چیتر خه‌ڵك چه‌واشه مه‌كه‌ن .. ئه‌حمه‌د ره‌جه‌ب
له گه‌ڵ هه‌ر كۆسپ و ته‌گه‌ره‌یه‌ك رووبدات سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم و سه‌رۆكایه‌تی حكومه‌ت ئه‌گه‌رێنه‌وه بۆ قه‌وانه سوواوه‌كه‌و قسه‌ی بریقه‌دار وباسكردنی شایسته‌كانی خه‌ڵكی كوردستان و هه‌ڵكێشانی ئاخ به‌رامبه‌ر ره‌فتاری لایه‌نه سیاسییه‌كانی عێراق به عه‌ره‌بی سوننه‌و عه‌ره‌بی شیعه كه له پشته‌وه به خه‌نجه‌ر له پشتی گه‌لی كوردستانیانداوه به‌بێ ره‌چاوكردنی به‌هاكانی پێكه‌وه ژیان و هاوبه‌شی وبنه‌ماكانی سیستمی فیدراڵی و ده‌ستووری عێراق و هه‌موو ئه‌م جۆره قسانه بۆ ئه‌وه‌ی خۆڵ بكه‌نه چاوی خه‌ڵك و چه‌واشه‌یان بكه‌ن.
سه‌رۆكایه‌تی ھەرێم و سه‌رۆكایه‌تی حکومەتی کوردستان سوور بوون لە سەر قۆرخکاری دەسەڵات و نیازیان وابوو کوردستان بکەنە (موڵکی) خۆیان و تاكه حزبێك و، گوێ بە کەس نەدەن و، ھەر لەو روانگەیەوە بایەخیان بە مۆسته‌شار جاش و خاین و ترسنۆکی ھەڵاتوو پاشماوەی حیزبی بەعس و رژێمە خوێناوییەکەی سەدام حوسێن دا بە ناوی سوننەوه‌و ، ھەر ھەموو ئەمانە لە سەر بژێوی خێزانی پێشمەرگەو ھەژارو کرێکار‌و جوتیارو خەڵکی بێ دەرامەتی کوردستان نانیان ئه‌خواردو ئێستاش هه‌ر ئه‌خۆن و ، جێی خه‌وتن حه‌وانه‌وه‌و ئه‌من و ئاسایشیان بۆ دابێن كراوه، له پاڵ عه‌ره‌بی سوننه بایه‌خی زۆرتان دا به عه‌ره‌بی شیعه‌و به‌رژه‌وندی خۆتان كرنووشتان بۆیان برد،
ئێوه خۆتان سه‌رچاوه‌ی نه‌هامه‌تییه‌كانی گه‌لی كوردستانن و، هه‌ر خۆتان خاوه‌نی حكومه‌تێكی ئیفلیجن و قه‌ت ناتوانن خواست و داوای هاوڵاتیان بهێننه‌دی و، ئێوه درێژه‌پێده‌ری ئه‌و حكومه‌ته‌ن كه به خواست و ئاره‌زووی چه‌ند هه‌رزه‌ی كاڵفام و وه‌زیرێكی تا سه‌ر ئێسقان دز نه‌وتی كوردستانتان بۆ ماوه‌ی (50) ساڵ به‌بێ به‌رامبه‌ر داوه به توركیای داگیركه‌ر.
به‌ستنه‌وه‌ی كوردستان به توركیا زۆر مه‌ترسیداره و، حكومه‌ت به‌رامبه‌ر به توركیا بێده‌نگه‌و، له جیاتی حكومه‌ت پارتی دیموكراتی كوردستان خاوه‌ن بریاره‌و ، كێشه دروست ئه‌كات و، هێز به‌ملاو ئه‌ولا بڵاو ئه‌كاته‌وه‌و، شه‌ر له خزمه‌تی توركیا به‌رپا ئه‌كات. و، ئه‌وه‌ی رۆژى 12/11/2020 له پەرلەمانى عێراق بە زۆرینەى دەنگى شیعەو سونەکان یاسای وەرگرتنی قەرزیان بەبێ رەزامەندى کورد‌و په‌سه‌ند كرد‌و ئه‌وه‌ش ره‌نگدانه‌وه‌ی پێده‌سه‌ڵاتی و نه‌بوونی سه‌ربه‌خۆیی حكومه‌ته.
