا وه‌ك (مالارمێ) ده‌ڵێت ” زمان قسه‌ده‌كات نه‌ك نوسه‌ر، چونكه نوسین گه‌یشتنه به‌و پنه‌ته‌ی كه‌زمان دێته‌گۆ نه‌ك من” لێره‌وه نوسه‌ر له ڕێگای وتنی داوای به‌خشینه‌وه له‌ویتر جه‌ده‌لێكی ناكۆتا له‌گه‌ڵ ژیان‌و بووندا دروست ده‌كات، كه ڕه‌نگه هۆكاری ئه‌مه‌ش ئه‌و ترسه هه‌میشه‌ییه‌ی نوسه‌ربێت كه به‌رده‌وام هه‌یه‌تی له له‌بیركردن‌و له بیر چوونه‌وه‌ی هه‌روه‌ك چۆن له قه‌سیده‌ی (ئه‌وڕۆژه‌ی كه ئه‌مرم باران له په‌نجه‌ره‌كه‌م ئه‌دات)دا ده‌ڵێت ” ئه‌و ڕۆژه‌ی كه ئه‌مرم منداڵان له كۆڵاندا خه‌ریكی هه‌لوكێنن” شاعیر به‌و هه‌سته ئینسانییه‌وه تێده‌گات كه مردن شتێكی حه‌تمیه‌و گرنگترین سیفاتی ئینسانیش له بیركردنه، بۆیه ئه‌ویش دهمرێتو دواتریش له بیرده‌چێته‌وه كه ڕه‌نگه پێش هه‌موویان ئه‌ویتره‌كه‌ی خۆی بێت جا شاعیرده‌یه‌وێت پێش ئه‌م مهرگو له‌بیركردنه داوای به‌خشین له گوناهه‌كانی بكات له ڕێگه‌ی شیعره‌وه، كه ڕه‌نگه لای ئه‌و سه‌رچاوه‌ی هه‌موو جوانییه‌كانبێت له ژیاندا، چونكه ئه‌وه شیعره كه‌ده‌توانێت هه‌موو دژه‌كان له ناو خۆیدا كۆبكاته‌وه به گه‌ناه‌و لێبوردنیشه‌وه هه‌روه‌ك (لورانس پیرین)یش ده‌ڵێت” جودایی نێوان شیعر‌و جۆره‌كانی تری ئه‌ده‌ب، ته‌نیا جودایی پله‌یه، شیعر گوشراوترین‌و چڕترین شێوه‌ی ئه‌ده‌به كه زۆرترین شت له كه‌مترین وشه‌دا ده‌رده‌بڕێت” پرسیاركردن وه‌ك به‌شێكی گرنگی له‌م قه‌سیده‌یه‌دا ڕێگایه‌كی فراوانه كه نوسه‌ر لێیه‌وه ڕامانده‌كێشێته ناو بابه‌ته فكریه‌كانی، ئه‌و له‌م سه‌رده‌می زبری ته‌كنه‌لۆجیایه‌دا له‌ناو ئه‌و مۆدێلی به‌ڕۆبۆت بوونی دڵی ئینسانهكاندا به‌دوای شته‌وردوو له بیركراوه‌كاندا ده‌گه‌ڕێت، شتانێك كه له ئێستادا پرسیاركردن ده‌رباره‌یان ڕه‌نگه ئه‌وه‌نده‌ی پرسیاركردن ده‌رباره‌ی ئامێرێكی ته‌كنه‌لۆجی قورسبێت له سه‌ده‌كانی ناوه‌ڕاستدا، من هه‌میشه وتومه ئه‌م كابرایه به‌م هه‌موو ناسكیه‌وه، چۆنده‌توانێت له ووڵاتێكی قه‌ڵباڵغی ته‌كنه‌لۆجی وه‌ك سویدا بژی، به‌ڵام گه‌ر به‌هه‌ڵدا نه‌چووبم مه‌سه‌له فه‌لسه‌فییه‌كان یارمه‌تی ده‌رێكی باشی ئه‌ون له بیركردنه‌وه فكریه‌كانیدا كه سه‌ره‌نجام هێزی ئیراده‌ی پێده‌به‌خشن‌و هه‌ستی بینینی جوانی تیا دروست ده‌كه‌ن، هه‌روه‌ك چۆن هه‌ندێك له زانایانی سایكۆلۆجی مێشكی مرۆڤ دابه‌ش ده‌كه‌ن به‌سه‌ر سێ هێزدا، ” هێزی بیركردنه‌وه: كه ڕێگه‌ی گه‌یشتنه حه‌قیقه‌ت نیشانی مرۆڤ ده‌دات. هێزی ئیراده: كه به‌هۆیه‌وه مرۆڤ ڕێگای خێر ئه‌دۆزێته‌وه، هێزی هه‌ستپێكردن: كه مرۆڤ فێرده‌كات چۆن له‌زه‌ت له جوانی وه‌ربگرێت.
