
مه‌رگی شۆڕش … به‌ختیار محه‌مه‌د
سورییه‌كان هه‌رچه‌نده قوربانی ده‌ستی ئه‌سه‌دن (به‌عسن)، له‌وه‌ش زیاتر قوربانی ده‌ستی گرووپه ئیسلامییه ڕادیكاڵه تیرۆریسته‌كانی وه‌ك داعش و به‌ره‌ی نوسره و ئه‌حرارولشام و هه‌ر هه‌موو ئه‌وانی دیكه‌ن. شۆڕشی سوریا ئیسلامییه‌كان له‌ناویان برد (ئه‌مان وایان كرد، كه ئه‌م شۆڕشه له ڕووی نێوده‌وڵه‌تییه‌وه بایی پێویست پاڵپشتی نه‌كرێ. ڕاستییه‌كه‌ی له‌سه‌ر ده‌ستی ئه‌وان هیچ مانایه‌ك بۆ شۆڕش نه‌مایه‌وه. ئه‌و ئۆپۆزۆسیۆنهی سه‌ربه به‌ره‌ی توركیا – سعودیه – قه‌ته‌ریشه، پێناچێ فه‌لسه‌فه سیاسییه‌كه‌ی له فه‌لسه‌فه‌ی سیاسی به‌عس باشتر بێ؛ كه‌واته چ مانایه‌ك بۆ ئامانجه‌كانی شۆڕش ده‌مێنێته‌وه؟).
بێ گومان ئه‌گه‌ر ئه‌م شۆڕشه سه‌ریش كه‌وتبا، هه‌ر ئاكامی تراژیدیی لێ په‌یدا ده‌بوو: شه‌ڕی ناوخۆیه‌ك دروست ده‌بوو، كه ئیسلامییه‌كان كۆمه‌ڵگه‌یان پڕ له ترس و تۆقاندن و تیرۆر ده‌كرد؛ به ناوی حوكمی شه‌ریعه‌ته‌وه هه‌موو نه‌یارێكی خۆیان، یان سهرپێچیكهرێكیان سه‌رده‌بڕی و جه‌ڵد ده‌كرد؛ به كورتییه‌كه‌ی دۆزه‌خێكی ڕاسته‌قینه‌یان له‌م وڵاته‌دا دروست ده‌كرد (ئه‌وان هێشتا ئه‌سه‌د له‌سه‌ر حوكم بوو، شه‌ڕی ناوخۆیان دژ به‌م و به‌و ڕاگه‌یاند: هێنده‌ی پێیان كرا شه‌ڕیان له دژی كورد كرد).
به‌ڵێ، پێده‌چوو هۆی خه‌مساردی ئه‌مه‌ریكا له پاڵپشتی ئۆپۆزۆسیۆندا، ئیسلامییه توندڕه‌وه‌كان بووبێ. سوپای سوریای ئازادیش بووه هێزێكی سه‌ربازیی نابوود و نه‌یده‌توانی شه‌ڕی ئیسلامییه‌كان بكا؛ واته ئه‌مه‌ریكا ئومێدی به‌م هێزه‌ش نه‌ما.
هیچ گومانیش له‌وه‌دا نییه ئه‌سه‌د (به‌عس) هه‌رچه‌ند دڕنده و وه‌حشی بێ (كه ده‌زانین ڕژێمێكی دیكتاتۆری ڕه‌گه‌زپه‌رستی فاشییه)، به‌ڵام هێشتا زۆر له ئیسلامییه توندڕه‌وه‌كانی وه‌ك نوسره و داعش باشتره: ئه‌وه‌ی كه سوریای (حه‌له‌بی) وێران كرد، هه‌ر ته‌نها ئه‌سه‌د و هاوپه‌یمانه‌كانی نه‌بوون؛ به‌ڵكو ئۆپۆزۆسیۆنی ئیسلامیی توندڕه‌و و هاوپه‌یمانه‌كانیشی بوون. ڕاستییه‌كه‌ی خه‌ڵكی سوریا (به تایبه‌تی حه‌له‌ب) له نێوان دوو به‌رداشی ئه‌سه‌د و ئۆپۆزۆسیۆنه تیرۆریسته‌كه‌ی و هاوپه‌یمانه‌كانیان هاڕدران و ورد و خاش بوون. له ئاكامدا حه‌له‌ب بووه هێمای مه‌رگی شۆڕشی سوریا.