ستایش یان ڕه‌خنه؟ … به‌ختیار محه‌مه‌د
به بۆچوونی ئێمه، نووسه‌ری گه‌وره پێویستی به ستایش نییه، به‌ڵكو پێویستی به ڕه‌خنه‌یه؛ پێویستی به ستایشكه‌ر نییه، به‌ڵكو پێویستی به ڕه‌خنه‌گره. دواجاریش (له‌پاش هه‌موو شتێك) پێویسته خه‌ڵات بكرێ (ئه‌مه گه‌وره‌ترین ستایشی ڕاسته‌قینه‌ی نووسه‌ری گه‌وره‌یه)؛ ئه‌و ستایشه‌ی، كه ستایشی داهێنان ده‌كا، نه‌ك ساخته و درۆ. به‌ڵێ، ستایشكردن به بێ پره‌نسیپی ڕه‌خنه، ستایشكردنێكی ڕوواڵه‌تی و درۆزنانه‌یه.
داهێنان، ستایش (ستایشی ڕووت) ناكرێ، به‌ڵكو خوێندنه‌وه‌ی بابه‌ته‌كی و ئیستاتیكی و فیكری بۆ ده‌كرێ. به‌واتای خوێندنه‌وه‌ی ڕه‌خنه‌گرانه‌ی بۆ ده‌كرێ؛ ئه‌مه‌ش وه‌زیفه‌ی ڕه‌خنه‌گری ڕاسته‌قینه‌یه بۆ ده‌ق (ده‌ق له خوێنه‌ر زانین و عیشق و جددیه‌تی ده‌وێ). ڕاستییه‌كه‌ی هه‌موو ڕه‌خنه‌یه‌كی عه‌قڵانی و زانستی و بابه‌ته‌كی گه‌وره‌ترین ستایشه بۆ هه‌ر ده‌ق و بابه‌تێك (ئه‌مه به‌و مانایه نییه، كه ڕه‌خنه خوێندنه‌وه‌یه‌كی تاكیی و زاتیی نییه). ڕه‌خنه ماده‌م پرۆسه‌ی به‌رهه‌مهێنانی مه‌عریفه‌یه (مه‌عریفه‌ی نوێیه) له‌ناو مه‌عریفه‌یه‌كی (ده‌قێكی) داهێنه‌ری دیكه‌ی پێش خۆیدا، ئه‌وه خۆی له خۆیدا ستایشێكی ڕاسته‌قینه‌یه بۆ ده‌ق، یان هه‌ر شتێكی دیكه (به‌واتای ستایش لێره هه‌میشه به چاوی ڕه‌خنه‌وه ته‌ماشای ده‌ق یان هه‌ر كار و چالاكییه‌كی دیكه‌ی مرۆیی ده‌كا). ستایش خۆی له خۆیدا هیچ به‌هایه‌كی مه‌عریفی و مرۆیی ئه‌وتۆی نییه، ئه‌گه‌ر هه‌ڵسه‌نگاندنێكی بابه‌ته‌كی و عه‌قڵانی له‌گه‌ڵدا نه‌بێ (ده‌شێ ستایشكردنی به بێ هه‌ڵسه‌نگاندن پتر له حاڵه‌تی سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی و كه‌سییدا به‌دی بكرێت).
له‌م ڕوانگه‌یه‌وه ڕه‌خنه هه‌میشه بیناكه‌ره؛ ته‌نانه‌ت ئه‌و كاتانه‌ی كه ده‌شڕووخێنێ (حاڵه‌تی دابڕان)، ئه‌وه له پێناو بیناكردندایه (بیناكردنێكی باشتردا). هه‌ڵبه‌ته (له ئاستی سۆسیۆلۆژیاشدا) له هه‌ر كۆمه‌ڵگه‌یه‌كدا پرۆسه‌ی ڕه‌خنه چالاك بێ، ئه‌وه ئه‌و كۆمه‌ڵگه‌یه كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی چالاك و زیندووه. به نموونه: هیچ ئه‌ده‌بێكی پێشكه‌وتوو نییه (یان ئه‌م ئه‌ده‌به به باشی ناناسرێ) به بێ ڕه‌خنه‌یه‌كی چالاك و پێشكه‌وتوو. ئه‌م نموونه‌یه بۆ هه‌موو كایه‌كانی دیكه‌ی ژیانی كۆمه‌ڵگه‌ش ڕاسته؛ له‌مه‌وه ڕه‌خنه جه‌وهه‌ری ڕاسته‌قینه‌ی دیموكراسییه‌تیشه. به‌واتای هیچ دیموكراسییه‌تێك بوونی نییه به بێ ڕه‌خنه. پره‌نسیپی ڕه‌خنه‌ش له خوده‌وه ده‌ست پێده‌كا. واته یه‌كه‌مجار خود ده‌بێ ڕه‌خنه‌گر بێ و ڕه‌خنه له خۆی بگرێ (ده‌شێ بڵێین ئه‌مه پرۆسه‌ی خۆڕۆشنبیركردنه: خۆڕۆشنبیركردنێكی دیموكراسیانه).
