ئازادی هه‌ڵبژاردن، سیمایه‌كی دره‌وشاوه‌ی سه‌رده‌م … حه‌سه‌ن هه‌ندرێنی
له‌سیسته‌می نوێی جیهانییدا ( جیهانگیری)، پرسی ئازادی به‌جۆرێكی نوێ خۆی فۆڕمۆڵه ده‌كاته‌وه‌و خۆی ده‌گونجێنێ له‌گه‌ڵ پرانسیپه سیاسی‌و ئابوری‌و كولتوری‌و ته‌كنه‌لۆژییه‌كان. به‌حوكمی ئه‌وه‌ی له‌داڕشتنه‌وه‌ی پێناسه‌ی تازه بۆ سیسته‌می نوێ، كه جیهان هه‌مووی له‌گه‌ڵ خۆی ده‌جولێنێ، یان راستتر بڵێین، جیهان ده‌كاته بازارێكی گه‌رم‌و به‌رده‌ست تا كاڵاكان یان ئایدیاكان به‌ئاسانترین شێوه تێیدا ساغبكرێنه‌وه یان بگه‌ن. له‌م ناوكۆیه‌دا ئازادی رایه‌ڵه‌كانی هه‌ڵده‌چنێ‌و رۆڵی ئه‌كتیڤ ده‌گێڕێ.
ئه‌گه‌ر جاران ئابووری ته‌نها ئابووری چوارچێوه‌یه‌كی دیاریكراوبوو، واتا سنووری نێوان ده‌وڵه‌ته‌كانی به پڕۆتۆكۆلات‌و كۆنتراكتی ئابووری نێوانیان كۆنترۆڵده‌كرد. ئێستا ئابووری بۆته ئابووریێكی سنووربه‌زێن‌و خۆی به‌سنووری ده‌وڵه‌ت‌و نه‌ته‌وه نابه‌ستێته‌وه، به‌ڵكو ئازادانه‌تر…فراوانتر هه‌ڵسوكه‌وت ده‌كات. ئه‌م پرسه بۆ بواره سه‌ره‌كییه‌كانی دیكه‌ی ژیانیش راسته، له‌وانه‌ش سیاسه‌ت‌و كو‌لتور، كه وه‌ك ستراكتۆره‌كانی سیسته‌می نوێ داده‌نرێن، یان سیسته‌می نوێ خۆی له‌سه‌ریان بیناده‌كاته‌وه. سیاسه‌ت ده‌بێته سیاسه‌تێكی گشتی‌و كولتوریش هه‌مان كارده‌كات، هه‌موو ئه‌مانه‌ش په‌یوه‌ست ده‌بن به‌یه‌كه‌وه له‌ڕێی ته‌كنه‌لۆژیاوه، كه رایه‌ڵه‌كانی ئینته‌رنێت ئه‌و په‌ڕی ئاسانكاریی بۆئه‌م شێوازانه‌كردووه. واتا ئینته‌رنێت به‌خێرایی له‌هه‌موو كونجێك رۆڵی سه‌ره‌كی له كۆمیونیكه‌یشن ده‌گێڕێ‌و هه‌موو تاكه‌كان به‌ئاسانی به‌یه‌كه‌وه گرێده‌دات‌و ئه‌توانن زۆر به‌ئاسانی له كولتور‌و زمانی یه‌كتری فێرببن‌و تێبگه‌ن‌و دیالۆگ بكه‌ن، كه جاران به‌ر له‌سیسته‌می نوێ كارێكی نزیك بوو له‌مه‌حاڵ.
بۆیه بۆپرسی ئازادی كه چوارچێوه‌كانی فراوانترده‌بنه‌وه، وه‌ك باسمانكرد له‌چوارچێوه‌ی ته‌نها ده‌وڵه‌ت گیرناخۆن، به‌ڵكو ده‌بنه سنووربه‌زێن، به‌ئاسانی ته‌عمیم ده‌بن ( ده‌گشتێنرێن)ولێكده‌چن‌و به‌ته‌واوی ره‌نگی یه‌ك ده‌گرن به‌ڵام ( مه‌رجیش نیه وه‌ك یه‌ك بن).