” بۆ هیواش گه‌ڕان به‌دوای جوانیداو پرسیاركردن لێیان به‌وڕاده‌یه ئه‌وشتانه‌ن كه دڵنیایه ئه‌ویتره‌كه‌ی خۆشی بۆی جێگای له‌سه‌روه‌ستان‌و تاڕاده‌یه‌ك بڕوا پێنه‌بوونه بۆیه دووباره به‌ویتره‌كه‌ی خۆی ده‌ڵێت” به منداڵه‌كانت ده‌ڵێیت، ئه‌و گێژه‌لوكه‌یه‌ك بوو به فرمێسكه‌كانم خه‌واندم، ئه‌وپیاوێك بوو به عه‌یاری سه‌رده‌مێك خه‌ونی ده‌بینی كه‌له قوتووی هیچ عه‌تارێكدا نه‌بوو، ئه‌وچی بوو كه‌نه‌ی توانی بێت به‌چۆله‌كه‌یه‌كی ته‌نهاو بفڕێت، ئه‌و پیاو بوو ده‌بوو خه‌ون بخوازێت نه‌ك ژن.” یاده‌وری به شێكی كه‌ی گرنگی ئه‌م قه‌سیده‌یه، من له هه‌موو كاره‌كانی تری هیوادا به ڕۆمانه‌كانیشه‌وه هه‌ستم به‌م حاڵه‌ته‌ی نوسینی كردووه كه تاچ ئاستێكی زۆر له ناو یاده‌وه‌ریدا ڕۆچووه، هه‌سته‌كه‌م یه‌كێك له‌وشتانه‌ی كه هه‌ستی گوناهیان لادروست كردوه‌و وای كردوه هیوا داوای به‌خشین بكات بوونی یاده‌وه‌رییه زۆره‌كانیه‌تی كه نزیكترین هاوڕێن بۆی‌و تاكه كه‌ره‌سته‌یه‌كیشن كه ده‌یه‌وێت له ڕێگای ئه‌ده‌به‌وه دووباره له‌گه‌ڵیاندا بژێته‌وه‌و ته‌عبیریان لێبكاته‌وه هه‌روه‌ك به‌ختیار عه‌لیش ده‌ڵێت” له ئه‌ده‌بدا ڕابردوو له‌وه ده‌كه‌وێت كه ته‌نیا ڕابردوو بێت‌و ده‌بێت به بابه‌تێك بۆ ئه‌به‌دیه‌ت، به كه‌ره‌سته‌یه‌كی سهرهتاییو ماده‌یه‌كی خاو بۆبوونێكی جاویدی، یاده‌وه‌ری ناتوانێت به‌بێ ئه‌ده‌ب و هونه‌ر شه‌ڕی دژبه بیرچوونه‌وه بباته‌وه” بۆیه ده‌بینی بونی ئه‌و یاده‌وه‌ریه زۆرانه ئه‌ده‌بێكیان به هیوا به‌خشیوه كه دووباره ژیانیان تیا دروستكردۆته‌وه، به‌ڵام ژیانێكی جیاواز كه هیوا خۆی خوڵقێنه‌ریه‌تی بۆیه دووباره به‌ختیار ده‌ڵێت” یاده‌وه‌ری چه‌ند ئه‌ده‌ب دروست ده‌كات، ئه‌ده‌بیش هێنده یاده‌وه‌ری دروست ده‌كات” ئه‌وه‌تا هه‌رله‌م ده‌قه‌دا نوسه‌ر له‌ڕێگای یاده‌وریه‌وه ئه‌ویتر ناچارده‌كات كه له گوناهه‌كانی بیبه‌خشێت وه‌ك ده‌ڵێت” ده‌م به‌خشیت، بڵێ ده‌م به‌خشیت، بۆئه‌وه‌ی له شه‌وێكی مانگه شه‌ودا خۆم نه‌كوژم.
