Skip to Content

بەگاڵتەجاری هەڵبژاردن کۆتایی بەمافیاگەری دەسەڵاتی کوردی دێت.! … سەروەرکەریم

بەگاڵتەجاری هەڵبژاردن کۆتایی بەمافیاگەری دەسەڵاتی کوردی دێت.! … سەروەرکەریم

Closed
by نیسان 18, 2018 General

ماوەیەکە کۆی حیزب و ڕێکخراوەکانی سەرانی مافیای کوردی بەدەسەڵات و خۆبەئۆپۆزیسیۆن زانەکانی یەوە ،کەوتوونەتەهاندانی خەڵکی کوردستان بۆبەژداریکردن،لەگاڵتەجاڕی هەڵبژردن ،ئەوەش والیکدەدەنەوەو بەخەڵکی کوردستانی دەفرۆشن ،کەبەژداری کردن ،لەوگاڵتەجاڕیەی سەرانی مافیای کورد ڕێگای گۆڕانکاریەو بەژداری نەکردن مانەوەی دۆخەکەیەوەک خۆی .

چەندگەمژەییە ،لەسایەی دەسەڵاتێکی مافیاگەریدا باوەڕبەوەبهێنیت دەتوانی ،لەڕێگەی گاڵتەجاڕی هەلبژاردنەوە گۆڕانکاری بکەیت .ئەزموونەکانی دنیا ئەوەیان سەلماندووە ،هیچ کات لەژێر دەسەڵاتی مافیاو دیکتاتۆرەکاندا ،لەڕێگەی گاڵتەجاڕی هەلبژاردنەوە گۆڕانکاری ،لەدەسەڵات دا ڕوونادات و هەمووکات سیناریۆی هەڵبژاردن بۆگەوجاندنی خەڵک و مانەوەی دەسەڵاتە.

ماوەی ٢٧ساڵە سەرانی مافیای هەردووبنەماڵەی بارزانی و تاڵەبانی ،سەرەتابەناوی شەرعیەتی شۆڕشگێری و دواتر سیناریۆی گاڵتەجاڕی هەڵبژاردن ،دەسەڵاتیان بەسەرخەڵکی کوردستاندا سەپاندووەو هەرچی ژیانی ئینسانی و ماف و ئازادیەکانی خەڵکی کوردستانە داگیریان کردووە و بەدڕندانەترین شێوە سەرکوتی هەردەنگێکی ناڕازیان کردووە،هەرکاتێکیش ڕەخنەیان لێگیرابێت ،باسی شەرعیەتی خۆیان کردووە ،لەڕێگەی هەڵبژاردن و دەنگ پێدانی هاوڵاتیانی کوردستانەوە .

بەمانایەکی تر هەرکاتێک خەڵکی کوردستان ناڕەزایەتیەکانیان بەرەوپێش بردبێت و بیریان ،لەڕێگاچارەی کۆتایی هێنان بەدەسەڵاتی مافیاگەری کوردی کردبێتەوە ،سەرانی مافیای کوردایەتی سیناریۆی گاڵتەجاڕی هەلبژاردنیان هێناوەتە پێشەوەو بانگەشەیان بۆ ڕای خەلک کردووە ،کەدەتوانیت کێشەکان یەک لایی بکاتەوە و کۆمەڵێک کەسی تریان بەناوی ڕێکخراو حیزبی نوێی درووست کردووە و هانیان داون ،تاخەڵک بەگاڵتەجاڕی هەلبژاردن فریوو بدەن ومانەوەی خۆیان مسۆگەربکەن .

ئەوەی ئێستا لەلایەن هەندک ڕێکخراو حیزبەوە بانگەشەی بۆدەکرێت و هاوڵاتیان هاندەدەن بۆبەژداری ،لەگاڵتەجاڕی هەڵبژراردن،جگەلەفریودانی خەڵکی کوردستان و ئاوکردنەئاشی سەرانی مافیای کوردایەتی هیچ شتێکی ترنی یە.
٢٧ ساڵە دیوەخانەکەی سەرانی مافیای کوردایەتی چی گۆڕیوە بەقازانجی خەڵکی کوردستان ،جگەلەوەی کاریان شەرعیەدان بووە بەدزی و تاڵانی و داوێن پیسیەکانی سەرانی مافیای کوردایەتی و،لەبەغدادیش ڕاوپارەوبەرژەوەندیەکانی بنەماڵەکانیان کردووە،نەک شتێکی دیکە.

