کــــــۆلارهبـــــــازهکه … ڕانانی: به‌کر ئه‌حمه‌د
لە ئەرشیڤی دەنگەکانەوە … 2008
—————————————
ناونیشانی کتێب به ئینگلیزی The kite runner
نووسینی: خالید حوسێنی
وه‌رگێڕانی بۆ سویدی یوهان نیلسۆن
چاپخانه‌ی: Wahlström& Widstarnd
ساڵی چاپ: 2008
ڕانانی: به‌کر ئه‌حمه‌د
2008-07-11
—————————————–
کاتێک له ته‌مه‌نێکی 9 تا 10 سالیدا وڵات جێدههێڵیو زیاتر له 26 ساڵ به‌سه‌ر ژیانتدا تێده‌په‌ڕێت له کۆمه‌ڵگای نوێ‌دا، ئاسان یاده‌وه‌ریه‌کانی کۆمه‌لگای کۆن، ناتوانێت کێشت بکاته‌وه بۆ باوه‌شی خۆی. ئه‌مه گرفتی به‌شیکی گه‌وره‌ی منداڵانی په‌نابه‌ره که له ته‌مه‌نێکی زووی مندالێیانهوه زێدی خۆیان جێهێشتووه‌و له خۆرئاوادا گه‌وره بوون. نیشتیمانی دایک‌و باوکیان ده‌بێته مه‌مله‌که‌تی غه‌ریبیی ئهوانو ماڵی نوێشیان ده‌بێته مه‌مله‌که‌تی غه‌ریبی دایک‌و باوکییان.
به‌ڵام بۆ “ئهمیرئاغا”ی پاڵه‌وانی (کۆلارهبازهکه)ی “خالید حوسێنی”، نووسه‌ری ئه‌فغانی نیشته‌جێی ئه‌مریکا، ده‌کرێ ته‌نها زه‌نگی ته‌له‌فۆنێک له پاکستانه‌وه، هه‌موو ژیانی نوێ‌و دامه‌زراو له کۆمه‌ڵگای نوێ‌دا، به‌جارێک هه‌ره‌س پێبێنێ. ئه‌میر 26 ساڵه کابولی ئه‌فغانستانی له دوای له‌شکركێشی سۆڤێته‌وه، له‌گه‌ڵ باوکی‌دا جێهێشتووه‌و له سانفرانسیسکۆی ئه‌مریکادا گیرساوه‌ته‌وه. وه‌ک نووسه‌رێک خه‌ریکه ناوبانگ دهردهکاتو بڕیاره له هه‌فته‌ی ئاینده‌دا، له یه‌کێک له کتێبخانه به‌ناوبانگه‌کانی شارێکی ئه‌مریکادا، ڕیکلام بۆ به‌رهه‌مه نوێیه‌که‌ی بکات.
چرکه‌ساتێک که زۆرێک له نووسه‌رانی تازه ناودهرکردوو، خه‌ونی پێوه‌ده‌بینن. ئه‌وه‌ی له ته‌له‌فۆنی ئه‌وبه‌ره‌وه ده‌دوێت، ده‌نگێکی ناسراوه، ده‌نگی ڕه‌حیم خانی هاوڕێی خۆشه‌ویستی باوکییه‌تی. پیاوێک که هه‌میشه له ته‌نیشت باوکییه‌وه، دڵێکی فراوان‌و گوێگرێکی باشی پرسیاره وردیله‌کانی ئه‌میر بووه له مندالیدا. ” ئه‌میر! تۆ ده‌بێت بێیته‌وه. ئاخر هه‌میشه شێوازێک هه‌یه که شته‌کانی پێ بخه‌یته‌وه سه‌ر ڕێچکه‌ی خۆی” به‌ڵام ده‌نگه‌که به ته‌نها ده‌نگی ڕه‌حیم خان نییه که له گوێی ئه‌میردا ده‌نگده‌داته‌وه، به‌ڵکو هه‌موو ڕابردووی ئه‌میره که هاواری لێده‌کات. ئه‌و ده‌بێ بڕوا‌و خاڵی کۆتایی بخاته سه‌ر زۆر ڕسته له کاتی خۆیدا، نه‌یکردوون، په‌رده له‌سه‌ر زۆر لاپه‌ره‌ی ژیانی ڕابردووی خۆی هه‌ڵداته‌وه، که له مێژه له ده‌ست چیرۆکه‌کانی هه‌ڵدێت. مێژووی ده‌ستپێکردنی ئه‌م سه‌فه‌ره له ئه‌مریکاوه بۆ پاکستان‌و دواتریش بۆ کابول، هاوکاته له‌گه‌ڵ هاتنه‌سه‌رکاری تاڵیبانه‌کاندا له ئه‌ڤغانستان.
