جارێکی تر ئاکار محه‌مه‌د و ماردین ئیبراهیم … نه‌جمه‌دین سادق شێخانی
لێکۆڵینه‌وه:
هه‌میشه شیعری (بایۆگرافی) زوو ده‌ناسرێته‌وه‌و وا ناسراوه که هۆنینه‌وه‌شی ئاسانه، زۆر جار نزیك ده‌بێته‌وه له قسه‌ی رۆژانه و ژیانی رۆژانه‌ی شاعیر، به ئاسانیش دیوه ره‌ش و سپیه‌کانی خودی شاعیر وه‌ك یه‌ك تێیدا ده‌دۆزرێته‌وه. هه‌ر ره‌نگه ئه‌م هۆکاره بێت پاڵمان پێوه بنێت داوا له شاعیری به‌ڕێز کاک (ئاکار محه‌مه‌د) بکه‌ین و بڵێین: مه‌رج نییه هه‌موو تێکه‌ڵاوبوونێك به که‌لتوری گه‌لانی تر و نووسه‌رانیان وامان لێبکات چاولێکه‌ریی ئه‌وان بێ سێ و دوو تێمان بگه‌یه‌نێت ئه‌مه حاڵه‌تێکی دروسته‌و سه‌ر ده‌کێشێت بۆ داهێنان.
به حوکمی کاریگه‌ربوونی هه‌ندێك له نووسه‌رانی کورد به وێژه‌و وێژه‌وانانی فارس، هه‌ر له‌م ڕێیه‌وه‌ش ره‌نگه چه‌ند دیارده‌و خووه‌یه‌کی به‌د دزه بکات بۆ ژیانی تایبه‌تی هه‌ندێك له نووسه‌رانی کورد، یه‌کێك له‌و حاڵه‌تانه‌ش ئالووده‌بوونه به ماده هۆشبه‌ره‌کان، که به سووتانی دواڕۆژی ئاده‌میزاد دوایی دێت و به مردنێکی هێواش داده‌نرێت، وه‌ك شاعیرمان له چه‌ند جێیه‌کدا راستگۆیانه ده‌نووسێت:
(1)
من هاوڕێی کۆکایینم بە نەفەسی ڕۆژگار
(2)
بەدیار گۆرانیەکی داریوشەوە
دەرمان دەخۆم و سیگار لە دوای
سیگار دادەگیرسێنم
( بەشێک لە تێکستی:
بەدیار ئەم گۆرانیەوە دەڕشێمەوە
بەسەر ئایندەمدا)
***
ئێمه وه‌ك خوێنه‌ران مافی خۆمانه له سه‌ر کاره شیعریه‌کانی ئاکار محه‌مه‌د بدوێین، له سنووری ئه‌ده‌ب و بابه‌تدا جێی ستایشه کاتێك ده‌یالۆگێك له نێو خۆماندا دروست بکه‌ین، له پێناوی ده‌رچوون به ڕێگه چاره‌ی دروست بۆ هه‌ندێك له کێشه شیعریه‌کانمان، ئه‌مه‌ش به هیچ جۆرێك سنووربه‌زاندن نییه بۆ سه‌ر ئازادی تاك و تایبه‌تمه‌ندیه‌کانی ژیانی شه‌خسی شاعیر، حه‌زو ژیانی رۆژانه‌و په‌یوه‌ندیه‌کانی و هتد… جا خۆزگه هه‌مووان جیاوازی نێوان ئه‌و دوو خاڵه‌مان ده‌کرد. ئه‌مه‌یه ره‌خنه له جنێو جیا ده‌کاته‌وه.
