ژیار .. شار جیاوازی و ده‌لالات … د.نصرعارف – ئاماده‌كردنی :ڕێبازمحمد جزا
بۆئه‌وه‌ی به‌های به‌ده‌ستهێنانی ” ژیار” بزانین ، ئامانج له‌گه‌شه‌سه‌ندنی بنه‌ڕه‌تی كۆمه‌ڵگاكانی مرۆڤایه‌تی و هه‌ژاندنی ئه‌م چه‌مكه بۆئه‌وه‌یه تێبگه‌ین ، تاكو ئێستاش كاریگه‌ری هه‌یه به‌سه‌ر شارستانییه‌ته‌وه ،مه‌به ست له ژیار چیه ؟ پێكهێنه‌ر و توخمه‌كانی چین ؟ ژیار په یوه‌ندی چییه به شاره‌وه ؟ ئایا ئه‌م دووزاراوه‌یه هاوواتان یان جیاوازن له‌واتادا ؟…..
ژیار”شار”ی رۆژئاوایی:
گوته‌زای “ژیار” له‌وه‌رگێڕانی به‌ر بڵاوی زمانی ئینگلیزی دا به “Civilization”وه رگیراوه ،كه ژینالۆژیاكه‌ی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ بۆ كۆمه‌ڵێك بنه‌چه ، هه‌روه‌ها له‌زمانی لاتینی دا ؛ “Civiltiesبه مانای شار،”Civis یان هه‌ركه‌سێكی نیشته جێی شار،”Cities ئه‌مه‌ش لای هاوڵاتی رۆمانی نه‌ناسێندراوه له‌به‌رئه‌وه‌ی كه باڵاترن له به‌ربه‌ریه‌كان . هیچ ئاڵوگۆڕێكی هاوشێوه ی “Civilization نیه هه‌تا سه‌ده‌ی هه‌ژده كاتێك “دی میرابۆ” له (مقال فی الحضاره) ده‌ری بڕی ، به‌ڕه‌چاوكردنی ئه‌وه‌ی كۆیلایه‌تی(رق) ی سروشتی هه‌ر گه‌لێك و ته‌مه‌نیان و مه عریفه‌ی بڵاو بۆ وه ، یان به‌ڕه‌چاوكردنی سوودی زانستی و گشتیان . ئه‌وه‌ی له‌م سه‌ره‌تایه‌دا بۆئێمه زۆر به‌نرخه ئه‌و به‌كارهێنانانه‌ی وشه‌كه‌یه بۆ یه‌كه م جاركه سیفاتی رۆحی و دروستكاری كه‌به شێوه‌یه‌كی هه‌نده‌كی ته‌حقیق ده‌بێت له ژیانی به‌شه‌ری ئه‌وروپی دا .
له كه‌توار –واقع – دا داتاشینی بێژه‌ی Civilization”” له چه‌مكی “Cities” به‌مانای شار كه خرایه ڕوو ده‌لالاته‌كانی دیارنه‌بوو ،بێژه‌ی یه‌كه‌م ،پشت ده‌به‌ستێت به دابه‌ش بوونی به سه‌ر سێ قۆناغ دا له ئه‌وروپا:
قۆناغی شار له‌پێش پیشه سازی :سه‌رهه‌ڵدانی شاری ئه‌وروپی له‌چاخی گریك دا ، ده‌ربڕینه له یه‌كه‌یه‌كی سیاسی ته‌واوكۆ كه خاوه‌نی حكومه تی سه‌ر به‌خۆ و سیستمی سیاسی تایبه‌ت بوون ، به‌چونه ناوه‌وه‌ی مه‌سیحیه‌ت له‌ئه‌وروپا ، مه‌ركه‌زیه‌تی شار له ده‌وری كاتدرائی ده‌سوڕایه‌وه ، به‌تایبه‌تی له سێبه‌ری دواكه‌وتن (تدهور)وه‌زیفه‌ی شاروئیداره‌دانی دا ، له‌گه‌ڵ سه‌ره‌تای شه‌ڕی ئیسلامی- مه‌سیحی ، شاری ئه‌وروپی ، شێوازی بازرگانی و سه‌ربازی وه‌رگرت ، له‌پاڵ لایه‌نه ئاینیه كه‌ی دا ، پاش كه‌مێك رۆڵی شار گه‌ڕایه‌وه ئاستی ژیانی و پاشان چووه سه‌ده تاریكه‌كانه‌وه ( ئه‌ڵبه‌ته من له‌گه‌ڵ ئه‌م بێژه‌یه نیم ده‌كرا بووترایه سه‌ده‌كانی ناوه‌ڕاست ) .