ئه‌میر له یه‌کێک له بنه‌ماڵه ده‌وله‌مه‌نده‌کانی کابولهو باوکی” بابا” سه‌رمایه‌دارێکی گه‌وره‌ی شاره. به ڕه‌چه‌ڵه‌ک ده‌چنه‌وه سه‌ر بنه‌ماڵه ناوداره‌کانی ئهفغانستانو له کۆشکێكی گه‌وره‌ی ده‌وڵه‌مه‌ندانه‌دا ژیانێکی خۆشی بێ دایک له کابولی حه‌فتاکانی ئه‌فغانستاندا به‌سه‌ر ده‌بات. منداڵێک هه‌رچی پێداویستییه مادییه‌کانی ژیانی مندالی دهولهمهندانه لهبهردهستیایهتیو له عیشقی باوکیش بێبه‌شه.
باوكێک که خه‌ونی دروستکردنی ماڵێکی تایبه‌تی بۆ بێدایکو باوکانی شاری له کهللهدایهو ئه‌میری کوڕیشی خه‌ون به‌وه‌وه ده‌بینێت، باوکی ڕۆژانه بۆ ساتێکی که‌م، له باوه‌شی بگرێت‌و گوێ له پرسیاره بێشووماره‌کانی بگرێت. به‌ڵام باوکێکیش که له‌سه‌ر گه‌وره‌ترین به‌ها ئینسانی‌و مۆدێرنه‌کانی کۆمه‌ڵگا، خوازیاری په‌روه‌رده‌کردنی ئه‌میره. ئه‌میرێک که خه‌ونی چیرۆکنووسین له منداڵییه‌وه له مێشکیدا گینگڵ ده‌داو ڕه‌حیم خانی هاورێی باوکی، ئه‌و که‌لێنه‌ی بۆ پڕده‌کاته‌وه که گوێگرێکی باشی ئه‌و بێت‌و کتێبی تازه‌یشی بۆ بێنێ.
به‌ڵام ئه‌وه‌ی که پڕکه‌ره‌وه‌ی ژیانی منداڵانه‌ی ئه‌میره، حه‌سه‌نی کوڕی عه‌لی خزمهتکارییانه که هاوته‌مه‌نی خۆیهتیو ئه‌و ڕۆحه هه‌میشه ئاماده‌یه‌یه که ئه‌میر بێ ئه‌و ژیانی مانایه‌کی دیکه‌ی نابێت. به‌ڵام حه‌سه‌ن سه‌ر به بنه‌ماڵه‌ی “هه‌زاره”کانی باکوری ئه‌فغانستانه‌و ئه‌مه‌ش کۆمه‌ڵێک ده‌ردیسه‌ری گه‌وره بۆ ئه‌میر ده‌خوڵقێنێ. ناکرێ تۆ کاره‌که‌رێکی “هه‌زاره”ییت ههبێتو وه‌ک ئینسان مامه‌ڵه‌ی بکه‌یت. ئاخر سه‌ر به گروپی هه‌زاره بوون له ئه‌فغانستاندا، وه‌ک جووبوون وایه له ژێر ده‌سه‌ڵاتی نازیزمی ئه‌ڵمانیدا. ئه‌و سیسته‌می کاسته‌ی له هیندستاندا په‌یڕه‌وی پێده‌کرێت، به هه‌مان شێوه، له ئه‌فغانستاندا ئاماده‌یی هه‌یه‌و قوربانییه‌کانی خه‌لکانی سه‌ر به‌م گروپه‌ن.