حكومه‌تی كوردستان بایه‌خی زۆری به عه‌ره‌بی سوننه‌داو، هه‌ولێر ئێستاشی له گه‌ڵدا بێت بووه به مۆڵگای به‌عسییه خوێنرێژه‌كان و ئه‌مه‌ش له به‌ر خاتری كۆنه‌په‌رست و دیكتاتۆره‌كانی ناوچه‌كه و ئه‌مریكاو، هه‌ر حكومه‌تی كوردستان بوو بایه‌خی به حزبه شیعه‌كانی پشكپشكێنه دا‌و هه‌موو كات باسی له ته‌وافق و سازان و شه‌راكه‌ت كردووه.
حكومه‌تی كوردستان ئه‌وه‌نده شاندی نارده به‌غداو هه‌موو جاریكیش بڵاو ئه‌كرایه‌وه گوایه گیروگرفته‌كانی نێوان هه‌ولێرو به‌غدا چاره‌سه‌ر بوون و رێككه‌وتنیان واژوو كردووه راست ده‌رنه‌چوون كه‌س گوێیان لێناگرێت و به درۆزن و ساخته‌چی فیڵباز ناویان ئه‌به‌ن و، خاڵی سه‌ره‌كی ئه‌وه‌یه حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رۆژانه ــ 250 ــ هه‌زار به‌رمیل نه‌وت ره‌وانه‌ی به‌غدا بكات بۆ كۆمپانیای (سۆمۆ) له به‌رمبه‌ریشدا حكۆمه‌تی ناوه‌ند پشكی ساڵانه‌ی هه‌رێم (بودجه) و مووچه‌ی مامۆستایان و فه‌رمانبه‌ران دابین ئه‌كات.
.بۆئه‌وه‌ی بوار به حكومه‌ت و كه‌سانی تر نه‌درێت یاری به هه‌ست و سۆزی هاوڵاتیانی كوردستان بكه‌ن و دوور بن له‌وه‌ی خه‌نجه‌ریان لێبدرێت پێویسته :
داوا له توركیا بكریت له خاكی كوردستان بچێته ده‌ره‌وه و، هه‌رچی بنكه‌ی سه‌ربازی و سیخوری هه‌یه بباته‌وه.
هه‌لوه‌شانده‌وه‌ی رێككه‌وتنه (50) ساڵه بر شه‌رمه‌زارییه‌كه له گه‌ڵ توركیا‌و چیتر نه‌وتی كوردستانی به خۆرایی پێنه‌درێت.
ئه‌و كه‌سانه‌ی له‌و رێككه‌وتنه‌ی توركیا به‌شدار بوون بدرێنه دادگا‌و سزا بدرێن چونكه ئه‌و كاره له ژێر په‌رده‌وه‌و به دزی و به‌بێ ره‌زامه‌ندی گه‌لی كوردستان و په‌رله‌مانی كوردستان كراوه.
حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رۆژانه ــ 250 ــ هه‌زار به‌رمیل نه‌وت ره‌وانه‌ی به‌غدا بكات بۆ كۆمپانیای (سۆمۆ) .
وازهێنان له هه‌ره‌شه‌و قسه‌ی نابه‌جێ وتومه‌ت دابه‌شكردن به سه‌رئه‌م و ئه‌و.
نه‌هێشتنی ره‌واڵه‌تی دزیی و گواستنه‌وه‌ی نه‌وت به ئاره‌ززی به‌رپرسانی باڵا.
دوور كه‌وتنه‌وه له كۆبوونه‌و له گه‌ڵ حزبه‌كانی كوردستان‌و هه‌وڵ بده‌ن كۆتایی به كات به سه‌ربردن بهێنن.
نابێت حزبه كانی كوردستان له كرده‌وه‌كانی حكومه‌ت بێده‌نگ بن.
پێویسته حكومه‌تی كوردستان وریا بێت و باش بزانێت قه‌ت رۆژێك له رۆژان سوننه به‌عسییه‌كان و تاقمی سه‌دام حوسه‌ێن و حه‌سه‌ن عه‌لی مجیدو نوری مالكی و هادی عامری و خیدر عه‌بادی دۆستی كورد نه‌بوون و حه‌زناكه‌ن كورد پێشبكه‌وێت و به ئاسووده‌یی ژیان به‌سه‌ر ببات.
15/11/2020
.