
ئیسلامبوونی كورد *.. به‌ختیار محه‌مه‌د
عه‌ره‌ب به‌خۆی ده‌ڵێ، كوردم به شمشێر كردۆته ئیسلام؛ كه‌چی كورد ده‌ڵێ، نا وا نییه.
ئه‌گه‌ر عه‌ره‌ب خۆی به شه‌ڕ بووبێته ئیسلام، ئایا ماقووڵه كورد (فارس) به خۆشی (به ئاشتی) بووبێته ئیسلام؟ با له‌م باره‌یه‌وه گوێ له‌م گوته‌یه‌ی نوعمانی كوڕی موقرین بگرین، بزانین – له ده‌مه‌ته‌قێیه‌كدا – چی به یه‌زدگردی پاشای فارس ده‌ڵێ: ((خواوه‌ند پێغه‌مبه‌رێكی بۆ ڕه‌وانه كردین تا بۆ چاكه‌كاری ببێته ڕێبه‌ری ئێمه و فه‌رمانی چاكه‌كاریمان پێ بكات و له خراپه و به‌ڵاكان دوورمان بخاته‌وه {…} پێشنیاری به هه‌ر هۆزێك كرد، بوون به دوو ده‌سته، ده‌سته‌یه‌ك باوه‌ڕیان هێنا و ده‌سته‌یه‌ك خۆیان لێ دوور خسته‌وه. ته‌نیا چاكه‌كاران باوه‌ڕیان به دینه‌كه‌ی هێنا. دواتر فه‌رمانی پێدرا له‌گه‌ڵ عه‌ره‌به نه‌یاره‌كانی بجه‌نگێت و له‌وانه‌وه ده‌ستی پێكرد. شه‌ڕی كرد تا هه‌موو عه‌ره‌به‌كان باوه‌ڕیان هێنا. یا به نادڵخواز یا به ڕه‌زامه‌ندییه‌وه شوێنی كه‌وتین. دواتر فه‌رمانی پێداین پێشنیاری دادپه‌روه‌ری خواپه‌ره‌ستی به نه‌ته‌وه‌كانی ده‌وروبه‌ری خۆمان بكه‌ین، ئێمه پێشنیاری دینه‌كه‌ی خۆمان به ئێوه ده‌كه‌ین كه چاكه به چاكه و خراپه به خراپ ده‌زانێت. ئه‌گه‌ر ڕازی نه‌بن گیرۆده‌ی به‌ڵا ده‌بن یانی ده‌بێ جه‌زیه بده‌ن و ئه‌گه‌ر به‌وه ڕازی نه‌بن، ته‌نیا جه‌نگ له نێوان ئێمه‌دا ده‌مێنێته‌وه. ئه‌گه‌ر باوه‌ڕ به دینه‌كه‌ی ئێمه بێنن، كتێبی خوا له‌ناو ئێوه‌دا به‌جێدێڵین و ده‌بێت فه‌رمان و ئه‌ركه‌كانی وه‌ك موسڵمانان بگرنه ئه‌ستۆ و ئێمه‌ش ده‌گه‌ڕێینه‌وه. ئه‌گه‌ر جه‌زیه بده‌ن، ڕازی ده‌بین و ده‌بینه پشتیوانی ئێوه، جیاواز له‌م دوو شێوه‌یه شه‌ڕتان له‌گه‌ڵ ده‌كه‌ین)).(1) ته‌نانه‌ت – وه‌ك ده‌زانین – له دوای مه‌رگی پێغه‌مبه‌ر زۆربه‌ی عه‌ره‌به‌كانیش له دوورگه‌ی عه‌ره‌بی له ئیسلام هه‌ڵگه‌ڕانه‌وه – ئه‌مه‌ش واتای ئه‌وه‌یه، كه به زۆر كراونه‌ته ئیسلام -، كه دواتریش ئه‌بوبه‌كر له جه‌نگی ڕه‌ده‌دا سه‌ركوتی كردن و هه‌مووانی به شه‌ڕ بۆ باوه‌شی ئیسلام گه‌ڕانده‌وه؛ ئه‌مه‌ش ده‌قی فه‌رمانێكی ئه‌بوبه‌كره بۆ سه‌ركوتكردنی هه‌ڵگه‌ڕاوه‌كان:
((بسم الله الرحمن الرحیم