ره‌نگه له دیدی که‌سێکه‌وه ئاکار محه‌مه‌د زۆر له‌بار بێت بۆ بینینی رۆڵی شانۆ‌و سینه‌ما وه‌ك ئه‌کته‌رێکی به توانا، به حوکمی ئه‌و کاراکته‌ره‌ی هه‌یه‌تی و توانای له نواندنی رۆڵی جیاواز، بۆیه زۆر گرنگه زیره‌کانه بتوانین توانا شاراوه‌کانی خۆمان که‌شف بکه‌ین، ئه‌گینا جێی سه‌رسوڕمان نییه دوای نزیکه‌ی 7 بۆ 8 ساڵ له نووسینی شیعر، کاك ئاکار نه‌توانێت ببێته خاوه‌نی شێوازی خۆی و ئێستاش سێبه‌رو کاریگه‌ریی شاعیرانی تری به‌سه‌ره‌وه بێت؟
ته‌نیا لێره‌دا چه‌ند نموونه‌یه‌کی تری کاریگه‌ری و نزیکیی شێوازی شاعیر ئاکار محه‌مه‌د به شاعیر ماردین ئیبراهیم ده‌هێنینه‌وه:
***
– له ده‌قی (خه‌دیجه گوڵاوی) ماردین ئیبراهیم ده‌ڵێت:
تۆش فریوی دونیات خوارد
– کاک ئاکار محه‌مه‌د له شیعرێکی دیوانه شیعریه‌که‌یدا (هه‌زار خه‌ون و یه‌ك نیشتیمان) ناونیشانێکی هه‌یه ده‌ڵێت:
فریوی ئه‌م دنیا تازه‌یه‌تان خوارد
***
– له ده‌قی (خه‌دیجه گوڵاوی) ماردین ئیبراهیم ده‌ڵێت:
تازه ئه‌وه‌ی چوو چوو خه‌دیجه
***
– کاك ئاکار له هه‌مان شیعریدا ده‌ڵێت:
ئاخر تۆ پێم ده‌ڵێیت بیر له رابردوو مه‌که‌ره‌وه
ئه‌وه‌ی چوو چوو
***
– له ده‌قی (رافایل) ماردین ئیبراهیم ده‌ڵێت:
سه‌ری به هه‌ر ماڵێکدا کردبا
ژنه‌کانیان نه‌زۆك ده‌بوون
به هه‌ر خاکێکدا ره‌تبوبا هه‌زار ساڵ باران نه‌ده‌باری
به هه‌ر باخێکدا ره‌ت بووبا هه‌رمێکان له ترسان ده‌وه‌رین
به هه‌ر مێرگێکدا ره‌ت بووبا ساڵێکی ره‌به‌ق ئه‌سپه‌کان ده‌یانحیلاند…
مناڵه‌کانیان به سك یه‌شه ده‌مردن
***
– کاك ئاکار له هه‌مان شیعریدا ده‌ڵێت:
ئه‌و به‌سه‌ر هه‌ر ماڵێکدا بفڕێت
ساڵێك خۆر له په‌نجه‌ره‌و ئینجانه‌کانیان نادات…
یان له‌برساندا ده‌مرن
***
به هه‌ر شه‌قامێکدا ره‌ت بم شۆسته‌کان ئه‌خه‌مه گومانه‌وه
***
ره‌نگه که‌سێك بپرسێت: زمان موڵکی هه‌مووانه‌و هه‌مووانیش ده‌توانن چۆن بیانه‌وێت سوود له زمان ببینن، ئه‌مه چ نه‌نگییه‌کی تێدایه؟ له وه‌ڵامدا ده‌بێت بگوترێت که زمان له هه‌زاران و ملیۆنان وشه پێکدێت، ئایا شاعیر له‌و هه‌موو زاراوانه‌دا ته‌نیا له‌و ده‌سته‌واژانه به هره‌مه‌ند بوو که شاعیرانی پێش ئه‌و هۆنیویاننه‌ته‌وه‌و به‌کاریان هێناون و وێنه‌ی شیعریی و بابه‌تیان لێ سازاندوون؟
نامه‌وێت نووسینه‌که‌م هه‌مووی به هێنانه‌وه‌ی نموونه‌ی تر پڕبکه‌مه‌وه، به‌س ئه‌وه‌ی له دڵم گران بوو ئه‌وه‌یه که کاك ئاکار له چاوپێکه‌وتنه‌که‌ی که‌ناڵی (ئێن ئاڕ تی) دا نه‌ك نکۆڵی ئه‌وه ده‌کات کاریگه‌ریی شاعیره کورده‌کانی له‌سه‌ر بێت، به‌ڵکو ده‌ڵێت : ” بڕوا بکه زۆر که‌م ده‌خوێنمه‌وه به کوردی”. له خوله‌کی 26.
یان ده‌ڵێت: ” زیاتر به رۆمانه عه‌ره‌بی و سوریه‌کان ده‌ستم پێ‌کرد” خوله‌کی 27.38
هه‌روه‌ها ده‌ڵێت: ” من زیاتر ته‌ئسیری ئه‌ده‌بیاتی فارسیم له‌سه‌ره”
من لێره‌دا لێی ناپرسم که تا چه‌ندێك زمانی عه‌ره‌بی ده‌زانێت و خوێندنه‌وه‌کانی به‌و زمانه به‌رده‌وامی پێ ده‌دات؟!
و لێشی ناپرسم ستایڵی (بورژواو ئوستوکراتی)ی چۆن له شیعردا پۆلێن کردووه؟!.. خوله‌کی: 14.
یان که باسی ستایڵی خۆی ده‌کات ده‌ڵێت ” ئه‌م جۆره شیعره هی دوای قۆناغی ڕێنیسانسه”. خوله‌کی: 12.10.
