تیۆره‌كانی ماركس یاسا له‌میتافیزیكاوه بۆ فیزیكا … سمكۆ محه‌مه‌د
میتافیزیك زاراوه‌یه‌كه سه‌ره‌تا له كتێبه‌كه‌ی ئه‌رستۆ وه هاتووه كه بریتییه له كۆمه‌ڵێك كتێب و له هه‌مان كاتدا له‌نێو یه‌ك كتێبدایه، به‌شی یه‌كه‌می زاراوه‌كه میتا Meta واته پشت یان دوای یان ئه‌و دیو . فیزیكا physics واته سروشت، یان سروشتناسی، هه‌ر دوو بڕگه‌كه لهیكتر بده‌ین ده‌بێته میتافیزیكا، توێژنه‌وه‌كه‌ی ئه‌رستۆ له‌و دوو بڕگه زاراوه‌ییه‌وه سه‌ریهه‌ڵداوه، له‌گه‌ڵ په‌ڕه‌سه‌ندنی چه‌مكه‌كه بۆ بابه‌تی سرووشت و لێكۆڵینه‌وه له‌سه‌ر دیارده به‌رهه‌سته‌كان، بووه به چه‌مك و وه‌سف بۆ لێكۆڵینه‌وه له بوون و پاشكۆكانی ده‌وروبه‌ر، واته ئه‌و گاتیگۆرییانهی كه گوزارشت له خه‌سڵه‌ته سه‌ره‌كییه‌كانی ئه‌م بوونه پڕ نهێنی و سیحره ده‌كه‌ن، وه‌كو جه‌وهه‌ر و رواڵه‌ت كه به خه‌سڵه‌تی جه‌وهه‌ری و گۆڕان له شته‌كان ناسراوه، واته چه‌مكه‌كه باس له بوون و په‌یوه‌ندییه رووحیهكان و خودا و سیفه‌ته‌كانی ده‌كات، به‌و پێیه‌ش بێت میتافیزیك واته توێژینه‌وه له بوون وه‌كو یه‌كه‌یه‌كی پڕ مانا كه واقیع ته‌نها دیوه ماتریالییه‌كه‌ی ناسیوه یان بینیوه، بۆیه بابه‌ته‌كه گشتییه و زنجیره‌یه‌ك پرسیاری دیكه‌ی له‌گه‌ڵ خۆی هه‌ڵگرتووه، له‌وانه‌ش مه‌عریفه و ئه‌زموونی ژیان و جوانی و ئه‌خلاق و هتد. پێناسه‌یكی دیكه هه‌یه كه پێیوایه زاراوه‌ی میتافیزیك واته گه‌ڕانه به‌دوای جه‌وهه‌ری شێوه‌كان كه له‌لایه‌ن ئینسانه‌وه دركیان پێكراوه، یان بگهڕان به دوای خواوه‌ند، له‌ڕووی تیۆلۆژیشهوه (خودا ناسی) ئه‌مه هه‌وڵدانێكه بۆ سه‌لماندنی بونی خودا كه نمونه‌ی باڵای ئینسانه و به لاهوتیه‌ت ناسراوه.
سه‌رهه‌ڵدانی چه‌مكه‌كانی وه‌ك ئاین وخودا له‌مێژوودا كه‌مرۆڤ بۆخۆی تۆماری كردوون و به‌رهه‌می هێناون, له‌سه‌ره‌تاوه به میتافیزیاوه گرێدرا، به‌لام دواتر ده‌ركه‌وت كه ئه‌م چه‌مكه لێكدژی له نێوان ره‌وته فكرییه‌كاندا درووست كردووه، هه‌روه‌ك ڤۆڵتێر قسه‌یه‌كی باوی هه‌یه له‌مباره‌یه‌وه و ده‌ڵێت ” گه‌ر دوو كه‌ست بینی له‌سه‌ر بابه‌تێك موناقه‌شه ده‌كه‌ن و له‌یه‌كتریش تێناگه‌ن، ئه‌وا بزانه كه سه‌باره‌ت به چه‌مكی میتافیزیكا گفتوگۆیانه”. له‌لایه‌كی تره‌وه تێڕامانه میتافیزیكیه‌كان بۆ سروشت و مرۆڤ, به‌شێك لهكولتوره هاوبه‌شه‌كانی سه‌ره‌تای كۆمه‌ڵگه‌ی به‌شه‌ری پێكهێناوه و كاری له‌سه‌ر كردووه, ئه‌م كولتورانه كه‌له‌یه‌ك كاتدا جیاواز و له‌یه‌ك كاتدا هاوبه‌شن, زه‌روره‌تی مێژووییان له‌كوێدا بووه؟ له‌كوێدا بۆته یاسا‌و ده‌سه‌ڵاته‌كان قه‌ڵه‌مڕه‌وی خۆیان تیا به‌كارهێناوه؟ مه‌یلی یاسادانان و ملكه‌چی وه‌سیه‌ته‌كانی باب مه‌زنی و ده‌سه‌ڵاتگه‌ری و حوكمڕانی كردن و كۆنتڕۆڵكردنی كۆمه‌ڵگه له‌سه‌ر بنیچینه‌ی مه‌رجه‌عیه‌ت, به‌شێكی تری ئه‌و كولتوره مێژووییه‌یه كه‌یاسای جۆراوجۆری لێبه‌رهه‌مهاتووه و تۆمار كراوه, مێژووش بهمهداچووهتهوه كه‌دواجار بووه‌ته گوتارێك و یاسای لێ داتاشراوه, هه‌موو ئه‌و چیرۆكانه‌ش كه‌له‌نێو ده‌قی ئایینه جێماوهكاندا هاتووه, ئه‌و رۆشنبیریه‌یه كهلهسهرزاری پێغه‌مبه‌ره‌كانه‌وه بیستومانه‌و ئه‌وه‌مان پێده‌ڵێن كه‌دواتر بووه‌ته ئیدیۆلۆژیا له‌ژێر ناوی خودا په‌رستی و ئاین په‌رستی, خاوه‌ن تیئۆره یاساییه‌كان ده‌ڵێن” به‌بوونی یاسا و به‌پێچه‌وانه‌وه نه‌بوونی یاسا شتێك لهئیدیۆلۆژیا ناگۆڕێ” ئه‌مه قسه‌ی د.دینیس لویده, لهشێوێنكی تردا ده‌ڵێت”باشترین تیئۆرێك له‌شكڵی یاسایه‌ك پیشنیار كرابێت بۆ كۆمه‌ڵگه‌ی به‌شه‌ری یاساكه‌ی كارل ماركسه, ئه‌و گوتی یاسا ته‌نها سیستمێكه بۆسه‌ركوتكردنی خه‌ڵك و پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانی چینی سه‌رمایه‌داری” (1)
له‌ڕاستیدا مه‌سه‌له‌ی یاسا كه‌مێژوویه‌كی دوور و درێژی هه‌یه له‌سه‌ره‌تای دروستبوونیه‌وه كهلهئهسیناوه ده‌ستپیده‌كات و شیشهڕۆن یه‌كێكه له‌دونیای رۆژئاوا قسه‌ی له‌سه‌ر بونیادنانی یاسا كردووه و له‌رۆژهه‌ڵاتیش كه‌سێكی وه‌كو حاموڕابی, ته‌ماشایه‌كی تره بۆبینینی شته‌كان وه‌ك دامه‌زراوه‌یه‌كی جه‌ماوه‌ری و داهێنه‌ری یاسا له‌ناوچه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست, ئۆریانووس له‌سه‌ده‌ی سێههممدا به‌ناوبانگترین یاساناسی رۆمانی بوو ده‌یگووت” قه‌یسه‌ر ته‌نها ده‌ستوری گه‌ره‌كه, له‌وكاته‌دا چالاكی سیاسیش هێجگار به‌رته‌سك بوو, ئه‌وه بوو دواتر له‌سه‌ده‌ی چواره‌م رۆمانستان كرا به‌دوو پارچه‌وه, رۆمانی رۆژهه‌ڵات و رۆمانی رۆژئاوا, دوای تێپه‌ڕبوونی سه‌د ساڵیش واته ساڵی 410 له‌لایه‌ن ئهلاریك شای گۆتێ, رۆژئاوا داگیركراو هه‌م له‌مێژوودا تۆماركرا و هه‌م له‌مێژووی بیری سیاسیش‌دا ئه‌نجامێكی یه‌كلایی كه‌ره‌وه‌ی هه‌بوو, دوای كێبهركێهك له‌نێوان ئاینی مه‌سیحی و جوله‌كه واته (ئیسرائیلیه‌كان), له‌سه‌ده‌ی چواره‌مدا گۆڕانكاریه‌كی گرنگ روویدا, مه‌سیحایه‌تی كرا به‌ئاینی ره‌سمی ده‌وڵه‌تی رۆمانی, ئیتر رۆما نه‌ك هه‌ر رێگه‌ی ده‌دا به‌دینی مه‌سیحی به‌ڵكو پشتگیریشی ده‌كرد، ئه‌مه بۆ تێڕوانینی ماركس مه‌سه‌له‌یه‌كی بنه‌چه‌یی بوو تاكو له‌ڕێگه‌یه‌وه تیۆره‌یه‌ك له‌سه‌ر ئه‌و یاسایه دابنێ كه له‌سه‌ر بنچینه‌ی ئاینی مه‌سیحی هاتۆته ئاراوه، یاساش كه له‌سه‌ر بنچینه‌ی ئایین بوو، هه‌ڵبه‌ت هه‌موو ئه‌و پێوه‌ره ئه‌خلاقی و كۆمه‌ڵایه‌تی و میتافیزیكیانه زاڵ ده‌كات به‌سه‌ر گوتاری دادوه‌ری ده‌وڵه‌ت، بۆیه مه‌سه‌له‌ی موناقه‌شه‌كردن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی ئایین چ رۆڵێكی له‌سه‌ر بونیاتنانی بنچینه‌كانی ده‌وڵه‌ت و پێگه و پایه‌یه‌كی به‌هێزی سه‌قفی سیستمی ده‌وڵه‌ت مه‌سه‌له‌یه‌كی گرینگ بوو بۆیه كاری زیاتر له‌سه‌ر كراوه وه‌كو سه‌ر خان و ژێر خان‌یش.
ئاین و میتافیزیكا
به‌رله‌وه‌ی ئاین بنچینه‌یه‌ك بۆ فه‌لسه‌فه دابمه‌زرێنێ, تێڕامانه میتافیزیكیه‌كان به‌جێگای یاسا وه‌ڵامی پرسیاره ههمهجۆهكانی وه‌كو وه‌زیفه‌یه‌ك وه‌رگرتبوو, ئه‌م تێگه‌یشتن و خوێندنه‌وه‌یه بۆ میتافیزیكا، كارێكی كرد كه‌ئاین ده‌مارگیریه‌كی به‌كۆمه‌ڵ دروست بكات و دیارده‌كان به‌و تێڕوانینه ته‌ماشا بكرێت, به‌تایبه‌ت ئه‌و ئاینانه‌ی كه به‌هێز قه‌ڵه‌مڕه‌ویان وه‌ده‌ستهێناوه له‌مێژوودا, به‌م جۆره هه‌ندێك جار ناهه‌قی ده‌خه‌ینه پاڵ به‌شێك له‌ئاینه‌كان و دهیانلكێنین بهخوداوهندهوه, چونكه باوه‌ڕی دیكه هه‌ن جگه له‌ئاینی تر مه‌سه‌له‌ی خودا بونی هه‌یه تێیدا، له‌كاتێكدا ئاینه‌كانی وه‌كی (بوزی و تاوی و كۆنفۆشیۆسی) له‌ده‌ره‌وه‌ی ده‌سه‌ڵات و نموونه‌ی باڵادا تێڕامانه‌كانی پێشكه‌ش كردووه دووره له‌گوتاری رادیكاڵی و توندڕه‌وی له‌شێوه‌ی خوداپه‌رستی و ره‌نگدانه‌وه‌ی به‌سه‌ر گوتاری كۆمه‌ڵایه‌تی.
