 
	وێنەیەك لە ژووری نووستن دا … فەتاح حەسەن
کورتە چیرۆك
 وەکو دینگەیەك لە ئاست وێنەکەچەقی،بەبێزارییەوە رووی تێکردو ئەم پرسیارانەی بۆ  چەندەمین بار ئاڕاستەکرد:-
بوون و نەبوونی تۆ چییە؟
ژمارەی کەسێتیت بۆ هەبێت؟
 سندوقی پۆست بۆ؟
ئیمێڵ بۆ ؟
مۆبایل بۆ؟
 .ژمارەی کەسێتییەکەت هەر پزیشك لێتی دەپرسێت
پەنچەمۆری پۆستەچی بەسەر سندوقی پۆستەکەتەوە بە وردبینیش نابینرێت ،
  هههههه تەنها ریکلامت بۆ دەنێرن نازانن تۆ، کراس و پانتۆڵ و پێڵاوی دە ساڵ لەمەوبەر لەبەر و لەپێدەکەیت.
 .ئیمێڵ ..!!  هەردەمێکە کۆدەکەیت لەبیرچۆتەوە
مۆبایلەکەت چەشی خشتێك تۆزێك لە کێشەکەت زیاد دەکات و بەس، ئیتر بون و نەبونی تۆ دەبیت چ مانایەکی هەبێت،
پرسیارەکانی تەواوکرد، هاوسەرەکەی بە عەرەبانەیەکەوە خۆی کرد بەژووردا،دەزانی لەو..              رۆژەوەی تۆ- و رۆژگار منتان خستە سەر ئەم عەرەبانە نەفرەتییە خۆشم لەخۆم بێزارم.. 
یەك- سەر
بەیانیان کاتێك بەخەبەردەهات، هاوسەرەکەی چووبوو بۆ سەر کارەکەی، ئەویش لەگەڵ دایکی و منداڵەکەیدا بەرچاییان دەکردەوە، وەکی ڕۆژانی دیکە ماچێکی منداڵەکەی کرد و سلفی لێدا بۆ ڕاوە پارە، شەوانە کە دەهاتەوە هاوسەرەکەی نوقمی خەو بوو بوو، زۆربەی شەوانیش هێندە شەکەت بوو بێ خۆگۆڕین خۆی دەخزاندە پێخەفەکەوە ، لەوسەریشەوە هاوسەرەکەی یەکێکی بۆ چێژگۆڕینەوە دۆزیبوەوە، نەك هەر تەماعی لێینەبوو بگرە بەسەروبەرەوە بەخێویدەکرد، دوای هەموو دوشکردنێك دەیگوت:-                                                                            هاوسەر دەکات بە یەك ـ سەر., *( وێڵکردن و چروکی ) 
* بایەخ پێنەدان و ڕەزیلیی
فەتاح حەسەن
دانیمارك / ڤالبی


 
			 
			 
			