ژمارە سێی بڵاوکراوەی شیعر بڵاوکرایەوە
له هەفتەی ڕابردوودا ژماره‌ی سێیەمی بڵاوكراوه‌ی شیعر، چاپكراو ئێستا له‌كتێبخانه‌كاندا ده‌ستده‌كه‌وێت.
بڵاوكراوه‌ی شیعر، كه‌تایبه‌ته به نووسین و وه‌رگێڕان له‌باره‌ی شیعره‌وه له‌لایه‌ن هەریەک زانیار محه‌مه‌دو پشتیوان عه‌لی و ئارام سدیقه‌وه سه‌رپه‌رشتی ده‌كرێت جگه له‌چه‌ندان گوتار و شیعری وه‌رگێڕدراوی بیانی، هه‌روه‌ها گوتاری نووسه‌رانی وه‌ك د.محەمەد کەمال و به‌یان سه‌لمان و زانیار محه‌مه‌د و ئارام سدیق و پشتیوان عه‌لی له‌خۆگرتووه.
جگە لە دەقی شیعری هەر یەک لە شاعیران “ژان ژونێ، پۆڵ سیلان، هۆڵدەرلین، ئێدیت سوێدەرگران و سێرگی یەسەنین” هاوکات گوتار و لێکۆڵینەوەی هەریەک لە “ئالان بادیۆ، جێرەڵد. ئێڵ.برەنز، بنیامین پێرێ، مارتن هایدگەر و نزار ئاگری” لە خۆگرتووە، کە هەر یەک لە (وەلید عومەر، پەیمان عەلیپوور، فازڵ مەحمود وەلی، شاهۆ عوسمان، شوان ئەحمەد) گوتار و لێکۆڵینەوەکانیان وەرگێڕاوە. ئەمە بێجگە لە گوتارێکی د. محەمەد کەمال لەبارەی شیعری هۆڵدەرلینەوە و هاوکات لێکۆڵینەوەیەکی تێروتەسەلی خاتوو بەیان سەلمان لەسەر ژیان و شیعریی ئارتۆر ڕامبۆ.
هاوکات زانیار محەمەد لە گوتارێکدا ڕەخنەی شیعری ڕامیار مەحمود و ئارام سدیقیش ڕەخنەی ئەزموونە شیعرییەکەی کەژاڵ ئەحمەد و پشتیوانم عەلیش ڕەخنەی لە دونیای شیعری بەڕۆژ ئاکرەیی گرتووە.
ئەم ژمارەیەی بڵاوکراوەی شیعر لە دوتوێی 298 لاپەڕەدا چاپ و بڵاوکراوەتەوە و نرخی تەنها 1500 دینارە.