لێره‌دا به‌وه ده‌گه‌ین. ئازادی ده‌چێته سه‌ر شێوه ژیانێكی تازه، كه فراوانتر به‌سه‌ر ده‌لاقه‌كانی ژیاندا بڕوانێ‌و جیهان به‌ته‌واوی به‌ڕوویدا بكرێته‌وه، به‌ده‌ستوه‌گرتن به به‌رمه‌بنای ” تا ئه‌و شوێنه ئازادی كه ئازادی ئه‌وانی دی پێشێل نه‌كه‌ی” كه ئه‌مه رسته‌یه‌كی رۆسۆیه‌و له‌په‌یمانی كۆمه‌ڵایه‌تی پێی ئاشناده‌بین.
كه‌واته تا به‌فراوانتر له ئازادی بڕوانین، تا سنووره‌كانی دونیامان له‌به‌رده‌مدا كراوه‌تربن، ئه‌وه‌نده مولته‌زیمترده‌بین به‌رامبه‌ر ئه‌وانه‌ی به‌هه‌مان شێوه ده‌یانه‌وێ ئازادی پراكتیزه‌بكه‌ن. كرۆك‌و ناوه‌رۆكی ئازادیش به‌پێی پرانسیپه تازه‌كانی جیهانگیری خۆ له ئازادی بیركردنه‌وه، ئازادی گوزارشتكردن، ئازادی هه‌ڵبژاردن، ئازادی به‌شداریی سیاسی، ئازادی خۆكاندیدكردن، ئازادی دروستكردنی حزب‌و رێكخراو، ئازادی چوونه نێو پێشبڕكێی بازرگانی‌و ئابووری، ئازادی نووسین‌و خۆپیشاندان… ده‌بینێته‌وه. خۆشبه‌ختانه له‌ئه‌زموونی خۆبه‌ڕێوه‌به‌ری باشووری كوردستان هه‌موو جۆره‌كانی ئازادی له‌به‌رده‌م تاكدا فه‌راهه‌من، به‌هه‌بوونی تێبینی‌و سه‌رنجی جدیش له‌سه‌ر شوێن‌و كاتی پراكتیزه‌كردنیان. (به‌ڕه‌چاوكردنی كاریگه‌ریی ئاین‌ونه‌ریتی گشتی نێو كۆمه‌ڵگا).
ئه‌وه‌ی ئێستا كاتییه‌تی‌و ده‌رفه‌تێكه له‌م ستوونه باسی لێوه بكه‌ین، ئازادی هه‌ڵبژاردن‌و خۆكاندیدكردن‌و چوونه نێو حزب‌و دروستكردنی حزبه، كه ئه‌مانه هه‌مووی مه‌یسه‌رن، به‌ڵام ئایا بۆ تاكێك ئاسان ده‌بێ جێی خۆی بكاته‌وه‌و مامه‌ڵه‌یه‌كی دروست له‌گه‌ڵ پرسی ئازادی بكات به‌بێئه‌وه‌ی گله‌یی نه‌كات!!؟ بێگومان ئه‌توانێ ئازادانه به‌شداری سیاسی بكات‌و حزب هه‌ڵبژێرێ، به‌ڵام له‌سیسته‌می تازه‌دا كه كۆمیونیكه‌یشن رۆڵ ده‌گێڕێ، ئاسان نابێ بۆی ئه‌م به‌شدارییه به‌ته‌نیا په‌ره‌پێبدا‌و به‌ئاسانی بچێته ناو ململانێ قوڕسه‌كان.
