هه‌ژاری و چاره‌نووس … به‌ختیار محه‌مه‌د
به هه‌زاران و ملیۆنان مرۆڤ هه‌ن هه‌ر كه له‌دایك ده‌بن و تا ده‌شمرن، هه‌ر به هه‌ژاری ده‌ژین و ده‌مرن. وه‌ك بڵێی هه‌ژاری یاسایه‌كی سروشتییه و بۆ ئه‌وان بڕاوه‌ته‌وه و له‌نێوچه‌وانیاندا نووسراوه. ئایینیش به‌وه وه‌ڵامیان ده‌داته‌وه، كه ئێوه له دنیاكه‌ی دیكه‌دا به‌هه‌شتتان هه‌یه و ئێوه خۆشه‌ویستی خودان. مه‌سیح ده‌ڵێ: (( ده‌وڵه‌مه‌ندان ناچنه به‌هه‌شت)).
ئه‌م فریودانه (ئه‌م گوتاره فریوده‌ره)، نه‌ك هه‌ر یارمه‌تی هه‌ژاران نادا، كه واقیعی ژیانیان بگۆڕن، به‌ڵكو وایان لێده‌كا به‌و واقیعه تاڵه‌ی، كه هه‌یانه ڕازی بن و به زه‌لیلی چاویان له ده‌ستی خێر و سه‌ده‌قه‌ی خواپێداوان بێ. ئه‌و ده‌وڵه‌مه‌ند و خواپێداوانه‌ی، كه: یان سیاسی درۆزن و سته‌مكارن؛ یان بازرگانی بێ ویژدان و چاوچنۆكن؛ یان خاوه‌نكاری خوێنمژن؛ یان ورده‌بۆرژوای هه‌لپه‌رستی پاره‌په‌رستن؛ یان ده‌ره‌به‌گێكی ئۆرۆستۆكراتی چه‌وسێنه‌رن؛ یانیش… تاد.
خێركردن له بنه‌ڕه‌تدا نه‌ك هه‌ر شتێكی ئه‌رێنیی نییه، به‌ڵكو هێمایه‌كه بۆ ئه‌به‌دییه‌تی بوونی جیاوازی چینایه‌تی زۆر له‌نێوان هه‌ژاران و ده‌وڵه‌مه‌نداندا. چه‌مكی وه‌ك سه‌ده‌قه و خێر، كه زیاتر چه‌مكی ئایینیین، له جه‌وهه‌ردا هه‌م شه‌رعییه‌ت به مانه‌وه‌ی جیاوازی زۆری چینایه‌تی و كۆمه‌ڵایه‌تی ده‌ده‌ن له‌نێوان هه‌ژاران و ده‌وڵه‌مه‌ندان؛ هه‌میش هه‌ژاری ده‌كه‌نه شتێكی پیرۆزی هه‌تاهه‌تایی و وه‌ك پایه‌یه‌كی ئه‌رێنیی ئایینیی ته‌ماشای ده‌كه‌ن. لێره‌وه هه‌رچه‌نده هه‌ژاران لایه‌نگر و پێڕه‌وانی ڕاسته‌قینه‌ی ئایینن، به‌ڵام هه‌رگیز ئه‌وان له‌ڕێگه‌ی ئایینه‌وه ڕزگاریان نابێ. ئه‌و ڕۆژه خوێندمه‌وه، كه له سایه‌ی ده‌سه‌ڵاتی كۆماری ئیسلامی‌دا به ملیۆنه‌ها هاووڵاتی ئێرانی له‌ژێر هێڵی هه‌ژاریدا ده‌ژین و به ملیۆنه‌هاشی بێكارن…
پرسیاره گرنگه‌كه لێره ئه‌وه‌یه: ئایا ئایین ده‌توانێ دادپه‌روه‌ریی به‌دی بهێنێ؟ ئایا ئایدیۆلۆژیایه‌ك، كه له‌واقیعدا له‌سه‌ر بنه‌مای هه‌ردوو چه‌مكی جیاوازی چینایه‌تی ((هه‌ژاری)) و ((ده‌وڵه‌مه‌ندی)) دامه‌زرابێ، ده‌توانێ دادپه‌روه‌ریی كۆمه‌ڵایه‌تی به‌ده‌ست بهێنێ؟ هه‌ڵبه‌ت دادپه‌روه‌ریی له واقیعدا، نه‌ك له خه‌یاڵ و له به‌هه‌شتدا.