ئه‌مه فه‌رمانی ئه‌بوبه‌كر خه‌لیفه‌ی پێغه‌مبه‌ره بۆ فڵان كه‌س كه بۆ شه‌ڕی هه‌ڵگه‌ڕاوه‌كان ڕه‌وانه‌ی ده‌كات و فه‌رمانی پێده‌دات تا ئه‌م جێگه ده‌توانێت له ئه‌نجامدانی ئه‌ركه‌كانی خۆی به ئاشكرا و نهێنی له‌خوا بترسێت. فه‌رمان ده‌دات له‌ڕێگه‌ی خوادا تێبكۆشێت و له‌گه‌ڵ نافه‌رمانه‌كان و هه‌ڵگه‌ڕاوه‌كان و ئه‌وانه‌ی باوه‌ش بۆ ئاره‌زووه شه‌یتانییه‌كانیان ده‌كه‌نه‌وه، بجه‌نگێت، سه‌ره‌تا پێشنیاری ئیسلامیان پێبكات، ئه‌گه‌ر ڕازی بوون، ده‌ستیان لێ هه‌ڵگرێت و ئه‌گه‌ر رازی نه‌بوون، هێرشیان بكاته‌سه‌ر تا ته‌سلیم ده‌بن {…} هه‌ركه‌س به پێشنیاره‌كانی خواوه‌ند رازی نه‌بێت بكوژرێت و له‌هه‌ر شوێنێك بێت و بگاته هه‌ر شوێنێك شه‌ڕیان له‌گه‌ڵ بكات. ته‌نیا له‌كاتی باوه‌رهێنان لێیان خۆش ببێت. ئه‌وه‌ی باوه‌ڕی هێنا، فێركارییه دینییه‌كانی فێربكات و ئه‌گه‌ر رازی نه‌بوون، شه‌ڕیان له‌گه‌ڵ بكه‌ن تا ئه‌و كاته‌ی خواوه‌ند سه‌ركه‌وتنتان پێده‌به‌خشێت. تاڵانییه‌كان له نێوان موسڵمانان دابه‌ش و پێنج یه‌ك بۆ ئێمه بنێرێت{…})). (2) به‌ناوبانگترین هه‌ڵگه‌ڕاوه‌ش له سه‌ره‌تای مێژووی ئیسلامدا و هه‌ر له سه‌رده‌می پێغه‌مبه‌ردا، عه‌بدوڵڵای كوڕی سه‌عدی كوڕی ئه‌بی سه‌رحی برای شیریی عوسمانی كوڕی عه‌ففانه (كه به هۆی عوسمانه‌وه پێغه‌مبه‌ر لێی خۆش بوو و نه‌یكوشت)، كه دواتر بووه‌ته‌وه به موسڵمان. هه‌روه‌ها عوبێدولڵای كوڕی جه‌حشی كوڕه پووری پێغه‌مبه‌ریش یه‌كێكه له سه‌حابه هه‌ڵگه‌ڕاوه یه‌كه‌مه‌كان له ئیسلام، كه هێشتا پێغه‌مبه‌ر خۆی له ژیاندا ماوه. هه‌ر له‌و سه‌رده‌مه‌شدا، سه‌حابه عه‌بدوڵڵای كوڕی خه‌تل له ئیسلام هه‌ڵگه‌ڕاوه‌ته‌وه و له‌گه‌ڵ فه‌تحكردنی مه‌ككه پێغه‌مبه‌ر بڕیاری كوشتنی داوه و لێی خۆش نه‌بووه و كوشتوویانه. ته‌نانه‌ت له سه‌رده‌می پێغه‌مبه‌ردا هۆز هه‌بووه هه‌ر هه‌مووی له ئیسلام هه‌ڵگه‌ڕاونه‌ته‌وه؛ به‌نموونه: وه‌ك هۆزی به‌نی حه‌نیفه له یه‌مه‌ن… پاشانیش له مێژووی ئیسلامدا، چه‌ندین زانا و فه‌یله‌سووف له ئیسلام هه‌ڵگه‌ڕاونه‌ته‌وه و به ئیلحاد و كوفر و زه‌ندیق تاوانباركراون؛ وه‌ك: ئیبن مقه‌فه‌ع، كه به زه‌ندیق تاوانبار كرا و ئه‌بوسوفیان له خاچی دا و به دڕنده‌ترین شێوه كوشتی؛ فارابی، ئیبن سینا، ئه‌بو عه‌لای مه‌عه‌ڕڕی، ئه‌بوبه‌كری ڕازی، یه‌عقوبی كوڕی ئیسحاق (كندی)، ئیبن نه‌دیم، ئیبن توفه‌یل، ئیبن هه‌یسه‌م، توسی، جاحیز، عه‌باسی كوڕی فیرناس، ئیبن روشد، محه‌مه‌د كوڕی شاكر، سابتی كوڕی سینان… تاد.(3)
