كۆمه‌ڵگه‌ی پاتریاركی … به‌ختیار محه‌مه‌د
((فه‌رقی نییه نێر و مێ
هه‌رچی دانیشتووه له دێ
گشت خه‌ریكی كارن…)).
ئه‌مه درۆیه‌كی گه‌وره‌ی كولتووری ئێمه‌یه، كه له منداڵییه‌وه ده‌یخوێنین و ده‌یبیستین. ئه‌مه درۆیه‌كی شاعیرانه‌ی ناسیۆنالیستانه‌یه، كه ده‌یه‌وێ بڵێ له كۆمه‌ڵگه‌ی ئێمه‌دا ئافره‌ت و پیاو وه‌ك یه‌كن. ئه‌م گوتاره له ڕوانگه‌ی تیۆری كاره‌وه باسی هاوتایی ئافره‌ت ده‌كا له‌گه‌ڵ پیاو. واته ماده‌م ئافره‌تیش وه‌ك پیاو كار ده‌كا، ئه‌وه هاوشان و هاوتای ئه‌وه؛ به‌ڵام لێره چه‌مكی كار به‌مانا گشتییه ئه‌بستراكته‌ی وه‌رگیراوه، نه‌ك به‌مانا تایبه‌تی و واقیعییه‌كه‌ی. واته باسی ورده‌كاری و چۆنایه‌تی و چه‌ندایه‌تی واتا و به‌های كار نه‌كراوه له نێوان هه‌ردوو ڕه‌گه‌زه‌كه‌دا، به‌ڵكو به‌شێوه‌یه‌كی شاعیرانه (له ڕوانگه‌ی به‌ها كاره‌وه) باسی یه‌كسانیی هه‌ردوو ڕه‌گه‌زه‌كه ده‌كا.
***
كۆمه‌ڵگه‌ی پاتریاكی ئێمه له زۆر شت‌دا ڕه‌نگ ده‌داته‌وه: له نانخواردنمان: ئافره‌ت چێشت لێ ده‌نێ و قاپ و قاچاخه‌كان ده‌شوا و زۆربه‌ی جاریش له‌دوای پیاو نانه‌كه‌ی ده‌خوا (هه‌رئه‌ویش هه‌موو شتێك ئاماده ده‌كا و خواردنه‌كه تێ ده‌كا). له دانیشتن‌دا هه‌رده‌م پیاو له‌سه‌ره‌وه‌یه و ئافره‌ت له خواره‌وه‌یه؛ ئه‌مه له ژووری دانیشتن و له‌سه‌ر سفره‌ی نانخواردندا به‌دی ده‌كرێ. له ڕۆیشتندا زۆربه‌ی جار پیاو له پێشه‌وه‌یه و ژنه‌كه‌ی له دواوه‌یه‌تی. پیاو ده‌توانێ چوار ژن بهێنێ، به‌ڵام ژن نه‌ك هه‌ر ناتوانێ – له یه‌ك كاتدا – له مێردێك زیاتر بكا، به‌ڵكو ئه‌گه‌ر بێوه‌ژنیش بوو، ئه‌وه مێرد نه‌كاته‌وه باشتره. پیاو هه‌رچه‌نده خیانه‌ت له ژنه‌كه‌ی بكا پاڵه‌وانه، به‌ڵام خیانه‌تی ژن تاوان و قهحپهییه و كوشتنی له‌سه‌ره. ئافره‌ت هه‌رچه‌ند شه‌رمن بێ، شتێكی ناوازه‌یه؛ به‌ڵام پیاوی شه‌رمن ((شانه‌یه‌ك دێنێ)). ئافره‌ت حه‌زی له جوانییه، تا په‌سه‌ندكراو بێ، به‌ڵام پیاو حه‌زی له پاره‌یه، تا ژن بكڕێ. ئافره‌ت ئه‌گه‌ر زۆر پێ نه‌كه‌نێ، به ئهخلاقتره؛ به‌ڵام پیاو هه‌رچه‌ندی پێ بكه‌نێ ئه‌خلاقی ناشێوێ. پیاو گۆرانیبێژ بێ هه‌موو خۆشیان ده‌وێ، به‌ڵام ئافره‌تی گۆرانیبێژ كه‌من ئه‌وانه‌ی خۆشیان ده‌وێ (هی وه‌ك ئوم كه‌لسوم شتی ده‌گمه‌ن و ڕیزپه‌ڕن): هێشتا گۆرانی گوتن بۆ ئافره‌ت نه‌نگییه؛ به‌ڵام بۆ پیاو هونه‌ر و به‌هره‌یه. ئافره‌ت ئه‌گه‌ر كاره‌كته‌ری ده‌ره‌وه‌ی ماڵیش بوو (كرێكار و فه‌رمانبه‌ر)، به‌ڵام ده‌بێ له ماڵیشه‌وه كاره‌كته‌ری سه‌ره‌كی بێ (واته كابانیش بێ). ئافره‌ت ده‌بێ جلشۆریش بێ، به‌ڵام چه‌ند پیاو هه‌یه له‌م كۆمه‌ڵگه‌یه‌دا، كه ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر بۆ جارێكیش بێ بیری له جلشووشتن كردبێته‌وه، یان به كرده‌وه چه‌ند پارچه‌یه‌كی شووشتبێ (یانیش هه‌رهیچ نه‌بێ جار جار جله‌كانی خۆی بشوا)؟ دوكانداره‌كان له بازاڕ هه‌موو پیاون، ژن ته‌نها كڕیاره. ئه‌و له میراتدا به‌شی كه‌متره. به ژن گوتراوه: ((ژن ژنه و پیاویش پیاوه)). واته تۆ له پیاو كه‌متری.
پێم وایه پیاو ئافره‌تی ته‌نها بۆ خزمه‌ت و منداڵ و سێكس ده‌وێ، به‌ڵام ئافره‌ت سه‌رباری ئه‌م سێ شته، پیاوی بۆ دان پێدانانه مرۆییه‌كانیش ده‌وێ. واته ئه‌و ده‌یه‌وێ پیاو وه‌ك خۆی ته‌ماشای بكا، نه‌ك وه‌ك بوونه‌وه‌رێكی ((ناقص عه‌قڵ)). ئه‌و ده‌یه‌وێ خاوه‌نی خۆی بێ، هه‌روه‌ك چۆن پیاو خاوه‌نی خۆیه‌تی.
به‌ختیار محه‌مه‌د