له کاتێکداجگه له قوتابخانه‌ی شیعری کلاسیك ئه‌وا هه‌موو ستایڵ و شێوازه‌کانی تر ی شیعری کوردی و جیهانیش هی دوای ڕێنیسانسن، چونکه:
سه‌رده‌می رابوون Renaissance
بریتی بوو له قۆناغی نێوان چاخی ناوه‌ند و سه‌رده‌می مۆدیرن له ئه‌وروپا، واتا له نێوان سه‌ده‌ی 14 بۆ 17ی زاینی .
+ تێبینی: ئه‌و خوله‌کانی لای وته‌کانه‌وه نووسیومن، مه‌به‌ستم له چاوپێکه‌وتنی ئه‌م لینکه‌یه، که کاك ئاکاری شاعیر له ته‌له‌فزۆنی ئێن ئاڕ تی ئه‌نجامیدا:
په‌راوێز:
””””””””’
1- / نموونه‌یه‌کی تری ستایڵی شێعری (بایۆگرافی) شاعیر، که چۆن زمان تیایدا ساده ده‌بێته‌وه:
من لەو شاعیرانەم کەم پێدەکەنم
کەم قسان دەکەم و کەم دەخۆم
کەم سێکس دەکەم
کەم پارەم پێیە و زۆر دەخوێنمەوە و
زوو بۆی دەچمە ژێر بار .
***
2- / ده‌بێت ئاماژه به ده‌ستپێشخه‌ریه‌کانی شاعیر بکه‌ین، به‌وه‌ی هه‌ندێک جار شتانێکی گوتووه بوێریی تیا ده‌بینرێت و شاعیرانی تری پێش خۆی باسیان نه‌کردووه، وه‌ك ئه‌وه‌ی گاڵته‌ی به هوتافی حیزبه‌کان دێت که یادی ئه‌نفال و کیمیاویی بقۆزنه‌وه بۆ به‌هێزکردنی پێگه‌یان و بازرگانی سیاسی به‌سه‌ره‌وه بکه‌ن، راسته لای هه‌موومان قوربانیه‌کان به‌شێکن له جه‌رگی ئێمه، به‌ڵام ته‌نانه‌ت تا ئێستاش نه‌مانتوانیوه تاوانباره راسته‌وخۆو ناراسته‌وخۆکانیش ده‌ستنیشان بکه‌ین، ئایا فڕۆکه‌وانێکی کیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه له فڕگه‌یه‌کی کوردستانه‌وه ئاودیو نه‌کرا؟ شاعیر ده‌ڵێت:
من لەو شاعیرانەم پێکەنینم دێت
بە یادە نیشتیمانیەکان بە
هەڵەبجە و بە ئەنفال !
بە گریان و پۆشاکە ڕەشەکان
بە هوتافی سیاسیە بێئەخلاقەکان
3- / به گشتی ئه‌و شێوازه شیعریه‌ی ماردین ئیبراهیم سه‌ری خوێنه‌ر سپی ده‌کات، نه‌ك هه‌ر ره‌شبینی تێدا ره‌نگ ده‌ده‌نه‌وه، به‌ڵکو زۆر به‌وه‌ستایانه شاعیر له دووی کاریگه‌رترین وێنه‌ی هه‌ره‌سی ناخ و شکست و گوناحیی و بێده‌سه‌ڵاتی و قوربانیی گه‌ڕاوه، که وا له خوێنه‌ر ده‌کات بگری و بگری و بگری… به‌ڵام لێره‌دا جێی خۆیه‌تی بپرسین: ئایا ئه‌مه پێوه‌ری شیعری ره‌سه‌ن و سه‌رکه‌وتووه لای خوێنه‌ری کورد که بیخاته گریان!
4- / به شێوه‌یه‌کی گشتی من ده‌ستخۆشی له کاك ئاکار ده‌که‌م ، که تا ئێستاش به‌هه‌ر چه‌شن و جۆرێك بووبێت! خاڵی پۆزه‌تیڤ ئه‌وه‌یه دنیا‌ی وێژه‌و وشه‌و ئه‌ده‌بیاتی هه‌ڵبژاردووه، نه‌ك مافیایی و بواره وێرانکاره‌کانی تری ژیان! هه‌ر وه‌ك له‌م چاوپێکه‌وتنه‌شدا ئاماژه‌ی پێ ده‌دات : نووسین و خوێندنه‌وه‌ن ژیریی و هوشیاری مرۆڤ په‌ره پێده‌ده‌ن و دنیا‌ی ده‌وروبه‌رو ده‌ره‌وه‌ی خۆی بۆ که‌شف ده‌که‌ن.