بچۆره برینه‌كه‌ی خۆته‌وه‌و هاواركه ده‌تبه‌خشم، تێر تێر بگری، منیش ده‌چمه حه‌وشه‌ی ته‌نهایی خۆمه‌وه‌و چۆله‌كه له خۆم ده‌رده‌كه‌م، وه‌ك دارتوویه‌ك سنگی خۆم ده‌كوتم‌و زه‌ڕنه قووته له خۆم ده‌وه‌رێنم، هێلانه له‌خۆم ده‌رده‌كه‌م، مار قه‌ف قه‌ف ده‌ئاڵێنم له خۆمه‌وه، تاپڕێك به‌دڵما ده‌ته‌قێنم، تا خودا سواڵ له من نه‌كات” جگه له یاده‌وه‌ری به‌شێكی كه‌ی كاركردنی هیوا به بڕوای من خه‌ونه، چونكه مرۆڤ چۆن له هێنانه بیری یاده‌وه‌ریه‌كانیدا ئازاده ئاوهاش له خه‌وبینیندا ئازاده به‌جۆرێك كه هه‌ندێك جار له خه‌وندا مرۆڤ ده‌گاته ئه‌و شوێنه دووره ده‌ستانه‌ی كه هیچ كات مرۆڤ ناتوانێت ده‌ستی پێیان بگات، بۆیه ده‌بینیت هه‌میشه خه‌ونیش وه‌ك یاده‌وه‌ری له‌پێشینه‌ی كه‌ره‌سته‌كانی شاعیره له‌كاتی نوسیندا هه‌روه‌ك فرۆیدیش ده‌ڵێت” شاعیر ئه‌و كه‌سه‌یه كه ده‌زانێت چۆن خهونو خه‌یاڵه‌كانی ده‌كاته به‌هه‌می هونه‌ری، یان حه‌قیقه‌تێكی هه‌ست پێكراو، هیوا له‌م دوو دێڕه‌دا خه‌یاڵه‌كانی چڕده‌كاته‌وه‌و خه‌ون ئاسا به‌ئه‌وتره‌كه‌ی خۆی ده‌ڵێت” وه‌ك چرایه‌ك له به‌رده‌م ئه‌شكه‌وتێكدا له‌ره‌له‌ر به‌كزی ده‌له‌رزم‌وده‌گریم، تۆمه‌گری، عه‌یارانه پێبكه‌نه، له سه‌ر قوڵپه قوڵپی ئاو دڵت میقاتكه” ئه‌م پڕۆسه‌ی به‌خه‌ونكردنی خه‌یاڵه لای هیوا به‌بڕوای من سوود وه‌رگرتنه له هه‌موو كه‌ره‌سته‌یه‌كی واقیعیی بۆ مه‌به‌سته تایبه‌تیه‌كانی خۆی‌و ئه‌نجام دانی كرداری گۆڕینی (نامه‌ئلوفه به مه‌ئلوف) ئه‌ویش له سه‌ر بنه‌مای دووباره بنیات نانه‌وه‌ی دنیابینیه‌كانی له ڕێگای زمان‌و كه‌ره‌سته ڕۆحیه‌كانیه‌وه بۆیه ده‌بینین لای فرۆیدیسته‌كان شاعیر ئه‌وكه‌سه‌یه” داخوازییه ناواقیعیه‌كان ده‌گۆڕێت به‌چه‌ند ئامانجێكی جێبه‌جێكراو، ئه‌مه‌ش به هۆی ئه‌و بڵندبوونه‌وه‌ی كه غه‌ریزه‌كان ده‌كات به شتی ڕوحیی،” هیوا هه‌میشه یه‌كێك بووه له‌و نوسه‌رانه‌ی كه به‌رده‌وام كێشه‌ی له‌گه‌ڵ ته‌نهایی خۆی‌و بۆشاییه ڕۆحیه‌كانیدا هه‌بووه، كه ڕه‌نگه ئه‌مه‌ش په‌یوه‌ندی به‌و ئه‌زمونه‌وه هه‌بێت كه هیوا له مه‌نفا پیایدا تێپه‌ڕیوه بۆیه دوباره ده‌ڵێت” من زۆر ته‌نهام، تۆز له ته‌نهایم هه‌ڵده‌ستێ، غه‌ریبی له ڕوخسارم، شڵه‌ژاوی