ده‌شێ بشڵێین، كه ئه‌م حاڵه‌ته ده‌چێته خانه‌ی كاری مشت و ماڵكردنی خود (واته پرۆسه‌ی خۆخوێندنه‌وه و خۆهه‌ڵسه‌نگاندن و خۆڕۆشنبیركردن): خود ده‌بێ له ڕێگه‌ی ڕه‌خنه‌وه به ته‌كنیكی مۆنۆلۆگی ناوه‌كی دیموكراسیانه (به‌واتای دیالۆگی خود له‌گه‌ڵ وێنه‌ی ئه‌وی دیكه‌ی ناو خه‌یاڵی خوددا) خۆی په‌روه‌رده و گه‌ڵاڵه بكا. خود لێره ده‌بێ ببێته ڕه‌خنه‌گر: ڕه‌خنه‌گر له خودی خۆی و له‌وی دیكه‌ش (به‌واتای ده‌بێ پێوه‌ندییه‌كی دیالیكتیكی له نێوان ئه‌م دوولایه‌ن و ئاڕاسته‌یه‌ی ڕه‌خنه‌دا هه‌بێ). ئه‌مه سه‌ره‌تای دروستبوونی كرده‌ی دیالۆگه له نێوان خوده‌كاندا (زۆر گرنگه خود له ناخه‌وه باوه‌ڕی به دیالۆگ هه‌بێ، ئه‌مه پره‌نسیپی داننانه به بوونی ئه‌وی دیكه. شكسپیر له ده‌قی شانۆیی {هاملێت} دا ده‌ڵێ: ((خۆت بناسه، ئه‌گه‌ر ویستت ئه‌وی دیكه باش بناسی))(*) : ئه‌وانه‌ی دیالۆگ ناكه‌ن، نایانه‌وێ دان به بوونی ئه‌وانی دیكه‌دا بنێن؛ له‌مه‌شه‌وه خۆناسین ئاوێنه‌ی ناسینی ئه‌وی دیكه‌یه). ڕاستییه‌كه‌ی خودێك كه دیالۆگ ده‌كا و باوه‌ڕی پێیه‌تی، خودێكه هه‌م توانای ڕه‌خنه‌گرتنی هه‌یه، هه‌م به‌رگه‌ی ڕه‌خنه لێگرتنیشی هه‌یه. دیموكراسییه‌تیش بریتییه له پێوه‌ندی دیالیكتیكی نێوان ئه‌م دوو كرده‌یه: كرده‌ی ڕه‌خنه و كرده‌ی ڕه‌خنه لێگرتن، كرده‌ی ڕه‌خنه له‌خۆگرتن و كرده‌ی ڕه‌خنه لێگرتن؛ ئه‌مه په‌یمانی كۆمه‌ڵایه‌تی نێوان ئه‌و خودانه‌یه (تاكانه‌یه)، كه ده‌یانه‌وێ له ڕێگه‌ی دیالۆگ و ڕه‌خنه‌وه (له ئاستی هه‌ر ده‌زگایه‌كی كۆمه‌ڵگه‌دا بێ) باشتر یه‌كدی (خۆیان) و واقیعی هه‌مه‌لایه‌نی ژیانی كۆمه‌ڵگه‌كه‌شیان بناسن.
————————————-
* وليم شيكسبير, هاملت, ت: صلاح نيازى, دار المدى للثقافة و النشر (الطبعة الاولى: 2008), ص 282.