
خه‌فه‌ت … به‌ختیار محه‌مه‌د
هیچ شتێك له‌م دنیایه‌دا (جگه له به‌هاكانی بوونمان نه‌بێ) شایانی ئه‌وه نییه، كه خۆمانی بۆ دڵته‌نگ بكه‌ین، ماده‌م ئازاری جه‌سته و ڕۆح و ژیانمان ده‌دا. هه‌موو دڵته‌نگییه‌كی له‌م شێوه‌یه زیانێكی گه‌وره‌یه، كه به ساته هه‌ر به نرخه‌كانی ژیانمان ده‌كه‌وێ.
كڵۆڵیی مرۆڤ له‌وه‌دایه، كه خۆی خه‌فه‌تبار و دڵته‌نگ ده‌كا بۆ ئه‌و شتانه‌ی، كه هه‌رگیز جه‌وهه‌ری ڕاسته‌قینه‌ی ژیانی ئه‌و نین (ژیانی ڕاسته‌قینه‌ی سروشتیی). به نموونه: ئێمه زۆرجار خه‌فه‌ت له‌و شتانه ده‌خۆین، كه پێوه‌ندییان به مادده‌وه (پاره‌وه) هه‌یه، به‌ڵام نازانین، كه هه‌موو خه‌فه‌تێكی له‌م جۆره زیانێكی گه‌وره‌یه به كه‌ینونه و به بوونمان ده‌كه‌وێ (بێ گومان ئێمه بایه‌خی پاره له ژیانی ئه‌مڕۆماندا كه‌م ناكه‌ینه‌وه، به‌ڵام گرفته‌كه ئه‌وه‌یه، كه مرۆڤ خۆی ده‌كاته كۆیله‌ی پاره؛ گرفته‌كه ئه‌وه‌یه، كه ئێمه پاره‌مان له خۆمان و له ئه‌وی دیكه و له مرۆڤایه‌تی و له ئازادی و له هه‌موو به‌ها چاك و جوانه‌كان خۆشتر ده‌وێ. ئێمه پاره له پێناو خۆپه‌رستیی خۆمان به‌كار ده‌هێنین. واته پاره ده‌كه‌ینه ئامرازێك بۆ گه‌وره‌كردن و هه‌ڵامسانی سیفه‌تی خۆپه‌رستیی خۆمان. لێره‌وه ده‌كه‌وینه بیری قووڵی خۆپه‌رستیی خۆمان و هیچ شتێكی دیكه نابینین، ته‌نها خۆمان ده‌بینین، كه شێتانه به دوای تێركردنی سیفه‌تی چاوچنۆكیی و غه‌ریزه‌ی خۆپه‌رستیی خۆمانین؛ ئه‌و سیفه‌ت و غه‌ریزه‌یه‌ی، كه له كۆمه‌ڵگه‌ی سه‌رمایه‌دارییدا هه‌رگیز دابین و تێر نابن).
به‌م شێوه‌یه سه‌رمایه‌داریی به‌رله‌وه‌ی تاكی مرۆڤدۆست دروست بكا، تاكی خۆپه‌رست دروست ده‌كا؛ ئه‌و تاكه‌ی كه‌ینونه‌ی خۆی به پاره ده‌گۆڕێته‌وه (بازرگان، سه‌رمایه‌دار، ده‌ره‌به‌گ، بۆرژوازی…)؛ ئه‌و تاكه‌ی له‌بری ئه‌وه‌ی وه‌دوای خه‌مه‌كانی ژیان و مرۆڤایه‌تی بكه‌وێ، وه‌دوای خه‌مه نه‌رجسییه‌كانی خۆی ده‌كه‌وێ. تاكی كۆمه‌ڵگه‌ی بۆرژوازی – له جیهانی پاره‌دا – خۆی به سه‌نته‌ری هه‌موو مرۆڤایه‌تی ده‌زانێ. ئه‌و ته‌نها له قازانجی ((ماددیی)) خۆی ده‌گه‌ڕێ، له زه‌ره‌ری هه‌موو ئه‌وانی دیكه‌ش. له سیستمی سه‌رمایه‌دارییدا ئه‌م حاڵه‌ته به یاساكانی بازاڕی ئازاد ڕێك ده‌خرێ و ڕه‌وایه‌تی پێ ده‌درێ (له‌م ڕۆژانه‌دا هه‌موومان له سایته‌كاندا خوێندمانه‌وه، كه هه‌شت كه‌سی سه‌رمایه‌داری گه‌وره له جیهاندا، هێنده‌ی نیوه‌ی هه‌موو دانیشتووانی سه‌ر گۆی زه‌وی سه‌روه‌ت و سامانیان هه‌یه). هه‌ڵبه‌ته ئه‌مه شتێكی سروشتیی و ئاسایی نییه، به‌ڵام هه‌میشه پره‌نسیپی په‌ره‌ستاندنی سیستمی سه‌رمایه‌داریی له‌سه‌ر بنه‌مای بوونی تاكی (ئازادی؟) چاوچنۆك و خۆپه‌رست بنیاد نراوه (واته یاسا هه‌ڕه‌مه‌كییه‌كانی بازاڕی ئازاد / با ئه‌م تاكه تاكێكی داهێنه‌ریش بێ)؛ له‌مه‌وه تراژیدیای ڕاسته‌قینه له ژیانی ئێمه‌دا (ئێمه‌ی مرۆڤایه‌تیدا) ئه‌وه‌یه، كه ناتوانین له نێوان خۆماندا دادوه‌ر و دادپه‌روه‌ر بین.