له چاوم، من هێنده شاعیرم، تازه شیعر یارییه‌م نایا، هێنده عاشقم خۆكوشتن فریام ناكه‌وێت، هێنده دێوانه‌م كه‌س ڕووی نایه‌ت وه‌ك شێت دوام كه‌وێت” ئه‌گه‌ر بڕوامان به‌وه هه‌بێت كه له دوای (زمان،واتا، مانا)وه شیعر چێژه، ئه‌وه ده‌بێت له ناو شیعردا به‌دوای بابه‌تدا بگه‌ڕێن، بابه‌تێك كه به‌شێك له خۆمان‌و جوانیه‌كانی دنیایی تیا بدۆزینه‌وه، به‌بڕوای من كه‌ره‌سته‌ی بابه‌تی نوسین لای نوسه‌ر به‌شێكی زۆری په‌یوه‌ندی به منداڵی نوسه‌ره‌وه هه‌یه، چونكه نوسه‌ر هه‌میشه ده‌یه‌وێت قه‌رزه‌كانی منداڵی بداته‌وه ئه‌و قه‌رزانه‌ی كه له كیسی چوون‌و بۆی نه‌لواونبیانكات، بۆیه به‌بڕوای ده‌رونزانه‌كان كه‌سایه‌تی نوسه‌رو هونه‌رمه‌ند هه‌رله قۆناغه‌كانی منداڵی‌دا دیاره‌و ڕه‌نگ ده‌داته‌وه، ئه‌وه‌تا هیوا له باسكردنی مناڵی خۆیدا ده‌ڵێت” من مناڵێكی تابڵێی موته‌حه‌ریك بووم له به‌رده‌م هه‌موو شتێك‌دا، ئاسایی بوو ڕۆژێكی دوورودرێژ دوای مێرووله‌یه‌ك بكه‌وم بۆ ئه‌وه‌ی تێبگه‌م بزانم چی ده‌كات، سه‌رسام بووم به هه‌موو شته‌كانی ده‌وروبه‌رم له قۆناغی منداڵیمدا تا ئه‌و ئاسته گه‌یشت كه ده‌تووت به‌ده‌م خه‌وه‌وه ده‌ڕۆم كاتێك خۆم ده‌دایه ده‌ست خه‌یاڵاته‌كانی خۆم‌و بۆدوورترین شوێن ده‌ڕۆیشتم، من زۆر له‌زه‌تم له خه‌یاڵكردن‌و به‌فه‌نتازیاكردنی دنیاوه ده‌بینی، دنیام سه‌رله‌نوێ له خه‌یاڵی بێگه‌ردوو بێگوناهی خۆمدا دروست ده‌كرده‌وه، له دڵی خۆمدا بۆئه‌و گه‌ورانه ده‌گریام كه توڕه دهبوونو له‌گه‌ڵ یه‌كتردا شه‌ڕیانده‌كرد، وه‌ك پێغه‌مبه‌رێكی بچكۆله كه ده‌سه‌ڵاتی هیچی نییه خه‌یاڵی خۆی نه‌بێت، ده‌مویست هه‌موو دنیا جوانكه‌م” لێره‌وه تێگه‌یت كه‌ره‌سته‌ی یه‌كه‌می نوسین لای هیوا منداڵیه، ئیتر ئه‌و منداڵیه چۆن به‌چ شێوه‌یه‌ك گوزه‌راوه ئه‌وه خۆی‌و یاده‌وه‌ریه‌كانی ده‌زانن، به‌ڵام هه‌رچۆن بێت هیوا خاوه‌نی خه‌یاڵێكی به‌رفراوانه بۆیه ده‌بینین زمانیش له‌م ده‌قه هیلاكه‌ی دا فره‌واتاو ده‌وڵه‌مه‌نده، به جۆرێك كه ئه‌م ده‌قه پێویستی به زیاتر له جارێك خوێنه‌وه‌یه هه‌ر وه‌ك شیلله‌ریش ده‌ڵێت” زمان له توانایدا هه‌یه ته‌عبیر له هه‌موو شته‌كان بكات، به‌ڵام به پێوانه‌ی خه‌یاڵ.