ده‌ركه‌وتنی یاسا گه‌لێك له‌ده‌ره‌وه‌ی ده‌قه ئاینیه‌كان, له‌وسه‌رده‌مانه‌دا هاته ئاراوه كه حوكمڕانێتی فیرعه‌ونی و ئیمبراتۆریه‌تی ئاشوری و بابلیه‌كان و دواتریش ده‌ركه‌وتنی ده‌وڵه‌ت وه‌كو قه‌واره گه‌شه‌یان كرد, له‌گه‌ڵ گه‌شه‌ی عه‌قڵی مرۆڤدا شێوه‌یه‌كی زاستی به‌خۆوه‌گرت كه پێشتر ته‌نها رێوڕه‌سمێكی مۆڕاڵی بووه و هیچی تر, ئاینیش وه‌كو ده‌قێكی شه‌رعی بۆبه‌ڕێوه‌بردنی كۆمه‌ڵگه و ده‌سه‌ڵاتدارێتی و حوكمڕانی كردنی خه‌ڵك, لایه‌نێكی تری مێژوویی یاسایی كهلهكۆمهڵگا كۆنه‌كاندا سیستمی فره‌خودایی و جۆرێك له‌كاریزمای خوڵقاند وه‌كو په‌یامبه‌ری به‌خۆیه‌وه بینی بوو, گوتارێكی فه‌رز كرد به‌سه‌ر كۆمه‌ڵگه‌دا كه جێگه‌یه‌كی بۆ جیاوازیه‌كانی دیكه‌ی ئایین و ئاینزایی نه‌هێشته‌وه، هه‌رچی بابه‌تی فره‌خوداییه كه له‌یۆنانی كۆندا بڕوایان پێی هه‌بوو ( خودای جوانی و ئاشتی و جه‌نگ و خوای شه‌راب و هتد) تێگه‌یشتنی ئه‌و سه‌رده‌مه بوو, به‌ڵام (سوقرات) وه‌كو شاره‌زا و رۆشنبیرێكی ئه‌سینا ئه‌م بۆچوونه‌ی به‌هه‌ڵه له‌قه‌ڵه‌مداو خه‌ڵكی ئه‌سیناش به‌ڕاستیان ده‌زانی كه دواتر بوو به‌ئه‌فسانه‌و فه‌لسه‌فه‌ی كلاسیكی و ئه‌زموونی لێوه‌رگیرا. هه‌ڵبه‌ت به‌پێی سه‌رچاوه مێژووییه‌كان كۆمه‌ڵگه كۆنه‌كان به‌بۆچوونی كۆمه‌ڵناسێكی وه‌كو (پیه‌ر بۆردیار) كۆمه‌ڵگه‌ی ترادیسیۆنه مێژووییه‌كان نه‌بوو, ئه‌وه‌ش كه هه‌بوو ته‌نها ئه‌فسانه بوو, دواتریش بوو به‌فكر و فه‌لسه‌فه‌ی سایكۆلۆژیا كه‌ڵك له‌ئه‌فسانه‌یه‌ك وه‌رده‌گرێت كه‌سه‌رچاوه‌كه‌ی زمانێكی خوازراوه. ئه‌م نموونه‌یه لهفرهخودایی له‌مێژوو و كولتوری ده‌وڵه‌تی میزۆپۆتامیاشدا هه‌مان بیركردنه‌وه بوو بۆ لاهووت.
هه‌رچی كاریزمایه واته (به‌بت كردن) بتێك كه‌له‌ژیاندا ده‌په‌رسترێت بۆ زه‌مه‌نێك درێژه‌ی كێشا. ئه‌گه‌رچی به‌پێی قسه‌ی مێژوونوس و ئینترۆپۆلۆژیستهكان كاریزما هه‌ر هه‌بووه و له‌سه‌رده‌می ئیمبراتۆڕهكانهوه له‌رێگای هێزه‌وه به‌ده‌ست هاتووه، به‌ڵام دواتر له‌ده‌سه‌ڵاتدارێتی و سایكۆلۆژیه‌تی ئه‌سكه‌نده‌ری گه‌وره‌و له‌سه‌ده‌كانی ئه‌م دواییه‌شدا ده‌ركه‌وتنی كه‌سانی وه‌كی ناپلیۆن و هیتله‌ر و مۆسۆلۆنی و ستالین و دواین كه‌سیش سه‌دام حوسێن ره‌نگی دایه‌وه و نمونه‌ی كاریزمای نوێی سه‌رده‌می پێ ئاشناكردین. ئه‌م جۆره بیركردنه‌وه جیاوازانه‌یه كهلهئاینهكانی تر سه‌باره‌ت به‌فه‌رهه‌نگ, یاسا, سیاسه‌ت و هتد. كه له‌سه‌رده‌می خۆیدا رۆشنبیریه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تی و فه‌رهه‌نگی بووه‌و دواتریش وه‌كی یاسایه‌ك چاوی لێكراوه, نموونه‌یه‌كی زیندووی مێژووی نوێیه كه‌خودی مێژوو ده‌توانێ به‌سه‌ر ئه‌و گوتاره‌دا زاڵ بێت كه ئه‌گه‌ر خراپیش كه‌ڵكی له‌ئاین وه‌رگرتبێت، ئه‌وا راسته‌وخۆ نه‌یتوانی به‌شێكی گه‌وره له‌فه‌زای ئاین بخزێنێته نێو گوتاری سیاسیه‌وه، ته‌نها ئه‌وه نه‌بێ كه هه‌ندێ بۆ هه‌ڵخڕاندنی هێزی كۆمه‌ڵایه‌تی و كۆمه‌ك پێكردن بۆ به‌هێزكردنی ده‌سه‌ڵات كه‌ڵكی له‌ئاین وه‌رگرتووه، هه‌ر ئه‌مه‌شه موناقه‌شه‌ی ئێمه له‌سه‌ر ئاین و خودا‌و ئیدیۆلۆژیا و یاسا.
لێره به‌دواوه هه‌وڵ ده‌ده‌م دوو بۆچونی جیاواز له‌بیركردنه‌وه‌ی (ئه‌ریك فرۆم) ه‌وه ده‌ست پێبكه‌م كه له‌به‌رده‌م ئه‌و چهمكانهدایه, فرۆم له‌لایه‌ك پێی وایه, مرۆڤ ئازاده له‌هه‌ڵبژاردنی نموونه‌ی باڵا و له‌لایه‌كی تر پێی وایه مرۆڤ ناچاره باوه‌ڕی به‌نموونه‌ی باڵا هه‌بێت.
هه‌ڵبه‌ت مه‌به‌ستی من له‌وه‌یه كه باب مه‌زنی و دروست كردنی بابی رۆحی, جۆرێكه له‌ئاینی خێڵه‌كی یه به‌بێ تێكست و پرنسیپ و ئۆرگان و جومگه ئاینیه‌كان, لێره‌وه پرسیارگه‌لێكی وه‌كی ئه‌وه‌ی كه‌ئایا مرۆڤ له‌توانایدا هه‌یه به‌بێ خودا‌و به‌بێ ئاین بژی؟ ئایا چ جۆره خودایه‌ك ده‌په‌رستێ؟ چ شتێك ئاین و مێژوو و شارستانیه‌ت گرێده‌دات به‌یه‌كه‌وه؟ ئایا ئیدیۆلۆژیا به‌جێگای خودا‌و ئاین كاری كردووه؟ ئایا چه‌مكی ئاین و خودا چۆن به‌جێگای یاسا ناكۆكه‌كانی سه‌رزه‌مین و مه‌رجه‌عیه‌ت ده‌ور ده‌بینن؟ ئه‌م پرسیارانه كه له‌خوێندنه‌وه‌ی ماتریالیزمیدا بۆ فكری به‌شه‌ر له‌مه‌ودای نووسین و چیرۆكه ههڵبهسراوهكانی مێژوودا مه‌وجوده, وه‌ڵامیان هه‌یه و له‌به‌رامبه‌ر ئه‌م بۆچونانه‌ی كه نزیكن له بۆچوونه‌كانی فرۆمه‌وه موناقه‌شه هه‌ڵده‌گرن، هه‌ڵبه‌ت به‌پێی ماركس وه‌ڵامه‌كه به‌ڵێیه، چۆن؟.
ماركس پرسیارێك ده‌كات، بۆچی ده‌وڵه‌ت ده‌توانێ مه‌سیحیه‌ت وه‌كو ئاینی بنچینه‌یی كۆمه‌ڵگه قه‌بوڵ بكات و ئه‌وانی تر نه‌خێر و خه‌ڵكیش تاڕاده‌یه‌ك قه‌بوڵی بكه‌ن؟، كه‌واته خه‌ڵك له‌ژێر كاریگه‌ری سته‌می ده‌سه‌ڵاتی دیار و نادیار ئاین په‌رستن، ئه‌گه‌رنا ده‌توانن به‌بێ ئایین بژین، هه‌روه‌ك ئه‌وه‌ی كه له‌ئامریكا به‌شی زۆری خه‌ڵك بێ ئاینن و هیچ كێشه‌یه‌ك و كه‌لێنێك نه‌بۆ ژیات نه بۆ ده‌ستووری ده‌وڵه‌ت نه‌هاتۆته پێش، هه‌ربۆیه له‌شوێنێكی تر ده‌ڵێ كه ئاینی ده‌وڵه‌تی ئاڵمان مه‌سیحییه، مه‌سه‌له‌كه ئابورییه و هیچی تر نییه، ئه‌گه‌ر ئاینێكی تریش بوایه هه‌ر واده‌بوو، بۆیه ئاین لێره‌دا ده‌سه‌ڵاته و ده‌سه‌ڵاتیش ئایین.
ماركس له‌باره‌ی بۆچوونه‌كانی بڕۆنۆ باویه‌ر كه كتێبی (ده‌رباره‌ی پرسی جوله‌كه) نووسی و له‌وێدا كێشه‌ی ئایینی مه‌سیحی و جوله‌كه شیده‌كاته‌وه و ده‌وڵه‌ت و سیاسه‌ت وه‌كو به‌رپرسیاری یه‌كه‌م داده‌نێت، ده‌ڵێ” ده‌وڵه‌تی مه‌سیحی ته‌نها مافی تایبه‌ت (ئیمتیاز) ده‌ناسێت، له‌م ده‌وڵه‌ته‌دا جوله‌كه‌كان مافی تایبه‌تی جولهكهبوونیان هه‌یه، ئه‌وان وه‌ك جوله‌كه مافیان مافیان هه‌یه، كه‌چی مه‌سیحییه‌كان له‌م مافه بێبه‌شن، باشه ئه‌ی بۆچی داوای مافێك ده‌كه‌ن كه مه‌سیحییان ئه‌و مافه‌یان هه‌یه به‌ڵام خۆیان نیانه؟. چونكه جوله‌كه‌كان به داواكردنی ئازادی ده‌یانه‌وێ ده‌وڵه‌تی مه‌سیحی ده‌ست له ده‌مارگیری ئاینی هه‌ڵگرێت، به‌ڵام ئایا جوله‌كه‌كان خۆیان ده‌ست له ده‌مارگیرییه ئاینییه‌كه‌یان هه‌ڵده‌گرن، ئایا مافی ئه‌وه‌یان هه‌یه داوا له ئه‌وانی دیكه بكه‌ن واز له ئایینه‌كه‌ی خۆیان بهێنن.؟.” . (2).
به بڕوای باویه‌ر ده‌وڵه‌تی مه‌سیحی ناتوانێ به‌و سروشته‌ی خۆیه‌وه جوله‌كه‌كان ئازاد بكات. بۆیه جوله‌كه‌كانیش هه‌مان ره‌فتار ده‌كه‌ن، ئه‌مه جه‌وهه‌ری ئاین كه تۆڵه‌ی له به‌رامبه‌ری له‌رێگه‌ی دهزگاكانمی ئاینییه‌وه له‌وانی تر ده‌كات، مه‌سه‌له‌ی مافی تایبه‌ت كه به حیساب ئیمتیازه، خراپترین ره‌فتاری سیاسی حكومه‌ت و ده‌سه‌ڵاته له‌گه‌ڵ كه‌مینه، ئه‌م عاهدهته سیاسیه له‌گه‌ڵ داگیركردنی وڵاتانی رۆژهه‌ڵات، له حكومه‌ت و ره‌فتاری سیاسی‌دا ره‌نگیدایه‌وه و ئیسلام له به‌رامبه‌ر ئه‌وانی دیكه‌ی ئایین و كولتوور و مه‌زهه‌به‌كاندا هه‌مان ره‌فتاری كرد.