واتا له‌سه‌ر ئاستی ئازادی بۆ تاك ئه‌توانێ گوزارشت له‌ڕاكانی بكات‌و به‌شداری سیاسی له‌ڕێی حزبه‌كانه‌وه بكات‌و ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر ئیمكانی هه‌بێ حزبیش دروستبكات‌و خۆیشی به‌ربژێربكات بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كان، به‌پێی یاسا هیچ ئاسته‌نگیێكی نایه‌ته سه‌ر رێگا، مه‌گه‌ر ئیستیفزاز بكرێ و هه‌ندێ رێگری ماددی بێنه سه‌رڕێی، ئه‌مانه‌ش نابنه رێگری له‌به‌رده‌میدا.
كه‌واته نابێ پێمان سه‌یربێ كه كه‌سێك راستده‌بێته‌وه‌و حزب دروستده‌كات یان له‌كاری بازرگانییه‌وه باز بۆ كایه‌ی سیاسی ده‌دات‌و سه‌رمایه‌كه‌ی ده‌خاته خزمه‌ت دروستكردنی حزب، یان له‌سیاسه‌ته‌وه ده‌چێته ناو بازاڕ‌و بازرگانییه‌وه. ئه‌م جۆره كارانه له‌پێشووشدا كراون‌و له‌ئێستاشدا زۆر واردن. ئه‌وه‌ستێته سه‌ر ئه‌وه‌ی كه‌سه‌كان چه‌ند ئه‌توانن درێژه به‌كاره‌كه‌یان بده‌ن‌و خۆ رابگرن، چونكه یه‌كێك له‌تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی ئه‌م سیسته‌مه ئه‌وه‌یه مه‌رج نیه ئه‌و كاره‌ی كه‌سه‌كه ده‌ستی ده‌داتێ تاسه‌ر‌و به‌رده‌وامبێ له‌سه‌ری ئه‌گه‌ر نه‌یتوانی سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ستبێنێ‌و ئامانجه سه‌ره‌كییه‌كانی به‌دیبێنێ، بۆیه له‌دونیای پێشكه‌وتوو، كه‌وتن‌و هه‌ستانه‌وه‌ی به‌رده‌وام ده‌بینین به‌تایبه‌ت له‌بواری سیاسه‌تكردن‌و ئابوورییدا. مه‌رجیش نیه هه‌موو ئه‌وفۆڕمه حزبیانه‌ی به‌نوێی ده‌بینین له‌ناوه‌رۆكدا نوێگه‌ربن، یان ئه‌و حزب‌و رێكخراوانه‌ی له‌سه‌ر ته‌قلیدی خۆیان ده‌مێننه‌وه توانای ئه‌وه‌یان لێبستێنینه‌وه كه نه‌توانن خۆیان له‌گه‌ڵ پێشكه‌وتنه‌كان بگونجێنن، ئه‌مه نموونه‌ی وڵاته پێشكه‌وتووه‌كان‌و ته‌مه‌نی درێژی حزبه‌كانیان. كه هه‌یانه بۆ سه‌ده‌یه‌ك زیاتر ده‌چێ‌و ئێستاش له‌سه‌ر سه‌كۆی ده‌سه‌ڵاته ( پارتی كۆماری ئه‌مریكا 20ی مارسی 1854)، به‌ڵام ئه‌وه‌ی ئه‌م پارتانه جیاده‌كاته‌وه له پارته پیره‌كانی رۆژهه‌ڵات، به‌رده‌وام ده‌ستاوده‌ستكردنی ده‌سه‌ڵات بووه. بۆیه لێره‌شدا، پارتێك یان كه‌سایه‌تیێكی سیاسی ئه‌گه‌ر نه‌توانێ له‌دوای چه‌ند هه‌ڵبژاردنێك بگات به‌كورسی ده‌سه‌ڵات‌و ئامانجه‌كانی بێنێته‌دی، پێویسته وازبێنێ‌و پارته‌كه‌یشی هه‌ڵوه‌شێنێته‌وه‌و ده‌رفه‌ت به‌وانه بدات كه دڵی جه‌ماوه‌ر به‌لای خۆیاندا كێشده‌كه‌ن‌وده‌بنه شوێنگره‌وه‌ی.