هەرکاتێکیش دەنگی ناڕەزایەتیەکانی خەڵکی کوردستان بەرەو تەقینەوەو کۆتایی ‌هێنان بەدەسەلاتی هۆڤیانەی کوردایەتی هەنگاوی نابێت ،دیوەخانەکەیان بەکارهێناوە بۆ لەبەین بردنی ناڕەزایەتی و توڕەییەکانی خەڵکی کوردستان ،لەنموونەی داخستنی دیوەخانەکەو دروستکردنی کەشێکی نائارام ،بەوەی ناکۆکیان هەیە ،لەکاتێک دا ئەو داخستنە جگە لەسیناریۆیەکی سەرانی مافیای کوردایەتی بۆ مەژغوڵکردنی خەڵکی کوردستان و لەبیربردنەوەی کێشە بنەڕەتیەکانیان و دەرگیرکردنیان ،بەکێشەی لاوەکی دیوەخانەکەیان هیچی ترنەبووە.

کاتی ئەوەیە خەڵکی کوردستان هۆشیاربن و دەرسێکیان ،لەسیناریۆو مانۆڕەکانی سەرانی مافیای کوردایەتی وەرگرتبێت و چیتر بەسیناریۆی گاڵتەجاڕیەکانیان بەناوی هەڵبژاردنەوە فریوونەخۆن و خۆیان نەدەنە دەست قەدەری گاڵتەجاڕی هەلبژاردن بۆگۆڕانکاری .ئەوزوڕنایەی ئێستاکەوتوەتەکارو دەیەوێت والەخەڵکی کوردستان بکات ،کەبەژداری کردنیان ،لەهەڵبژاردنی عێراق چەسپاندنی مافە دەستوریەکانی خەڵکی کوردستانە و گێڕانەوەی مافەخوراوەکانیانە لەعێراق،وەک ئەوەی دەسەڵاتی عێراق هۆکاری بڕینی مووچەکانیان بێت و ئەم مافیایانە خۆیان هۆکارەکان نەبووبن.ئەوەی تاکەڕێگاچارەی خەڵکی کوردستان بۆکۆتایی هێنان بەدەسەڵاتی مافیای کوردایەتی ،تەنها هەڵبژاردنە ،جگە لەشەریکی دەسەڵاتی مافیای کوردایەتی وهەوڵی مانەوەی مافیاگەری هەردوو بنەماڵەی بارزانی و تاڵەبانی و شەریکەکانیان شتێکی ترنی .

٢٧ساڵ لەمێژووی دیوەخانەکەی سەرانی مافیای کوردایەتی ،لەکوردستان و زیاتر لەدەساڵیش لەعێراق نەیتوانەوە ،نانێک بەسفرەی خەڵکی کوردستان ببەخشێ ،بەرپرسێکی گەندەڵ و داوێن پیس بداتە دادگاو بکوژی ژنان و رۆژنامەنووسان ،لەڕێگەی دادگاوە بەسزابگەیەنێت ،ئیتر ئەودیوەخانانانە، جگە لەپاساوهێنانەوە بۆ دزی و گەندەڵی و داوێن پیسیەکانی دەسەڵات چی بڕیارێکی بەقازانجی خەڵکی کوردستان دەرکردووە.بۆیە دەبێت خەلکی کوردستان بەژداری هیچ گاڵتەجاڕیەکی هەلبژاردن نەکەن و بەهیچ بەڵێنێکی سەرانی مافیای کوردایەتی فریوون نەخۆن ،بەڵکو هەوڵبدەن ریزەکانی خۆیان رێک بخەن و هەوڵی کوتایی هێنان بەسەرانی مافیای کوردایەتی بدەن ،ئەوە تاکەڕێگای ڕزگاریە و کۆتایی هێنانە بە هەموو دەستدرێژی و بێ مافیەکان ،نەک سیناریۆی گاڵتەجاڕیی هەڵبژاردن ،کەپێش وەخت ئەنجامەکەی دیاری کراوە.

هۆڵەندا
١٢/٤/٢٠١٨

Previous
Next
Kurdish
Powered by TranslatePress