سیسه‌م … به‌ختیار محه‌مه‌د
له بان سیسه‌مه‌كه
خه‌ون ده‌بینم به‌و ژنه‌ی،
كه ده‌مه‌وێ له‌گه‌ڵی بخه‌وم.
هیچ شتێك له‌م خه‌ونه
خۆشتر نییه:
له‌ژێر په‌تۆ و
له‌ناو كه‌ژاوه‌ی خه‌یاڵدا
هه‌موو شتێك
ڕوو ده‌دا:
ئێمه به‌درێژایی شه‌و
وه‌ك دوو عاشق
جووت ده‌بین.
ژیان ده‌بێته پێكێكی خه‌ست
له شه‌رابی سووری سێكس و
له شكۆی مه‌ستی پیاو و
له شكۆی مه‌نده‌هۆشی ژن‌دا.
خه‌ون (خه‌یاڵ)
پێم ده‌ڵێ: كه
ئازادی مه‌حاڵ نییه.
من له ئاسمانی خه‌وندا
خوای ئازادی ده‌ناسم و
له‌وێشدا خوای ئازادی
من ده‌ناسێ.
من له‌وێدا په‌ری عه‌شق و
گوناهی سپی هه‌موو ژنێك ده‌ناسم.
من له‌وێ ناترسم
نه له خوا و
نه له ڕه‌قیبه‌كانیش.
ژنه‌كه له خه‌ونمدا
ئه‌ڤیندارمه.
ئێمه له جیهانێكدا ده‌ژین،
كه له‌ناو شكۆی ئازادی خه‌وندایه؛
بۆیه له ئه‌پۆلۆ و له ڤینۆس ئه‌چین.
من ڕه‌نگی په‌مه‌یی خه‌ون و خه‌یاڵ
به وێنه‌ی ته‌ڵخی كلاسیكی ژنه‌كه ده‌به‌خشم،
تا هه‌موو ڕۆژێ
له بان سیسه‌مه‌كه و
له‌ناو ژووره ئه‌شكه‌وتییه‌كه‌مدا
سێكسی ئه‌به‌دیی له‌گه‌ڵدا بكه‌م.
من له خه‌ون و له خه‌یاڵدا
ده‌توانم له‌گه‌ڵ
هه‌موو ژنێكدا بخه‌وم
ته‌نیا له‌سه‌ر هه‌وری سپی سیسه‌مێكیشدا.
ئێستا سیسه‌م و
خه‌ون و خه‌یاڵ
به‌شێكن له بوونی دۆڕاوی من.
له‌بیرمه ژنه‌كه پێی گوتم:
ئه‌ی چه‌رچی و كۆنه‌فرۆشی عه‌شق
تۆ هه‌موو ته‌مه‌نت
له‌هه‌ڕاجخانه‌ی عه‌شقدا
ته‌واوكرد.
به‌ختیار محه‌مه‌د