
خێڵ و نه‌ته‌وه.. به‌ختیار محه‌مه‌د
له‌لای تورك نه‌ته‌وه پێش ئایینه. واته ئایین ئامرازێكه بۆ ئامانجه نه‌ته‌وه‌ییه‌كانی تورك (مه‌گه‌ر هه‌ر ته‌نیا ئه‌و حه‌فتا هه‌شتا ساڵه‌ی سه‌رده‌می كه‌مالیزمی لێ ببه‌یته ده‌رێ؛ كه لێره‌شدا وه‌ك ده‌زانین عه‌لمانیه‌تی شۆڤینی و فاشیست ئامرازه بۆ ئامانجی به‌دیهێنانی شكۆی باڵای نه‌ته‌وه‌یی و ئامانجی به‌دیهێنانی پان تۆرانیزم)؛ كه‌چی كورد دێ نه‌ته‌وه ده‌كاته قوربانیی ئایین و قوربانیی ئایدیۆلۆژیای عه‌لمانی (ماركسیزم؛ هه‌ڵبه‌ت ماركسیزم به شێوه دۆگمایه‌كه‌ی). له‌مه‌وه‌یه، كه به درێژایی 100 – 200 ساڵی ڕابردوو، كورد نه‌یتوانیوه ئازادی و سه‌ربه‌خۆیی بۆ خۆی به‌ده‌ست بهێنێ و ده‌وڵه‌تی خۆی دامه‌زرێنێ. هه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه‌شه، كه تا ئه‌م ساته‌وه‌خته‌ش خێڵ و ده‌سه‌ڵاتی خێڵ له كۆمه‌ڵگه‌ی ئێمه‌دا هه‌ژموونیان هه‌یه. تۆ بنۆڕه! چییه‌تی ده‌سه‌ڵاتی حزبانه‌ی پارتی و یه‌كیه‌تی چه‌ند خێڵه‌كین و چه‌ند له ده‌سه‌ڵات و هه‌ژموونی خێڵ ده‌چن (هه‌ڵبه‌ت به فۆرمه سته‌مكار و گه‌نده‌ڵه‌كه‌ی)!
نابێ له‌لاشمان سه‌یر بێ، كه خێڵ و حزبی خێڵه‌كیی نه‌بنه نۆكه‌ر و دارده‌ستی دوژمن و ده‌وڵه‌تانی داگیركه‌ر، چونكێ خێڵ نیشتمان ناناسێ، به‌ڵكو سه‌رۆك خێڵ و پێوه‌ندی كۆمه‌ڵایه‌تی داخراوی خێڵه‌كیی ده‌ناسێ. له‌لای خێڵ ده‌ڤه‌ر هه‌یه، نه‌ك نیشتمان. له‌لای خێڵ كرمانج و ئاغا هه‌یه، نه‌ك ڕابه‌ر و جه‌ماوه‌ر. له‌لای ئه‌و هێز هه‌یه، نه‌ك عه‌قڵ. هه‌ر بۆیه‌شه ئه‌و به زمانی چه‌ك، نه‌ك عه‌قڵ و لۆژیك قسه‌ت له‌گه‌ڵدا ده‌كا. زمانی چه‌كی ئه‌ویش بۆ ئازادی و نیشتمان نییه، به‌ڵكو بۆ شه‌ڕی گه‌ڕه‌ك و شه‌ڕی خێڵه‌كییه. ڕاستییه‌كه‌ی خێڵ دژی هه‌موو ئازادییه‌كانه. خێڵ نه‌ك هه‌ر ئازادیت پێ نابه‌خشێ، به‌ڵكو تاكێكی كۆیله‌ش به‌رهه‌م ده‌هێنێ. تاكی كۆیله‌ش (كۆیله‌ی سه‌رۆك عه‌شیره‌ت و دابونه‌ریتی پیرۆزی عه‌شیره‌ت) ناتوانێ تاكێكی ئازاد و ئازدایخواز بێ. وه‌ك ده‌زانین ئازادیش له هه‌موو بوارێكدا تاكی نه‌وباوی هۆشیاری ئازادیخوازی ده‌وێ. تاكێك د‌رك به هه‌موو سته‌مه‌كان بكا و ده‌سه‌ڵاته سته‌مكاره‌كان بناسێ. تاكێك له یه‌ك كاتدا هه‌موو شه‌ڕه‌كان بكا: شه‌ڕ بۆ ئازادی و بۆ دادپه‌ره‌وه‌ری و بۆ نه‌هێشتنی جیاوازی زۆری چینایه‌تی؛ شه‌ڕ بۆ ئه‌وه‌ی مرۆڤ له‌سه‌ر ئه‌م گۆی زه‌وییه‌دا هه‌موو مافه‌كانی پارێزراو بن… تاكێك، تاكه خه‌می گه‌وره‌ی ئه‌وه بێ، كه دژی سته‌م بجه‌نگێ، تا مرۆڤ به شكۆ و به به‌خته‌وه‌ری بژی، نه‌ك به ژێرده‌سته‌یی و كۆیله‌یی و به نه‌داری و هه‌ژاریی بژی. تاكێك ئینتیمای بۆ مرۆڤایه‌تی هه‌یه، نه‌ك خێڵ و مه‌زهه‌ب و نه‌ته‌وه و چین. تاكێك هه‌موو جیهان به نیشتمانی خۆی ده‌زانێ، نه‌ك هه‌ر ته‌نها گوند و شار و وڵاته‌كه‌ی. تاكێك به خۆڕسك زێدی خۆی و نه‌ته‌وه‌كه‌ی خۆی خۆش ده‌وێ، به‌ڵام ده‌مارگیر نییه و ڕقی له‌وانی دیكه نییه و خۆی له‌وان به‌زیاتر نازانێ؛ تاكێك به‌ر له هه‌ر شتێك مرۆڤ و ژیانی خۆش ده‌وێ، ژیان به ناوه‌رۆكه مرۆیی و سروشتییه‌كه‌ی.
به‌ختیار محه‌مه‌د