مار و تووله‌مار *… به‌ختیار محه‌مه‌د
كێ ده‌زانێ بۆ ناوی عوسمان له ناو كوردان (تور‌كان) زۆره، به‌ڵام له ناو عه‌ره‌بان كه‌مه (به تایبه‌تی عه‌ره‌بی عێراق و دوورگه‌ی عه‌ره‌بی و كه‌نداو)؟ من ده‌ڵێم: ڕه‌نگه له‌به‌ر ئه‌وه بووبێ، كه عه‌ره‌ب ده‌زانێ واتای ناوه‌كه واتایه‌كی قۆڕه: (مار و تووله‌مار)؛ به‌ڵام كورد هه‌رگیز نه‌یزانیوه واتای چییه، هه‌ر هێنده‌ی زانیوه (ئه‌ویش له زاری مه‌لاكانه‌وه)، كه ناوه‌كه ناوی سێیه‌مین خه‌لیفه‌ی موسڵمانانه و ناوێكی پیرۆزه و له‌سه‌ر ئه‌م بنه‌مایه به لێشاو ئه‌م ناوه‌یان له خۆیان ناوه.
پێده‌چێ توركیش هه‌ر له‌سه‌ر بنه‌مای ناوی (عوسمانی یه‌كه‌می كوڕی ئه‌رته‌گول) ی دامه‌زرێنه‌ری ئیمپراتۆریه‌تی عوسمانیی (كه ئه‌م ناوه‌ش هه‌ڵبه‌ت هه‌ر بۆ عوسمانی كوڕی عه‌ففان ده‌گه‌ڕێته‌وه)، حه‌زیان له‌م ناوه بێ و ئه‌م ناوه له منداڵه‌كانیان ده‌نێن (چونكه له ناو توركانیش ئه‌م ناوه باوه).
له كوردستانی باشووریشدا، به تایبه‌تی ده‌ڤه‌ری هه‌ولێر، له پاڵ ناوه ئایینییه‌كانی دیكه زۆر حه‌زیان له‌م ناوه‌یه، ئه‌گه‌رچی له‌م سێ ده‌یه‌ی دوایی (له دوای ڕاپه‌ڕینه‌وه)، كه ناوی منداڵی كورد كه‌وته به‌ر شاڵاوی ناوی عه‌ره‌بی و به ناوی ئایینه‌وه زۆربه‌ی ناوه‌كان بوونه ناوی عه‌ره‌بی – ئایینیی (من له نه‌خۆشخانه‌ی له‌دایك بوونم، ئاگاداری ئه‌م شاڵاوه بووم)؛ ده‌ڵێم له‌م سێ ده‌یه‌یه‌دا ناوی عوسمان له به‌رانبه‌ر ناوه‌كانی دیكه‌ی وه‌ك محه‌مه‌د و ئه‌حمه‌د و عومه‌ر… ته‌واو پاشه‌كشه‌ی كردووه، چونكه ناوێكی واتا نه‌رێنییه: (مار و تووله‌مار). له‌م باره‌یه‌شه‌وه عه‌ره‌ب به خۆیان ده‌ڵێن: ((أن الثعبان يلقب بأبي عثمان)).
ته‌نانه‌ت له گۆكردنیشدا ناوی (عوسمان = عثمان) له‌چاو ناوه عه‌ره‌بییه دینییه‌كانی وه‌ك محه‌مه‌د و ئه‌حمه‌د و عه‌لی و عومه‌ر، ناوێكی سووك و موسیقیی و خۆش نییه.
نابێ ئه‌وه‌ش له‌بیر بكه‌ین، كه ناوی عوسمان له ناو میلله‌ته موسڵمانه سوننه‌كانی وه‌ك تورك و كورددا هه‌یه و باوه، ده‌نا – وه‌ك ده‌زانن – شیعه به عه‌ره‌ب و غه‌یره عه‌ره‌بیشیه وه، نه‌ك هه‌ر ئه‌م ناوه له منداڵه‌كانیان نانێن، به‌ڵكو (هه‌روه‌ك ناو و كه‌سایه‌تی عومه‌ر و عائیشه و ئه‌بوبه‌كر) دوژمنی سه‌رسه‌ختی ناو و كه‌سایه‌تی عوسمانیشن. له‌مه‌شه‌وه به‌ده‌رده‌كه‌وێ، كه چۆن كورد و هاوشێوه‌كانی (له تورك و ئه‌فگانی و پاكستانی…)، له‌م دابه‌شكارییه مێژووییه مه‌زهه‌بیه‌دا، ئه‌وجا چ به فریودان بێ چ به زۆره‌ملێ، بووه‌ته پاشكۆی ئایینی به‌ر له پتر 1400 ساڵه‌ی عه‌ره‌بی قوڕه‌یشیی، ئه‌گه‌رنا كورد چ پێوه‌ندییه‌كی به شه‌ڕ و ملانێی سیاسی و ئایینی نێوان كه‌سایه‌تییه ئایینییه قوڕه‌یشییه‌كانی به‌ر له پتر 1400 ساڵه‌ی دوورگه‌ی عه‌ره‌بییه‌وه هه‌یه؟!
ئه‌وه‌ش ده‌زانم، كه كورد به حوكمی ئه‌وه‌ی زۆرینه‌ی سوننه‌یه، به كرده‌وه دووره و دوور بووه له‌م ملانێ خوێناوییه مه‌زهه‌بییه‌ی نێوان شیعه و سوننه؛ به‌ڵام له‌گه‌ڵ هه‌ندێش، كه‌م كوردی ئیمانداری سوننه هه‌یه، كه ڕقی له بیروباوه‌ڕی شیعه نه‌بێ و ته‌نانه‌ت به موسڵمانیشیان نازانن (شیعه‌ش به هه‌مان شێوه به‌رانبه‌ر به سوننه).
ده‌وجا، ئاوێ بێنه و ده‌ستان بشۆ! داخۆ كێهه‌یان ئیسلام و موسڵمانی ڕاسته‌قینه‌ن؟ شیعه یان سوننه؟ هه‌روه‌ك چۆن، ئاخۆ كامه‌یان مه‌سیحیی ڕاسته‌قینه‌ن؟ كاتۆلیك؟ یان پرۆتستانت؟ یانیش ئه‌رته‌دۆكس؟… به واتای: خوا (الله) كامه مه‌زهه‌بیانی قبووڵه و كامه مه‌زهه‌ب به ئایینی ڕاسته‌قینه‌ی خۆی ده‌زانێ؟…
له وه‌ڵامی ئه‌م پرسیارانه‌دا، ئێمه‌ش ناچارین وه‌ك بابای ئیمانداری موسڵمان بڵێين: ((الله یعلم)).
- تووله مار (مارتووله) به واتای: به‌چكه مار، ماری باریك… دێ. بنۆڕه فه‌رهه‌نگی هه‌نبانه بۆرینه، هه‌ژار، ل 156، 789.
- ناوی عوسمان به واتای جووچكه‌ی باڵنده‌یه‌كیش دێ به ناوی (حوبارا)، كه له بیاباندا ده‌ژی و له مریشك گه‌وره‌تره و هێلكه‌كانی له ناو لمدا ده‌شارێته‌وه؛ له‌لای عه‌ره‌ب نموونه‌ی گه‌مژه‌یی و گێلایه‌تییه، چونكه هێللانه‌كه‌ی خۆی له‌بیر ده‌كا و ده‌چێته هێللانه‌ی دیكه.
به‌ختیار محه‌مه‌د