قۆناغی شاری پیشه‌سازی :كه‌به‌رئه‌نجامی شۆڕشی پیشه سازیه و شاری ئه‌وروپی فراوان كرد و كردی به مه‌ركه‌زی و ژماره‌یه‌كی زۆری كرێكار‌و ڕێكخراو، به‌سوڕانه‌وه به‌دوای گواستنه‌وه له گونده‌وه بۆ شار گۆڕاو له‌وێشه‌وه بۆ نیشتمانی ئابووری بازاڕ و ده‌سه‌ڵاتی سیاسی ئاراسته‌كراو له‌گه‌ڵاله كردنی مێژووی جیهان له مێژووی شاردا.
قۆناغی میترۆ پۆلیتان :قۆناغی گه‌شه ی شار دوای گه‌شه سه ندنی سه‌رمایه‌داری و گه‌شه ی ته كنۆلۆجی و سه‌ر هه‌ڵًدانی كۆمپانیا كیشوه‌ر بڕه‌كان و ڕێكخراوه نێو ده‌وڵه‌تیه‌كان و سه‌رهه‌ڵدانی مه ركه‌زه جیهانیه‌كانن كه‌نوێنه‌رایه‌تی بیره ئاڵۆزه‌كانیان ده‌كرد ، ده‌رباره‌ی شاره جیاواز‌و دووره ده‌سته‌كان كه په‌یوه‌ست نین به شار-دایك وپه‌یوه‌ست بوونی باوه‌ڕپیێكراو.
پێوه‌ره‌كانی هاوتای یپێناسه‌كانی چه‌مكی” “Civilization ،به‌نمونه وه‌كو ئه‌وه‌ی وڵدیورانت ناساندوویه‌تی به‌وه‌ی كه سیستمێكی كۆمه‌ڵایه‌تی یه مرۆڤ دیاریده‌كات له زیادكردنی به‌رهه‌می رۆشنبیری دا،كه‌چوار بنه‌مای بۆ داناوه: ده‌ستكه‌وته ئابوریه كان ،سیستمی سیاسی ،دۆگمه‌كانی دروستكاری ، به‌دواداچوونی ئه‌ده ب و هونه‌ره‌كانه به‌بێ هیچ ڕیگرییه‌كی گه‌وره بۆ چونه ناو فكری ئه‌وروپیه‌وه له چه‌مكی (“Civilization) كه لێره دائه‌م چه‌مكه ده‌بێته هاوواتای رۆشنبیری ،ئه‌وه‌ی كه‌مته‌رخه‌م ده‌بێت له ڕووی پێشكه‌وتنی مادییه‌وه وه‌ك هاوه‌ڵانی فكری ئه‌ڵمانی ،ئه‌وانه ی پێشكه‌وتووده‌بن به‌ته‌واوه‌تی له هه‌موو مه‌وداكانی داوه‌كو بیریارانی فه‌ره‌نسی، ئاماژه‌یان بۆكردووه .
ئه‌وه‌ی تێبینیه كرۆكی چه‌مكه‌كه كورتكردنه‌وه‌ی تایپ وگه‌شه‌ی ژیانی ئه‌وروپیه به كۆی مه‌ودا و به‌و ئیعتباره گه‌وره‌یه‌ی كۆمه‌ڵگه و ئاستی راقی بوونی و گه‌شه كردن وپێشكه‌وتنی به‌شه‌ری و به پێچه‌وانه بوونه‌وه‌ی ئه‌ودابه‌ش بوونانه‌ی كه خرانه ڕوو له قۆناغه‌كانی گه‌شه‌ی مرۆیی كه به‌زۆری چون بۆجوڵه‌ی یه‌كه‌می مێژووی ئاراسته‌كراو له نمونه‌ئه‌وروپی یه‌كه‌ی دا له گه‌شه‌سه‌ندنی پیشه‌سازی.