ده‌بێ ئه‌وه‌ش بڵێین، ژماره‌ی ئه‌و غه‌زوانه‌ی، كه پێغه‌مبه‌ر خۆی به‌شداری تێدا كردوون، 26 تا 27 غه‌زون. له 9 تا 11 غه‌زوش خۆی ڕاسته‌وخۆ شه‌ڕی كردووه؛ ته‌نانه‌ت له غه‌زای (غابه) دا چه‌ند كه‌سێكیشی كوشتووه. له‌وكاته‌وه‌شی، كه چۆته مه‌دینه و تا ساته‌وه‌ختی گرتنی مه‌ككه ((سی و پێنج سوپای بۆ شه‌ڕ ڕه‌وانه)) كردووه. (4) قورئانیش پێی ده‌ڵێ: ((يا ايها النبي حرض المؤمنين على القتال)). (الأنفال: 65)
به‌هه‌رحاڵ، له چیرۆكی فه‌تحكردنی (داگیركردن و غه‌زوكردنی) كوردستانیشدا هاتووه ده‌ڵێ: ((له ساڵی 20 ی كۆچی‌دا عومه‌ری كوڕی خه‌تتاب به سه‌ركردایه‌تی {عوتبه‌ی كوڕی فرقه‌د} سوپایه‌كی نارد، كه ده‌گه‌ڵ خه‌ڵكی {نه‌ینه‌وا} جه‌نگان و به‌زۆر كرانه موسڵمان، ئه‌مه به پێی ئه‌وه‌ی، كه بلازری له كتێبه‌كه‌ی خۆی {فتوح البلدان} دا ده‌یڵێ؛ به‌ڵام كوردی ناوچه‌كانی دیكه به ئاشتی هاتنه ژێر ده‌سه‌ڵاتی موسڵمانان و به جه‌زیه دان ڕازی بوون. هه‌ر له سه‌رده‌می عومه‌ری كوڕی خه‌تتابدا فتوحاتی ئیسلامی به‌رده‌وام بوو و ناوچه كوردییه‌كانی دیكه‌ی وه‌ك (تكریت، كوردی، مێرگ… تاد) یشی گرته‌وه. ده‌شڵێن سه‌ركرده‌ی موسڵمانان عه‌یاز كوڕی غه‌نه‌م، ئه‌م فه‌تحه‌ی ته‌واو كردووه و تا {ئامه‌د} ڕۆیشتووه، به‌ڵام دواتر كورد له ده‌سه‌ڵاتی موسڵمانان ڕاپه‌ڕیون و له‌م سۆنگه‌یه‌شه‌وه خه‌لیفه عوسمان سوپایه‌كی به سه‌ركردایه‌تی ئه‌بی موسای ئه‌شعه‌ری بۆ ناردوون و ئه‌ویش دووباره كوردستانی كۆنترۆڵ كردۆته‌وه و گه‌ڕاندوویه‌تیه‌وه بۆ ژێر ڕكێفی ده‌وڵه‌تی ئیسلامیی تازه له‌دایك بوو…)).(5)
گه‌لۆ، خۆ ده‌بینن! ته‌نانه‌ت ئه‌و سه‌رده‌مه شارێكی وه‌ك (تكریت) یش شاری كوردان و شارێكی كوردستان بووه، كه‌چی ئێستا چۆن بووه‌ته شارێكی عه‌ره‌بی ره‌سه‌ن. (موسڵ) یش هه‌ر به هه‌مان شێوه ته‌عریب كراوه: له سه‌رده‌می عومه‌ری كوڕی خه‌تتاب و له ساڵی 20 ی كۆچی‌دا، له‌سه‌ر ده‌ستی عوتبه‌ی كوڕی فه‌رقه‌د به شه‌ڕ موسڵ فه‌تح ده‌كرێ، پاشان عومه‌ر ئه‌و لاده‌با و هه‌رسه‌مه‌ی كوڕی عه‌رجه‌مه‌ی بارقی له شوێنی ده‌كاته والی موسڵ و ئه‌ویش یه‌كه‌مین كه‌سه، كه عه‌ره‌ب له‌م شاره جێ‌نشین ده‌كا.(6) ئێستاش هه‌ڵبه‌ت موسڵ به شارێكی عه‌ره‌بی حیسابه، نه‌ك كوردی و كوردستانیی.