رێگایه‌كی راسته‌خۆ
تێبینی یه‌كه‌م: ره‌نگه هه‌ندێ جار بهئاگاو به‌بێ ئاگا, وه‌ختێ قسه له‌سه‌ر ئایین و خودا ده‌كه‌ین كه دواجار ده‌بێته ئیدیۆلۆژیا, به‌رگری له‌مێژوو بكه‌ین, مێژوویه‌ك كه نووسینه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ واقیعیی سه‌رده‌مه‌كه‌دا دوو وێنه‌ی ته‌واو جیاوازه, ئه‌مه ده‌ڵێم مه‌به‌ستمه ئه‌و كاریكاتۆره ئاشكرا بكه‌م كه بۆته ماڵ به‌سه‌ر مێژووی مرۆڤه‌وه, ئه‌وه‌تا “هه‌موو روداو‌و و كه‌سایه‌تیه‌كانی ناومێژوو كه به‌ده‌ر ده‌كه‌ون, جارێك تراژیدیان و جارێكی تر ده‌بن به‌كۆمیدیا و مه‌سخه‌ره, لهفهڕانسهی كۆن سیستمی حوكمرانی به‌و شێوه‌یه به‌ڕێوه‌چووه كه ئه‌مه به‌شێكه له‌نموونه‌كانی, كۆسدێر به‌جێی دانتۆن و لویس پلان (1813_1882) به‌جێگای رۆبسپێر حوكمرانی ده‌سه‌ڵاتیان كردووه, كتێبێكی نوسیوه به‌ناوی (رێكخستنی كار) له‌وكتێبه‌دا باس له‌وه‌ده‌كات ئازادی و تاكگه‌رایی كه به‌شێك له‌پێشه‌نگه‌كانی شۆڕشی فه‌رانسی بانگه‌وازیان بۆده‌كرد, جگه لهدرۆیهكی گه‌وره هیچی تر نه‌بووه, ئه‌و ده‌ڵێ” ته‌نها حكومه‌ت و ده‌وڵه‌ت ده‌بێت ده‌ست له‌كاری رێكخراوه‌یی و سه‌ندیكاكان وه‌ربدات و كرێكار هان بده‌ن بۆ سه‌رخستنی پڕۆژه‌كانی كار” پلان له‌كاتێكدا ئه‌م بابه‌ته‌ی موناقه‌شه كردووه كه له‌ساڵه‌كانی 1793_1795 تاساڵهكانی 1847_1851 واته نزیك به‌سه‌ده‌یه‌ك سیستمی حوكمڕانی, سیستمێكی میراتگری جێكه‌وته بوو, كوڕی برا ده‌بوو به‌حاكم و به‌جێگای ده‌سه‌ڵاتدارێتی مام داده‌نران” (3 )
بۆ یه‌كه‌م جار مێژوونوسان له‌سه‌رده‌می رێنیسانس ئه‌م مێژووه‌یان به‌پێی قۆناغه‌كان دابه‌شده‌كرد, ئیتر زاراوه‌ی سه‌ده ناوهنجیهكانیان وه‌كو زاراوه‌یه‌ك, بۆ لێكۆڵینه‌وه‌ی زانستی به‌كارهێنا, كه‌چی به‌رله‌وان مێژووناسان بۆ ئه‌وه ده‌یاننوسی كه ڕوداوێك, یان ژیانی سه‌ردارێك بنووسنه‌وه كه‌به‌شێكی زۆریان پیاوانی كلێسا بوون ده‌یاننوسیه‌وه, كه‌چی ئه‌وانی مێژوویان وه‌كی زانست ده‌نوسیه‌وه, قه‌شه‌و كلێساییهكان ركیان لێده‌بوونه‌وه, باشترین نموونه‌شیان (ماكیاڤیلی) بوو له 1469_1527 موناقه‌شه‌ی ئه‌وه‌ی ده‌كرد سیاسه‌ت و مۆڕاڵ دووشتی جیاوازن, به‌پێچه‌وانه‌ی كانت كه مۆڕاڵی ده‌به‌سته‌وه به‌سیاسه‌ت, ئه‌و قسه‌ی له‌باره‌ی مۆڕاڵ و سیاسه‌ت كرد كهجیاوازیان هه‌یه, چونكه ئه‌و ده‌سته‌بژێره قه‌ڵه‌مبه‌ده‌ستانه‌ی ئه‌وكات مێژوویان ده‌نووسیه‌وه, به‌نیازبوون له‌رێگای مێژووی دروستكراوه‌وه خه‌ڵك هۆشیار بكه‌نه‌وه كه رووی راستیه‌كانیان ده‌شارده‌وه, ئه‌و كاریكاتۆرانه‌ی كه وێنه‌ی دروستی مێژوومان ده‌ده‌نێ, له‌هه‌لومه‌رجێكدا ده‌ركه‌وتن كه خه‌ڵك هه‌قی ئه‌وه‌ی هه‌بوو خۆی مێژووی خۆی بنووسێته‌وه كه دواجار لهپێدراوه گشتیه‌كاندا ته‌نها ده‌بێته گێڕانه‌وه‌ی رابردوو”(4).
نموونه‌یه‌كی تر كهلهسهدهی یازده‌دا ده‌ركه‌وت و دواتر له‌سه‌ده‌ی هه‌ژده‌دا بوو به‌دیارده, ئه‌وه‌بوو كه (پڕه‌نسیپ) واته (بڕوا) گرێدرابوو بهسهدهوه, نه‌ك گرێدانی سه‌ده بهپڕهنسیپهكانهوه, كه ئه‌مه به‌شێكی تری بڕوا بون بوو به‌مێژوو، لێره‌وه موناقه‌شه كردن له‌سه‌ر ئاین وخوداو دواتریش هاتنی ئیدیۆلۆژیا به‌جێگای ئه‌و چه‌مكانه كه‌من پێم وایه ته‌نها به‌جوڵه خستنی مێژووه, نه‌ك تێگه‌یشتن له‌خودی مێژوو وه‌كو خۆی, موناقه‌شه كردنی تیۆر و ئیدیۆلۆژیایه سه‌باره‌ت به‌ئاین وخودا, ئه‌م بۆچوونه وه‌كو ئه‌وه وایه كه بڕۆدۆن ده‌ڵێ “به‌ڕاستی نازانین بڵێین له‌ناو شارستانیه‌ته‌كاندا شتێك هه‌یه سهرههڵدهداو شتێكیش هه‌یه به‌رهه‌مدێت, هه‌روه‌ك چۆن هه‌موو شتێك كه لهكهوندا بوونی هه‌یه نیازی به‌سه‌لماندن نیه” ماركس له‌وه‌ڵامدا ده‌ڵێ “به‌و پێیه‌ی كه‌تێگه‌یشتنی (بڕۆدۆن) بۆ مێژوو به‌و شكڵهیهو ئه‌وه ره‌تده‌كاته‌وه دیارده‌ی پێشكه‌وتنی په‌یوه‌ندیه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان له‌وێوه سه‌رچاوه‌یان گرتووه كه‌له‌لای ئاغا بڕۆدۆن شتێك نیه ناوی مێژوو بێ”(5 ) .
له‌نامه‌یه‌كی دیكه‌یدا ماركس بۆ ج. ب. شفایتزر نووسیویه‌تی سه‌باره‌ت به بۆچوونه‌كانی بڕۆدۆن, ده‌ڵێ” ئه‌وه‌ی لهنووسینهكانیدا خوێندمه‌وه په‌یوه‌ندی بڕۆدۆن به سان سیمۆنهوه وه‌كو په‌یوه‌ندی هێگڵه بۆ فیورباخ, چونكه ویستوویه‌تی پشت به پنتێكی دیاری كرا‌و ببه‌ستێت, دواتر دۆزیویه‌تیه‌وه كه‌له‌گه‌ڵ ویژدانی مه‌سیحیه‌تدا ناگونجێ, به‌ڵام ئه‌مه خاڵێكی گرنگه بۆ پێشكه‌وتنی ره‌خنه, وه‌كو ئه‌و شتانه وایه كه هێگڵ له‌تاریكیدا جێیهێشت، بۆیه بڕۆدۆن لهفهیلهسوفهكانی ئه‌ڵماندا، ته‌نها كانت ده‌ناسێ هه‌ر له‌وێشه‌وه‌یه كه خۆشی نازانێ چی، له‌مباره‌یه‌وه ده‌ڵێ ” ماركس ده‌ڵێ ئه‌و كاته‌ی له‌پاریس ده‌ژیام ساڵی 1844 له‌گه‌ڵ بڕۆدۆن یه‌كترمان ناسی, لهموناقهشهكهماندا تێگه‌یشتم كه نه‌یتوانیوه باش هێگڵ بخوێنێته‌وه, چونكه زمانی ئه‌ڵمانی نه‌زانیوه به‌باشی, ئه‌وكاته‌ش كه كتێبی فه‌لسه‌فه‌ی هه‌ژاری نووسی و قسه له‌سه‌ر شیكردنه‌وه‌ی ئابوری ده‌كات و هه‌وڵ ده‌دات رێگای خۆی بۆ ئابوری دیالیكتیكی پێشكه‌ش بكات و فه‌لسه‌فه‌ی كانت به‌كار دێنێ, فه‌لسه‌فه‌ی هیگڵیش وه‌كو هۆكارێك بۆ دیارده‌ناسی و كۆمه‌ڵناسی و فیورباخیش بۆ گه‌شه‌سه‌ندن و تهكاموڵی ئابوری, هه‌موو ئه‌وانه‌ش كه ده‌گه‌ڕێنێته‌وه بۆ بیروڕا ئه‌به‌دیه‌كان و دواتر ده‌گاته پنتێك كه ئابوری بۆرژوازیه, ئه‌مه‌ش مانای ئه‌وه‌یه كه برۆدۆن ناتوانێ چه‌مكی به‌های ماتریالی بگۆڕێ و بگوازێته‌وه، بۆیه له شیگردنهوهیهكی تۆباوی و تیۆره‌كانی ریكاردۆدا، كۆی ده‌كاته‌وه و به‌مه‌ش بڕدۆن خۆی گێل ده‌كات, چونكه ده‌یه‌وێ بگاته ده‌سه‌ڵاتی زانستی, ئه‌وه‌ش كه‌وه‌كو دووفاقیه‌ك تێی كه‌وتووه, هێرش ده‌كاته سه‌ر ئایین و كه‌نیسه، ته‌نها بۆ ریفۆڕمی شاره‌كه‌ی بووه, ئه‌و نووسینه‌ش سه‌باره‌ت بهكۆدێتا موغازه‌له‌ی لویس پۆناپارت ده‌كات و وای لێده‌كات له‌گه‌ڵ كرێكاره‌كاندا رێك بكه‌وێت, ئه‌م دوو كتابه‌ش خراپترین كتێبی بڕۆدۆن بوون, ئه‌وه‌ش كه بروسی قه‌بوڵ كردووه له‌وه هه‌ڵه ترنیه و ئه‌گه‌ر به‌راوردی بكه‌ین به‌كتێبه‌كه‌ی نیكۆلانكۆ (تیۆری یاسا مه‌ده‌نیه‌كان) كتێبێكی سه‌رسوڕهێنه‌ره” (6) له‌م موناقه‌شه‌یه‌ی ماركس له‌ته‌ك شفایتزهر سه‌باره‌ت بهبرۆدۆن تێده‌گه‌ین كهنیازمان به‌وه هه‌یه زانستیانه‌تر چاو له‌مێژوو بكه‌ین له‌ڕاستیدا. “مرۆڤ ده‌توانێت له‌دوو لایه‌نه‌وه بڕوانێته مێژوو, مێژووی سروشت كه‌ناسراوه به‌سروشت ناسی و مێژووی مرۆڤ كه‌ناسراوه بهئینترۆپۆلۆژیا, وه ئه‌م دوو مێژووه به‌بێ یه‌كتر ناكرێن و به‌ستراون به‌یه‌كه‌وه, له‌به‌رئه‌وه‌ی كه‌نزیكه‌ی ته‌واوی ئیدیۆلۆژیا, بریتیه له‌تێگه‌یشتنی شێواو یادابڕانی ته‌واو له‌خودی ئه‌و شتانه‌ی كه‌بوون بهئیدیۆلۆژیا, ئه‌مه‌ش بۆخۆی یه‌كێكه له‌لایه‌نه‌كانی مێژوو.