ژیار له خوێندنه‌وه‌ی عربی دا : الحضارة في القراءة العربية:
له‌سه‌ره‌تاكانی سه‌ده‌ی بیسته‌م دا ,به‌هاتنه ناوه‌وه‌ی كۆڵۆنیالیزم ،بۆناو وڵاتانی عه‌ره‌بی ،بێژه‌ی “Civilization” گواسترایه‌وه بۆناو فه‌رهه‌نگی عه‌ره‌بی ،به‌ریه‌ك كه‌وتنێكی ڕوون هه یه له‌چه‌مكه‌كان وناڕوونی پێناسه‌كان و بێژه‌كانی : “ثقافة” و”حضارة” و”مدنیه”به‌تایبه‌تی له‌گه‌ڵ بوونی سێ تێگه‌یشتن له زمانی عه‌ره‌بی دا ،كه‌ئه‌و تێگه‌یشتنانه له زمانی ئینگلیزی دا نین ،وه ئه‌وزاراونه به دووئاراسته وه‌رگێڕدراون :
1-ئاراسته‌ی وه‌رگێڕانی چه‌مكه‌كه ” “Civilization بۆ بێژه‌ی “مدنیه”(شار ):
به‌ڕه‌غمی نه‌هێشتنی بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌وه‌رگێڕانه بۆ چه‌مكی ” “Civilization كه‌به‌زۆری ووردبینی ده‌كرێته‌سه‌ر بێژه‌ی عه‌ره‌بی ، سه‌ره‌تای ئه‌م ئاراسته‌یه بۆده‌یه‌كانی سه‌ده‌ی نۆزده،بۆ وه‌رگێرانه‌كانی سه‌رده‌می محمد علی پاشا له كتێبی “إتحاف الملوك اڵالباب بسلوك التمدن فی أوروبا”،هه‌وره‌كو به‌كارهێنانه‌كه‌ی رفاعه الگهگاوی له‌كتێبی “مناهج اڵالباب المصریه” چه‌مكی شارستانی له‌ده‌ربڕین ده‌رباره‌ی ناوه‌رۆكی چه‌مكه‌ئه‌وروپیه‌كه و ئاماژه‌یه بۆمه‌ودای شارستانیه‌ت له‌دین و شه‌ریعه تدا .
له‌سێبه‌ری ئه م به‌كارهێنانه باوه‌دا بۆتێگه‌یشتن له شار هه‌تاكاتێكی نزیك و به‌ده‌لالات ومانا كانی خۆی كه‌ده‌ی نوینێت چه‌مكی “Civilization”،كه‌ئه‌م مه‌فهومه به‌كارهێنراوه له ساڵی 1936زله‌سه‌ر ئه‌وه‌ی “دۆخێكه له‌ڕۆشنبیری كۆمه‌ڵایه‌تی به‌ڕێژه‌یه‌كی نایاب په‌یوه‌سته‌به هونه‌ر و زانست و به‌ربیركردنه‌وه‌ی فه‌رمان ڕه‌واكان”وهه روه‌ها سه‌رهه‌ڵدانی له ساڵی 1957دا وه‌ك دیارده‌یه‌كی ماددی سه‌رهه‌ڵده‌دات له ژیانی كۆمه‌ڵایه‌تیدا له به‌رامبه‌ر بێژه‌ی “ژیار”و “Culture”،مه‌به‌ست دیارده‌ی رۆشنبیری و مه عنوی له م ژیانه‌دا ، كه شارده‌گوێزرێته‌وه‌و ده‌بێته میرات،به‌ڵام ژیار”Culture”به‌رهه‌مێكی سه‌ربه‌خۆیه وه‌رگرتن “اقتباس-كۆت” وبڵاوكردنه‌وه‌ی قورسه .
