Skip to Content

یه‌كیه‌تی …  به‌ختیار محه‌مه‌د

یه‌كیه‌تی … به‌ختیار محه‌مه‌د

Closed
by نیسان 18, 2018 General

(1)

پاشاگه‌ردانییه‌كی سیاسی باش شاری سلێمانی گرتۆته‌وه‌: ده‌توانم بڵێم لۆژیكی دیموكراسیه‌تی تێپه‌ڕاندووه‌ و جۆرێك بووه‌ته‌ ئاژاوه‌ی سیاسی. هه‌مووشی به‌رئه‌نجامی ناكۆكییه‌ نه‌خۆشانه‌كه‌ی ناو یه‌كیه‌تییه‌ و ئه‌م حزبه‌ی كردۆته‌ قوربانی ملانێی نێوان باڵه‌ جیاوازه‌كانی ناو خۆی.
گرفتی ئه‌و سه‌ركردایه‌تییه‌ی ئێستای یه‌كیه‌تی ئه‌وه‌یه‌، كه‌ هه‌رچه‌ند‌ به‌ش و باڵی لێ ده‌بێته‌وه‌ و خه‌ڵكی لێ جودا ده‌بێته‌وه‌، ئه‌وه‌نده‌ش بێ خه‌م و بێباكه‌ له‌ ئاستیاندا (پێده‌چێ ئه‌مانه‌ گرووپێكی خۆسه‌پێنی ده‌سه‌ڵاتخوازبن: هی وایان تێدایه‌ سه‌ری زمان و بنی زمانی وشه‌ی دیموكراسییه‌، به‌ڵام له‌ ڕاستیدا فڕی به‌سه‌ر دیموكراسیه‌ته‌وه‌ نییه‌ و ته‌نها پیاوێكی سه‌فسه‌ته‌چی زۆربڵێی خۆهه‌ڵكێشه‌ و مه‌راییش بۆ سه‌ركرده‌ی حزبی دیكه‌ ده‌كا). هه‌ڵبه‌ته‌ له‌م دۆخه‌ی ئێستای یه‌كیه‌تی، ته‌نها پارتی سوودمه‌ندی یه‌كه‌مه‌.

(2)

به‌درێژایی مێژووی ده‌یان ساڵی ڕابردوو، یه‌كیه‌تی ڕه‌خنه‌ی له‌ پارتی ده‌گرت، كه‌ حزبێكی خێڵه‌كیی بنه‌ماڵه‌ییه‌؛ كه‌چی ئێستا وا خۆی خه‌ریكه‌ ده‌بێته‌ حزبێكی خێڵه‌كیی – بنه‌ماڵه‌یی عه‌یار (24).
پێده‌چێ یه‌كیه‌تی وه‌ك پارتی، به‌ پێی بنه‌مای فیكری و سیاسی خۆی، به‌رگه‌ی ئه‌م سیستمه‌ (ڕێكخستنه‌) حزبییه‌ ته‌قلیدییه‌ نه‌گرێ، بۆیه‌ وا ده‌بینین ڕۆژ له‌دوای ڕۆژ به‌ره‌ و قه‌یرانی پتر و هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی پتر و بچووكبوونه‌وه‌ی پتر هه‌نگاو ده‌هاوێژێ. گه‌لۆ، ده‌بێ بزانین، ئه‌مه‌ ڕۆژهه‌ڵاته‌: دواجار هه‌موو شته‌كان ده‌گه‌ڕێنه‌وه‌ بۆ سه‌ر بنه‌ڕه‌تی (ئه‌سڵی) خۆیان. واته‌ هه‌میشه‌ ڕابردوو زاڵ و باڵاده‌سته‌ له‌ ژیانی ئێمه‌دا.

Previous
Next
Kurdish
Powered by TranslatePress