حه‌سه‌ن نه‌خوێنده‌واره‌و ئاشقی چیرۆکی ڕۆستهمو زۆرابه. ئه‌میر بۆ سه‌دان که‌ره‌ت ئه‌م سه‌رگوزشته‌یه‌ی له‌بن دارهه‌ناره‌کانی پشت ماڵه‌کانی خۆیانه‌وه بۆ حه‌سه‌ن خوێندوه‌ته‌وه‌و هێشتاش ئه‌گه‌ر ئه‌میر لێی بپرسێت: ده‌ته‌وێت ئه‌مڕۆ چیت بۆ بخوێنمه‌وه، له وه‌لامدا هه‌ر هه‌مان شت ده‌بیستێته‌وه: ڕۆستهمو زۆراب. به‌ڵام حه‌سه‌ن نه‌ک هه‌ر هاوڕێیه‌کی دڵسۆز‌و وه‌فاداری ئه‌میره، به‌ڵکو باشترین کۆلارهبازی کابولیشه. له فیستیڤاڵی کۆلارهههڵدانی ساڵانه‌ی کابوولدا که سه‌ربانه‌کانی کابولی ده‌کرده گه‌وره‌تین ترادیسیۆنی به‌رچاوی ئه‌م شاره، کاتێک له جه‌نگی کۆلارهبهزاندندا، کۆلاره‌یه‌ک دهدۆڕێتو بهردهدرێتهخوار، کوڕ ئه‌وه‌یه ڕابکاتو کۆلاره‌ی به‌ربوه‌وه بگرێته‌وه‌و ببێته خاوه‌نی.
کاتێک منداڵانی کابول به شوێن کۆلاره‌یه‌کی بهربووهوهدا به‌ره‌و خۆرهه‌ڵات هه‌ڵده‌هاتن‌و خوازیاربوون له کۆڵانێکی گه‌ڕه‌کی خۆرهه‌ڵاتدا بیگرنه‌وه، حه‌سه‌ن به پێچه‌وانه‌ی هه‌موو منداڵانه‌وه، به‌ره‌و خۆرئاوای شار ههڵدههاتو بێ که‌یف له‌بن گوێسوانه‌ی مالێکدا چاوه‌ڕێیده‌کرد، تا کۆڵارهکه له نزیکیه‌وه ده‌که‌وته خوار. حه‌سه‌ن له شه‌ڕفرۆشتنی منداڵه ده‌وڵه‌مه‌نده‌کانی دیکه‌ی شاردا به ئه‌میر که زیاتر له‌سه‌ر هاوڕێیه‌تی نزیکی ئه‌میر بوو بۆ مندالێکی کاره‌که‌ری “هه‌زاری” که وه‌ک جووه‌کانی ژێرده‌سه‌ڵاتی نازیزم مامه‌ڵه‌یان پیده‌کرێ لهمڕۆو دوێنێی ئه‌فغانستاندا، هه‌میشه دۆستی ئازا‌و وه‌فاداری ئه‌میره، به‌ڵام کاتێک حه‌سه‌ن به شوێن کۆلاره‌یه‌کی تایبه‌تیدا که بڕیاره بیگرێته‌وه‌و بیدات به ئه‌میر، له یه‌کێک له کووچه داخراوه‌کانی کابولدا له‌لایه‌ن کۆمه‌ڵێک منداڵی تره‌وه دهستگیردهکرێو ئه‌میریش له پشتی دیوارێکدا ئاگای له ماجه‌راکه‌یه، په‌یوه‌ندی هاوڕێیه‌تییان، ئاڵوگۆڕێکی بنه‌ره‌تی به‌سه‌ردا دێت.