توێژه‌ران رای جیاوازیان هه‌یه له‌باره‌ی دیاریكردنی ڕیشه‌ی وشه‌ی “المدنیه” ،هه‌ندێكیان ده‌گه‌ڕێنه‌وه بۆ “مدن” به‌مانای مانه‌وه له شوێن دا و هه‌ندێكی تریان ده‌گه‌ڕێنه‌وه بۆ”دان” كه‌ئه‌وه ڕیشه‌كه‌ی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆچه‌مكی دین واتا ملكه‌چ بوون و په‌رستن ،وه‌هه‌ندێكیان سه‌رچاوه‌كانی به‌راورد ده‌كه ن به‌بێژه‌ی دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی و په‌یوه‌ندی به دینه‌وه به‌مانای له ده‌لالات ی ملكه‌چ ی و په‌رستن وسیاسه‌ت ،وه‌په‌یوه‌ندی شار له‌سه‌رده‌می پێغه‌مبه‌ر (د.خ) به‌سیستمی كۆمه‌ڵگه‌یی ژیان و رێكخستنی نوێ له‌جزیره ی عه‌ره‌بیدا ،جه‌ختی ده‌كرده‌وه له به‌های ئیسلامی وبنه‌ماكانی ڕێكخستن وپێكه‌وه به‌ستنیان.
وه‌به‌جیاواز له‌ئه‌زموونی رۆژئاوایی دا ،كه‌شار به‌پسپۆڕیه ئیسلامیه‌كه به‌رئه‌نجامی بوونی به‌های په‌روه‌رده‌كردن و په‌یوه‌ندیه كۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسیه‌كانه له‌دینی ئیسلامی دا و هیچ هۆیه‌كی ترنیه وه‌له‌ڕوویه‌كی تره‌وه ،شارده‌ست پێده‌كات به پسپۆڕی ئیسلامی وكۆتایی دێنێت به‌ئه زموونی شار ی ئه‌وروپی.
“قۆناغی المتروبولیتان”:هه‌مووشارێك به‌دوای یه‌كدا دێن و پێكه‌وه په‌یوه‌ندیان هه‌یه ،شاره ئیسلامیه‌كان هه‌مویان ژیارێكی ڕاقیان هه‌یه وسه‌دان شاری تر به‌دوای دا دێن كه‌له‌ئیمپڕاتۆریه‌تی ئیسلامی دا به‌یان ده‌بن،بۆنمونه: (المدینه المنوره پاشان الكوفه وقرطبه واڵاستانه)مه‌ڵبه‌ندی ئیمپڕاتۆریه‌ته ئیسلامیه‌كان بوونن به‌درێژایی مێژوو.
له‌ڕووی تره‌وه ، گه‌شه‌سه‌ندنی شاری ئه‌وروپی هاوچه‌رخ هات كه به‌ڵگه‌یه له‌سه‌ر پێشكه‌وتنی مرۆڤایه‌تی –چینی فكری رۆژئاوایی – كه‌ئیبن خلدون وێنای ئه‌وانه‌ی له خۆشگوزه‌رانی و به‌كاربردن ی دۆخی گفتوگۆده‌رباره‌ی پشێوی له‌جێبه‌جی َكردنی سیستم و به‌های ئیسلامی وكۆنترۆڵ كردن و سنورداركردنی سنوری مرۆڤ ومیتۆدی كارلێكردن له‌گه‌ردوون كردووه ، به‌دوای دا نه‌رێ كردنی چه‌مكی مرۆڤ له‌سه‌ر زه‌وی ،كه ئه‌وه ئاماژه‌یه‌كه بۆدانیشتوانی ژیاروشارستان -مرحله الحچاره-،وه‌به‌دوای دا ته‌مه‌نیان كۆتایی دێت و ده‌چنه ناو گه‌نده‌ڵی وله‌كۆتایی دا شه‌ڕ وپاشان …تاد.