كه‌وابوو ئێمه له‌بری ئه‌وه‌ی چه‌مكه‌كان راست كه‌ینه‌وه, به‌پێچه‌وانه‌وه هاتووین ناڕاسته‌وخۆ خه‌ریكین وه‌كی چۆن هه‌ڵه‌یه‌ك پێشتر كراوه هه‌ر به‌و شكڵهش نوێیاندهكهینهوه, به‌و مانایه‌ی ده‌مانه‌وێ خۆمان رزگار بكه‌ین له‌ئایین و خودا, براوانه كتێبی اگیاف ماركس .. جاك دریدا. به‌پێچه‌وانه‌شه‌وه جارێكی تر خۆمان گیرۆده‌ی هه‌مان مه‌عزه‌له ده‌كه‌ینه‌وه كه‌به‌شێكی زۆری ئیشكالیاتی ژیانی كۆمه‌ڵایه‌تی و فه‌رهه‌نگی مرۆڤه له‌ناو مێژوودا.
تێبینی دووه‌م: ره‌خنه‌گرتن له‌چه‌مكه‌كانی لاهوت و ئایین و خودا و ئاسمان، دواتر وه‌رگێڕانیان بۆ سه‌رزه‌وی و یاسا‌و سیاسه‌ت, له‌وێوه سه‌رچاوه‌ده‌گرن كه مرۆڤ له‌ئه‌نجامی دووچار بوونی به‌رامبه‌ر هه‌ركام له‌و چه‌مكانه‌دا رووبه‌رووی پرسیاری جۆراوجۆر ده‌بێته‌وه, له‌تواناشیدا هه‌یه وه‌ڵامیان پێبداته‌وه, چونكه به‌ده‌ر له‌و شڕۆڤهكردنهی بۆ تواناكانی ده‌كرێ, سه‌رئه‌نجام مرۆڤ كائینێكی چالاكه و له‌توانایدا هه‌یه وه‌ڵامی ماتریالی و سۆسیۆلۆژی و هونه‌ری به‌جیا له‌وانی دی بداته‌وه كه ئیدیۆلۆژیا كردوونی به‌ئایین و واعیزێك وه‌كی نموونه‌یه‌كی باڵا ده‌ركه‌وتووه و هاتووهخودایهتی پێوه‌كردووه و خراپ كه‌ڵكی لێوه‌رگیراوه, بۆ نموونه “ده‌توانین له‌بری ئه‌وه‌ی موناقه‌شه‌ی ئه‌و شتانه بكه‌ین كهلهكهوندا هه‌یه و له‌بازنه‌ی خۆیاندا دیالكتیكین, پێویسته موناقه‌شه‌ی ئه‌وه بكه‌ین كه چۆن ره‌خنه گرتن له‌ئاسمان بگوازینه‌وه بۆ ره‌خنه‌گرتن له‌و سیستمانه‌ی كه‌له‌سه‌ر زه‌وی به‌ڕێوه‌ده‌چن”(7).
یان وردتر بڵێین كه‌ڵك وه‌رگرتن له‌هۆشیاری كۆمه‌ڵایه‌تی و ئه‌وانه‌ش كه مێژوو وه‌كی چیرۆك بۆمانی ده‌گێڕنه‌وه كه ئێمه له‌سه‌ر زه‌وی ده‌ژین و كێشه‌ی ئینسانیش له‌سه‌ر زه‌ویه نه‌ك ئاسمان, هه‌ڵبه‌ت ئه‌م راستیه له‌زانستی فیزیادا ئاسان كراوه‌ته‌وه”له‌بواری فه‌له‌كناسی و فیزیا‌و بایلۆژیدا, ئه‌مانه هیچیان ئه‌و هه‌ستیاریه گه‌وره‌یه‌یان له‌دژی تیۆره‌ی په‌ره‌سندن نه‌شارده‌وه, زانایانی فیزیا‌و فه‌له‌كناسی نه‌یانتوانی خۆیان له‌فه‌لسه‌فه‌ی لاهووتی رزگار بكه‌ن” (8). وه‌ختێ ره‌خنه‌گرتن له‌ئاین ته‌رجه‌مه ده‌كرێته سه‌ر ره‌خنه له‌یاسا, مه‌به‌ست له‌وه‌نیه كه ئاین ره‌تده‌كه‌ینه‌وه, یاخوود ئاین ساده ده‌كه‌ینه‌وه, به‌ڵكو مه‌به‌ست له‌وه‌یه كه ئاین بۆ سه‌رده‌می خۆی به‌شێك بووه له‌سیاسه‌ت و كارگێری له‌بواره‌كانی ئابوری و كۆمه‌ڵایه‌تی و ئه‌وفه‌رهه‌نگه گشتیه‌ی كه كۆمه‌ڵگه‌ی ئاڕاسته ده‌كرد, وه‌كی یاسای ژێرخان و سه‌رخانی كۆمه‌ڵگه‌و سیستمی ئابوری و ده‌زگا فكری و سیاسیه‌كان و شه‌رعیه‌ت پێدانی ده‌سه‌ڵات كه ده‌وڵه‌ت هه‌ر یه‌ك له‌شوێنی خۆیدا كاری پیَِدهكرد و پایه‌كانی خۆی پێڕادهگرت.
ئه‌گه‌ر پێناسه‌یه‌كی تر وه‌ربگرین له‌باره‌ی ده‌وری لاهوت له‌دروست كردنی شارستانیه‌ته‌كان, ئه‌وه ئه‌و دیارده‌یه ئاشكرا ده‌كه‌ین كه مرۆڤ له‌ته‌ماشا كردنی بۆ ئاین و فه‌لسه‌فه و شرۆڤه كردنی ئه‌فسانه, ده‌بینین جۆریك لهتێكهڵاوكردن هه‌یه له‌نێوان ئه‌و دوو چه‌مكه, واته ئه‌و پڕۆسه‌یه‌ی كه ماوه‌یه‌كی درێژخایه‌نی هه‌یه لهمێژووداو كاریگه‌یه‌كی راستهوخۆو ناڕاسته‌وخۆی له‌سه‌ر خۆی داناوه, به‌بێ ئه‌وه‌ی ئاگاهانه بێت یان نا, ئه‌وه‌ش كه په‌یوندی به‌ئه‌سڵی بابهتهكهوهیه به‌لاوه نراوه, ئه‌مه كه تایبه‌تمه‌ندیه‌كانی خۆی له‌شێوازی جۆراوجۆردا دۆگما كردووه و جارێكی تر له‌سه‌ر زه‌ینی خۆی سنوورداری كردووه و ناوی ناوه شارستانیه‌ت, ئیشكالیاتی بۆ فه‌لسه‌فه‌ش خوڵقاندووه.
مه‌به‌ستی من له‌و تێكه‌ڵاویه ئه‌وه‌یه گرێدانیهتی پێكه‌وه كه له هه‌موو باره‌كاندا شتی وه‌های خوڵقاندووه وه‌كی خورافه و جۆره‌كانی تری ئه‌م لایه‌نه ئه‌مه‌له‌لایه‌ك, زۆر جار له‌ژیر كاریگه‌ری ئاینه‌كان و ئاینی مه‌سیحی به‌تایبه‌تی ئه‌وه ده‌ركه‌وتووه كه ترس پهڕهگرتووی ده‌مامكه ئیدیۆلۆژیهكانه له‌لایه‌كی تر, هه‌ر ئه‌وه‌ی كه‌له‌یۆنانی گریكدا كه‌سایه‌تی (مادۆس) وه‌كی ره‌مزێكی ترسناك چاولێكراوه, هۆكه‌شی ئه‌وه‌بوو كه‌ده‌سه‌ڵاتی ئه‌وكات له‌و بواره‌دا كهدرێژه به‌به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانی ده‌دا, چونكی كه‌ڵكی له‌و ترسه ده‌بینی كه میتۆلۆژیا له‌ناو ئایندا پڕوپاگه‌نده‌ی بۆ ده‌كرد, له‌لایه‌كی تریش واقیع وه‌كی شتێكی چه‌سپاو زانیاریه‌كانی به‌هه‌ڵواسراوی هێشتبۆوه كه دواتر ده‌بوو به‌فه‌لسه‌فه و به‌شێك لهشارستانیهتهكان.
ئه‌گه‌ر ئه‌وه ته‌ندروست ترین تێگه‌یشتن بێت كه ترس شارستانیه‌تی درووست كردووه, به‌وپێیه‌ی كه مرۆڤ له‌ده‌ره‌وه‌ی گروپه‌كانی تری مه‌خلوق نهیتوانیوهتی به‌ته‌نها بژی, واته له‌ترسی ئاژه‌ڵ و جۆره دڕنده‌كانی تر هه‌وڵی جدی ئه‌وه‌بووه كه به‌كۆمه‌ڵ بژی و دواتر ببێت بهكۆمهڵگه, ده‌توانین نمونه‌ی ئه‌و دورگانه وه‌ربگرین كه تاكو ئێستا ژیانی تێدانیه, وه‌ئه‌گه‌ر دورگهیهكیش ئاوهدانكرابێتهوه جۆرێكی تری ململانێی نێوان قه‌بیله‌و مه‌زهه‌به‌كان بووه له‌گه‌ڵ موعجیزه‌كانی سروشتدا كه به‌لۆژیكی مرۆڤ، هۆكاری ئه‌و ململانێیه دوالیزمی خێر‌و شه‌ڕه, جا چ ئه‌م لۆژیكه زانستی و واقعی بێت, یاخود وههم وخورافه بێ. “سه‌دان ساڵ به‌ر له‌ئێستا له قۆناغه هه‌ستیاره‌كاندا كه زانست به‌و راده‌یه‌ی وه‌كی ئێستا ته‌واو بواره‌كانی گرتۆته‌وه وه‌ها نه‌بوو, له‌جیاتی نه‌ته‌وه په‌رستی و مه‌زهه‌ب په‌رستی و جۆره‌كانی تری په‌رستن كه كۆمه‌ڵگه‌ی سه‌ره‌ڕۆیی پێكده‌هێنا, به‌جۆرێكی تر شارستانیه‌تی ره‌واج پێده‌دا وه‌كی سیستمی كۆیله‌داری, ئه‌و كات ركابه‌ری هێزه‌كان هۆكاری هه‌مه‌لایه‌نه‌یان نه‌بوو بۆ ململانێ, به‌پێچه‌وانه‌وه كێشه‌ی هه‌ره گه‌وره‌ی مرۆڤ له‌و سه‌رده‌مه‌دا ئه‌و دژواریه بوو كه به‌ناچار كێبه‌ركێی تێدا ئه‌نجامده‌درا ئه‌ویش نه‌ژاد په‌رستی و ره‌گه‌زپه‌رستی بوو كه دواجار مه‌زهه‌ب هات و به‌جێگای ئه‌مانه كێبه‌ركێكه‌ی گواسته‌وه بۆ ناو ئاین و بووبه به‌شێك له‌شارستانیه‌ت, به‌عینوانی ئه‌وه‌ی كه ئینسان ده‌بێت به‌یه‌كسان به‌شداری ژیان بكات” (9)
له‌كه‌نار هه‌ر میتۆلۆژیایهكهوه جۆرێك له‌خوداوه‌ند خوڵقێنران و شكۆدار كران و مرۆڤ كۆیله‌یه‌تی خۆی پێسپارد, ئه‌م كۆیلایه‌تیه كهلهئهزهلدا شان و شكۆی سیستمه ده‌سه‌ڵاتداره‌كانی مێژووی پێ به‌هێزكرد و تاجی سه‌ری سوڵتانه‌كانی ره‌ونه‌قدارتر كرد, له‌كه‌ڵ ئاڵوگۆڕی سیستمه‌كاندا تاده‌هات له‌گه‌شه‌و هه‌ڵداندا بوو, نموونه‌ی حوكمڕانی سه‌رده‌می سۆمه‌ریه‌كان باشترین به‌ڵگه‌ی ئه‌م تێگه‌یشتنه‌یه كه به‌میتۆلۆژیا ناسراوه, ده‌وڵه‌ت به‌جێگای خوداوه‌ند كاری كردووه, له‌ناو ئه‌مانه‌شدا ده‌زگا كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان و گروپه‌كانی تری كۆمه‌ڵ, شته‌كانیان وه‌كی خۆیان به‌بچوكی بینیوه‌و یه‌ك ره‌هه‌ندیان داوه‌تێ, هه‌ڵبه‌ت ئه‌م تێگه‌یشتنه‌ی كه من مه‌به‌ستمه له‌گه‌ڵ سیستمه‌كانی كه‌وندا ئه‌گه‌ر به‌بیركردنه‌وه‌ی فیزیكی ته‌ماشا بكه‌ین, تێگه‌یشتنێكی دروست نییه و هه‌ڵسه‌نگاندنیشی له‌گێلێتی به‌ولاوه شتێكی تر نییه, چونكی سیاسه‌ت كردن له‌ناو ئایندا شتێكه، خودا په‌رستیش له‌باری فه‌لسه‌فه‌ی لاهوتیه‌وه شتێكی تر پێشكه‌ش ده‌كات.
