
ترس لە ناڕەزایەتی، ئاگرێك، كه به‌سه‌ركوتكردن، زیاتر بڵێسه ده‌ستێنێ.. مه‌سعود مه‌موزینی
ئه‌و ڕێگرییه‌ی لە مامۆستایان كرا له هاتنه‌ناوه‌وه‌ی هه‌ولێر، بۆ دەربڕینی ناڕەزایەتی لەبارەی كێشەی مووچە و مافە سه‌ره‌تاییه‌كانیان، كارێكی لۆژیكی نه‌بوو، بۆیه سه‌ركوتكردن و ڕێگری له‌خه‌ڵك بۆ خۆپیشاندان، نه‌ك ته‌نیا ڕێگاچاره‌یه‌ك نییه بۆ ئه‌م قه‌یرانه، به‌ڵكو بێتوانایی حكومه‌ت له‌چاره‌سه‌ری كێشه سه‌ره‌كییه‌كانی خه‌ڵك ده‌رده‌خات.
خۆپیشاندان و مانگرتن، یه‌كێك له سه‌ره‌تاییترین مافی هاووڵاتییه، به‌ڵام ئەم ڕووداوە جارێكی تر ئەو ڕاستییە ده‌رده‌خات كە حكومەتی هەرێمی كوردستان له ساڵانی ڕابردوو هیچ ڕێگاچاره‌یه‌كی بۆ چاره‌سه‌ری كێشه‌ی موچه و قوت و گوزه‌رانی خه‌ڵك نه‌بووه، لەجیاتی ئەوەی بە جدییەوە بۆ چارەسەری ئەم كێشەیە هەوڵبدات، هه‌موو هێزی خۆی بۆ ڕێگری و سه‌ركوتكردنی هه‌ر دەربڕینێكی ده‌نگی ناڕەزایەتی به‌كارهێناوه.
بۆیه بۆ ڕه‌وایه‌تیدان به‌سه‌ركوت كردن، تۆمه‌ت به‌خشین و ئاژاوه و به‌كرێگیراوی و ده‌یان شتی كه ده‌داته پاڵ خۆپیشانده‌ران. كه ئه‌وه‌ش لێدانه له كه‌سایه‌تی ناڕازییه‌كان، تاوه‌كو ڕه‌وایه‌تی ئه‌و خۆپیشاندانه بخاته ژێر پرسیاره‌وه، كه نه‌توانن ببنه پێشڕه‌وی خه‌ڵكانێكی ناڕازی و جۆش و خرۆش نه‌ده‌نه ئه‌و كه‌سانه‌ی كه تا ئێستا بوێری ئه‌وه‌یان نه‌بووه ده‌نگ هه‌ڵبڕن. ئیتر بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌یان هه‌موو ئامرازێكی به‌كارهێناوه، له‌ڕێگای هێز و ڕاگه‌یاندن و ترس و تۆقاندن.
ئه‌م ترسه‌ی حكومه‌ت له خۆپیشاندان، ڕه‌گوڕیشه‌ی له واقعێكی سیاسی و مێژوویی داكوتاوه، حكومه‌ته خۆسه‌پێنه‌كان، هه‌میشه هه‌وڵی ئه‌وه‌یانداوه، كۆمه‌ڵگا له ئاستی سه‌ره‌تاییترین خواسته‌كانی خۆی كه بژێوی ژیان و ئه‌منیه‌ته، ڕابگرن، به‌هه‌مانشێوه‌ی كه له تیۆره‌كه‌ی پێداویستییه‌كانی هه‌ره‌می مازلۆ هاتووه، ئه‌گه‌ر خه‌ڵك له‌گه‌ڵ پێداویستییه سه‌ره‌تاییه‌كانی خۆی ده‌ست و په‌نجه لێبدات، كه‌متر بیر له مافی هاووڵاتیبوون و ئازادی و گه‌شه‌سه‌ندنی فیكری خۆیان ده‌كه‌نه‌وه. كه هه‌میشه ترسی ئه‌و جۆره حكومه‌ته له هۆشیاری و گەشەی کەسایەتیی مرۆڤەکانه.
كه‌واته گرفته‌كه له‌وه‌دانییه كه ده‌سه‌ڵات توانای چاره‌سه‌ری گرفتی موچه‌ی نییه، به‌ڵكو ئامانجی ئه‌وه‌یه، خه‌ڵك له‌ڕووی گوزه‌ران و ئابوورییه‌وه گرێدراوی حكومه‌تبن، چونكه ئه‌و كه‌سه‌ی كه نیگه‌رانییه‌كانی له پڕكردنه‌وه‌ی پێداویستییه سه‌ره‌تاییه‌كانی كورت ده‌بێته‌وه، كه‌متر بیر له ئازادی و بونیادنانی خۆی ده‌كاته‌وه. به‌ڵام ئه‌م ستراتیژییه له‌وانه‌یه له ماوه‌یه‌كی كورد هاوكاربێت له كۆنترۆلی بارودۆخه‌كه، به‌ڵام له درێژماوه بارودۆخه‌كه ئالۆزتر و قه‌یرانه‌كان قووڵتر ده‌كاته‌وه.
بۆیه ناتوانرێت به‌شێوه‌یه‌كی به‌رده‌وام خه‌ڵك له قۆناغی سه‌ره‌تایی ڕابگیرێت، له كۆتاییدا خواسته سه‌ركوتكراوه‌كان، به‌شێوه‌یه‌كی تر خۆی ده‌رده‌خات و چه‌ند دره‌نگتر وه‌ڵامی ئه‌م داخوازیانه بدرێته‌وه، هێزی ئه‌م ناڕه‌زایه‌تیانه زیادتر ده‌بێت.
ئه‌مه‌ش بۆ هەرێمی کوردستان كه به دوژمن چوارده‌ور دراوه و هه‌میشه له‌دوای ده‌رفه‌تێكن له‌ناوت به‌رن، مه‌ترسیداره و له‌وانه‌یه ئه‌وه‌ی كورد به‌ده‌ستیشی هێناوه له‌ده‌ستی بدات.
بۆیه حكومه‌ت ده‌بێت له‌وه تێبگات، كه سه‌ركوتكردن و هه‌ڕه‌شه ناتوانێت ناڕه‌زایه‌تییه‌كان له‌ناوببات، به‌ڵكو ڕێگاچاره‌ی ڕاسته‌قینه گوێگرتنه له داواكاری خه‌ڵك و شه‌فافییه‌ته له داهاته ئابوورییه‌كان و پێشكه‌شكردنی ڕێگاچاره‌ی ڕاسته‌قینه‌یه بۆ باشتر كردنی ژیانی خه‌ڵك.
مێژوو ده‌ریخستووه ئه‌و حكومه‌تانه‌ی له‌جیاتی چاره‌سه‌ری قه‌یران، ڕوو له دامركاندنه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تییه‌كان ده‌كه‌ن، زوو یا دره‌نگ ڕووبه‌ڕووی توڕه‌یی خه‌ڵك ده‌بنه‌وه، كه ئه‌وكاته له‌وانه‌یه زۆر دره‌نگ بێت بۆ چاره‌سه‌ر.