2-ئاراسته‌ی وه‌رگێڕانی “Civilizationبۆزمانی عه‌ره‌بی “حضارة ” :
بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌م ئاراسته‌یه به‌زۆری ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆنووسینه عه‌ره‌بیه‌كانی چاره‌كی دووه‌می سه‌ده‌ی بیست و به‌و تێبینی یانه‌ی كه له‌سه‌ر پێناسه پێشه كیه‌كانی چه‌مكی “الحضارة” تێبینی ئه‌وه‌مان كرد هه‌مان تێبینین كه‌ئه‌و دۆخه له‌هه‌مبه‌ر “المدنیه” ،به وجیاوازیه وه بێژه وناوه‌رۆكه كه ی یه‌كن ،وه‌ناوه‌رۆكیان ئه‌وروپیه. وه‌كونه‌ریت چه‌مكی الحچاره په‌یوه ست ده‌بێت ،به‌ڵام به‌هۆكاره ته‌كنۆلۆجیه تازه‌كان ،یاخود به‌زانست وزانیاری و هونه‌ره‌باوه‌كان له‌ئه‌وروپا،به‌كورتی گه‌شه‌ی ئێستای ئه و‌روپا .ئه‌وانه‌ی وه‌رده‌چه‌رخن له ژیاركۆمه‌ڵێك دیارده‌ی كۆمه‌ڵایه‌تیه له‌خودی سروشتی ماددی و زانستی وهونه‌ری ئاماده له كۆمه‌ڵگه دا ،كه‌قۆناغێكی راقی ده‌نوێنێت ، له‌گه‌شه‌ی مرۆیی دا .
به‌ڕوانین له‌گه‌شه‌ی چه‌مكی نووسینی عه‌ره‌بی له‌زانسته كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كاندا تێبینی ده‌كه‌یت ده‌رچوه له خودی دلالاته‌كان ی تێگه‌ی فیكری ئه‌وروپی دا ، كه ئیحاده‌دات به جیهانیه‌تی زانست ومیتۆد و چه‌مكه‌كان و به‌دوایدا ژیار.
*الحضارة…حضور وشهاده :ژیار ….ئارایی وباوه‌ڕهێنان :
له‌كه‌تواردا چه‌مكی ژیار له‌فیكر و زمانی عه‌ره‌بیدا ،به‌ڕێكه‌وتن ده‌ست پێده‌كه‌ین ،له‌گه‌ڵ ڕیشه‌كانی چه‌مكی ئه‌وروپی ، “Civilization” – به‌تایبه‌تی به‌كارهێنانه‌كه‌ی ئیبن خه‌لدون – كه‌ده‌رباره‌ی ژیار ده‌دویًَت ،به‌گه‌ڕانه‌وه بۆ توێژه‌ران،به‌موشته‌قی مانه‌وه‌ی له( الحضر) ،به‌جیاواز له( البادیه) ،وه‌دێت وخۆی پۆشته ده‌كات به (الحضاره) به‌مانای مانه‌وه له ( الحضر)،به بێ باقی به‌كارهێنانه‌كانی تر.
له‌ڕووی زمانه‌وانیه‌وه ،یاده‌وه‌ری چه‌مكی ژیارله ده‌لالات دا یه‌كه‌م له ئارایی دایه ، كه دژی قورئانی پیرۆزه واته شهد: “إذا حضر أحدكم الموت ” (البقره : 180)” وإذا حضر القسمة أولو القربى” (النسا‌و:8) بۆ باوه‌رهێنان چوارمانای ته‌واوی هه‌یه كه‌ده‌بێته‌به‌شێك له چه‌مكی ژیار:
1- باوه‌ڕهێنان به‌مانای ته‌وحید ،بڕیاردان به عه‌بدایه‌تی كردنی خودا -عز وجل- وه‌ئه‌و چه‌قی دۆكترین وپابه‌ند بوونی مرۆڤه ،به‌میتۆدی دروستكا ر-خالق–عز وجل- یاخود ده‌رچوون لێی .
2- باوه‌ڕهێنان به‌مانای گوته‌ی ماف و ڕه‌فتاری ڕێگای دادپه‌روه‌ری ، ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆیه‌كێك له‌ده‌روازه‌كانی ویه‌كێك له هۆكاره‌كانی به‌ده‌بست هیًنانی مه عریفه .
3- باوه‌ڕهێنان به‌مانای قوربانی و خۆبه كوشت دان له پێناوی خودا -سبحانه وتعالی- پاراستنی دۆكترین
4- باوه‌ڕهێنان وه‌كووه‌زیفه بۆ ئه‌م ئومه‌ته ” وكژلك جعلناكم أمه وسگا لتكونوا شهدا‌و علی الناس ویكون الرسول علیكم شهیدًا” (البقره: 143 ) ( به‌كارهێنانی ماناكانی بۆباوه‌ڕهێنان له دنیا‌و ئاخیره‌ت ، تاكوببنه ئومه‌تێكی یه‌هێزو دادپه‌روه‌ر بن وكاری پێبكه‌ن وده‌عوه بكه‌ن بۆ عیباده‌ت كردنی خودای تاقانه .