تێبینی سێیه‌م:
بیركردنه‌وه له‌ناكۆكیه‌كانی نێوان نه‌ته‌وه‌كان و نه‌هێشتنی نه‌ته‌وه‌ی سه‌رده‌ست و بنده‌ست, یه‌كێك له‌هه‌وڵه‌كانی فه‌لسه‌فه‌ی ماركس بوو بۆ مرۆناسی و ئه‌و سیستمه‌ی كه پێشنیاری كرد و شۆڕشی بۆ كرا، هه‌ر ئه‌م تێزه‌ش بوو كه دواجار هه‌م له مه‌جه‌ڕستان شۆڕشی نه‌ته‌وه‌یی كرا و دواتریش لینین له‌ژێر كاریگه‌ری ئه‌م تێزه‌ی ماركس بوو كه واقیعیانه بیری كرده‌وه و له‌سه‌ر مافی چاره‌ی خۆنوسین له‌لایه‌ن نه‌ته‌وه ژێر ده‌سته‌كانه‌وه، به ئازادیی و مافی هه‌موو نه‌ته‌وه‌كان زانی و كتێبێكی له‌و باره‌یه‌وه نووسیوه كه ئێستا وه‌كو تێكستێكی كراوه و به‌رنامه‌یه‌كی كارای سیاسی كاری پێده‌كرێت و سه‌رچاوه‌ی ئاكادیمیشه، دوای ئه‌ویش بیرمه‌ندێكی وه‌كو پۆڵسویزی له‌باره‌ی ناسیونالیزمی سۆسیالیستیه‌وه كتێبێك ده‌نووسێت و باس له خۆشگوزه‌رانی دجهكات بۆ نه‌ته‌وه‌یه‌ك كه له‌سه‌ر ده‌ستی ده‌سته‌بژێری ناسیونالیست و لۆبی نه‌ته‌وه‌وه مافه سیاسیه‌كان به‌ده‌ست دێت و دواجار خۆشگوزه‌رانی له‌دوای سه‌ركه‌وتنی شۆڕش، ئه‌م لافیته‌یه ده‌بێته ویستی گشتی ..
جیاوازی نێوان فه‌رده‌كان و شێوه‌ی ئاڵوگۆڕ و گه‌شه‌ی به‌رهه‌م, واقعیه‌تێكی مێژوویی و گرنگیه‌كی ئه‌و پێكهاته‌یه‌یه كه ناوی خێزانه, لێره‌وه میرات و په‌یوه‌ندیه‌كانی دیكه‌ی به‌رهه‌مهێنان وه‌كی چالاكیه‌كی مرۆڤ كهلهپڕۆسهیهكی مێژوویی‌دا وێنه‌یه‌كی جیاوازمان ده‌داتێ له‌به‌رامبه‌ر ژیانی ئاژه‌ڵ.
سه‌باره‌ت به‌بڕوابوون و باوه‌ڕی عه‌قڵانی له‌خۆبه‌ده‌سته‌وه‌دان به‌ده‌سه‌ڵاتێك كه لهدواپلهی به‌هێزیدایه, توانای عه‌قڵێكی ره‌ها ئاشكرا ده‌كات كه ئه‌مه بۆ خۆی سه‌رچاوه‌كه‌ی ده‌سه‌ڵاتی مرۆڤ خۆیه‌تی. ئه‌زموونی ئاین و سه‌رهه‌ڵدانی ده‌سه‌ڵاتگه‌ری ئاین كه خوداوهندكراوه بهسزادهر ئه‌م ئه‌زموونه جۆرێك له‌پێكهاته‌ی كه‌سایه‌تی مرۆڤ درووست ده‌كات و هه‌ر ئه‌مه‌شه كاریگه‌ری پۆزه‌تیڤ و نێگه‌تیڤی هه‌یه له‌سه‌ر كۆمه‌ڵگه, ئه‌وه‌ی كه مرۆڤ ناچار ده‌كات به‌پێی ئاینێك كه ده‌وڵه‌ت ئیلهامی لێوه‌رگرتووه, ده‌بێ به‌هه‌مان شێوه ملكه‌چی ده‌سه‌ڵات بێت, نێگه‌تیڤه. به‌ڵام ئه‌وه‌ی كه ئایین وه‌كی تێگه‌شتنێكی رۆحانیه و په‌یوه‌ندی به‌نموونه‌ی باڵاوه هه‌یه كه له‌ده‌ره‌وه‌ی هێزی ئه‌قڵی مرۆڤه ئه‌گه‌ر وه‌كی واقیع ته‌ماشای بكه‌ین شتێكی پۆزه‌تیڤه.
هه‌ڵبه‌ت فرۆم پێی وایه ئه‌و كه‌سایه‌تیه‌ی كه ئاینه جۆراو جۆره‌كان دروست ده‌كات له‌وان پێكهاتووه و به‌رهه‌مهێنه‌ری بیری مرۆڤه, مرۆڤی مشه‌خۆرو ئاماده كه لهكردارهكانیاندا له‌ژیانی واقیعی ره‌نگده‌داته‌وه و له‌هه‌موو بواره‌كاندا ده‌بینرێ, ئه‌و مرۆڤه‌ش كه به‌بێ ئایین و له‌ده‌ره‌وه‌ی وههم, خودا په‌رستی وه‌ك حاڵه‌تی رۆحانی ته‌ماشا ده‌كات و جودای ناكاته‌وه و هه‌ردوو نموونه‌كه تێكه‌ڵ به‌یه‌كتر ده‌كات
گۆڕینێكی ناڕاسته‌وخۆ ….
مادام به‌گشتی بڕوامان به‌وه هێناوه كه‌شته‌كان لهئاڵوگۆڕدان و دیالكتیكین, ده‌بێ بڕواشمان به‌وه هه‌بێ كه یاساكانیش له‌گۆڕاندان, له‌یاسای مه‌ده‌نیدا په‌یوه‌ندیه‌كانی خاوه‌ندارێتی وه‌كی ئه‌نجامی ئیراده‌ی گشتی راده‌گه‌یه‌نرێت, خودی مافی كه‌ڵك وه‌رگرتن و به‌كارهێنانی شت و مه‌ك له‌لایه‌كه‌وه، واقیعهتیش كه خاوه‌ندارێتی تایبه‌تی به‌ته‌واوه‌تی كۆمه‌ڵگه‌ی سه‌ربه‌خۆیه له‌لایه‌كی تره‌وه, به‌یانكه‌ری ئه‌و وه‌همه‌یه كه خاوه‌ندارێتی تایبه‌تی به‌ته‌نیا له‌سه‌ر بنه‌مای ئیراده‌ی تایبه‌تی, واته به‌كارهێنانی ئاره‌زووانه‌ی شتێك راوه‌ستاوه, به‌كرده‌وه‌ش هه‌ر به‌وجۆره‌ی خاوه‌ندارێتی تایبه‌تن و ده‌یه‌وێت خاوه‌نداریه‌تیه‌كه‌ی له‌ئه‌نجامدا مافی كه‌ڵك وه‌رگرتنه‌كه‌ی بكه‌وێته ده‌ست ئه‌وانی تره‌وه, هه‌ڵبه‌ت ئه‌م مافی به‌كارهێنانه رێگری ئابورییه‌كی ته‌واوی دیاریكراوی ده‌بێت كه له‌مه‌به‌ستی یه‌كه‌مدا وێنا كراوه, چونكی له‌ڕاستیدا ئه‌و شته ئه‌گه‌ر به‌ته‌نیا له‌په‌یوه‌ند به‌ئیراده‌ی ئه‌وه‌وه له‌به‌رچاو بگیرێت، كه‌واته له‌بنه‌چه‌وه هیچ نییه, به‌ڵكو به‌ته‌نیا ئاڵوگۆڕو سه‌ربه‌خۆ له‌یاسادا وایه كه ده‌گۆڕێت, به‌م شێوه‌یه‌ش یاساكان دابه‌شده‌بن به‌سه‌ر كایه‌كاندا كه ماركس لهماتریالیزمی دیالكتیكدا سێ یاسای وه‌كو بنچینه دیاری كردووه.
ماركس لێره‌دا پێی وابوو شێوه‌ی به‌رهه‌مهێنان ده‌توانێت گه‌شه‌ی فكری و سیاسی دیاری بكات, هه‌موو سیستمێكی نوێش هۆكاره‌كانی له‌ناوچوونی خۆی له‌هه‌ناوی خۆیدا هه‌ڵگرتووه, هێزه دژه‌كانیش ده‌كه‌ونه ململانێ له‌گه‌ڵیدا كهلهیاساكانیشدا سیستمه‌كان له‌خۆ نوێكردنه‌وه‌دا ده‌بن، ئه‌مه به‌شێك له ئایدیایه كه به‌ناوی حه‌تمیه‌تی مێژوویی بۆ سه‌رمایه‌داری پێشبینی ده‌كرد.
یه‌كه‌م: یاسای دژه‌كان و ململانێی نێوانه‌كانیان: ئه‌م یاسایه ئه‌وه به‌یان ده‌كات كه دیارده‌كان وشته دژبه‌یه‌كه‌كان پێكه‌وه نایانكرێت , به‌پێچه‌وانه‌وه له‌ناویان ده‌بات. نموونه‌ی ململانێی چینه‌كان سه‌لمێنه‌ری ئه‌م یاسایه‌یه
دووه‌م: یاسای وه‌ڕگه‌ڕان لهچهندایهتیهوه بۆ چۆنایه‌تی: ئه‌م یاسایه پێی وایه له‌كۆمه‌ڵگه‌دا چه‌ندایه‌تی پێش چۆنایه‌تی ده‌كه‌وێت, نموونه‌ش گۆڕانی شۆِرشهكانه, وه‌كو سه‌رمایه‌داری بۆ سۆسیالیسم , به‌ڵام سۆسیالیزم بۆ كۆمۆنیزم گۆڕانێكی كتوپڕ نابێت، به‌پێچه‌وانه‌وه له‌سه‌ر خۆ ده‌بێت و مه‌رجه‌كه‌ش به‌ر له شۆڕش ده‌بێت كۆمه‌ڵگه هه‌م هۆشیاربن به گۆڕانه چه‌ندایه‌تی و چۆنایه‌تییه، هه‌م ئاشنایه‌تیان هه‌بێت له ئاداهاتووی سیاسه‌تی ده‌وڵه‌ت بۆ ژیان له‌نێو هه‌موو كایه‌كاندا، بۆ ئه‌وه‌ی نموونه‌ی سۆسیالیزمه‌ی شۆڕشی ئۆكتوبه‌ری لینینی به‌سه‌ر نه‌یات كه نیوه‌ی زیاتری كۆمه‌ڵگه نه‌یانده‌زانی شۆڕش چی ده‌كات و داهاتوو چۆن ده‌بێت، ته‌نها ئه‌وه نه‌بێت كه له‌گه‌ڵ بهلشهفییهكاندا كۆك بوون له‌سه‌ر روخانی قه‌یسه‌ر و هیچی تر.
