من كۆیله‌م … به‌ختیار محه‌مه‌د
من بووكی ئازادیم،
به‌ڵام سوڵتان وازم لێ ناهێنێ
هه‌موو شه‌وێ
منی له كۆشكه‌كه‌ی خۆی ده‌وێ.
من فریشته‌ی ئازادیم،
به‌ڵام شمشێر هه‌رده‌م ڕاوم ده‌نێ
ده‌یه‌وێ بمكاته كه‌نیزه‌ك
له ڕه‌شماڵی دووره بیابانێ.
من خاكی ئیمانم،
به‌ڵام هه‌رده‌م ئه‌نفال
وه‌ك گه‌رده‌لوولی بیابان وازم لێ ناهێنێ.
من له‌شكری قاره‌مانی خه‌لیفه‌م،
به‌ڵام هه‌میشه له‌سه‌ر خاكی دزراوی خۆم
وه‌ك گوڵه‌گه‌نم
له سێداره ده‌درێم.
كه‌س هێنده‌ی من حه‌زی
له ئازادی و له به‌هه‌شت نییه،
به‌ڵام كه‌س هێنده‌ی منیش
كۆیله و گوناحبار نییه.
من نهفرهتلێكراوێكم له‌م جیهانه‌دا،
نه له زه‌وی و نه له ئاسماندا
جێم نییه.
من له مێژوودا
به په‌تی ئیمان خۆم خنكاند.
به‌م ده‌سته پاكانهم
كه پڕ بوون له نوقڵی دوعا
خۆم خنكاند،
تا ئه‌وانی دیكه بمنێژن و
منیش ببمه لاشه‌یه‌كی بۆگه‌نی
ناو خاكه دزراوهكهم.
ئێستا من: نه خاكم هه‌یه،
نه ئاو، نه وڵات،
نه ئازادی، نه ئاڵا و نه سنوور…
ئێستا من ته‌نها یه‌ك شتم هه‌یه:
چۆن بتوانم ببمه باشترین په‌ناهه‌نده
له ئه‌وروپا و له ڕۆژاوا
به‌ختیار محه‌مه‌د