ئاخر به‌به‌رچاوی ئه‌میره‌وه، دزداشه درێژه‌که‌ی حه‌سه‌ن هه‌ڵده‌ده‌نه‌وه‌و ده‌ستدرێژی لێده‌که‌ن. قیژه‌و هاواری حه‌سه‌ن، خوێنی لهبهڕۆیشتووی ناوگه‌ڵی حه‌سه‌ن، به‌به‌ر چاوانی ئه‌میردا، ترس‌و بێهه‌ڵوێستییه‌کی وای له‌لا دروستده‌کات، که تا کۆتایی ژیانی لێیدهربازنابێت. به‌ڵام حه‌سه‌ن له‌سه‌ر په‌یمانی هاوڕێیهتیو وه‌فاداری خۆی بۆ ئه‌میر به‌رده‌وامه. “بۆ تۆ هه‌زار جاری تر، دهیکهمو ده‌یکه‌مه‌وه، کۆلارهت بۆ دێنمه‌وه”
ئه‌میر که‌سایه‌تییه‌کی زۆر ساده‌ی منداڵانه‌یه‌و له هه‌موو کۆمه‌ڵگاکانی دنیادا ده‌بینرێت. ئه‌و گرێ ده‌روونییه منداڵانه‌یه‌ی خۆی وای لیده‌کات له‌به‌رانبه‌ر حه‌سه‌ندا، هه‌میشه خۆی پێ که‌متر بێت. حه‌سه‌نێک که دالێک له واوێک لێکجیاناکاته‌وه، به‌ڵام دوو چاوی تیژ‌و زمانێکی ساده‌ی ڕوونکردنه‌وه‌ی هه‌یه که ئه‌میر چیدی ناتوانێت، له‌به‌رانبه‌ریدا بوه‌ستێت. بۆیه‌ش بۆ ئه‌وه‌ی له‌م عه‌زابه ڕۆحییه‌ی خۆی ڕزگاری بێت، پاش ئه‌وه‌ی که ناتوانێت به لێدانیش یه‌ک زهره له دڵسۆزیی‌و وه‌فاداری حه‌سه‌ن بۆ ئه‌و بێنێتهخوار، ناچار له پیلانێکی منداڵانه‌ی خۆیدا، حه‌سه‌ن تاوانبارده‌کات به‌وه‌ی کاتژمێره گرانبه‌هاکه‌ی که له ڕۆژی له‌دایکبوونیدا وه‌ریگرتووه، له‌لایه‌ن حه‌سه‌نه‌وه دهدزرێتو حهسهنو عه‌لی باوکی، له ماڵه گه‌وره‌که‌ی ئهمیرئاغا دهچنهدهرو له ژیانی ئه‌میردا ونده‌بن.
گه‌ڕانه‌وه‌ی ئه‌میر بۆ پاکستان‌و پاشانیش به قاچاخ چوونه ناو ئه‌فغانستانه‌وه، بۆ هه‌ڵدانه‌وه‌ی مێژووی ونبوونی حهسهنو دۆزینه‌وه‌ی ئه‌و به‌شه له مندالی ئه‌میره که ده‌بێت له گه‌وره‌ییدا، پارچه‌کانی بدۆزێته‌وه‌و مانایه‌ک بۆ بێوهفاییو هه‌ستی ئازاری ویژدانی خۆی په‌یدا بکات تا که‌مێک ئارام بگرێت.
به‌ڵام چیرۆکی “کۆلارهبازهکه”ی خالید حوسێنی، به ته‌نها سه‌رگوزشته‌ی هاوڕێیهتیو وه‌فاداری دوو منداڵ نییه، به‌ڵکو سه‌رتاپای مێژووی خوێناوی ئه‌فغانستان له ژیان‌و یاری ڕۆژانه‌ی باباو ئه‌میرو حهسهنو ڕه‌حیم خان‌و هه‌ندێک له که‌سایه‌تیه‌کانی دیکه‌ی رۆمان‌دا دێته به‌رچاوی خوێنه‌ر.