وه له‌گه‌ڵً ئه‌مه‌دا كه‌ژیارله “فه‌نده‌مینتی” ئیسلامی دا ،نمونه‌یه‌كی ئیسلامی به‌رهه‌م ده‌هێنێت ، كه‌له‌ناوخۆیدا (ته‌وحید) و( ربوبه) ته‌و، لێره‌وه ئه‌وه‌ی غیبیه‌ت و هه‌ڵواسراوه به وه حدانیه‌ته‌وه ، دروستكاری گه‌ردوونه . له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش دا رۆڵی مرۆڤ و په‌یامه‌كه‌ی ته‌حقیقی ئه‌و دروستكاریه‌ی دروستكاره له‌ته‌عمیری زه‌وی و چكسازی كردنی دا ،وه‌بیناكردنی په‌یوه‌ندی ئاشتیانه له‌گه‌ڵ دروستكراوه‌كانی تردا ،بنه‌ماكه‌ی بانگهێشتنه بۆئاسوده‌یی دنیا‌و ئاخیره‌ت .
له‌كه‌تواردا هه‌ر ئه‌زمونێكی به‌شه ری ، چاوه‌ڕێی ئه‌وه‌ی لێده‌كرێت بێژه‌ی ژیار ته‌ڵاق بدات ، مادام ئه‌م مه‌رجانه‌ی تێدایه :
1-بوونی سیستمی دیاریكردنی سروشتی په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ سروشتی غیب و چه‌مكی( الإله) ئه‌رێ یاخود نه‌رێ .
2- بوونی بینای فیكری و ڕه‌فتاری له كۆمه‌ڵگه‌دا ، كه‌شێوه‌یه‌ك ده‌دات به‌تایپی به‌هاو ئه‌توارێكی گشتی یه وناسراوه .
3- بوونی تایپێكی ماددی كه‌ته‌واوی مه‌ودا مادییه‌كان كۆده‌كاته‌وه له‌ژیان دا .
4- دیاری كردنی تایپی په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ گه‌ردون و گاڵته‌كردن به جیهان وشته‌كان .
5- دیاری كردنی تایپی په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ ئه‌وی تر،وه‌هه‌ركۆمه‌ڵگایه‌كی تری مرۆیی وه شێوازی باوه‌ڕپێكردنی به‌ونمونه‌یه وئامانج له‌و باوه‌ڕپێهێنانه .
وه‌دامه‌زراندنی ئه‌وه ،یه‌كێتیه‌كی ڕه‌سه‌نی مرۆیی كه‌به‌پێی پێویست نه‌بێت پابه‌ند نیه به زانست ومیتۆد ومه‌عریفه كانیه‌وه ،به‌دوایدا ململانێ كردنی ژیاره‌كان ،كارێكی لۆژیكی یه‌و سروشتی بوون ی به‌شه‌ر و به خششه كانی فه‌رزی ده‌كات ،له‌به‌ر ئه‌وه‌ی جیاوازی سونه‌تێكه له سونه‌ته‌كانی الله له گه‌ردوندا “ومن أياتها خلق السموات والأرض واختلاف ألسنتكم وألوانكم” (الروم:22)
كورته‌ی گوته‌كان بێژه‌ی (ژیار-شارستانی )، یه‌كێكه له میحوه‌ره‌كانی فیكری ئیسلامی له‌باره‌ی قیه‌می عقیده‌ی ئیسلامی،بۆنمونه شرع ومیتۆده‌كانی موماره‌سه ئیسلامیه‌كانه ، به پێچه‌وانه‌وه نمونه‌ی رۆژئاوایی پێكهاته‌یه‌كه‌له گه‌شه‌ی مێژوویی و كه‌تواری ژیانی.
22-12-2008
د.نصرعارف
ئاماده‌كردنی :ڕێبازمحمد جزا