هه‌ر له كتێبه‌كه‌ی بلازری (فتوحات البلدان) دا هاتووه: له سه‌رده‌می خه‌لافه‌تی عومه‌ردا، عه‌زره‌ی كوڕی قه‌یس، كه والی حه‌لوان بووه، هه‌وڵی داوه شاره‌زوور فه‌تح بكا، لێ نه‌یتوانیوه؛ ئینجا پاشان عوتبه‌ی كوڕی فرقه‌د هاتووه، به شه‌ڕكردن له‌گه‌ڵ كوردان فه‌تحی كردووه و خه‌ڵكێكیشی لێ كوشتوون. (7)
كورد له هه‌ندێك شوێن، ئه‌گه‌ر شه‌ڕیشی نه‌كردبێ، له‌جیاتی ئه‌وه به ناچاری (وه‌كو هه‌موو وڵات و گه‌لانی دیكه‌ی فه‌تحكراو و غه‌زوكراو) جه‌زیه‌ی داوه، پاشانیش هه‌ر به ناچاری بووه‌ته موسڵمان.
له پاژی پێنجه‌می ((مێژووی ته‌به‌ری)) و له ((باسی هه‌واڵی سه‌له‌مه‌ی كوڕی ئه‌شجه‌عی و كورد)) یشدا، كه له ده‌قه ئه‌سڵییه عه‌ره‌بییه‌كه‌یدا پاژی چواره‌مه، به‌م شێوه‌یه باسی سه‌ره‌تای موسڵمانبوونی كورد ده‌كا: ((سه‌لمان كوڕی بوریده ده‌ڵێت: كاتێك سوپایه‌ك له موسڵمانان له‌لای سه‌روه‌ری باوه‌ڕداران { مه‌به‌ستی له عومه‌ری كوڕی خه‌تتابه} كۆده‌بوویه‌وه، یه‌كێك له شاره‌زایانی زانست و فیقهی ئیسلامی ده‌كرده سه‌ركرده‌یان، ده‌سته‌یه‌ك لای ئه‌و كۆبوونه‌وه و سه‌لمه كوڕی قه‌یسی ئه‌شجه‌عی كرده سه‌ركرده‌ی ئه‌وان و وتی: به‌ناوی خواوه‌ند به‌ڕێكه‌وه و له‌ڕێگه‌ی خواوه‌ند له‌گه‌ڵ ناباوه‌ڕان به خوا بجه‌نگه و كاتێك ڕووبه‌ڕووی دوژمنه‌كانی خۆتان بوونه‌وه، پێشنیاری سێ كاریان پێ بكه‌ن، پێشنیاری ئیسلامیان پێبكه‌ن و ئه‌گه‌ر باوه‌ڕیان هێنا، له‌شوێنی خۆیان بمێننه‌وه و ده‌بێت زه‌كات بده‌ن، له تاڵانی موسڵمانان هیچیان به‌رناكه‌وێت و ئه‌گه‌ر بیانه‌وێت په‌یوه‌ستی ئێوه بن، هاوشێوه‌ی ئێوه‌ن، ئه‌گه‌ر باوه‌ڕیان نه‌هێنا، پێشنیاری دانی جه‌زیه‌یان پێبكه، ئه‌گه‌ر ڕازی بوون، له‌گه‌ڵ دوژمنه‌كانیان بجه‌نگن و به وه‌رگرتنی خه‌راج به‌جێیان بێڵن بێ ئه‌وه‌ی زیاد له توانای خۆیان به‌سه‌ردا بسه‌پێنن، ئه‌گه‌ر