پێم وایه ئه‌وه‌ی كه ڕێش له ئێمه ده‌گرێ دادوه‌ر و دادپه‌روه‌ر بین، ته‌نها ڕه‌هه‌نده‌كانی سیفه‌تی خۆپه‌رستییه (واته به‌رژه‌وه‌ندییه‌كی خۆپه‌رستانه)؛ واته ئێمه به‌رژه‌وه‌ندی خۆمان له به‌رژه‌وه‌ندی هه‌موو ئه‌وانی دیكه (تاك، گه‌ل، نه‌ته‌وه، مرۆڤایه‌تی…) خۆشتر ده‌وێ. لێره‌شه‌وه ململانێی تراژیدیی و خوێناویی سه‌رهه‌ڵده‌ده‌ن و دروست ده‌بن (خۆپه‌رستیی تا ئه‌و ڕاده‌یه ڕه‌وایه، كه نه‌بێته هۆی چه‌وساندنه‌وه و مافخورانی ئه‌وی دیكه و فێڵكردن لێی؛ هه‌موو به‌رژه‌وه‌ندییه‌كیش له‌سه‌ر ئه‌م بنه‌مایه بنیاد نرابێ، به‌رژه‌وه‌ندییه‌كی ناڕه‌وا و سته‌مكارانه‌یه).
كه‌واته مرۆڤ ده‌بێ ئه‌م بازنه ته‌سكه‌ی به‌رژه‌وه‌ندی خۆپه‌رستییه تێك بشكێنێ، تا بتوانێ ژیان و ماف و به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌وانی دیكه‌ش ببینێ، نه‌ك ته‌نها هه‌ر هی خۆی؛ مرۆڤایه‌تی به‌م شێوه‌یه (به‌م ڕۆحیه‌ته) به‌خته‌وه‌ر ده‌بێ؛ واته به هاوكاری و ڕاستگۆیی، نه‌ك به‌و ڕكابه‌ریی و ململانێیه نائه‌خلاقییه‌ی، كه ڕاسته له لایه‌كه‌وه بزوێنه‌رێكی پێشكه‌وتنه، به‌ڵام له لایه‌كی دیكه‌شه‌وه هۆكاری چه‌وساندنه‌وه و ئازاری ملیاران مرۆڤی سه‌ر ئه‌م گۆی زه‌وییه‌یه. ده‌بێ هه‌وڵ بدرێ ئه‌م ناكۆكییه – كه سیفه‌تێكی بنه‌ڕه‌تیی سیستمی سه‌رمایه‌دارییه – له نێوان پێشكه‌وتن و چه‌وساندنه‌وه‌دا له‌ناو ببردرێ؛ واته پێشكه‌وتن ببێته هۆی له‌ناوبردنی برسیه‌تی و هه‌ژاری و دواكه‌وتوویی، نه‌ك قووڵتركردنه‌وه‌ی جیاوازییه چینایه‌تییه‌كان و پتركردنی دیارده خراپه‌كانی وه‌ك هه‌ژاری و برسیه‌تی و دواكه‌وتوویی، كه ئه‌مڕۆ به‌شێكی زۆری مرۆڤایه‌تی به‌ده‌ستیانه‌وه ده‌ناڵێنێ.
به‌ختیار محه‌مه‌د