سێهه‌م: یاسای نه‌فی نه‌فی: واته ره‌تكردنه‌وه, ئه‌م یاسایه زیاتر پشت بهجهانی ماتریالی ده‌به‌ستێت. سه‌لماندنیشی له‌ره‌تكردنه‌وه‌ی قۆناغێك بۆقۆناغێكی تردا ده‌رده‌كه‌وێت. نموونه‌ش له‌ناوبردنی قۆناغی كۆمۆنه‌ی سه‌ره‌تایی بۆ كۆیله‌داری و لهكۆیلهداریهوه بۆ ده‌ره‌به‌گایه‌تی و ده‌ره‌به‌گایه‌تیش بۆ سه‌رمایه‌داری. پاشان سۆسیالیزمی.
هه‌ڵبه‌ت تاكو ئه‌وجێگایه‌ی كه بنچینه‌كانی جه‌وهه‌ری فه‌لسه‌فه‌ی ماتریالیزمی دیالكتیك, به‌شێوه‌یه‌كی زانستیانه رێچكهكانمان بۆ دیاری ده‌كات, دواتر لهوردهكاریهكاندا یاسا گه‌لێكی تر به‌رهه‌مدێنێ كه بۆ رێكخستنی كار‌و باری ده‌وڵه‌ت و رێكخستن و بارهێنانی خه‌ڵك له‌سه‌ر شێوه ژیانێكی سوننه‌تی به‌ڕێوه‌ده‌چێت و له‌م یاسانه پێكدێن.
چواره‌م: یاسای كار‌و زێده‌بایی: جگه له‌یاسای كار. زێده بایی سیستمێكی ئاڵووێره وه‌كو كاڵا هێزی كار پێشكه‌ش ده‌كات. لهمهتن و ناواخنی ئه‌م پڕۆژه یاساییه‌كه‌دا كه‌ڵك و قازانج به‌رهه‌مدێنێ, ئه‌م یاسایه پانتاییه‌كی زۆری داگیركردووه له‌نێو سیستمی كاری ده‌وڵه‌ت كه ئیلهام له‌سیستمی سۆسیالیزمی وه‌رگیراوه و وه‌ك شتێكیش شه‌رعیه‌تێكی وه‌رگرتووه, به‌ڵام نوسراو یاخود ده‌قێكی تایبه‌ت و سه‌ربه‌خۆی نێوده‌وڵه‌تی نییه، جگه له‌یاسای وه‌به‌رهێنانی سه‌روه‌تی كه ئێستا بۆته مۆدێل ی كاری سه‌رمایه‌گوزاری ده‌وڵه‌ت. تایبه‌تمه‌ندێتی ئه‌م یاسایه له‌شوێنێكه‌وه بۆشوێنێكی تر و لهكارێكهوه بۆكارێكی تر جیاوازی هه‌یه, به‌ڵكو پێشكه‌ش كردنی میتۆدێكه له‌ناو یاسای كاردا كه په‌یوه‌ندیه‌كی راسته‌وخۆی هه‌یه به‌هێزی كار‌و په‌یوه‌ندیه‌كانی به‌رهه‌مهێنانی سه‌رمایه گوزاریه‌وه, به‌م شێوه‌یه‌ش هێزی كار له‌ده‌ره‌وه‌ی سرووشتی خۆی, سیستمێكه ده‌توێته‌وه‌و ده‌بێته شتێكی نادیار.
پێنجه‌م: یاسای باج و سنوره‌كان: ئه‌م یاسایه به‌پێی رێكه‌وتنێك له‌لایه‌ن سنووری جوگرافیای ده‌وڵه‌تانه‌وه كه دیاری كراوه و له‌ڕووی بازرگانیه‌وه ئاڵووێری كاڵا و پێداویستیه‌كانی مرۆڤ ده‌كرێت و گومرك كردنی كاڵا‌و شمه‌ك له‌رێگاكانی زه‌وی و ئاو‌و ئاسمانیهوهیه كه به‌شێكن له‌داهاتی ده‌وڵه‌ت. هه‌ندێك جاریش به‌پێی رێكه‌وتنێك لێبوردن بۆ ئاڵ‌و وێره‌كان ده‌كرێت كه به‌نه‌فعی ده‌وڵه‌ت خۆی ده‌بێت. هه‌ریه‌كێكیش له‌و هێڵانه‌ی دیاری كراوه شێوازی باج ئه‌ستاندنی خۆی هه‌یه كه‌ره‌نگه ده‌وڵه‌ت له‌رێگای كه‌رتی تایبه‌ته‌وه مامه‌ڵه له‌ته‌ك ئه‌م جۆره هێڵانه بكات.
شه‌شه‌م: یاسای ماف و دابین كردنی كۆمه‌ڵایه‌تی : ئه‌م یاسا به‌رمه‌بنای پێناسه‌ی هاوڵاتی بوون و له‌به‌رچاو گرتنی ئه‌رك و ماف و دابین كردنی كۆمه‌ڵایه‌تی و ته‌ندروستی و پاراستنی ژینگه‌یه, به‌شێك له‌مافه سه‌ره‌تاییه‌كانن كه ماشین و كۆمپانیاكان هۆكاری سه‌ره‌كین تیایدا. ئه‌مه تائه‌وكاته‌ی ماشینه‌كان هه‌ڵدانی به‌خۆیه‌وه نه‌بینیبوو, به‌ڵام دواتر به‌گه‌شه‌ی ته‌كنۆلۆژیا له‌نێو چینه‌كانیشدا دوو جۆر چینی كرێكاری به‌رهه‌مهێنا. (كرێكاری یه‌خه ره‌ش و كرێكاری یه‌خه سپی) كرێكاری یه‌خه ره‌ش ئه‌وانه‌ن كه كاری ده‌ستی و تاقه‌ت پڕوكێن ده‌كه‌ن و سه‌عات كاریشیان زیاتره, هه‌رچی كرێكاری یه‌خه سپیه ئه‌وانه ده‌گرێته‌وه كه ته‌كنیكین و پسپۆڕی كارن و به ئامێری پێشكه‌وتوو و به كۆمپیوته‌ر مامه‌ڵه له‌ته‌ك كاردا ده‌كه‌ن و ئه‌وانه‌ش كه له‌نێو سیستمی تهكنۆكراتیدا كارده‌كه‌ن و ده‌بنه مشه‌خۆری بێ به‌رهه‌م, دواتر ده‌بێته مایه‌ی بێكاری له‌ریزی كرێكاراندا. دابین كردنی كۆمه‌ڵایه‌تیش . ئهومافهیه له‌بری سۆسیالیزم جۆرێك له‌هاوكاری كردنی ژیانی ژنان و منداڵان ده‌گرێته‌وه كه ئێستا له رۆژئاوا به‌شێك له ده‌وڵه‌ته‌كان سۆسیال وه‌كو سیستم به‌كار ده‌هێنن و به‌شێكه له خۆشگوزه‌رانی، به‌ڵام ئه‌مه نه‌گبه‌تی به‌دواوه‌یه چونكه سه‌رمایه‌داری له‌گه‌ڵ گشهه سه‌ندنی خۆیدا، زیاتر له‌و سۆسیاله له تاقه‌تی ئینسان وه‌رده‌گرێت و ده‌یكات به كۆیله‌ی كار و خزمه‌تی ده‌وڵه‌ت به‌ناوی ئیسنانیهتهوه، هێشتا سیحری ئه‌م سیاسه‌ته ئابورییه ئاشكرا نه‌بووه له رۆژئاوا كه له داهاتوویه‌كی نزیكدا روونتر ده‌بێته‌وه.
حه‌وته‌م: یاسای په‌روه‌رده‌و فێركردن: ئه‌م یاسایه زانستیانه و له‌چوارچێوه‌ی میتۆد‌و سیستمێكه‌وه كاری پێده‌كرێت كه‌حكومه‌ت لهخۆبهرههمدان خۆبه‌رهه‌مهێنانه‌وه‌دا جێگیری ده‌كات و وه‌كی ده‌زگایه‌ك و كۆڵه‌گه‌یه‌كی سه‌ره‌كی به‌سوود وه‌رگرتن لهكولتوور و ئایین و مێژوو ته‌ماشای ده‌كات و كه‌ڵكی لێوه‌ر ده‌گرێت.
هه‌شته‌م: یاسای داد‌و باری كه‌س: ئه‌م یاسایه بۆ رێكخستنی كۆمه‌ڵگه‌یه به‌پێی ده‌ستورێك جێگیر و دادگایی كردنی تاوانكار و چاره‌سه‌ره بنه‌ڕه‌تیه‌كانی كێشه‌كانی كۆمه‌ڵ و …هتد كه ئه‌وله‌ویه‌تی به‌دامه‌زراوه‌ی خێزان داوه و هه‌رچی زیاتر ده‌ستی پێوه‌ده‌گرێ. ئه‌مه‌ش به‌بیانووی ئه‌وه‌ی راگرتنی بهڵانسێكه له‌نێوان ئایدیاكان و مافه‌كان
نۆیه‌م: یاسای نوسینه‌وه‌ی ده‌ستوور. ئه‌م دامه‌زراوه‌یه كه له‌سه‌رووی هه‌موو ده‌قه‌كانی بواری كارگێڕی و پارله‌مان و خودی دادگاشه‌وه‌یه. جارێكی تر ده‌وڵه‌ت ئارایش ده‌كاته‌وه و ره‌نگده‌داته‌وه له‌دامه‌زراندنی پێكهاته‌ی ده‌وڵه‌ت و یاسا بنچینهییهكان و سیستمه سیاسیه نێوده‌وڵه‌تیه‌كانی وه‌كی دیموكراسی و فیدرالی و كۆنفیدرالی و سه‌ربه‌خۆیی و. هتد. به‌پێی كولتوور‌و پره‌نسیپه ئیتنیه‌كانی هه‌ر كۆمه‌ڵگه‌یه‌ك” (10).
هه‌ڵبه‌ت زۆربه‌ی شێوازه جیاجیاكانی ئه‌م یاسایانه. پێشتر به‌پێی یاسای نێو ده‌قه ئاینیه‌كان شه‌رعیه‌تی پێ‌درابوو. دواتریش رۆمه‌كان و یۆنانیه كۆنه‌كان و ئیمبراتۆریه‌ته‌كانی رۆژهه‌ڵات له‌سه‌ر زه‌وی كاریان پێده‌كرد, به‌مه‌ش ماركس له‌نێو تیۆره‌ی سۆسیۆلۆژیادا وه‌ڵامی پێدایه‌وه كه مادام ئینسان بۆخۆی كاری خۆی مه‌یسه‌ر ده‌كات, كه‌واته سه‌رجه‌م یاساكان ده‌بێت له‌بنه‌ڕه‌ته‌وه هه‌ڵوه‌شێته‌وه و به‌جێگای ئه‌وان یاسایه‌ك بونیات بنێرێت كه له‌گه‌ڵ مرۆڤایه‌تیدا بێته‌وه و كێشه‌ی چینایه‌تی بنه‌بڕ بكات. هه‌ڵبه‌ت به‌پشت به‌ستن به‌فه‌لسه‌فه و میتۆده زانستیه‌كانی پێشتر له‌باری ئابوری و خوێندنه‌وه‌ی سۆسیۆ سیاسی سیستمه‌كانی ده‌وڵه‌ت. پێشتریش كه مێژوو به‌شێكی شاردۆته‌وه و به‌شێكی به‌یان كردووه، چینه‌كان هه‌میشه لهكێشمهكێشمدا بوون. به‌و پێیه‌ی كه ئایدیای یاسا له‌باب مه‌زنی و قه‌شه سازی و كلێساوه ده‌وڵه‌ت به‌ڕێوه ده‌چوو. واته یاسایه‌ك كه لهناواخنهكهی ئاسمان بوو. جێگه‌یه‌ك نه‌بوو بۆگۆڕینی, دواتر هاته سه‌ر زه‌وی و پۆزه‌تیڤیزم وه‌ك جۆرێك له‌بیری مرۆڤ خۆیدا بوو به‌كارنامه‌ی ژیان. به‌ڵام تائه‌و جێگایه‌ی كه ژیان لهنابهرابهریدا قه‌تیس كرابوو. به‌سه‌رهه‌ڵدانی بیری سۆسیالیزم ئه‌م یاسایانه كه‌وتنه به‌ر ره‌خنه‌ی ماركس و خودی ئه‌و میتۆده‌ی كه به‌ر لهماركسیش به‌ناكامڵی پێشكه‌ش كرا. ئیتر هه‌ر لهمۆنتیسكۆوه بگره تاكو په‌یمانی كۆمه‌ڵایه‌تی له‌لای تۆماس هۆپز و ژان ژاك رۆسۆ و تۆما ئه‌كوینی و قه‌شه ئۆگه‌ستین. له‌كاتی خۆیدا پشكداریان كردبوو.