خالید به‌رله‌وه‌ی ڕۆمانێکی مێژوویمان له‌سه‌ر مێژووی کۆن‌و نوێی ئه‌فغانستان پێشکهشکات، له‌گه‌ڵ گه‌وره‌بوونی پاڵه‌وانه بچکۆله‌کانیدا ئه‌و مێژووه دێنێته قسه. به‌شێکی زۆر له دیمه‌نه‌کانی ڕۆمان، وه‌ک فلیمێکی زیندوو به‌به‌رچاوی خوێنه‌ردا ده‌هێنێت، که گێڕانه‌وه‌یه‌کی ساده‌ی ڕۆمان، به بێ هیچ گرێ‌و درێژدادڕییه‌ک، خوێنه‌ر له سیحرێکی خوێندنه‌وه‌ی به‌رده‌وامدا ڕاده‌گرێت که ده‌کرێ به یه‌ک نه‌فه‌س، ڕۆمانه‌که به چاو ههڵلووشیت. ئه‌گه‌ر دانی زانیاری سه‌باره‌ت به مێژوو پێکهاته کۆمه‌ڵایه‌تییه جۆراوجۆره‌کانی کۆمه‌ڵگایه‌ک کاری هونه‌ری ڕۆماننوسیین نه‌بێ لهمڕۆداو ئه‌گه‌ر نووسه‌ر ئاگاهانه به‌کاریان نه‌هێنێت، تیکسته‌که دووچاری ڕێپۆرتاژێکی ڕۆژنامه‌وانیانه ده‌کات، ئه‌وا بۆ خالید حوسێنی، نه‌ک هه‌ر سه‌رکه‌وتووانه ئه‌م کاره ئه‌نجامده‌دات، به‌ڵکو زیره‌کانه، ڕۆمانه‌که ده‌کاته سه‌رچاوه‌یه‌کی گه‌وره‌ی زانیاریدان به خوێنه‌رو بێ ئه‌وه‌ی هه‌ستبکه‌یت فێڵێکی گه‌وره‌ت لێکراوه.
نووسه‌ر ئه‌گه‌ر مه‌به‌ستیشی نه‌بووبێت له‌و وێنه‌و ڕووداوانه‌ی له‌م ڕۆمانه‌دا پێشکه‌شی کردووین، قووڵی نائینسانیبوونی دابه‌شکاریی چینایهتیو جیاکردنه‌وه‌ی ئینسانه‌کانمان له‌سه‌ر بنه‌مای جێگاوشوێنیان له سیسته‌می به‌رهه‌مهێنان دێنێته به‌رچاو. خزمه‌تکاریی حهسهنو ئاغایه‌تی ئه‌میر به‌سه‌ر حه‌سه‌نه‌وه له‌سه‌ر بنه‌مای درۆیه‌کی گه‌وره‌و دێرین دامه‌زراوه‌و ئه‌و ڕاستیانه‌ی له کۆتایی ڕۆمانه‌که‌دا ده‌رده‌که‌وێت پووچه‌ڵیان ده‌که‌نه‌وه.
ڕاستیه‌کی تر که ده‌کرێت له نێو زنجیره‌ی ڕووداوه‌کاندا د‌رکی بکهیتو بیناسیته‌وه، ڕاسیزمێکه که له دڕنده‌یی‌و بێبه‌زه‌یی ئاسفی مێردمناڵهوه دێته بهرچاومانو به نێو جهنگو ئاوارهییو داگیرکاری‌و داڕمانی مه‌ده‌نیه‌تدا تێده‌په‌ڕێ و گه‌وره ده‌بێت تا ده‌گاته ئه‌وه‌ی له پشت ڕیشێکو مێزه‌رێکی ئیسلامیانه‌ی تاڵهبانێکهوه ده‌رکه‌وێته‌وه. که دیمه‌نه‌کانی کۆتایی ڕۆمانه‌که دێنیته به‌رچاوو له‌ته‌ک دیمه‌نه‌کانی سه‌ره‌تایدا دایده‌نێیت، هه‌ست ده‌که‌یت ڕاسیزمو ئینساندوژمنی سه‌رێکه‌و له ئیسلامی سیاسی‌دا کڵاوی خۆی دۆزیوه‌ته‌وه.