شیعر پێویستی به خه‌یاڵ هه‌یه، به‌ڵام زمان پێویستی به تێگه‌یشتن هه‌یه” ڕۆشبیری و مه‌عریفه به‌بڕوای من كه‌ره‌سته گه‌لێكی گرنگن له ئاستی سهركهوتنو نه‌مری هه‌رده‌قێكدا، چونكه به‌بڕوای من مه‌عریفه‌ی شعر به‌سراوه به مه‌عریفه‌ی شاعیره‌وه هه‌روه‌ك چۆن له‌م دێڕانه‌ی هیوادا هه‌ست به بوونی مه‌عریفه‌یه‌كی قوڵ ده‌كه‌یت كه به‌بڕوای من خاڵی بههێزیو جوانی ئه‌م ده‌قه‌یه كاتێك به‌وی ترده‌ڵێت” من له‌وێ نیم، من تازه له‌وێیه‌ك نابم له نێوان دوو سنه‌وبه‌ردا ماچێكم به‌یتێ، تازه من لای ته‌ڕی چیمه‌نێك نابم به پێی په‌تیی من‌و تۆ ختوكه‌ی بێت، لای فواره‌یه‌ك ئاونابم، به بینینی من‌و تۆ بگاته ئۆرگازم، من زیخێك له پێم ده‌ردێنم كه هه‌زاران هه‌زار ساڵ له‌وه‌و به‌ر كچێكی پێ خه‌به‌ركراوه‌ته‌وه بۆ واده‌ی ژووان” ڕه‌نگه قسهكردنو شیته‌ڵكردنی به‌ش بهشو دێڕ به دێڕی ئه‌م قه‌سیده نوێیه‌ی هیوا قادر زۆر زیاتر له‌مه‌ی بوێت هه‌رچه‌نده من نهم ویست به‌ته‌نها له‌سه‌ر ئه‌م قه‌سیده‌یه‌ی بنوسم‌و بۆچوونی خۆم بڵێم، به‌ڵكو پێم خۆش بوو له سه‌ر منداڵی‌و بۆچوونی چه‌ند كه سێكی تر ده‌رباره‌ی ئه‌م ده‌قه‌و ئه‌زمونی شیعری هیوا قسه بكه‌م، چونكه ئه‌م ده‌قه زمانێكی فره واتایه‌و ده‌كرێت له چه‌ندین گۆشه‌نیگاوه قسه‌ی له‌سه‌ر بكرێت، كه به‌بڕوای من جیاوازترین ئهزمونو ده‌قی هیوایه كه نوسیبێتی، كه‌من خۆم زۆر چێژم لێبینی‌و به ئه‌زمونێكی نوێ‌و سه‌ركه‌وتوشی ئه‌زانم وه‌روه‌ك چۆن ( ئیسماعیل حه‌مه ئه‌مین) له نوسینێكدا ده‌رباره‌ی ئه‌م ده‌قه ده‌ڵێت” ئه‌م قه‌سیده‌یه‌ی هیوا قادر نه‌ك هه‌ر داهێنه‌رانه‌یه به هه‌موو پێوه‌رێك، به‌ڵكو جۆرێكه له وه‌رچه‌رخانی شیعر به سه‌رقه‌ڵبوونه‌وه‌ی له نێو وورده‌كاریدا” Shaxi83@yahoo.com
——————————-
سه‌رچاوه‌كان
كتێبی شیعر چیه؟ن/ لۆرانس پیرن/ وه/ ئه‌بوبكر خۆشناو
كتێبی شیعر‌و فه‌لسه‌فه. ن/ مه‌جید مه‌حمود /وه/ فوادی مه‌جید میسری
وتاری له‌ودیو كورسیه‌كانه‌وه چی ده‌بینین / به‌ختیارعلی گۆڤاری هه‌نار
دیداری هیوا قادر / ئا/ زمناكۆ بورهان قانع / كوردستانی نوێ
قوتوی خه‌یاڵی قه‌سیده/ ن/ ئیسماعیل حه‌مه ئه‌مین/ ڕه‌خنه‌ی چاو‌دێر