ره‌خنه له‌لاهوت.. ره‌خنه له‌ئایین و ئاینزاكان
(ئایین ئه‌فیونی گه‌لانه) ئه‌م جومله‌یه كه‌ماركس له‌كتێبی ره‌خنه له‌فه‌لسه‌فه‌ی هێگڵدا نوسیویه‌تی, ته‌نها بوئرهیهك و ره‌هه‌ندێكی وه‌های پێدراوه كهواتێبگهین, ئاینه‌كان به‌شێوه‌یه‌كی ره‌ها ده‌بنه مایه‌ی نامۆ بوونی ئێمه وه‌كی مرۆڤ, هه‌ڵبه‌ت ئه‌م جومله‌یه به‌رله‌ئێستا حیزبه سیاسیه‌كان كه به‌ناو هه‌ڵگری فه‌لسه‌فه‌ی ماركسی بوون, به‌هه‌ڵه به‌كار هاتوون, به‌ڵكو ماركس له‌مباره‌یه‌وه له‌رووی ئینترۆپۆلۆژیهوه وه‌ڵامی پێداوه‌ته‌وه, پێشتریش سه‌باره‌ت بهفینۆمینۆلۆژیای رۆح له‌لای هیگڵ ره‌خنه ده‌گرێت له‌په‌یوه‌ند به‌وه‌ی كه ئاین ته‌نها فاكته‌رێك نیه مرۆڤ له‌ده‌رئه‌نجامی ته‌ماس گرتن له‌ته‌كیا نامۆبێت, چونكی كایه‌ی ئابوری جۆریكی تری گرنگ یاری ده‌كات و ده‌ور ده‌بینێ له‌ونێوه‌دا, هه‌ڵبه‌ت ماركس ته‌نها به‌له‌به‌رچاوگرتنی ئه‌و چه‌ند ئاینه‌ی كهناسیونیهتی پێناسه‌ی ئاین ده‌كات وه‌كو ئهفیرنێك بۆ گه‌لان، ئه‌گه‌ر بهاتبا و ئاینی مه‌زده‌كی بناسیبا، ره‌نگه قسه‌یه‌كی تری بگوتاباب له‌سه‌ر ئاین، ته‌ماشاكه‌ن “مه‌زده‌ك جگله‌وه‌ی كه‌مێژووی سه‌رهه‌ڵدانی نازانرێ، به‌ڵام ساڵی 449 ریفۆرمخوازێكی ئیرانی بووه و به‌پاشماوه‌ی زه‌رده‌ستی و مانی هه‌ژمار ده‌كرێ، هه‌موو پرنسیپه خوداناسیهكهی بۆ به‌شه‌ر له‌و كاته‌دا، یهكسابونی شته‌كان له‌به‌رامبه‌ر به‌یه‌ك، هه‌موو ئاینه‌كانی وه‌كو یه‌هودی و كریستیانی و ئاینه‌كانی تر بهمۆنۆپۆلكردنی ژیان له‌رێگه‌ی پیاوسالاریه‌وه له‌قه‌ڵه‌مده‌دات و به‌ئاینێكی یه‌كسانیخواز نازانێ، مه‌سه‌له‌ی یه‌كسانی ژن و پیاو و بۆماوه‌یی موڵكدارێتی و باب مه‌زنی و هتد، له‌ده‌ره‌وه‌ی ئایین و خودا په‌رستی دهناساێ، مه‌زده‌ك بناغه‌ی فكر و فه‌لسه‌فه‌ی دوالیزمه كه‌ده‌كاته خێر و شه‌ڕ، بۆیه بانگه‌وازی ئه‌وه‌ده‌كات مرۆڤ دوور بخرێته‌وه له دوژمنكاری و چاوبرسیبوون و هتد، له‌به‌رامبه‌ردا ئازادیخوازی و یه‌كسانیخوازی و مرۆدۆستی و ژیاندوستی بێ مڵۆزمی كرده باو له‌دونیادا”. (11)
ئایا ئه‌مه‌ش دهبَی ئه‌فیون بیت كهوهڵامهكهی نه‌خێره، ئه‌لێره‌وه‌یه كه‌ماركس راستكردووه كهئهفیونی گه‌لانه ئه‌و ئاینانه‌ی كه‌هه‌م ئه‌و ناسیونی و هه‌م ئه‌وانه‌ش كه‌ته‌نها بۆ بچوككردنه‌وه‌ی كه‌سایه‌تی ئینسان و گهرهوركردنی باب مه‌زنه‌كان و ده‌سه‌ڵاته و هیچی تر، بڵام ئاینی تر هه‌بوون له‌مێژودا كهكهتر نه‌بوونه لهفهلسهفهكهی ماركس.
“ئازاری ئایینی هه‌م ده‌ربڕینی ئازاری راسته‌قینه و هه‌م ناڕه‌زایه‌تی به‌دژی ئه‌و ئازاره‌یه، ئایین ئاهو ناڵه‌ی ئینسانی سته‌ملێكراو، دڵی جهانێكی بێ دڵ و روحی جهانێكی بێ روحه، (ئایین تلیاكی گه‌لانه) لابردنی ئایین وه‌ك به‌خته‌وه‌ری وه‌همی خه‌ڵك، داواكردن و خواستی به‌خته‌وه‌ریی هكی راسته‌قینه‌یه بۆ ئه‌وان، خواستی دووركه‌وتنه‌وه له‌وه‌هم ده‌رباره‌ی بارودۆخی باڵاده‌ستی، هه‌مان خواستی دووركه‌وتنه‌وه‌یه له بارودۆخی پێویستی به‌وه‌هم هه‌یه، كه‌واته ره‌خنه‌ی ئاین تۆوی ره‌خنه‌ی جهانێكی پڕ ئازاره كه ئایین خهرهمانه موقهدهسهكهنیهتی” (12)
ره‌خنه گرتن له ئایین ته‌نها مه‌به‌ستێكی سه‌ره‌كی نییه، به‌ڵك زۆرتری مانای له پشته‌وه‌یه، له‌وانه‌ش دوورخستنه‌وه‌ی ئینسان له‌وه‌هم و ترس و گه‌ڕانه‌وه‌ی ئیراده بۆ خود، نه‌هێشتنی نامۆبون له خودێكی هۆشیار له‌به‌امبه‌ر ئه‌وانی تر، له‌لایه‌كی تریشه‌وه ده‌ست واڵاكردنی ده‌سته‌بژێری سیاسییه له تێكه‌ڵ كردنی ئایین به سیاسه‌ته‌وه، هه‌روه‌ها نه‌هێشتنی توندڕه‌وییه كه مێژوو هه‌میشه خۆی دووباره ده‌كاته‌وه سیستمه سیاسیه‌كانیش خراپ كه‌ڵكیان لێوه‌رده‌گرن، نموونه‌ی دژایه‌تی كردنی كاسۆلیك و پرۆتستانت و شیعه و سوننه و هینۆس و سیخ و هتد.
مه‌به‌ست له‌م بۆچوونانه نیازی یه‌كه‌می هیگڵیه لاوه‌كان ئه‌وه‌بوو له‌نێو ئیشكالیاته ئاینیه‌كاندا شۆڕشێكی گیانه‌كی له‌به‌رچاو بگرن, ئه‌وان پێیان وابوو شۆڕشێكی سیاسی به‌دووی خۆیدا دێنێ له‌ئاینده‌دا, هه‌رئه‌وه‌ش كهفیورباخ له‌باره‌ی فه‌لسه‌فه‌ی تێڕَامانهوه ده‌ڵێ” فه‌لسه‌فه‌ی تاملی واته ( تێڕمان) هیگڵ لاهوتێكی به‌عه‌قلانی كراوه, به‌و مانای كه لاهووت به‌تێڕوانینێكی لاهوتی نه‌فی ده‌كاته‌وه,” ئه‌مه به‌شێك بوو له‌دیمانه و روانینی ئه‌نگڵس و ماركس له‌خاڵی یه‌كلاكه‌ره‌وه‌ی نێوان ئیدیالیزم و ماتریالیزم, ئیتر له‌چه‌مكی فه‌لسه‌فه‌دا دیالیكتیك دژه واتای ناوه‌كی و ده‌ره‌كی و چه‌ندایه‌تی و چۆنایه‌تی بوونه پایه‌ی راگرتنی ئه‌و ئهتروحهیه.