به‌دانی جه‌زیه ڕازی نه‌بوون له‌گه‌ڵیان بجه‌نگن چوونكه خواوه‌ند سه‌ركه‌وتنتان پێده‌به‌خشێت، ئه‌گه‌ر له‌قه‌ڵایه‌ك خۆیان حه‌شار دا و ویستیان به‌فه‌رمانی خواوه‌ند و پێغه‌مبه‌ر خۆیان به‌ده‌سته‌وه بده‌ن، به‌ته‌سلیم بوون به فه‌رمانی خواوه‌ند ڕازی مه‌بن چوونكه نازانن فه‌رمانی خواوه‌ند له‌باره‌ی ئه‌وانه‌وه چییه؟ ئه‌گه‌ر ویستیان په‌یوه‌ستی ئه‌هلی زه‌ممه ببن، پێشنیاری زه‌ممه‌ی خوا و پێغه‌مبه‌ریان پێ مه‌كه‌ن و زه‌ممه‌ی خۆتان پێشنیار بكه‌ن، ئه‌گه‌ر له‌گه‌ڵ ئێوه جه‌نگان، نامه‌ردی مه‌كه‌ن و خیانه‌ت مه‌كه‌نه پیشه و ئه‌ندامی كوژراوه‌كان مه‌بڕن و مناڵه‌كان مه‌كوژن.
سه‌لمه ده‌ڵێت: به‌ڕێكه‌وتین تا ڕووبه‌ڕووی دوژمنان بووینه‌وه، پێشنیاری ئه‌و سێ كاره‌مان پێكردن، به‌موسڵمان بوون رازی نه‌بوون، پێشنیاری خه‌راجمان پێكردن و رازی نه‌بوون، شه‌ڕمان له‌گه‌ڵ كردن و خواوه‌ند سه‌ركه‌وتنی پێبه‌خشین. جه‌نگاوه‌رانمان كوشت و ژن و مناڵه‌كانمان ئه‌سیر كرد و تاڵانییه‌كانمان له‌گه‌ڵ خۆمان هێنا {…})). (8)
ئه‌و سه‌ركردانه‌ی، كه كوردستانیان فه‌تح كردووه:
1- عه‌یازی كوڕی غه‌نه‌م (ئه‌مه‌یان سه‌ركرده‌ی باڵای فه‌تحه‌كان بووه).
2- سوهه‌یلی كوڕی عوده‌ی خه‌زره‌جی (مێژوو خۆی دووباره ده‌كاته‌وه: له كۆتایی سه‌ده‌ی بیسته‌میشدا، جارێكی دیكه خه‌رزه‌جیه‌كان { نزار خه‌زره‌جی} كورد و كوردستان ئه‌نفال ده‌كه‌نه‌وه).
3- مالكی كوڕی ئه‌شته‌ری نه‌خعی
4- عه‌بدوڵڵای كوڕی عه‌بدوڵڵای ئه‌نساری
5- ئه‌بو موسای ئه‌شعه‌ری
6- عوتبه‌ی كوڕی فرقه‌دی سه‌لمی
7- وه‌لیدی كوڕی عه‌قبه‌ی كوڕی موعیتی ئه‌مه‌وی
8- جه‌ریری كوڕی عه‌بدوڵڵای بجلی
9- نعمانی كوڕی مقرنی مزنی… (9)
په‌راوێز و ژێده‌ره‌كان:
1 – محمد بن جریر طبری، مێژووی ته‌به‌ری/ به‌رگی چواره‌م، وه‌رگێڕانی زانه‌ر محه‌مه‌د، ل 1594- 1595.
