نووسه‌ری دژه زمان.. به‌ختیار محه‌مه‌د
نووسه‌ری كورد هه‌یه، به شێوه‌زاره‌كانی زمانی كوردی ده‌ڵێ: زمان. به‌نموونه: ده‌ڵێ زمانی هه‌ورامی، زمانی سۆرانی…؛ ئینجا له‌مه‌ش خراپتر، له نێوان ئه‌م دوو شێوه‌زاره‌دا باسی وه‌رگێڕان ده‌كا: وه‌رگێڕان له زمانی هه‌ورامی بۆ زمانی سۆرانی. ئه‌وه‌ته له گۆڤاری (كاروان) ی ژماره (255) دا، نووسه‌رێك به ناوی (ڕه‌شاد مسته‌فا سوڵتانی) ده‌ڵێ: ((به‌ڕێز كاك ڕه‌زا به‌همه‌نی ڕۆمانێكی به زوانی هه‌ورامی نوسیوه. له لایه‌ن به‌ڕێز سه‌ركاو فه‌یروزه‌وه بۆ سه‌ر زمانی سۆرانی ته‌رجومه كراوه‌ته‌وه. ده‌قی ئه‌سڵی 443 لاپه‌ڕه‌یه و سۆرانییه‌كه‌ی 398 لاپه‌ڕه‌یه.
سه‌رجه‌م 25 كاپیتاڵه كه دوو به‌شی نزیكی زمانی كوردی نوێنه‌رایه‌تی ده‌كه‌ن… نووسه‌ر شیاوی ڕێز و قه‌ده‌رزانینه و ئه‌گه‌رچی نووسراوه به هه‌ورامی له ئاستی به‌رزدا نییه، به‌ڵام پێ ده‌چێت شه‌پۆلێك له ڕووناكبیران هیمه‌تیان نواندووه و ئێستا به زوانی هه‌ورامی په‌خشان ده‌نوسن. نوسین به زوانی هه‌ورامی هه‌نگاوێكی زۆر ئه‌رێنی و پێشكه‌وتووانه‌یه. زوانی هه‌ورامی له به‌ستێنی شیعردا تا دڵت بخوازێت ده‌وڵه‌مه‌نده و له به‌ستێنی په‌خشاندا له ئاستی شیعردا گه‌شه‌ی نه‌كردووه. پیداگۆگی و په‌روه‌رده و بارهێنان به زوانی هه‌ورامی نابێته وه‌لانان یا كز كردنی زمانی كوردی ناوه‌ندی كه‌به زمانی معیار یا زمانی ستاندارد ناسراوه…)).
سه‌رنج بده‌ن: نووسه‌ر، نه‌ك هه‌ر شێوه‌زاره‌كان به زمان ده‌ناسێنێ و به‌ڵكو له زمانی كوردییشیان جودا ده‌كاته‌وه و وه‌ك زمانی سه‌ربه‌خۆ له ڕیزی زمانی كوردی ناویان ده‌هێنێ. واته به‌پێی ده‌ربڕین و وه‌سفی ئه‌و، ئێمه زمانی هه‌ورامی و زمانی سۆرانی و زمانی كوردییمان هه‌یه؛ چونكه ئه‌و به ئاشكرا ده‌ڵێ ((… زوانی هه‌ورامی نابێته وه‌لانان یا كز كردنی زمانی كوردی ناوه‌ندی…)). به بۆچوونی من، ئه‌م تێڕوانین و باوه‌ڕه، نه‌ك هه‌ر هه‌ڵه‌یه، به‌ڵكو مه‌ترسیداریشه: مه‌ترسییه بۆ سه‌ر ڕه‌وشی په‌رێشانی زمانه‌كه‌مان. به پێی پێوه‌ری ئه‌م براده‌ره بێ، ده‌بێ له‌مه‌ودا به هه‌موو شێوه‌زارێكی زمانه‌كه‌مان بڵێین زمان، وه‌ك: زمانی زازاكی، زمانی بادینی، زمانی كورمانجی… تاد. ئه‌و دووچاری ناكۆكییه‌كی كوشنده بووه له‌گه‌ڵ خۆی: كاتێك، كه له پاڵ ناوی زمانی كوردی، ناوی زمانی سۆرانی و هه‌ورامی ده‌هێنێ، وه‌ك بڵێی ئه‌م دوو لكی شێوه‌زاره دوو زمانی سه‌ربه‌خۆ بن و پێوه‌ندی ڕاسته‌وخۆیان به زمانی كوردییه‌وه نه‌بێ.
ده‌سا زمانی كوردی كامه‌یه؟ ئه‌ی شێوه‌زاره‌كانی كامانه‌ن؟… ئه‌م دوو پرسیاره‌م بۆ خاوه‌نی گوتاری ((ڕۆمانی چناره)) یه، به‌ڕێز كاك ڕه‌شاد مسه‌ته‌فا سوڵتانی.
بڕوانه: گۆڤاری كاروان، ژماره 255 زستانی 2024، ل 91
به‌ختیار محه‌مه‌د