میتۆدی ئاده‌م سمیت و داڤید ریكاردۆ, گه‌وره‌ترین به‌ردبوو له‌سیستمی سه‌رمایه‌داری گیرا, به‌ومانایه‌ی كهئهلتهرناتیڤی سۆسیالیزم له‌نێو كایه پیشه‌سازییه‌كاندا, گرێی چینایه‌تی ده‌كاته‌وه, ئه‌مه‌ش به‌ئه‌زموون دیمانه سیاسیه‌كان ده‌وڵه‌مه‌ند تر ده‌كات و سازمانه شۆڕگێڕیهكان ئه‌زموونێكی تر لهكهمتهمهنی كۆمۆنه‌ی پاریسی 1871 پێی به‌خشی, لێره‌وه مه‌به‌ست لهبهراوردكاریهكان ئه‌وه‌یه كه (فرۆم) یه‌كێكه له‌و بیرمه‌ندانه‌ی جارێكی تر هاتووه به‌هه‌مان لۆژیك كار ده‌كات و ئاین به‌تاكه فاكته‌ر ده‌زانێت, له‌كاتێكدا نامۆ بوونی ئێمه ره‌هه‌ندێكی سیاسی هه‌یه. فرۆم ده‌ڵێ “ماركس نه‌یتوانیوه پێشبینی ئه‌وه‌بكات كه نامۆبوون دواتر ده‌بێته چاره‌نووسی زۆربه‌ی زۆری خه‌ڵك, به‌تایبه‌تی ئه‌و كه‌رته‌ی كه زۆربه‌ی زۆری كۆمه‌ڵگه‌یه و زیاتر مامه‌ڵه له‌ته‌ك سیمبول یاخوود خه‌ڵك ده‌كات”(13)
له‌گه‌ڵ ره‌خنه‌گرتن له‌لاهوت و ته‌رجه‌مه كردنی بۆ ره‌خنه له‌سیاسه‌ت كه‌له مهنزومهیهكدا هه‌موو كایه‌كانی له‌خۆیدا كۆكردۆته‌وه و بهپێچهوانهشهوهلهههموو كایه‌كاندا ئاماده‌یه, به‌و مانایه دێت كه مرۆڤ به‌ناچار سیاسه‌ت ده‌كات و ده‌بێته كائینێكی سیاسی و ئیدیۆلۆژی وه‌كی به‌شێك له‌سیاسه‌ت, سیمبوله‌كانی وه‌كی خودا ته‌ماشا ده‌كرێت به‌جێگای لاهوت و لاهوتیه‌ت, وه‌ختێك ئه‌مه ده‌ڵێم پشت به‌و بیركردنه‌وه‌یه ده‌به‌ستم كه ماركس و ماركسیزم وه‌كی فه‌لسه‌فه قسه‌ی له‌سه‌ر یه‌كتا په‌رستی نیه, به‌قه‌د ئه‌وه‌ی قسه‌ی له‌سه‌ر خودا دروست كردن و دین په‌رستی هه‌یه، بۆیه كه ره‌خنه ده‌گرێ بۆخۆی ئه‌مه باسێكی تایبه‌ته و دیسان ده‌مانباته‌وه سه‌ر ئه‌وه‌ی كه ئایا هه‌ر كار بووه مرۆڤی خوڵقاندووه؟ یان چیرۆكی ناو ده‌قه ئاینیه‌كان درووست ترن؟ به‌ڵام له‌ته‌ك ئه‌مانه‌شدا خوداپه‌رستی ئیجتیهادی خودیه‌و هه‌ر زۆر كردنێكیش له‌و باسه جێگای ره‌خنه‌یه و نه‌فی كردنه‌وه‌ی خودا‌ش به‌پشت به‌ستن به‌میتۆدی ماتریالیستیانه جێگای قبوڵ نیه, نموونه‌یه‌كی ماركس هه‌یه ده‌ڵێ “جه‌نگ له دژی خودا, جه‌نگێكه له‌دژی بت په‌رستی كه مێژوویه‌كی هه‌یه له‌گه‌ڵ هاتنی یه‌كه‌م به‌ره‌به‌یانی دروست بوونی ئینسانه‌وه و كێشه‌ی گه‌وره‌ی ئینسانیش بووه”(14). ئه‌و بته دروستكراوه‌ی كه پێی ده‌ڵێن خودا هه‌روه‌ك چۆن له‌ته‌ك لهتێزهكانیدا بۆ ئاین له‌تافی لاوی‌دا پێشه‌كی بۆ شیعرێكی نوسیوه بۆهاوڕێكانی ده‌ڵێ “ئه‌وانه خودا ناناسن و سوكایه‌تی به‌خواوه‌ندی هه‌موانه‌وه ده‌كه‌ن, بیروڕای هه‌موانیش بۆیه‌ك خودا ده‌گێڕنه‌وه” (15)
راسته ماركسی لاو له‌گه‌ڵ ماركسی كامڵ له‌باری فه‌لسه‌فیه‌وه جیاوازیان هه‌یه, به‌ڵام ئه‌م قسه‌یه‌ی ماركس ئه‌و ده‌لاله‌ته‌ی هه‌یه خودا ناسین مه‌سه‌له‌یه‌كه و زانست مه‌سه‌له‌یه‌كی تره كه ره‌خنه‌یه لهخورافهو دین په‌رستی. هه‌ڵبه‌ت ئێمه چه‌مكه‌كانی ئاسمان و ئاین و لاهوتمان گۆڕیه‌وه بۆ چه‌مكه‌كانی زه‌وی و یاسا و سیاسه‌ت كه له‌باری مێژووییه‌وه له هه‌موو سه‌رده‌مێك و شارستانیه‌تێكدا رۆڵیان هه‌بووه, به‌ڵام موناقه‌شه‌كه له‌نێوان راستكردنه‌وه‌ی چه‌مكی (خودای ئاینی و خودای فه‌لسه‌فیه) كه له‌هه‌ردوو باره‌كه‌دا مرۆڤایه‌تی توشی گیرۆده‌یی كردووه, خودای ئاینی ئه‌و خودایه‌یه كه له‌ده‌قه ئاینیه‌كاندا وێنای كراوه, خودا پهرستیهكهو سیحری خودا بۆ نووسه‌ره‌كه ده‌گێڕێته‌وه” به‌ڵام به‌سه‌رهه‌ڵدانی چه‌رخی رێنیسانس به‌تایبه‌ت له‌ئه‌وروپا شۆرش گه‌شه‌ی كرد‌و فكر سه‌ریهه‌ڵدا, ئه‌وه‌ی كه ناوی لێ‌نرا (كۆزمۆجینیه) (16) (فه‌لسه‌فه‌ی ئاینی) نه‌فی بۆوه و میتافیزیكا به‌جێگای ئه‌و كاری كرد‌و دواتریش جارێكی تر ئیدیۆلۆژیا وه‌ك ئاین و خاوه‌نده‌كانیان كه داهێنانی ئه‌وان بوون وه‌كی خودا چاویان لێكرا, ئه‌گه‌رچی ئاین تاكو ئێستاش وه‌كی خۆی ماوه‌ته‌وه وكاری خۆی ده‌كات, به‌ڵام فكر توانیویه‌تی جێ پێ به‌سه‌له‌فیه‌ت له‌ق بكات” (17)
هه‌ر ئه‌وه‌ی كه سۆسیالیسته ئایدیالیه‌كان ده‌ركیان پێنه‌كردبوو, چینێكی باڵاده‌ستی بۆرژوازی كه‌ڵكی لێوه‌رده‌گرت و له‌هه‌وڵی ئه‌وه‌دابوو بهدۆگمایی بمێنێته‌وه, یان ئه‌و بونیاده میتافیزكیانه‌ی كه روانینی بۆ فه‌لسه‌فه هه‌بوو, دیسان له‌هه‌وڵی ئه‌وه‌دابوو سروشتێكی كۆمه‌ڵایه‌تی به كۆنخوازی ببه‌خشێت كه روانینێكی مه‌سیحیانه بوو, بۆیه له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و ته‌قه‌للایه‌ی ماركس هه‌یبوو له‌كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی كۆمۆنیستیدا ده‌ریخست و ئاڵوگۆڕه ریشه‌ییه‌كانی ده‌به‌سته‌وه به‌بونیادی ئابووری كه دواجار به‌سه‌ر سه‌رخانی كۆمه‌ڵگه‌وه ره‌گی ده‌دایه‌وه, هه‌ر ئه‌مه‌ش بوو كه دونیابینی ماركس وه‌كو تۆمه‌تێكی یۆتۆپیایی چاو لێده‌كرا, ماركس له شوێنێكدا به‌راشكاوی باسی له وه‌همی ره‌خنه‌گرتن كردووه به‌ناوی واقیعبینانهوه قسه‌یان ده‌كرد و ده‌ڵێ ” ئه‌و ره‌خنه‌یه‌ی مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ئه‌م بارودۆخه‌دا ده‌كات، خه‌باتێكی رووبهڕووووه و له خه‌باتێكی ئاوادا هیچ گرینگ نییه نه‌یاره‌كه كه‌سێكی ئهریستۆكرات، كه‌سێكی خانه‌دان یان نه‌یارێكی سه‌رنڕاكێش بێت، گرینگ لێدانێكی توندهلێی، گرینگه رێگا به ئاڵمانهكان نه‌ده‌ین ته‌نانه‌ت بۆ ساتێكیش خۆیان فریوو بده‌ن، یان ته‌سلیم بن، ده‌بێت سته‌می راسته‌قینه به ئاگاداركردنه‌وه‌یان له‌و سته‌مه ، ستهمگهرانهتر بكه‌ین و عه‌یب به ئاشكرا كردنی عه‌یبدارت بكه‌ین، ده‌بێت هه‌ر هه‌رێمێك و قه‌ڵه‌مڕه‌وێكی كۆمه‌ڵگای ئاڵمانی وه‌ك نیشانه‌ی شه‌رم و عه‌یبی ده‌ر بخه‌ین”. (20)
———————————————–
سه‌رچاوه و په‌راوێزه‌كان
1: عالم المعرفه. نوسینی. د. دینیس لوید. وه‌رگێرانی بۆ عه‌ره‌بی. سلیم الصویص.
2: كارل ماركس. حول المساله الیهودی. ترجمه. د.نائله الصالحی. منشورات دار الجمل. سنه 2002 المانیا. ل8
3: بۆس الفلسفه. كارل ماركس. رد علی البرودون. ت. حنا عبود . دار الدمشق
ل 102,103,104
4: ماركس و انجلس .مختارات دار التقدم. موسكو
5: هه‌مان سه‌رچاوه‌ی پێشوو
6: الانتروبولوجیا السیاسیه. جورج بالاندیه. ترجمه علی المصری. المووسسه الجامعیه للدراسات والنشر والتوزیع ل34
7: ئیدیۆلۆژیای ئاڵمانی. كارل ماركس. فریدریك ئه‌نگلس. وه‌رگێڕانی بۆ كوردی. سه‌لام مارف
8: الپامن عشر من برومیر لویس بونابارت. ماركس. ترجمه دار التقدم موسكو
9: منگق ماركس. یندریش زلنی. ترجمه پامر الصفار
10: جز‌و مفقود من راس المال (كوندریسا) ترجمه. فالح عبدالجبار ل 60,61,95 ,197 198
11: ویكیپیدیای ئاینه‌كان و زه‌رده‌شتیه‌ت له سایتی ئینته‌رنێته‌وه.
12: ئاین وشیكردنه‌وه‌ی ده‌رونی. ئه‌ریك فرۆم . وه‌رگێڕانی بۆ كوردی. ئاوات محه‌مه‌د
13: اگیاف ماركس. جاك دریدا. ترجمه. د.منزر عیاش
14: كارڵ ماركس. به‌شداریكردن له ره‌خنه‌ی فه‌لسه‌فه‌ی هه‌ق هیگڵ. وه‌رگێڕانی پێشڕه‌و محه‌مه‌د. بڵاوكراوه‌كانی ناوه‌ندی توێژینه‌وه و هزری شه‌هید ئارام. سلێمانی 2016. ل43
15: ماركسیه ام كانگیه قرائه نقدیه لمقاله صادق جلال العچم, نایف سلوم. مجلهالنهج العدد 17 سنه 1999 ل171,186
16: مرۆڤ له‌روانگه‌ی ماركسه‌وه. ئه‌ریك فرۆم. وه‌رگیرانی هه‌نگاو. چاپی یه‌كه‌م. ساڵی 1999
17: ما لماركسیه. سلامه المغربی. مجله النهج . العدد 16 سنه 1998 ل 125_140
18: الماركسیه والماركسیه المسفیته. عنان عویا. مجله النهج. العدد 29 سنه 2002 ل196_208
19: گۆڕینی ده‌سه‌ڵات و په‌یوه‌ندیه شه‌خسیه‌كان به‌ده‌سه‌ڵاته مادییهكانهوه كه به‌هۆی دابه‌شبونی كاره‌وه هاتوونه‌ته‌دی ناتوانێت به‌ده‌ركردنی ئه‌و فكره گشتیانه له مێشكی ئینساندا بكرێت, به‌ڵكو له‌ناوبردنی ئه‌وه ته‌نیا له‌لایه‌ن ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌دووباره ئه‌م دهسهڵاتهمادیهیان كردۆته ملكه‌چی خۆیان و دابه‌شبونی كار ههلدهوهشێننهوهمومكینه ئه‌مه به‌بێ كۆمه‌ڵبوون ناكرێ ته‌نیا له‌ناوخۆی كۆمهڵبووندایه كه هه‌ركه‌سه هۆكاری پێگه‌یاندنی ئاماده‌ییه‌كانی خۆی له‌هه‌موو لایه‌كه‌وه هه‌یه, كه‌واته ئازادی تاكه‌كه‌س ته‌نیا له‌ناو خۆی كۆمه‌ڵدا مومكینه, لهجێگرهوهكانی تائێستای كۆمه‌ڵ , واته له‌ده‌وڵه‌ت و هتد
ئازادی تاكه كه‌س ته‌نیا بۆ كه‌سانێك كه له‌ژێر ههلو مه‌رجی چینی فه‌رمانڕه‌وادا پێده‌گه‌ن وه‌ته‌نیا تائه‌و شوێنه‌ی كه‌ئه‌وانه كه‌سانی تیادابوون بوونی هه‌بووه, كۆبونه‌وه‌یه‌كی وه‌همیه كه تائێستا كه‌سه‌كانی تیادا رێكخراون, هه‌میشه له‌په‌یوه‌ند به‌وانه‌وه بونێكی سه‌ربه‌خۆ ده‌گرێته خۆی وله‌به‌ر ئه‌وه‌ی پێكهاته‌یه‌ك بووه لهچینێك دژی چینێكی تر.
20: كار ماركس. به‌شداریكردن له ره‌خنه‌ی فه‌لسه‌فه‌ی هه‌قی هیگڵ. وه‌رگێڕانی بۆ كوردی. پێشڕه‌و محه‌مه‌د. بڵاوكراوه‌كانی ناوه‌ندی توێژ و هزری شه‌هید ئارام. سلێمانی 2016. ل50