بۆ ڕه‌خنه‌گرانێک که پێیانوایه ئه‌گه‌ر ئه‌فغانستان له‌مڕۆی سیاسه‌تی نێونه‌ته‌وایه‌تیدا جێگایه‌کی هێنده گه‌وره‌ی له‌سه‌ر نه‌خشه‌ی سیاسه‌تی دنیادا نه‌بوایه، ئه‌م ڕۆمانه ئه‌و سه‌دا نێونهتهوایهتییهی نه‌ده‌بوو، هه‌ستده‌کرێت بڕیارێکی بێبه‌زه‌ییانه‌یه.
چونکه ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر لاپه‌ڕه‌کانی ئه‌م کتێبه‌دا دێته گۆ، سه‌رگوزشته‌یه‌کی پرسیاره وجودییه‌کانی ئینسانه که خۆشهویستیو ڕق، وه‌فاو بێوه‌فایی، هاوڕێیهتیو خیانه‌ت، سیاسهتوئایین، مندالیو گه‌وره‌بوون تهنیوویهتیو خوینه‌ر کێشدهکاته ناو پرسیاره گرنگه‌کانی ڕۆمانه‌وه.
یه‌کێک له هاوکارانی کارم که پێش من ئه‌م ڕۆمانه‌ی خوێندبوه‌وه سه‌باره‌ت به‌م ڕۆمانه کاتێک له‌سه‌ر کار باسمانکرد پێی وایه: ئینسان هه‌ستده‌کات، که پێشتر له ئه‌فغانستاندا ژیانێکی تر هه‌بووه‌و من هیچ ئاگام لێی نه‌بووه. ئه‌م ڕۆمانه ئه‌و وێنه‌یه‌ی بۆ نیشاندام. ڕه‌نگه درکاندنی ڕاستییه‌کی تاڵی وا له‌مڕۆدا که ده‌سه‌ڵاتی ئیسلامی سیاسی سیمای کۆمه‌ڵگای به‌ده‌موچاوی زۆرێک له کۆمه‌ڵگاکانی دنیاوه نه‌هێشتووه، په‌یامێکی دیکه‌ی ئه‌م ڕۆمانه بێت، ئه‌گه‌ر چی مه‌به‌ست له خودی چیرۆکه‌که بۆ نووسه‌ر شتێکی دیکه‌ش بێت. به‌ڵام بۆ خوێنه‌رێکی ئه‌وروپی، سیمای زۆڕیک له کۆمه‌ڵگاکانی دنیا له پاش هاتنه‌سه‌رکاری ئیسلامی سیاسی، پێویستی به دووباره وێنهکێشانهوهیهکی دیکه هه‌یه که ئه‌م ڕۆمانه به ساده‌یی ده‌یکێشێت.
کاتێک “ئهرۆندهاتی ڕۆێ” ژنه ڕۆمانووسی به‌ناوبانگی هندستان “خوای شته بچووکه‌کان”ی نووسی، یه‌کێک له ڕۆماننوسانی سوید، ئه‌ندێرش پاوڵرود ده‌نووسێ:” خوایه، ئه‌م ڕۆمانه چه‌ند جار که‌ڵکه‌ڵه‌ی سه‌فه‌ری هندستانی له‌سه‌رمدا زیندووڕاگرتووه.”
له‌گه‌ڵ خوێندنه‌وه‌ی ئه‌م ڕۆمانه‌دا، چه‌ند حهزدمدهکرد، خۆزگه مندالێم له‌گه‌ڵ حهسهنو ئه‌میردا، له ژێر ئاسمانی به‌فراوی کابولدا ببردایه‌ته سه‌رو بۆ ساتێکێش له فیستیڤالێ کۆلارهههڵداندا، له‌گه‌ڵ حه‌سه‌ندا، کۆڵانه‌و کۆڵان به‌شوێن کۆلاره به‌ربووه‌کانی جه‌نگی کۆلارهکاندا، ههڵهاتمایه. خوایه، ئه‌م ڕۆمانه، چ عیشقێکی سه‌یری بۆ منداڵبوونه‌وه له کابولی حه‌فتاکاندا، له دڵی مندا دروستکردووه.