2- هه‌مان ژێده‌ر، ل 1345- 1346.
3- ئه‌نته‌رنێت.
4- محمد بن جریر طبری، مێژووی ته‌به‌ری / به‌رگی چواره‌م، وه‌رگێڕانی زانه‌ر محه‌مه‌د، ل 1254- 1256.
5- یوسف زیدان/ الفتح الاسلامي ((الاصلى)) لكردستان! الوطن 12 نوفمبر 2014.
6– احمد بن يحي بن جابر بن داود البلاذري, فتوح البلدان / ج1 (دار و مكتبة الهلال – بيروت, 1988), ص 323.
7 – هه‌مان ژێده‌ر، ل 325.
8 – محمد بن جریر طبری، مێژووی ته‌به‌ری / به‌رگی پێنجه‌م، وه‌رگێڕانی زانه‌ر محه‌مه‌د، ل 1958. ده‌قه عه‌ره‌بییه‌كه‌ی ئه‌م پاژه، كه له‌وێ پاژی چواره‌مه، به‌م شێوه‌یه ده‌ست پێ ده‌كا: ((حدثنى عبدالله بن كثير العبدي, قال: حدثنا جعفر بن عون, قال: أخبرنا أبوجناب, قال: حدثنا أبو المحجل الردينى, عن مخلد البكرى و علقمة بن مرثد, عن سليمان بن بريدة, ان أمير المؤمنين كان اذا اجتمع اليه جيش من أهل الايمان أمر عليهم رجلا من أهل العلم و الفقه؛ فاجتمع اليه جيش, فبعث عليهم سلمة بن قيس الأشجعى فقال: سر باسم الله, قاتل فى سبيل الله من كفر بالله؛ فاذا لقيتم عدوّكم من المشركين فادعوهم الى ثلاث خصال: ادعوهم الى الاسلام فان أسلموا فاختاروا دارهم فعليهم فى أموالهم الزكاة؛ و ليس له‌م فى فىء المسلمين نصيب, و ان اختاروا أن يكونوا معكم فلهم مثل الذى لكم, و عليهم مثل الذى عليكم؛ فان أبوا فادعوهم الى الخراج؛ فان أقروا بالخراج فقاتلوا عدوّهم من وراءهم؛ و فرّعوهم لخراجهم؛ ولا تكلّفوهم فوق طاقتهم؛ فان أبوا فقاتلوهم؛ فان الله ناصركم عليهم؛ فان تحصّنوا منكم فى حصن فسألوكم ان ينزلوا على حكم الله و حكم رسوله؛ فلا تنزلوهم على حكم الله؛ فانكم لا تدرون ما حكم الله ورسوله فيهم! و ان سألوكم أن ينزلوا على ذمّة الله و ذمّة رسوله فلا تعطوهم ذمّة الله و ذمّة رسوله؛ و أعطوهم ذمم أنفسكم, فان قاتلوكم فلا تغّلوا ولا تغدروا ولا تمثّلوا, ولا تقتلوا وليدا. قال سلمة: فسرنا حتى لقينا عدوّنا من المشركين, فدعوناهم الى ما أمر به أمير المؤمنين, فأبوا ان يسلموا, فدعوناهم الى الخراج فأبوا أن يقروا, فقاتلناهم فنصرنا الله عليهم, فقتلنا المقاتلة, وسبينا الذرّية, و جمعنا الرّثة […] )). ئێستا به‌ده‌رده‌كه‌وێ، كه ته‌رجه‌مه كوردییه‌كه كه‌موكوڕی زۆره. بڕوانه: تاريخ الطّبرى / تاريخ الرسل والملوك لأبى جعفر محمد بن جرير الطّبرى (224- 310 هـ), الجز‌ء الرابع, تحقيق: محمد أبوالفضل ابراهيم, ص 186, 187.
9 – مجلة العلوم الاسلامية, العدد (15 / 2), 2104 م. نازانم بۆ لێره ناوی سه‌له‌مه‌ی كوڕی ئه‌شجه‌عی نه‌هاتووه؟
به‌ختیار محه‌مه‌د