
ڕه‌خنه ڕاشكاوییه.. به‌ختیار محه‌مه‌د
له ڕه‌خنه‌دا ڕاستیی هه‌یه. به واتای ڕاستیی به ڕاشكاویی خۆی نیشان ده‌دا. ڕه‌خنه ئه‌گه‌ر بوێر بێ، خاترانه‌ی تێدا نییه، چونكه ئامانجی ده‌رخستنی ڕاستییه‌كانه. ڕه‌خنه به ڕه‌هایی بڕوای به پۆپۆلیزم نییه و به ته‌واویی دژیه‌تی. (1)
ڕه‌خنه ته‌حلیل نییه، گوتنی ڕاسته‌وخۆی ڕاستییه‌كانه: ته‌حلیل ڕاڤه ده‌كا و شی ده‌كاته‌وه، واته به ناڕاسته‌وخۆ بۆ ده‌رخستنی ڕاستییه‌كان ده‌چێ، وه‌لێ ڕه‌خنه ڕاسته‌وخۆ شت ده‌دركێنێ. لێره‌وه ڕه‌خنه ده‌ست بۆ هه‌موو بوارێك ده‌با: دین، سیاسه‌ت، سێكس، كۆمه‌ڵگه… تاد. له‌مه‌وه گه‌وره‌ترین كێشه له كۆمه‌ڵگه‌دا، ڕه‌خنه دروستی ده‌كا. (2)
ڕه‌خنه هه‌میشه شۆكی تێدایه. ڕه‌خنه ته‌قینه‌وه‌یه له بێده‌نگیدا. ئه‌وانه‌ی پۆپۆلیست و خاترجه‌من (ناڵێم به‌رژه‌وه‌ندخواز)، ناتوانن ڕه‌خنه بگرن و ناتوانن ڕه‌خنه‌گر بن. ڕه‌خنه خۆی شه‌ڕه: شه‌ڕێكی قورس و دژوار و ترسناك. جا ئه‌م ڕه‌خنه‌یه له هه‌ر ئاست و بوارێكدا بێ. بێ گومان ڕه‌خنه‌ی هه‌موو ئاسته‌كان وه‌ك یه‌ك نین: ڕه‌خنه‌ی سیاسی و ڕه‌خنه‌ی ئایینیی قورسترین و ترسناكترین بواری ڕه‌خنه‌ن. له‌مه‌وه ڕه‌خنه‌ی ڕاشكاوی عه‌قڵانیی، له هه‌ناوی خۆیدا تۆوی گۆڕانكاری زۆری هه‌ڵگرتووه؛ به واتای تۆوی پره‌نسیپی ئه‌م گۆڕانكارییه. هیچ گۆرانكارییه‌ك به بێ ڕه‌خنه نابێ. شارستانه‌تی مه‌زنی ئه‌مڕۆی ئه‌وروپا، ڕه‌خنه دروستی كردووه: ڕه‌خنه له ئایین و له ده‌سه‌ڵات. به واتای ڕه‌خنه له ده‌سه‌ڵاتی ئایین و له ده‌سه‌ڵاتی سیاسی. هه‌تا ڕه‌خنه له‌م بوارانه‌دا سه‌ركه‌وتوو نه‌بوو، له بواره‌كانی دیكه‌ش (ئه‌ده‌ب، زانست، فه‌لسه‌فه، هونه‌ر…) سه‌ركه‌وتوو نه‌بوو. واته ده‌روازه‌ی سه‌ركه‌وتنی هه‌موو ڕه‌خنه‌یه‌ك، ڕه‌خنه‌ی سیاسی و ڕه‌خنه‌ی ئایینییه. شه‌ڕی یه‌كه‌می زانست له سه‌رده‌می ڕێنیسانسدا له‌گه‌ڵ ئایین (ده‌سه‌ڵاتی ڕه‌های پاپا و كه‌نیسه) و ده‌سه‌ڵاته سیاسییه‌كانی هاوپه‌یمانی بوو.
ئێستاش له دنیای ئێمه‌دا، تا ڕه‌خنه ببێته به‌رنامه و ڕێبازی ژیانی سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی و ڕۆشنبیرییمان، ده‌بێ ڕه‌خنه له ده‌سه‌ڵاتی سیاسی و له گوتاری باوی ده‌سه‌ڵاتی ئایین بگیرێ و ده‌ست پێ بكا. ڕه‌خنه ده‌بێ هه‌موو شته (دیارده) چه‌قبه‌ستووه‌كان تێك بشكێنێ، هه‌ڵبه‌ت بێ ڕه‌حمانه ده‌بێ ئه‌م كاره بكا. ڕاستییه‌كه‌ی سه‌ره‌تای دنیایه‌كی نوێ، ژانی ڕه‌خنه به‌رهه‌می ده‌هێنێ؛ تا ڕه‌خنه نه‌بێ، هیچ شتێكی نوێش له دایك نابێ. كه‌واته ڕه‌خنه ده‌بێ مه‌بده‌ئی هه‌موو شتێكمان بێ له ژیاندا: هه‌ر له ڕه‌فتاری ژیانی كۆمه‌ڵایه‌تییمانه‌وه بگره، تا ده‌گاته ژیانی ساسی و شه‌خسی و ئه‌ده‌بی و ڕۆشنبیرییمان…
په‌راوێزه‌كان:
1- ئێمه لێره باسی پره‌نسیپی ڕه‌خنه ده‌كه‌ین، نه‌ك ڕێبازی ڕه‌خنه. واته چه‌مكی وه‌زیفه‌ی ڕه‌خنه به شێوه گشتییه‌كه‌ی.
2- به‌ڵێ ئێمه ڕه‌خنه‌ی شیكاریی و ته‌ئویلییمان هه‌یه، به‌ڵام ئه‌م جۆره ڕه‌خنانه ڕاسته‌وخۆ نین، به‌ڵكو له ڕێگه‌ی ته‌ئویل و شیكردنه‌وه‌وه (واته به ناڕاسته‌وخۆ و جۆرێك له په‌ناوپه‌سێو) خۆیان به‌ده‌رده‌خه‌ن. ڕه‌خنه‌ی ڕاسته‌وخۆ ئه‌وه‌یه، كه ڕاسته‌وخۆ په‌نجه له‌سه‌ر شته‌كان (ڕاستییه‌كان) داده‌نێ. ئه‌مه زیاتر له ڕه‌خنه‌ی سیاسی و ئایدیۆلۆژیی و ئایینییدا به‌ده‌رده‌كه‌وێ. ئه‌م جۆره ڕه‌خنه‌یه جۆرێك له تو‌ندوتیژیی تێدایه و زۆربه‌ی جاریش نائه‌كادیمانه‌یه و له ده‌ره‌وه‌ی ده‌زگا فه‌رمییه ئه‌كادیمییه‌كاندایه. ده‌شێ بڵێین ڕه‌خنه‌ی ته‌حلیلیی و ته‌ئویلیی پتر ڕه‌خنه‌ی فیكریین، به‌ڵام ڕه‌خنه‌ی ڕاسته‌وخۆ ڕه‌خنه‌یه‌كی ئایدیۆلۆژیی و ئه‌خلاقییه.
به‌ختیار محه‌مه‌د